• په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌
  • ڤیدیۆ
  • فۆتۆگراف
  • بيروڕا

  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • رۆژنامه‌
  • رادیۆ
  • ته‌له‌ڤزیۆن
  • رای گشتی
  • راگه‌یاندنی تایبه‌تمه‌ند
  • ژن و میدیا
  • میدیای ئه‌لیكترۆنی
  • نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ
    • Facebook
    • Twitter
    • Google+
    • Pinterest
    • RSS Feed
    • Linked
    • Youtube

توێژينه‌وه‌.. كارامه‌ييه‌كانى بێژه‌رى ژن له‌ كه‌ناڵه‌ ئاسمانييه‌ كوردييه‌كاندا

تەموز 11, 2014 رۆژنامه‌وانى توێژینه‌وه‌ی زانكۆ, ژن و میدیا 2,246


رۆژنامه‌وانى: “كارامەییەكانی بێژەری ژن لە كەناڵە ئاسمانییە كوردییەكاندا، كەناڵی ئاسمانی GKTVبە نموونە” ناونيشانى توێژينه‌وه‌ى ده‌رچوونى كچه‌ رۆژنامه‌وان “ئاڤان فارس ئه‌سعه‌د”ه‌.

توێژه‌ر، بۆ كۆتايى خوێندنى چوار ساڵى زانكۆ و به‌ده‌ستهێنانى بڕوانامه‌ى به‌كالۆريۆس، له‌ به‌شى راگه‌ياندنى كۆليجى ئه‌ده‌بياتى زانكۆى سه‌لاحه‌دين توێژينه‌وه‌كه‌ى پێشكه‌شكردووه‌.

rozhnmawany.com - twezhenawa - zhn - bezhar -arsalan rahman - avan

پێشه‌كى توێژينه‌وه‌كه‌:

بێژەری كارێكی سەرەكی و بنەڕەتییە لە بواری تەلەڤزیۆنی و رۆڵێكی گرنگ و كاریگەری هەیە لە بەرەوپێشبردنی كەناڵەكە و دەبێتە شادەماری زیندوی و چوستی و قەشەنگی كەناڵەكە.

سەرەڕایی پیشەی بێژەری، بەشداری ژن لە كاری میدیایی وەكو میدیاكار لە كوردستاندا ئەزموونێكی نوێیە بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی دونیاو ناوچەكە لە پێش ڕاپەڕینی بەهاری كوردی ساڵی 1991،  بە هۆی بارودۆخی سیاسی نالەبار لە ئەنجامی دەستبەسەراگرتنی حیزبی بەعس و ئایدۆلۆژیاكەی بەسەر گشت دامودەزگاو بوارەكانی كاركردن، بۆ ژنان دەرفەتی كاری میدیایی ئازاد نەبوو، تەنانەت بۆ میدیاكارانی رەگەزی نێر جگە لە دەركەوتنێكی سنورداری نەبێ، بەڵام لە دوای ساڵی 2003 ەوە گۆڕانكارییەكی گەورە لە میدیایی كوردی روویدا، كە لە ماوەیەكی دیاریكراودا ژمارەیەكی زۆر لە كەناڵی ئاسمانی لە هەرێمی كوردستاندا دامەزرێندران، دەركەوتنی ئەو هەموو كەناڵە ئاسمانییە كوردییانە كە خۆی زیاتر لە 35 كەناڵی ئاسمانی دەدات، دەركەوتەیەكی چۆنایەتی و خێرای هەلومەرجی تازەی سیاسی و ئابووری و كولتووری كۆمەڵگای كوردستانە، كە دواتر دەرفەتی كاركردن بە رێژەیەكی زۆر لە زۆر بواری جیاوازدا بۆ میدیاكاران بەتایبەت میدیاكارانی ژن هاتە كایەوە، بەشداری میدیاكاری ژن لە رووی چەندێتی و چۆنێتییەوە، لە هەموو بوارەكانی وەك (بێژەر، پەیامنێر، ئامادەكار، نووسەر، تەكنیككار.. هتد) بەرەوپێشچوو، بەڵام بەشداری ژنی میدیاكار لە ناوەندی بڕیاری دەزگاكاندا دەگمەنەو دەتوانین بڵێین هەر نییە، ئەمەش یەكێكە لە گرفتە هەرە گەورەكان كە لە كارامەییەكانی ژن كەمدەكاتەوە. بەجۆرێ میدیاكاری ژن رۆڵێكی ئەوتۆ ناگێڕێ.

لە پاڵ ئەوەی لە كەناڵە ئاسمانییە كوردییەكان تارادەیەك گرنگی بە پیشەی بێژەری دراوە، بەڵام وەك پێویست نییە و لەگەڵ ئەمەشدا رۆژانە بێژەرەكان رووبەڕووی كۆمەڵێك فشار دەبنەوە، كە ئەمە كاریگەری لەسەر پیشەكەیان دروست دەكات، بەشی زۆری فشارەكان پەیوەستن بەوكەسانەی سەرپەرشتی دەزگاكان دەكەن، هۆكارێكی دیكە كەمی وشیارییە لە نێو كۆمەڵگای كوردستان، بەتایبەت هەمیشە  لەڕووی رەگەزی و تواناوە جیاواز لە ژنانیان روانیەوە .

دەركەوتنی كەناڵی ئاسمانی رۆڵی بەرچاویان هەبووە، توانیویانە كاریگەرییەكی گەورە دروستبكەن و بینەرێكی فراوان لە دەوری خۆیان كۆبكەنەوە، كەچی سەرەڕای ئەمانەش تاوەكو ئێستا ئەو كەشە نەڕەخساوە كە بێژەرێكی ژن بتوانێت بە ئازادانە تواناكانی خۆی نمایش بكات.

بەرای توێژەر ئەم توێژینەوەیە لەگرینگییەكی بابەتی سەرچاوەی گرتووە، كەخۆی لەپێویستی باسكردن و شرۆڤەكردنی  ” رۆڵی كارامەییەكانی بێژەری ژن لە كەناڵە ئاسمانییە كوردییەكاندا” دەبینێتەوە.

لەم توێژینەوەیەدا كە بەشی زۆری بڕگە و بابەتەكان پڕەنسیپ و بیروبۆچوونی زانستین، لە رێگەی چوار بەشی تیۆری و پراكتیكی توێژەر هەڵساوە بەباسكردنی چەند تەوەرێكی جیاوازی پەیوەندیدار بەپیشەی بێژەری  تەلەفزیۆن:

لەبەشی یەكەمدا:

وەك دەستپێكی توێژینەوەیەكی زانستی چوارچێوەی توێژینەوەی بۆ توێژینەوەكە دیاریكردووە، كە بریتییە لە دیاریكردنی كێشە و گرفتی توێژینەوە، پرسیارەكانی توێژینەوە، گریمانەی توێژینەوە، گرنگی توێژینەوە، كۆمەڵگای توێژینەوە، سنووری توێژینەوە، ئامرازەكانی توێژینەوە، ئاستەنگەكانی توێژینەوە، توێژینەوەكانی پێشوو.

لەبەشی دووەمی توێژینەوەكەدا:

كه‌ بریتییە لە “رۆڵ و كارامەییە كاریگەرەكانی بێژەری ژن لە كەناڵە ئاسمانییە كوردییەكاندا” و لە هەشت باس پێكهاتووە، وەك بەشی تیۆری هەڵساوە بەتیشك خستنەسەر تێگەیشتن و پێناسەی چەمكەكان “رۆڵ، كارامەیی، بێژەر، كەناڵی ئاسمانی”. هەروەرها لەم بەشەدا باس لە جۆرەكانی بێژەر، تایبەتمەندییەكانی بێژەر، مەرجەكانی بێژەری سەركەوتوو، رۆڵ و كاریگەرییەكانی بێژەر، جلوبەرگی بێژەری تەلەڤزیۆن، جووڵەو كەسایەتی بێژەر،كارامەییەكانی بێژەری ژن.

پاشان لە بەشی سێیەمدا:

بە هەنگاوی پراكتیكی و تێڕوانینێكی تیۆری دیكە بۆ توێژینەوەكە، توێژەر چووەتە سەر باسی سەرهەڵدان و گەشەكردنی كەناڵە ئاسمانییە كوردییەكان و كەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستان بە نموونە، لەم نێوەندەدا سەرهەڵدان و گەشەكردنی  كەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستان و كارامەییەكانی بێژەر لەم كەناڵەدا كردووە.

هەروەها لەم بەشەدا توێژەر هەنگاوی پراكتیكی ناوە كە بریتییە لە كارامەییەكانی بێژەری ژن لە كەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستاندا، پاشان لە رێگەی 20 خشتەوە شیكردنەوەی ناوەڕۆكی ئەنجامداوە، دوای شیكردنەوەی پرسیارەكانی راپرسی، چەندین ئەنجام بۆ توێژەر دەستكەوتوون، دواتر بە خوێندنەوەیەكی زانستییانە بۆ ئەنجامەكان و لە دیدگای خۆیەوە چەند راسپاردە و پێشنیازێكی خستوونەتەڕوو، بەهیوای درككردن بەو راسپاردانە و هەنگاونانێكی زانستییانە بە مەبەستی كۆتاییهێنان یان  لایەنی كەم كەمكردنەوەی ئەو گرفتانەی دێنە بەردەم بێژەران بەگشتی و بێژەرانی ژن بەتایبەت لە كەناڵە ئاسمانییە كوردییەكاندا.

ئەنجامەكان  

لە كۆتایی توێژینەوەكە بە چەند ئەنجامێك گەیشتین، لە خوارەوە بە چەند خاڵێك دەستنیشانی دەكەین.

1-زۆربەی بێژەرەكان لە كەناڵە ئاسمانییەكان بابەخ بە بەرزكردنەوەی ئاستی رۆشنبیرییان نادەن.

2-بەشێك لە بێژەرەكان بەرێككەوت هاتوونەتە ناو بواری میدیا، بەشێوەیەكی ئەكادیمی كارەكانیان رایناكەن.

3-بەشێكی زۆر لە بێژەرە ژنەكان، باوەڕییان بە ئایندەیەكی گەشی پیشەیی رۆژنامەوانی لەرێگەی كاری بێژەریییەوە نییە.

4-بێژەرە ژنەكان، ناكارامەییان دەگەڕێننەوە بۆ رێگرییە كۆمەڵایەتی و كلتوورییەكان.

5- بەشێكی زۆر لە بێژەرەكان دانبەوەدادەنێن كە دەزگاكانی راگەیاندن  پاڵپشتنین لەدروستكردنی كەشێكی گونجاو بۆ بەرەوپێشبردنی تواناكانی بێژەری ژن.

6-بەهۆی ئەوەی زۆربەی كەناڵە پڕبینەرەكانی هەرێمی كوردستان لە بواری سیاسیدا كاردەكەن، بێژەری ژن لە بواری سیاسی كەمتوانایە، بۆیە نەبۆتە ئەستێرە لەبوارەكەی خوێدا.

7-بێژەری ژن لە كەناڵە ئاسمانییە كوردییەكان، زیاتر گرنگی بە رووكەش و تایبەتمەندییە لاوەكییەكان دەدەن، نەك سەرەكییەكان.

راسپاردە و پێشنیاز

1- پێویستە دەزگاكانی راگەیاندن، زیاتر سوود لە دەرچووانی بەشی راگەیاندنی زانكۆ و پەیمانگاكانی كوردستان وەربگرن بۆ بەرەوپێشبردنی دەزگاكانیان.

2- دەزگاكان مەرجی رووكەشی وەك جوانی نەك بەپێوەری سەرەكی بۆ وەرگرتنی بێژەری ژن، بەڵكوو ئاستی رۆشنبیری كارامەیی و توانا بكەنە پێوەری سەرەكی.

3- كردنەوەی خول و ۆركشۆپی تایبەت بە پێگەیاندنی تواناكانی بێژەر بەبەردەوام، بۆ ئەوەی لە ئەنجامی كاركردن تووشی بێتوانایی نەبێت و بینەر لێی بێزار نەبێت.

4- بێژەرە ژنەكان، لە یەك وێستگە نەوەستن بەڵكوو بەتێپەڕبوونی كات وێستگەی كاركردنیان بەرەوپێشببەن و بەرنامەو پرۆگرامی سەرەكیتر وەربگرن.

5- دەزگاكانی راگەیاندن گرنگی بدەن بە گرێبەستی كاركردن و رەچاوی لایەنی جێندەری.

6-بەگوێرەی تایبەتمەندی بێژەرە ژنەكان، دابەشی سەر پرۆگرام و ژانرەكانی تەلەفزیۆن بكرێن.

7-زەمینەسازی بكرێت بۆ ئەوەی ژنانی راگەیاندنكار، بەرپرسیارێتی زیاتر وەربگرن، بەشداربن لە بڕیاری ئاراستەكردنی سیاسەتی و پرۆگرامەكانی دەزگا راگەیاندنەكان.

 

توێژينه‌وه‌كه‌ بخوێنه‌وه‌

ئا: رۆژنامه‌وانى


  • tweet

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • كاڵێ ئه‌مین.. به‌كامێراكه‌ی له‌ چاوی ژنێكه‌وه‌ نه‌هامه‌تییه‌كانی جه‌نگ ده‌گێڕێته‌وه
    كاڵێ ئه‌مین.. به‌كامێراكه‌ی له‌ چاوی ژنێكه‌وه‌ نه‌هامه‌تییه‌كانی جه‌نگ ده‌گێڕێته‌وه

    کانونی دووهەم 24, 2021 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە كاڵێ ئه‌مین.. به‌كامێراكه‌ی له‌ چاوی ژنێكه‌وه‌ نه‌هامه‌تییه‌كانی جه‌نگ ده‌گێڕێته‌وه

  • رێنمایی پیشه‌گه‌رانه‌ بۆ فۆتۆگرافه‌ران.. چۆن وێنه‌كانت ده‌فرۆشیت
    رێنمایی پیشه‌گه‌رانه‌ بۆ فۆتۆگرافه‌ران.. چۆن وێنه‌كانت ده‌فرۆشیت

    کانونی دووهەم 18, 2021 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە رێنمایی پیشه‌گه‌رانه‌ بۆ فۆتۆگرافه‌ران.. چۆن وێنه‌كانت ده‌فرۆشیت

  • سه‌ركه‌وتن له‌ كاری فۆتۆگرافه‌ری میدیایی.. چیرۆكی فۆتۆجۆرنالیستێكی پیشه‌گه‌ر
    سه‌ركه‌وتن له‌ كاری فۆتۆگرافه‌ری میدیایی.. چیرۆكی فۆتۆجۆرنالیستێكی پیشه‌گه‌ر

    کانونی دووهەم 17, 2021 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە سه‌ركه‌وتن له‌ كاری فۆتۆگرافه‌ری میدیایی.. چیرۆكی فۆتۆجۆرنالیستێكی پیشه‌گه‌ر

  • کاریگەری دراماکان و لاساییکردنەوەی بەنەزانی
    کاریگەری دراماکان و لاساییکردنەوەی بەنەزانی

    کانونی یەکەم 04, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە کاریگەری دراماکان و لاساییکردنەوەی بەنەزانی

  • توێژينه‌وه‌.. كارامه‌ييه‌كانى بێژه‌رى ژن له‌ كه‌ناڵه‌ ئاسمانييه‌ كوردييه‌كاندا
    توێژينه‌وه‌.. كارامه‌ييه‌كانى بێژه‌رى ژن له‌ كه‌ناڵه‌ ئاسمانييه‌ كوردييه‌كاندا

    تەموز 11, 2014 2,246

  • رۆژنامەوان و تۆمەت خستنەپاڵ لە راگەیاندندا
    رۆژنامەوان و تۆمەت خستنەپاڵ لە راگەیاندندا

    تەموز 09, 2014 2,122

  • كاڵێ ئه‌مین.. به‌كامێراكه‌ی له‌ چاوی ژنێكه‌وه‌ نه‌هامه‌تییه‌كانی جه‌نگ ده‌گێڕێته‌وه
    كاڵێ ئه‌مین.. به‌كامێراكه‌ی له‌ چاوی ژنێكه‌وه‌ نه‌هامه‌تییه‌كانی جه‌نگ ده‌گێڕێته‌وه

    کانونی دووهەم 24, 2021 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە كاڵێ ئه‌مین.. به‌كامێراكه‌ی له‌ چاوی ژنێكه‌وه‌ نه‌هامه‌تییه‌كانی جه‌نگ ده‌گێڕێته‌وه

  • رێنمایی پیشه‌گه‌رانه‌ بۆ فۆتۆگرافه‌ران.. چۆن وێنه‌كانت ده‌فرۆشیت
    رێنمایی پیشه‌گه‌رانه‌ بۆ فۆتۆگرافه‌ران.. چۆن وێنه‌كانت ده‌فرۆشیت

    کانونی دووهەم 18, 2021 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە رێنمایی پیشه‌گه‌رانه‌ بۆ فۆتۆگرافه‌ران.. چۆن وێنه‌كانت ده‌فرۆشیت

  • سه‌ركه‌وتن له‌ كاری فۆتۆگرافه‌ری میدیایی.. چیرۆكی فۆتۆجۆرنالیستێكی پیشه‌گه‌ر
    سه‌ركه‌وتن له‌ كاری فۆتۆگرافه‌ری میدیایی.. چیرۆكی فۆتۆجۆرنالیستێكی پیشه‌گه‌ر

    کانونی دووهەم 17, 2021 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە سه‌ركه‌وتن له‌ كاری فۆتۆگرافه‌ری میدیایی.. چیرۆكی فۆتۆجۆرنالیستێكی پیشه‌گه‌ر

  • کاریگەری دراماکان و لاساییکردنەوەی بەنەزانی
    کاریگەری دراماکان و لاساییکردنەوەی بەنەزانی

    کانونی یەکەم 04, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە کاریگەری دراماکان و لاساییکردنەوەی بەنەزانی

ئاره‌زو نوری ئاره‌زوو نوری ئازادى ئازادی ئاژانسه‌كان ئاو ئاودێری ئاوێنه‌ ئاين ئه‌رسه‌لان ره‌حمان ئه‌ڤین ئاسۆ ئه‌لیكترۆنی ئۆكرانیا ئيتيك ئیتیك ئینته‌رنیوز ئێران بانه‌ به‌خشنده‌یی به‌خشین به‌درخان به‌شی راگه‌یاندن بووكه‌ڵه‌ بوومه‌له‌رزه‌ بۆچوون بۆینگ737 بى بى سى بیروڕا پرسى ژن پرسی ژن په‌رله‌مان په‌روه‌رده‌ په‌يامنێران په‌یامنێر په‌یامنێران پیشه‌ پێشكه‌شكار پێشمه‌رگه‌ پێنجوێن تاران تروسكه‌ سادقی ته‌له‌ڤزیون ته‌له‌ڤزیۆن توندوتیژی توێژينه‌وه‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان تۆڕه‌كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان تيۆره‌كانى راگه‌ياندن تی ڤی تیڤی جزیره‌ جه‌نگى ده‌روونى جۆ جياوازى ره‌گه‌زى جێنده‌ر چاپ چاپه‌مه‌نی چاكسازى چنار نامق چه‌پله‌ر له‌ میدیادا چه‌پله‌ری چه‌پله‌ری له‌ مێژوودا حزب خۆپیشاندان خێر خێرخواز داعش ده‌زگاكانى راگه‌ياندن راپۆرت راپۆرتی رۆژنامه‌وانی رادیۆ راستكردنه‌وه‌ راگه‌ياندن راگه‌یاندن راوێژكار رایگشتی ره‌خنه‌ ره‌خنه‌گر ره‌وشى رۆژنامه‌وانى ره‌وشی ژن رووداو رووماڵ روونكردنه‌وه‌ رۆژنامه‌ رۆژنامه‌نووس رۆژنامه‌وان رۆژنامه‌وانى رۆژنامه‌وانى ژنان رۆژنامه‌وانی رۆژهه‌ڵات رۆیته‌رز ریپۆرته‌ر زانكۆ و په‌يمانگه‌كان زمانى راگه‌ياندن زه‌مين له‌رزه‌ ژن ژن و میدیا ژنان ژنانی میدیاكار سایت سه‌پان سه‌رنج سه‌قز سه‌لامه‌تى پيشه‌يى سه‌نار حه‌سه‌ن سۆسيۆلۆژيا سۆشیال میدیا سۆشیالمیدیا سياسه‌ت سيخوڕ سێكس شاشه‌ شكۆ عه‌فرین فڕۆكه‌ فه‌یسبووك فۆتۆ فۆتۆجۆرنالیست فۆتۆجۆرناڵ فۆتۆگرافه‌ر فۆتۆگرافه‌ری فۆتۆگرافه‌ری جه‌نگ ڤایرۆس قه‌ره‌قۆز كاريكاتێر كاڵێ ئه‌مین كایه‌ی میدیا كركوك كشتوكاڵ كه‌ركووك كه‌ناڵ كوبانێ كورد كوردستان كوردستان و كورد كۆرۆنا گردبوونه‌وه‌ گفتوگۆ گفتوگۆی رۆژنامه‌وانی گه‌نج گه‌نم گوند گۆڤار گێچه‌ڵى سێكسى لوبنان ماركێتینگ ماسی مافی ژن مسته‌فا سه‌لیمی منداڵ مه‌حره‌م مووچه‌ ميديا ميدياى كوردى ميدياى كورديى ميدياى كۆمه‌ڵايه‌تى میدیا میدیاكار میدیای ئه‌لیكترۆنی میدیای زه‌رد میدیای كوردی میسر مێژوو ناڕه‌زایه‌تی نه‌هله‌ نه‌جاح نووسین نێرگز قادر هاشتاگ هه‌رێمی كوردستان هه‌ژاران هه‌ڵه‌گری هه‌واڵ هه‌واڵسازی هه‌ولێر هۆشیاری وتار وه‌رگێڕان وێنه‌ ياسا ياساى رۆژنامه‌وانى یاسا
  • Accustomed Dope Far this product https://cialisgrade.com generic cialis...

    1 هەفتە ago

  • به‌ هیوای سوودمه‌ندبوونی هه‌موو لایه‌ك...

    7 مانگ ago

ئێمه‌ له‌ فیسبووك

  • راگه‌یاندن
  • رای گشتی
  • فۆتۆگراف
  • رێنمایی پیشه‌گه‌رانه‌ بۆ فۆتۆگرافه‌ران.. چۆن وێنه‌كانت ده‌فرۆشیت
    رێنمایی پیشه‌گه‌رانه‌ بۆ فۆتۆگرافه‌ران.. چۆن وێنه‌كانت ده‌فرۆشیت

    کانونی دووهەم 18, 2021 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە رێنمایی پیشه‌گه‌رانه‌ بۆ فۆتۆگرافه‌ران.. چۆن وێنه‌كانت ده‌فرۆشیت

    رۆژنامه‌وانی، سلێمانی، كاڵێ ئه‌مین لە  رابردوودا رێگاکانی فرۆشتنی وێنە بەم شێوەیەی ئێستا نەبووە ئەتتوانی کە راستەوخۆ بە کڕیارەکانی بفرۆشیت وەک چاپەمەنییەکان،...
    درێژەی بابەت
  • ژنه‌ رۆژنامه‌وانی كورد “ئاره‌زوو نوری” خه‌ڵاتی دووه‌م باشترین رۆژنامه‌وانی عێراقی به‌ده‌ستهێنا
    ژنه‌ رۆژنامه‌وانی كورد “ئاره‌زوو نوری” خه‌ڵاتی دووه‌م باشترین رۆژنامه‌وانی عێراقی به‌ده‌ستهێنا

    کانونی دووهەم 01, 2021 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ژنه‌ رۆژنامه‌وانی كورد “ئاره‌زوو نوری” خه‌ڵاتی دووه‌م باشترین رۆژنامه‌وانی عێراقی به‌ده‌ستهێنا

    رۆژنامه‌وانی، هه‌ولێر: ئاره‌زوو نوری حه‌كیم، رۆژنامه‌نووسی كورد، توانی خه‌ڵاتی رێكخراوی ئینته‌رنیوزی نێوده‌وڵه‌تی بۆ باشترین رووماڵی پرسی ژن له‌ (2020)...
    درێژەی بابەت
  • کاریگەری دراماکان و لاساییکردنەوەی بەنەزانی
    کاریگەری دراماکان و لاساییکردنەوەی بەنەزانی

    کانونی یەکەم 04, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە کاریگەری دراماکان و لاساییکردنەوەی بەنەزانی

    ئاره‌زوو نوری سوپرایزی دروستتکراو و رێککەوتنی پێشوەختە لەلای بەشێکی گەنجانمان وەک لاساییکردنەوەی نەریتێک کە دوورە لەنەریتی کۆمەڵگەی کوردی، جگە لە زیان؛ هیچ...
    درێژەی بابەت
  • دزیی میدیايى و گزیی میدیاوان
    دزیی میدیايى و گزیی میدیاوان

    کانونی یەکەم 04, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دزیی میدیايى و گزیی میدیاوان

    د.شوان ئادەم ئەیڤەس لەپاڵ توێژەران و ئەكادیمیی و نووسەراندا؛ داخوازى دووركەوتنەوەی ميديا و میدیاوانان لەدیاردەی گزییكردن و دزینی بەرهەمی هزریی ئەوانیدیكە،...
    درێژەی بابەت
  • پەرلەمانی کوردستان روونکردنەوە لەسەر پێشنیازەیاسای “رێكخستنی میدیای ئەلیكترۆنی” دەدات
    پەرلەمانی کوردستان روونکردنەوە لەسەر پێشنیازەیاسای “رێكخستنی میدیای ئەلیكترۆنی” دەدات

    ئاب 16, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە پەرلەمانی کوردستان روونکردنەوە لەسەر پێشنیازەیاسای “رێكخستنی میدیای ئەلیكترۆنی” دەدات

    رۆژنامه‌وانی، هه‌ولێر له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، لیژنەی رۆشنبیری و كۆمەڵگه‌ی مەدەنی و وەرزش و لاوان لەپەرلەمانی كوردستان، رایگه‌یاندووه‌، پێشنیازه‌...
    درێژەی بابەت
  • كاریگه‌رى میدیا له‌سه‌ر ره‌فتارى خۆپیشاندان
    كاریگه‌رى میدیا له‌سه‌ر ره‌فتارى خۆپیشاندان

    تەموز 10, 2020 1

    رۆژنامه‌وانی، هه‌ولێر، كاروان عه‌بدوڵڵا پوخته‌:ئه‌م نووسینه‌ باس له‌ ڕۆڵ و كاریگه‌رى میدیا ده‌كات وه‌ك به‌شێك له‌ بونیه‌ى پێكهاته‌ى سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی...
    درێژەی بابەت
  • رایگشتی ئەليكترۆنی ودەرکەوتەکانی
    رایگشتی ئەليكترۆنی ودەرکەوتەکانی

    مارس 06, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە رایگشتی ئەليكترۆنی ودەرکەوتەکانی

    رۆژنامه‌وانی، هه‌ولێر، چنار نامق ئەگەر قۆناغی بەر لەسەرهەڵدانی ئینتەرنێت راگەیاندنی تەقلیدی (رۆژنامە ورادیۆ وتەلەفزیۆن) هۆكارێكی باش بوبن بۆ پێكهێنانی رای...
    درێژەی بابەت
  • هه‌موو كه‌ناڵه‌كانی ئێستا كاریگه‌ری یه‌ك رادیۆی سه‌رده‌می شاخیان نیه‌
    هه‌موو كه‌ناڵه‌كانی ئێستا كاریگه‌ری یه‌ك رادیۆی سه‌رده‌می شاخیان نیه‌

    شوبات 18, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە هه‌موو كه‌ناڵه‌كانی ئێستا كاریگه‌ری یه‌ك رادیۆی سه‌رده‌می شاخیان نیه‌

    رۆژنامه‌وانی – سلێمانی: سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ له‌ئێستادا ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌ناڵی راگه‌یاندنی (بینراو، نووسراو، خوێنراو) هه‌ن، تا چه‌نده‌ توانیویانه‌...
    درێژەی بابەت
  • ئه‌رك و پره‌نسیپ و سیستمه‌كانى راگه‌یاندن
    ئه‌رك و پره‌نسیپ و سیستمه‌كانى راگه‌یاندن

    تشرینی دووهەم 01, 2014 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ئه‌رك و پره‌نسیپ و سیستمه‌كانى راگه‌یاندن

     رۆژنامه‌وانى: كتێبى “بنه‌ما تيۆرييه‌كانى رايگشتى و راگه‌ياندن”، (رۆڵى میدیاكان له‌ دروستكردنى رایگشتیدا)، له‌ نووسينى لێكۆڵه‌رى بوارى ميديا “مه‌جيد...
    درێژەی بابەت
  • شێوازه‌كانى پێوانه‌ كردنى رایگشتى
    شێوازه‌كانى پێوانه‌ كردنى رایگشتى

    تشرینی یەکەم 28, 2014 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە شێوازه‌كانى پێوانه‌ كردنى رایگشتى

    رۆژنامه‌وانى: كتێبى “بنه‌ما تيۆرييه‌كانى رايگشتى و راگه‌ياندن”، (رۆڵى میدیاكان له‌ دروستكردنى رایگشتیدا)، له‌ نووسينى لێكۆڵه‌رى بوارى ميديا “مه‌جيد...
    درێژەی بابەت
  • كاڵێ ئه‌مین.. به‌كامێراكه‌ی له‌ چاوی ژنێكه‌وه‌ نه‌هامه‌تییه‌كانی جه‌نگ ده‌گێڕێته‌وه
    كاڵێ ئه‌مین.. به‌كامێراكه‌ی له‌ چاوی ژنێكه‌وه‌ نه‌هامه‌تییه‌كانی جه‌نگ ده‌گێڕێته‌وه

    کانونی دووهەم 24, 2021 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە كاڵێ ئه‌مین.. به‌كامێراكه‌ی له‌ چاوی ژنێكه‌وه‌ نه‌هامه‌تییه‌كانی جه‌نگ ده‌گێڕێته‌وه

    گفتوگۆی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ كاڵێ ئه‌میندا
    درێژەی بابەت
  • رێنمایی پیشه‌گه‌رانه‌ بۆ فۆتۆگرافه‌ران.. چۆن وێنه‌كانت ده‌فرۆشیت
    رێنمایی پیشه‌گه‌رانه‌ بۆ فۆتۆگرافه‌ران.. چۆن وێنه‌كانت ده‌فرۆشیت

    کانونی دووهەم 18, 2021 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە رێنمایی پیشه‌گه‌رانه‌ بۆ فۆتۆگرافه‌ران.. چۆن وێنه‌كانت ده‌فرۆشیت

    رۆژنامه‌وانی، سلێمانی، كاڵێ ئه‌مین لە  رابردوودا رێگاکانی فرۆشتنی وێنە بەم شێوەیەی ئێستا نەبووە ئەتتوانی کە راستەوخۆ بە کڕیارەکانی بفرۆشیت وەک چاپەمەنییەکان،...
    درێژەی بابەت
  • سه‌ركه‌وتن له‌ كاری فۆتۆگرافه‌ری میدیایی.. چیرۆكی فۆتۆجۆرنالیستێكی پیشه‌گه‌ر
    سه‌ركه‌وتن له‌ كاری فۆتۆگرافه‌ری میدیایی.. چیرۆكی فۆتۆجۆرنالیستێكی پیشه‌گه‌ر

    کانونی دووهەم 17, 2021 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە سه‌ركه‌وتن له‌ كاری فۆتۆگرافه‌ری میدیایی.. چیرۆكی فۆتۆجۆرنالیستێكی پیشه‌گه‌ر

    رۆژنامه‌وانی، سلێمانی، وه‌رگێڕانی: كاڵێ ئه‌مین ئەوکاتەی کە وێنەگری ئازاد بیت یان ئەو دەستەواژە باوەی کە پێی دەلێن (فری لانس) کۆمەڵێک تایبەتمەندیت پێ دەبەخشێت...
    درێژەی بابەت
  • سه‌داى وێنه‌
    سه‌داى وێنه‌

    حوزەیران 04, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە سه‌داى وێنه‌

    رۆژنامه‌وانی، سلێمانی، ده‌شتی عه‌لی بڵاوبوونه‌وه‌ى دیمه‌نى ساته‌وه‌ختى كوشتنى جۆرج فلۆیدى ره‌شپێست له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌، هه‌رزوو كاردانه‌وه‌ى...
    درێژەی بابەت
  • پیشانگایەك بە هاوێنەی چەند کچە فۆتۆگرافەرێك
    پیشانگایەك بە هاوێنەی چەند کچە فۆتۆگرافەرێك

    تشرینی دووهەم 22, 2017 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە پیشانگایەك بە هاوێنەی چەند کچە فۆتۆگرافەرێك

    رۆژنامه‌وانى – هه‌ولێر: کچانی فۆتۆگرافەر لە ڕێگەی پێشەنگایەکی فۆتۆگرافییەوە کارەکانیان بە دروشمی ( ئێره‌، له‌ چاوی کچه‌ فۆتۆگرافه‌ره‌کانمانه‌وه‌) نمایش...
    درێژەی بابەت
|| © 2014 || Designed and developed by ENG. Ali Qader
  • ئيتيك و ياسا
  • ته‌له‌ڤزیۆن
  • توێژینه‌وه‌ی زانكۆ
  • رادیۆ
  • راپۆرته‌كانى چاودێرى
  • راپۆرتی رۆژنامه‌وانی
  • راگه‌یاندن
  • راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان
  • راگه‌یاندنی تایبه‌تمه‌ند
  • رای گشتی
  • ره‌وشی رۆژنامه‌وانی
  • رۆژنامه‌
  • ریپۆرتاژ
  • رێبه‌ری رۆژنامه‌وانی
  • زمانی راگه‌یاندن
  • فۆتۆگراف
  • كاری په‌یامنێری
  • كتێبخانه‌
  • ميدياى كۆمه‌ڵايه‌تى
  • میدیای ئه‌لیكترۆنی
  • مێژووی رۆژنامه‌وانی
  • هاوپۆلنه‌كراو
  • هه‌واڵ
  • هه‌واڵ سازی
  • هه‌ڵه‌گری رۆژنامه‌وانی
  • وتاری رۆژنامه‌وانی
  • ژن و میدیا
  • ڤیدیۆ
  • گفتوگۆی رۆژنامه‌وانی