
رۆژنامه‌وانى: كتێبى “بنه‌ما تيۆرييه‌كانى رايگشتى و راگه‌ياندن”، (رۆڵى میدیاكان له دروستكردنى رایگشتیدا)، له نووسينى لێكۆڵه‌رى بوارى ميديا “مه‌جيد ساڵح”ه و به‌هۆى گرنگى باسه‌كانى كتێبه‌كه‌يه‌وه، به سوپاسه‌وه، له وێبلاگى تايبه‌تى نووسه‌ره‌وه باسه‌كانى ئه‌و كتێبه لێره‌دا بڵاو دهكهينهوه. له‌م به‌شه‌دا، كه به‌شى سێيه‌مى كتێبه‌كه‌يه، نووسه‌ر باسى له پێكهێنه‌ره ناوخۆيى و ده‌ره‌كييه كارگهرهكانى سه‌ر رايگشتى ده‌كات.
پێكهێنه‌ره‌كانى رایگشتى
چۆنیه‌تى پێكهاتنى رایگشتى: بۆ پێكهاتنى رایگشتى له‌ژینگه‌یه‌كدا، پێش هه‌ر شتێك ده‌بێ بابه‌تێك هه‌بێت كه‌جێگه‌ى سه‌رنج و تێبینى كۆمه‌ڵێ خه‌ڵك بێت تاكو راى خۆیانى سه‌باره‌ت ده‌ربڕن.
ئه‌وش پرنسیبێكى سه‌ره‌كییه بۆ ناسینه‌وه‌ى رایگشتى. زۆرجار ئه‌و بابه‌ته‌ى كه ده‌بێته مایه‌ى پێكهێنانى رایگشتى به‌چه‌ند قۆناغێكدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و هه‌ندێ جاریش به شێوهیهكىكوت و پڕ‌و لهناوكاودا ده‌رده‌كه‌وێت.ده‌زگاكانى راگه‌یاندن و حزب و سه‌ندیكاكان سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كین بۆ وروژاندنى بابه‌تى پێكهێنه‌رى رایگشتى.
لێره‌دا پێویسته جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه بكه‌ین كهراگهیاندنهكان رۆڵێكى به‌رچاو ده‌گێڕن له گه‌یاندن و رونكردنه‌وه‌ى بابهتهكان بۆ خه‌ڵك.پاش ئه‌وه‌ى خه‌ڵك له ناوه‌ڕۆكى بابه‌ته‌كه گه‌یشتن و به‌لایانه‌وه مایه‌ى گرنگى پێدان بوو، قۆناغى هه‌ڵوێست وه‌رگرتن و كاردانه‌وه دێت.
ئه‌م قۆناغه له وڵاتێك بۆ وڵاتێكى ديكه ده‌گۆڕێ. وه‌ك پێشتریش وتمان، له‌وڵاته دیموكراسهكاندا هه‌ڵوێسته‌كان ئاشكران، به‌ڵام له‌وڵاته تۆتالیتاریهكاندا شاراوه‌و نهێنین.له‌وڵاته دیموكراسیه‌كاندا باشترین شێوازى ده‌ربڕینى رایگشتى بریتییه له مانگرتنى گشتى كه زۆر به‌دیسپلین و دوور له‌توندو تیژى و ئاژاوه به‌ڕێوه‌ده‌چێ. هه‌روه‌ها رێپێوان و خۆپیشاندان شێوازێكى گونجاوى تره بۆ راده‌ربڕین، به‌ڵام هه‌ندێ شێوازى ديكه هه‌ن كه كاریگه‌ریه نێگهتیڤیهكانیان زیاتره له پۆزهتیڤیهكانیان، وه‌ك بایكۆت كردن و یاخى بوونى مه‌ده‌نى.
له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا، پرۆسه‌ى پێكهێنانى رایگشتى به‌بێ بوونى دیموكراسى و ره‌خساندنى هه‌لى گۆڕینه‌وه‌ى بیروڕاو وتووێژكردن سه‌رناگرێ، لهپێكهاتنى راى گشتیدا كۆمه‌ڵێك هۆكارى جوگرافى، مێژوویى، كۆمه‌ڵایه‌تى، سیاسى، ئابوورى و كولتوورى رۆڵى جیاجیا ده‌گێڕن، به‌ڵام خاڵێكى سه‌ره‌كی ديكه ده‌بێت له‌كاتى دیراسه‌كردنى پێكهێنه‌ره‌كانى راى گشتیدا له‌به‌رچاو بگیرێت، بریتییه له‌وه‌ى پێكهێنه‌رى رایگشتى هه‌ر وڵاتێك له‌گه‌ڵ وڵاتێكى ديكه‌دا جیاوازه و مێژوو و ژینگه و كولتوورى تایبه‌تیى وڵاته‌كه له‌و بواره‌دا راده‌ى شته‌كان دیاری ده‌كه‌ن، وه‌ك پاشتر بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت، گه‌لێك هۆكار ده‌بنه سه‌رهه‌ڵدانى رایگشتى.
ئه‌و هۆكارانه‌ش بریتین له:
* ژینگه‌ى سروشتى: زۆربه‌ى زانایانى سایكۆلۆژیى و كۆمه‌ڵناسى، له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه‌وا سروشت ئاماده‌بوونێكى كاریگه‌ریى هه‌یه له‌سه‌ر سروشت و هه‌ڵسوكه‌وت، ته‌نانه‌ت شێوازى بیركردنه‌وه‌ى مرۆڤ به‌مانایه‌كى ديكه ناكرێت ئێمه بواره سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى و فكرى و ئابوورییه‌كانى كۆمه‌ڵگاكان داببڕین له‌ژینگه. هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه ناپلیۆن پۆناپارتى سه‌ركرده‌ى سه‌ربازیى فه‌ره‌نسى ده‌ڵێت؛ “سیاسه‌تى وڵاتان هه‌ڵقووڵاوى جوگرافیاكانیانن”..نزیكترین نموونه بۆ كاریگه‌ریى جوگرافیى له‌سه‌ر تێكڕاى لایه‌نه‌كانى ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تیى خودى كۆمه‌ڵگاى كورده‌وارییه كهجوگرافیایهكى به‌ربڵاو، به‌ڵام سه‌خت و شاخاوى و دوور له‌ده‌ریاى هه‌یه، ئه‌م پێكهاتنه جوگرافییه‌ى كوردستان بووه‌ته هۆى دابڕانى ناوچه‌كان له‌یه‌كتر و كه‌مبوونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیى بازرگانى و كۆمه‌ڵایه‌تى له‌نێوان خێڵه كوردییه‌كان، نه‌بوونى ده‌ریاش هه‌مان كاریگه‌ریى له‌سه‌ر ئاستى جیهانیدا هه‌بووه.
جگه له‌وه سروشتى كوردستان وایكردووه ناوچه‌یه‌ك له‌ڕووى پێداویستییه‌وه پێویستیى به‌ناوچه‌یه‌كى ديكههوه نه‌بێت، ئه‌م دابڕان و لێكترازانه بوونه‌ته هۆى نه‌بوونى خواستى دامه‌زراندنى قه‌واره‌یه‌كى سیاسیى یه‌كگرتوو له‌سه‌ر خاكى كوردستان.
به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ندى و به‌پیتى خاكى كوردستان هه‌رده‌م لیكى له‌ده‌مى گه‌لانى دراوسێى كوردستاندا شۆڕكردووه‌ته‌وه داگیریان كردووه.
بۆ مه‌سه‌له‌ى په‌یوه‌ندیى جوگرافیاى كوردستان و كاریگه‌ریى له‌سه‌ر رایگشتى، ده‌كرێت بڵێین؛ تاكو ئه‌م یه‌ك دوو ساڵه‌ى دوایى كاریگه‌رییه‌كى نێگه‌تیڤى هه‌بووه، ناوچه شاخاوییه‌كان به‌ربه‌ستێكى گه‌وره‌بوون له‌سه‌ر یه‌كخستنى راى كورد، به‌پێچه‌وانه‌ى به‌ریتانیا كهدورگهیى بوونى وڵاته‌كه‌یان بووه‌ته هۆى یه‌كخستنى گه‌لى ئینگلیز له‌به‌رامبه‌ر دوژمنانی‌دا، بگره بوونى ده‌ریا هه‌ستى باڵاده‌ستیى و گیانی داگیركارى له‌ناخى ئینگلیزه‌كاندا چاندووه.
به‌هه‌رحاڵ، حاڵى حازر جوگرافیا و سروشت ،هه‌مان كاریگه‌رییان نه‌ماوه وه‌ك له‌سه‌رده‌مى ناپلیۆندا هه‌یبووه، به‌ڵكو ته‌كنۆلۆژیا هه‌موو شته‌كانى ئاسانكردووهتهوه، سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانى ئه‌مڕۆ بۆ هه‌ندێك لایه‌نى كه‌م نه‌بێت ئه‌گینا له‌كاتى ته‌قاندنى رۆكێتى بالیستیدا هێنده كاریگه‌ریى ژینگه له‌به‌رچاو ناگرن، سه‌باره‌ت به‌كوردستانیش، ئه‌وا هیچ چیایه‌ك ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر لووتكهكهى لهكهشهكهلانى ئاسمانیش بێت، ناتوانێت له‌به‌رده‌م ناردنى په‌یامى كه‌ناڵه سهتهلایتهكاندا بوه‌ستێت، نزیكترین نموونه‌ش رووداوه‌كانى رۆژى 14/3/2004 بوو كه له‌شارى قامیشلى روویدا و دواتر به‌هۆى گرنگپێدانى كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كانى كوردستانه‌وه راپه‌ڕینى ئازارى له‌كوردستانى سووریا لێكهوتهوه و پاشان ئه‌و را گشتییه‌ى له‌هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان و ده‌ره‌وه‌ى كوردستان لێپه‌یدابوو، “رایگشتى” یه‌ك كه‌پێشتر نموونه‌ى كه‌مبووه له‌كورده‌واریدا.
* داب و نه‌ریت لهباووباپیرانیانهوه بۆیان ماوه‌ته‌وه و زۆر سه‌خته لێى لابده‌ن. گه‌لان به‌تایبه‌ت گه‌لانى رۆژهه‌ڵاتى زیاتر ملكه‌چى داب و نهریتهكانیانن و هێنده گوآ به‌باش و خراپییهكانیان ناده‌ن، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه به‌ئاسانى مل بۆ گۆڕان كه‌چ نه‌كه‌ن.
له‌م كۆمه‌ڵگایانه‌دا تاك به‌ته‌واوه‌تى له‌كۆنترۆڵى كۆى كۆمهڵگاكهیدایه، “ستیوارت چیس” ده‌ڵێت؛ (90%ى هه‌ڵسوكه‌وتى تاك لهكۆمهڵگایهكى دیاریكراودا، ئه‌و سیستمه دیاریده‌كات كه له‌منداڵییه‌وه فێرى ده‌كات)، به‌ڵام ئایا ده‌كرێت داب و نه‌ریت وه‌ك “رایگشتى” ته‌ماشابكرێت..؟
تێكڕاى پسپۆڕانى بواره‌كه پێیان وایه داب و نه‌ریت و رایگشتى دوو شتى لێك جیاوازن، چونكه رایگشتى به‌هۆى سه‌رهه‌ڵدانى بابه‌تێكى نوێ و كاتییه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات و به‌نه‌مانى ئه‌و بابه‌ته رايگشتیهش ته‌واوده‌بێت و هیچ كێشه و گرفتێك له‌ئارادا نامێنێت، به‌ڵام داب و نه‌ریت بهپرۆسهیهكى دوور و درێژدا تێپه‌ڕیوه و تێكڕاى خه‌ڵك له‌سه‌رى كۆكن و هیچ گرفتێكى نه‌ماوه..
ئه‌گه‌رچى داب و نه‌ریت به رایگشتى له‌قه‌ڵه‌م نادرێت، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت داب و نه‌ریت كار لهرایگشتى ناكات، به‌تایبه‌تى له‌وڵاته دواكه‌وتووه‌كاندا، بۆ نموونه كاتێك له‌وڵاتێكى وه‌ك كوردستاندا فیمینیزم داواى یه‌كسانیى له‌نێوان ژن و پیاو ده‌كات، زۆر ئاسانه بۆ حزب و لایه‌نه كۆنه‌په‌رسته‌كان بهبهرهڵایى تۆمه‌تبار بكه‌ن، چونكه كۆمه‌ڵگاى ئێمه زه‌مینه‌ى دووه‌مى تێدا له‌بارتره نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ى یه‌كه‌م.
راگه‌یاندن كاریگه‌رترین كه‌ره‌سته‌یه بۆ گۆڕینى داب و نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه خراپه‌كانى گه‌لان، به‌تایبه‌ت ئێستا كه به‌ئاسانى هه‌ر كه‌ناڵێك ئه‌گه‌ر بیه‌وێت بهپلانێكى زانستى له‌ڕێگاى خستنه‌ڕووى لایه‌نه خراپ و نێگه‌تیڤه‌كانى نه‌ریتێك و پێشاندانى ئه‌زموونى گه‌لانى تره‌وه، هه‌ستێت بهلاوازكردنى نه‌ریتێكى به‌جێماوى باووباپیران، وه‌ك ئه‌وه‌ى سینه‌ماى هیندى توانیى لهحهفتاكانى سه‌ده‌ى رابوردوودا گیانى تۆڵه سه‌ندنه‌وه له‌ناو هیندییه‌كاندا كه‌مبكاته‌وه، به‌ڵام پێویسته پێش هه‌ر هه‌نگاوێك باوه‌ڕه چه‌سپاو و ئیمانییه‌كان له‌نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه له‌رزۆك و سسته‌كان جیابكه‌ینه‌وه، چونكه ئه‌وه‌ى یه‌كه‌میان وه‌ك “گۆستاڤ لۆبۆن” ده‌ڵێت؛ “هه‌میشه‌یى و درێژخایه‌نن و شارستانییه‌تیان له‌سه‌ر بونیاد نراوه”، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى ديكه له‌ئه‌نجامى ئه‌زموون، بارى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوورییه‌وه هاتوونهتهكایهوه و به‌گۆڕینى ئه‌و بارانه ئه‌وانیش گۆڕانیان تێدا رووده‌دات یان ده‌سكاریكردنیان ئاسان ده‌بێت.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌گۆڕینى هه‌ندێك داب و نه‌ریتى خراپ و رۆڵى راگه‌یاندن له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕانه ده‌كرێت باس له‌وه بكرێت كه لهكۆمهڵگایهكى وه‌ك كۆمه‌ڵگاى ئێمه له‌سه‌ر پێدانى “باج” رانه‌هاتووه و بووه‌ته نه‌ریتێك به‌لایه‌وه، چۆن راگه‌یاندن ده‌توانێت خه‌ڵك له‌وه هۆشیاربكاتهوه كهئهوباجهى تۆ ده‌یده‌یت سبه‌ى له‌پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزاریى ديكه‌دا بۆت خه‌رجده‌كرێته‌وه، یان ئه‌وه‌ى كه‌له‌لاى ئێمه له‌بۆنه شادییه‌كاندا ته‌قه‌ى خۆى ده‌كرێت و ئه‌و نه‌ریته‌ش ساڵانه چه‌ندین گیان له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌بات، راگه‌یاندن ده‌توانێت له‌ڕێگاى زه‌ره‌ر و زیانه‌كانییه‌وه پاشه‌كشه‌ى پێبكات.
به‌هه‌رحاڵ داب و نه‌ریت زۆرجار ده‌توانێت له‌پێكهێنانى راى كه‌سێك یان گرووپێكدا سه‌باره‌ت بهبابهتێكى هه‌نووكه‌یى رۆڵى به‌رچاو بگێڕێت، به‌تایبه‌تى ئه‌و گرووپ و كه‌سانه‌ى كهئاستى هۆشیارییان نزمه و ئاسۆى بیركردنه‌وه‌یان به‌رته‌سكه.
*ئـــایـــــــــــــین: ئایینه‌كان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى كۆمه‌ڵگاكانه‌وه تاكو ئێستا، رۆڵێكى نه‌ك هه‌ر به‌رچاو، به‌ڵكو چاره‌نووسساز ده‌بینن لهئاراستهكردنى تاك و كۆى كۆمه‌ڵدا، جگه له‌لایه‌نه رۆحییهكهى..
ئایینه‌كان كاریگه‌ریى كولتووریى و فیكرییش له‌سه‌ر مرۆڤ به‌جێده‌هێڵن و سیسته‌مى سیاسى و په‌روه‌رده‌یى و كۆمه‌ڵایه‌تى زۆر له‌یاسا و بڕیاره‌كانیان له‌ئایینه‌وه وه‌رده‌گرن و (هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه له‌وڵاته ناعهلمانییهكاندا)، به‌ڵام ئه‌وه به‌و مانایه نییه وڵاتانى عه‌لمانى كه‌ڵك له‌ئایین وه‌رناگرن بۆ كاركردنه سه‌ر جه‌ماوه‌ر سه‌باره‌ت به‌په‌رستن و كاریگه‌ریى لاى مرۆڤ “گۆستاف لۆبۆن” له‌كتێبى (سایكولوجیة الجماهیر)دا ده‌ڵێت؛ “په‌رستن لاى مرۆڤ له‌ده‌ره‌وه‌ى هه‌موو شته‌كانه‌وه‌یه، ترس له‌و شته‌ى كهپهناى بۆ ده‌بات كارێكى واده‌كات كوێرانه فرمانه‌كانى جێبه‌جآ بكات و هیچ موناقه‌شه‌یه‌ك نه‌كات، جگه له‌وه به‌رده‌وام حه‌زده‌كات ئه‌و باوه‌ڕانه په‌خشبكات و هه‌ركه‌سێك رهفزى بكات وه‌ك دوژمن ته‌ماشاى بكات، جا ئه‌و باوه‌ڕه بۆ خوایه‌ك بێت كه‌نابینرێت یان بۆ بتێك یان ئایدیۆلۆژیایه‌ك گرنگ ئه‌وه‌یه له‌گه‌وهه‌ردا ئایینه”..ناوه‌رۆكى ئه‌م بڕگانه‌ى سه‌ره‌وه زۆر روون و ئاشكرایه، ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیى بهباسهكهى ئێمه‌وه‌بێت خۆى له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه “را” له‌لاى مرۆڤى خاوه‌ن ئایینه‌وه پێشوه‌خت له‌سه‌ر شته‌كان بۆى دراوه و كه‌سى ئایینى هیچى له‌سه‌ر نییه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت بهشهریعهتهكانى ئایینه‌كه‌یدا بچێته‌وه بۆ وه‌رگرتنى هه‌ڵوێست.
ئایینه‌كانى: جووله‌كه، مه‌سیحییه‌ت، ئیسلام و بوودایى و زه‌رده‌شتییه‌ت له‌ماوه‌ى ده‌ركه‌وتنیاندا تاكو ئه‌مڕۆش كاریگه‌ریى خۆیان له‌سه‌ر لایه‌نگرانیان هه‌یه، به‌تایبه‌ت ئایینى ئیسلام، كه‌هه‌موو رۆژانى هه‌ینى په‌یوه‌ندیى راسته‌وخۆ له‌نێوان ملیۆنه‌ها موسڵماندا له‌ڕێگاى پیاوانى ئایینه‌وه ده‌به‌ستێت و ژیانى تاك بهتاكیان كۆنترۆلڕ ده‌كات، ئه‌م سیستمى په‌یوه‌ندییه جه‌ماوه‌رییه‌ى كه‌هه‌موو هه‌ینییه‌ك له‌مزگه‌وته‌كاندا ده‌به‌سترێت “تاك” ده‌به‌ستێته‌وه به”كۆ”وه و ئه‌وه‌ش “رایگشتى”ـى لێده‌كه‌وێته‌وه، هه‌رچه‌نده پێشتر ئه‌و كۆبوونه‌وانه زیاتر بۆ خواپه‌رستى و په‌یوه‌ندیى مرۆڤ به‌خواوه بوو، به‌ڵام ئێستا زۆربه‌ى مینبهرهكانى مزگه‌وته‌كان بۆ پروپاگه‌نده‌ى سیاسى و ئایدیۆلۆژیى حزبى به‌كاردێت و خه‌ڵكى ساده و ساكارى پآ لهخشتهدهبرێت تاكو بۆ ئه‌و ئامانجه ته‌یاریان بكه‌ن، كهخوتبهخوێن ده‌یه‌وێت. خوتبهكانى مه‌لا كرێكار و هاوهڵانى باشترین به‌ڵگه‌ن بۆ كۆكردنه‌وه‌ى رايگشتى موسڵمانانى كورد به‌رامبه‌ر سیستمى عه‌لمانیى كوردستان.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌واندا ده‌سه‌ڵاتى كوردى په‌ناى بردووه‌ته به‌ر مه‌لاكانى خۆى بۆ لاوازكردنى ئه‌و جۆره بیركردنه‌وه. كورته‌ى باسه‌كه له‌وه‌دایه كه‌ئایین پێكهێنه‌رێكى گرنگى راى گشتییه، نه‌ك ته‌نیا بۆ ئه‌وانه‌ى باوه‌ڕیان پێیه‌تى، به‌ڵكو بۆ ئه‌وانه‌ى كهدژیشین..
لێره‌دا ده‌توانین نموونه‌ى ئه‌و باسانه‌ى حكومه‌تى فه‌ره‌نسا بهێنینه‌وه كه‌تێیدا به‌كارهێنانى هێما ئایینییه‌كانى وه‌ك حجاب و خاچ و ئه‌ستێره‌ى داودى له‌قوتابخانه‌كاندا قه‌ده‌غه‌كرد، ئه‌و بڕیاره بووه هۆى ورووژاندنىرايگشتى موسڵمانه‌كان له‌جیهانى ئیسلامی‌دا، به‌هه‌مان شێوه‌ش بووه هۆى پشتگیریكردنى گه‌لى فه‌ره‌نسا له‌سیستمى عه‌لمانیى وڵاته‌كه‌یان.
پێش ئه‌وه‌ى كۆتایى به‌م باسه بهێنین به‌پێویستى ده‌زانم بیروڕاكانى”ئاڵفین تۆفله‌ر” سه‌باره‌ت به‌ڕاگه‌یاندن لهههرسآ شه‌پۆله ئابوورییه‌كه‌دا و راده‌ى كه‌ڵك وه‌رگرتنى ئایین له‌و راگه‌یاندنه بخه‌مه‌ڕوو: تۆفله‌ر پێى وایه كۆمه‌ڵگاى مرۆڤایه‌تى سێ شه‌پۆلى شارستانیه‌تى بڕیوه و هه‌ریه‌ك له‌و شه‌پۆلانه تایبه‌تمه‌ندیى خۆى هه‌بووه>
شه‌پۆله‌كانیش بریتین له:
1-شارستانیه‌تى كۆمه‌ڵگا كشتوكاڵییه‌كان، كهپهیوهندیكردن رووبه‌ڕوو له‌ڕێگاى كۆبوونه‌وه‌ى گشتییه‌وه بووه.
2-شارستانیه‌تى كۆمه‌ڵگا پیشه‌سازییه‌كان، كهچاپ و رۆژنامه و كتێب و رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن ده‌ركه‌وتن.
3-شارستانیه‌تى كۆمه‌ڵگا ته‌كنۆلۆژییه‌كان، كه‌هێشتا له‌سه‌ره‌تادایه و ته‌كنۆلۆژیاى په‌یوه‌ندیكردن خۆى له‌ئینته‌رنێت و سه‌ته‌لایت..هتد ده‌بینێته‌وه.
تۆفله‌ر پێى وایه ئایینه‌كان به‌تایبه‌ت ئایینى مه‌سیحییه‌ت و ئیسلام له‌قۆناغه جیاجیاكاندا توانیویانه كه‌ڵك له‌هه‌رسێ شێوازه‌كه‌ى په‌یوه‌ندیى به‌ستن وه‌ربگرن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش نموونه‌ى كه‌ڵك وه‌رگرتنى خومه‌ینى له‌مزگه‌وت و ته‌سجیل و ته‌له‌فزیۆن بۆ له‌سه‌ركار لابردنى شاى ئێران ده‌هێنێته‌وه، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ئایینى مه‌سیحیى نموونه‌ى وڵاتانى ئه‌وروپاى رۆژهه‌ڵات ده‌هێنێته‌وه كه‌چۆن لهكهنیسهكانهوه گه‌لانى ئه‌و وڵاتانه‌یان هانده‌دا.
*كاریگه‌ریى بار ودۆخى سیاسیى رایگشتى هه‌ر گه‌لێك به‌نده به‌و سیستمى دهسهڵاتدارییهى كهحوكمڕانیى ده‌كات، لێره‌دا باس له‌هه‌ردوو سیستمى دیكتاتۆریه‌ت و دیموكراسییه‌ت و رۆڵیان له‌سه‌ر رایگشتى ده‌كه‌ین:
1-سیستمى دیكتاتۆریه‌ت: بێبه‌شكردنى هاووڵاتیان له‌هه‌موو مافه‌كانیان، كۆنترۆڵكردنى راده‌ربڕین وسهپاندنى بیروڕاى ده‌سه‌ڵاتداران به‌سه‌ر گه‌ل له‌خه‌سڵه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانى سیستمى دیكتاتۆریهتن.
رژێمه توتالیتاریهكانى وه‌ك نازى له‌ئه‌ڵمانیا، فاشى له‌ئیتالیا و تكریتى له‌عیراق و تالیبان له‌ئه‌فغانستان نموونه‌ى زه‌قى سیستمى نادیموكراسین.
له‌م رژێمانه‌دا ئازادییه‌كان خهفهدهكرێن و رايگشتى هاووڵاتیان كۆنترۆڵدهكرێت و به‌و ئاراسته‌دا ده‌برێت كهلهبهرژهوهندیى دهسهڵاتداراندابێت، هه‌موو هۆكاره‌كانى په‌یوه‌ندی به‌ستن سانسۆردهكرێن و راستیى رووداوه‌كان ده‌شاردرێنه‌وه، درۆ و فێڵ و ته‌ڵه‌كه باڵاده‌ست ده‌بێت، ئه‌نجامى ئه‌مه‌ش رایگشتى راسته‌قینه‌ى خه‌ڵك ده‌رناكه‌وێت.
ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆى به‌شداریى نه‌كردنى خه‌ڵك له‌ژیانى گشتیدا و نه‌مانى متمانه له‌نێوان ده‌سه‌ڵات و گه‌ل. له‌سیستمى دیكتاتۆریه‌تدا حكومه‌ت گوێ به‌ڕاى گشتى جه‌ماوه‌ر نادات، چونكه له‌بنه‌ڕه‌تدا پێویستیى پێى نییه و هیچ بڕیار و هه‌ڵوێستێكى ئه‌و حكومه‌تانه به‌پشت به‌ستن به‌ڕاى گشتى گهلهكانیانهوه دانانرێن.
2-سیستمى دیموكراتییه‌ت: ئازادیى راده‌ربڕین، ئازادیى رۆژنامه‌وانى، بوونى هه‌ڵبژاردن و حزبى سیاسى و رێكخراوى پیشه‌یى و سه‌ندیكایى و شه‌فافیه‌ت له‌بڕیار و چالاكى و گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌نگى خه‌ڵك، له‌گرنگترین خه‌سڵه‌ته‌كانى سیستمى دیموكراسین، وه‌ك له‌پێشه‌كیدا وتمان زانینى رايگشتى بۆ سیستمى دیموكراسى نه‌ك هه‌ر پێویسته، بگره ئه‌م سیستمه‌ى ده‌سه‌ڵات ناتوانێت هیچ هه‌نگاوێك هه‌ڵنێت ئه‌گه‌ر پێشتر رایگشتى خه‌ڵكه‌كه‌ى مسۆگه‌ر نه‌كردبێت، دكتۆر عاتف عه‌دلى ئه‌لعه‌بد عوبه‌ید له‌كتێبى (الرأی العام وطرق قیاسه)دا پێى وایه حكومه‌ته دیموكراته‌كان ده‌توانن له‌ڕێگاى پێنج هه‌نگاوه‌وه كار لهرایگشتى بكه‌ن:
1-په‌ره‌پێدان و زیادكردنى هۆشیاریى سیاسیى لاى جه‌ماوه‌ر.
2-گرنگیى خستنه‌ڕووى هه‌موو راستییه‌كان بۆ به‌رده‌م رایگشتى.
3-به‌كارهێنانى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن بۆ كاركردنه سه‌ر رایگشتى.
4-گرنگیدان به‌وه‌رگرتنى رایگشتى له‌ڕێگاى سه‌نته‌ره‌كانى پێوانه‌كردنى رایگشتى.
5-دابینكردنى ئازادیى دروستكردنى رێكخراوى سیاسى و پیشه‌یى و دامه‌زراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى، وه‌ك زانكۆ و سه‌ندیكا پیشه‌ییه‌كان.
له‌سیستمى دیموكراسیدا هاووڵاتیان گرنگى به‌ژیانى سیاسى و ئه‌و كێشه ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تییانه ده‌ده‌ن كهڕووبهڕووى كۆمه‌ڵگاكه‌یان ده‌بێته‌وه و راو چاره‌سه‌رى پێشنیاركراویان بۆى هه‌یه, له‌سیفه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانى رایگشتى له‌وڵاتانى دیموكراسییه‌تدا ده‌توانین په‌نجه له‌سه‌ر ئه‌مانه‌ى خواره‌وه دابنێین:
1-دووره لهڕووكهشبوون و به‌شێوه‌یه‌كى پته‌و خۆى ده‌رده‌خات.
2-عه‌قڵانییه‌تى پێوه دیاره و سۆز و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنى تێدا نییه. 3-ئاشكرا و راشكاوانه‌یه.
4-به‌شێوه‌یه‌كى ئاشتییانه و دوور له‌توند وتیژیى خۆى ده‌رده‌خات. به‌م جۆره ده‌كرێت جارێكى تر ئه‌وه دووپات بكه‌ینه‌وه كه‌وا بار ودۆخى سیاسیى هه‌ر وڵاتێك، رۆڵى دیار ده‌گێڕێت له‌پێكهێنانى رایگشتى لاى خه‌ڵكى وڵاته‌كه. هه‌ر ئه‌ویشه وێنه‌ى خه‌سڵه‌ته‌كانى رایگشتى لاى خه‌ڵك ده‌كێشێت.
*سه‌ركرده‌كان”ئازیزه‌كه‌م ئه‌م شه‌یتانه بچووكه سیحرى لێكردووم به‌جۆرێك كه‌مه‌ندكێشى كردووم خۆم تێناگه‌م، من كه له‌خواو شه‌یتان باكم نه‌بوو، هه‌ر كه له‌م پیاوه نزیك ده‌كه‌ومه‌وه، له‌ترسا گیانم دێته له‌رزین، ئه‌و ده‌توانێت بهكونى دهرزیهكدا بمبات و بمخاته ناو ئاگره‌وه و هیچ ده‌نگم لێوه نه‌یه‌ت..”.ئه‌وه وته‌ى یه‌كێكه لهجهنهڕاڵه هه‌ره گه‌وره‌كانى سوپاى فه‌ره‌نسییه به‌ناوى (ڤاندام) نهێنیى ئه‌و كاریگه‌رییه‌ى سه‌ركرده‌یه‌كى وه‌ك ناپلیۆن پۆناپارت له‌سه‌ر یه‌كێك لهجهنهڕاڵهكانى تا ئه‌و راده‌یه بووه كه‌هیچ فه‌رمانێكى ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ش بووبێت، پشتگوێ نه‌خراوه، هه‌ر ئه‌و نهێنییه‌ش واى لهفهرهنسییهكان كردووه وه‌ك خواوه‌ند ته‌ماشاى بكه‌ن و بیگه‌یه‌ننه ئاستێك نه‌خشه‌ى هه‌موو دونیا له‌ماوه‌یه‌كى كورتدا بگۆڕێت.
له‌ڕاستیدا ئه‌وه ته‌نیا ناپلیۆن نییه ئه‌و نهێنییه‌ى تێدابێت، به‌ڵكو نموونه زۆرن له‌مه‌سیح(س.خ) و محه‌مه‌د(د.خ) و بوداوه بگره تاده‌گاته گاندى و خومه‌ینى و ئه‌تاتورك و عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان.
ئه‌م سه‌ركردانه و زۆر سه‌ركرده‌ى ديكه له‌مێژووى مرۆڤایه‌تیدا توانیویانه ببنه پێكهێنه‌رى رایگشتى له‌سه‌ر ئاستێكى فراواندا و بۆ ماوه‌یه‌كى درێژ.
سه‌ركردایه‌تیكردن هونه‌رێكى تایبه‌ته بۆ كاركردنه سه‌ر بیروهۆشى جه‌ماوه‌ر و ئاراسته‌كردنى و ئه‌و هونه‌ره‌ش ته‌نیا له‌هه‌ندێك سه‌ركرده‌دا ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌توانێت هه‌ست و هۆشى خه‌ڵك كۆنترۆڵ بكات.
به‌زۆرى بیروبۆچوونى سه‌ركرده‌كان لهبهرژهوهندیى نهتهوهكهیاندایه، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه جێگاى متمانه‌ى به‌رفراوانترین كه‌سانى كۆمه‌ڵگاكه‌ى خۆیان بن.
سه‌ركرده‌كان به‌چه‌ندین شێوازى جیاواز پۆلێنكراون، هه‌ریه‌ك له‌و پۆلێنانهش ده‌رهاویشته‌ى بیروبۆچوون و تێڕوانینى خاوه‌نه‌كانیانه، به‌ڵام یه‌كێك له‌بۆچوونه‌كان سه‌ركرده‌كان به‌پێى په‌یامه‌كانیان پۆلێن ده‌كات بۆ سێ جۆر:
1-سه‌ركرده‌ى ئایینى: پێغه‌مبه‌ران و ئیمام و رابه‌ره رۆحییه‌كان ده‌گرێته‌وه.
2-سه‌ركرده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان: ئه‌مانه زیاتر له‌كاتى سه‌رهه‌ڵدانى كێشه و خراپیى بار ودۆخى گشتى و قه‌یرانه‌كاندا ده‌رده‌كه‌ون و ده‌توانن چاره‌سه‌رى كێشه و گرفته‌كان بكه‌ن.
3-سه‌ركرده‌ى سیاسى: ئه‌مانه ئه‌و سه‌ركرده پێشڕهوانهن كه‌ده‌توانن ئامانجه باڵاكانى گه‌له‌كانیان له‌ئازادی و پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن، وه‌ك نیلسۆن ماندێللا و گاندى.
هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌ك به‌گوێره‌ى ئه‌و تایبه‌ته‌مه‌ندى و توانایانه‌ى كه‌هه‌یه‌تى كار له‌خوڵقاندنى رایگشتى ده‌كات، جه‌ماوه‌ریش له‌ڕێگاى ئه‌و هه‌ڵوێست و كرده‌وانه‌ى كه‌سه‌ركرده ئه‌نجامى داون له‌ڕابردوودا، راى لا دروست ده‌بێت بهتێكهڵكردنى هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه و بهپاڵپشتیى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن گه‌لێك جار سه‌ركرده‌كان ده‌بنه پێكهێنه‌رێكى سه‌ره‌كیى رايگشتى گه‌لێك یان نه‌ته‌وه‌یه‌ك.
ئه‌وه‌ى گاندى له‌شۆڕشى سه‌ربه‌خۆیى هیندستاندا لهچلهكانى سه‌ده‌ى رابردوودا ئه‌نجامیدا به‌ڵگه‌یه‌كى شایسته‌یه بۆ سه‌لماندنى ئه‌و بۆچوونه.
*شۆڕش و ئه‌زموون و رووداوه‌كانى گه‌ل و گه‌لانى ترئه‌و رووداوه گرنگه مێژووییانه‌ى كه لهنهستى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگادا چه‌سپیون، كاریگه‌ریى گرنگیان هه‌یه له‌سه‌ر پێكهێنانى گیانى هاوبه‌شى و پێكه‌وه‌ژیان و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر رووداوێكى ديكه كه له‌وانه‌یه له‌ئایینده‌دا رووبدات.
ساڵى 1988 رژێمى به‌عس له‌په‌لاماره‌كانى ئه‌نفالدا (4500) گوندى كوردستانى وێران‌كرد و هه‌ڵه‌بجه‌ى كیمیاباران كرد و (182) هه‌زار مرۆڤى كوردى بآ سه‌ر وشوێنكرد، ئه‌م رووداوه تاڵانه رايگشتى كوردى له‌به‌رامبه‌ر رژێمى به‌عس یه‌كخست، ئه‌وه‌بوو له‌ڕاپه‌ڕینى 1991دا گه‌لى كورد به‌یه‌ك ده‌نگ دژى به‌عسییه‌كان وه‌ستا و له‌زۆربه‌ى شاره‌كانى كوردستاندا وهدهریاننان، كاتێك ته‌رازووى هێز به‌لاى سوپاى عیراقدا شكایه‌وه، كۆڕهوێكى سآ ملیۆنى روویدا، له‌م حاڵه‌ته‌شدا جارێكى ديكه په‌لاماره‌كانى ئه‌نفال بوونه هۆى یه‌كخستنى رايگشتى كورد، بۆئه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى له‌ساڵى 1988دا روویاندا دووباره نه‌بێته‌وه.ئه‌و ئه‌زموونه‌ى كه‌كورد له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بى عیراقدا هه‌یه‌تى هه‌رده‌م ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ى لاى رايگشتى كورد دروستكردووه كه‌وا پێكه‌وه ژیان له‌گه‌ڵیاندا له‌زیانى ئه‌و و قازانجى ئهوىديكه دا ده‌بێت.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ئه‌زموونى گه‌لان ده‌كرێت نموونه‌ى ده‌رهاویشته‌كانى شه‌ڕى یه‌كه‌مى جیهانى له‌سه‌ر ئه‌ڵمانیا بهێنینه‌وه، ئه‌وه‌بوو له‌پاش ته‌واوبوونى شه‌ڕ، وڵاتى ئه‌ڵمانیا به‌هه‌زاران كۆت و به‌ندى هه‌مه‌چه‌شن به‌سترایه‌وه، ئه‌و كۆت و به‌ندانه‌ى كارى له‌سه‌ر گه‌لى ئه‌ڵمانیا كرد، هه‌ر بۆیه به‌دواى كه‌سێكى به‌هێزدا ده‌گه‌ڕا بۆ ده‌ربازكردنى له‌و رێكه‌وتننامه شه‌رمه‌زارییه.
ساڵى 1930 رایگشتى ئه‌ڵمانییه‌كان له‌ده‌ورى هیتله‌ردا كۆبووه‌وه و هێنایانه سه‌ر كورسیى حوكم، ئه‌وه‌ش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و زیانانه‌ى كه له‌وڵاته‌كه‌یان كه‌وت.رووخانى رژێمى عیراق له9/4/2003 و گه‌وره‌بوونى رۆڵى كورد له‌عیراق و سه‌لماندنى فیدراڵیزم وه‌ك سیستمى حوكم بۆ عیراق له 8ى مارسى 2004 به‌شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ كاریگه‌ریى لهكوردهكانى پارچه‌كانى ديكه‌ى كوردستان كرد، ئه‌وه‌بوو ئێواره‌ى هه‌مان رۆژ لهشارهكانى كوردستانى رۆژهه‌ڵات شادى و خۆشیى ده‌ستیپێكرد و له‌ئه‌نجامدا ناكۆكییه‌كى گه‌وره‌ى لێكهوتهوه، رووداوه‌كانى كوردستانى ژێر چه‌پۆكى سووریاش خۆى له‌خۆیدا ده‌رهاویشته‌ى ئه‌و گۆڕانكارییه سیاسیانه‌ن كه له‌كوردستانى باشوور سه‌ریان هه‌ڵداوه.
لایه‌نێكى ديكه كهكاریگهریى له‌سه‌ر رایگشتى هه‌یه، هه‌لومه‌رجى ئابوورییه، ئێمه‌ش ده‌زانین خه‌ڵك به‌به‌رده‌وامى به‌دواى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆیان و ئه‌و گرووپ و رێكخراوانه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه‌تێیدا ئه‌ندامن، بۆیه هه‌ر گۆڕانكارییه‌كى ئابوورى ئه‌گه‌ر زیانى پێگه‌یاندن، له‌به‌رامبه‌ریدا هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن، زۆر له‌شاره‌زایانى بوارى “كێشه‌كان” پێیان وایه هۆكارى سه‌رهه‌ڵدانى شۆڕش و راپه‌ڕینه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خراپیى بارى ئابوورى، نائارامییهكانى گه‌ڕه‌كه كهنارییهكانىپاریس نموونهیهكىئهوهى سه‌ره‌وه‌ن.
*هه‌لومه‌رجى نێوده‌وڵه‌تى: ته‌كنۆلۆژیاى په‌یوه‌ندیكردن گۆڕانكاریى له‌سیستمى كارلێكردنى وڵاتاندا كردووه، ئه‌مڕۆكه هیچ گه‌ل و وڵاتێك ناتوانێت به‌دابڕاوى ژیان به‌سه‌ربه‌رێت، سه‌رهه‌ڵدانى نه‌خۆشییه‌كانى “شێتیى گا” یان “ئه‌نفلۆنزاى مریشك” با له‌چین و تایله‌نددا رووبده‌ن، به‌ڵام ترس و تۆقین له‌كه‌نه‌دا و مالیزیاش دروستده‌كه‌ن.
سه‌رهه‌ڵدانى شه‌ڕى یه‌كه‌مى جیهانى ده‌رگاى له‌به‌رده‌م رايگشتى جیهانیدا كرده‌وه، ئه‌و شه‌ڕه ته‌نیا شه‌ڕى نێوان دوو گه‌ل یان وڵات یاخود ته‌نانه‌ت دوو كیشوه‌ریش نه‌بوو، به‌ڵكو شه‌ڕێك بوو هه‌موو دونیاى به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵكردبوو، كوێره‌وه‌ری و نه‌هامه‌تییه‌كانى ئه‌وشه‌ڕه رایه‌كى گشتى نێوده‌وڵه‌تیى به‌رهه‌مهێنا كه له‌وه‌پێش دونیا به‌خۆیه‌وه نه‌دیبوو.
پێشكه‌وتنى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن و راگه‌یاندنى ئه‌لكترۆنى، بار ودۆخێكى واى دروستكردووه رووداوه‌كانى عیراق و ئه‌فغانستان له‌هه‌موو ماڵێكى ئه‌وروپى و ئه‌مریكیدا كاریگه‌ریى هه‌بێت، دیمه‌نى كوشتن و سووتاندن و سووكایهتیپێكردنى سه‌ربازه ئه‌مریكاییه‌كان لهشارۆچكهیهكى وه‌ك فه‌لوجه له‌لایه‌ن به‌عسى و تیرۆریستانى ئه‌لقاعیده، به‌ته‌نیا خه‌ڵكى عیراق و ئه‌مریكا ناورووژێنێت، به‌ڵكو هه‌موو مرۆڤایه‌تى پێى ده‌شڵه‌ژێت.
له‌وه‌ى پێشه‌وه بۆمان روون ده‌بێته‌وه رووداوه ئیقلیمى و ناوچه‌ییه‌كان چیتر له‌و سنووره بهرتهسكانهى خۆیاندا نامێننه‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى لهكابوول ده‌قه‌ومێت به‌هه‌مان كاریگه‌ریى ئه‌وه‌ى له‌مه‌ریخ رووده‌دات كار له‌جیهان ده‌كات و رایه‌كى گشتى نێونه‌ته‌وه‌یى دروستده‌كات.