• په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌
  • رێكلام
  • ڤیدیۆ
  • فۆتۆگراف
  • بيروڕا
  • ئاگاداری
  • هه‌لی كار

  • ماڵه‌وه‌
  • سه‌ره‌تا
  • هه‌واڵ
  • رۆژنامه‌
  • رادیۆ
  • ته‌له‌ڤزیۆن
  • رای گشتی
  • راگه‌یاندنی تایبه‌تمه‌ند
  • ژن و میدیا
  • میدیای ئه‌لكترۆنی
    • Facebook
    • Twitter
    • Google+
    • Pinterest
    • RSS Feed
    • Linked
    • Youtube

سەروتار، وتاری رۆژنامەوانی و گۆشە

Oct 08, 2014 رۆژنامه‌وانى رۆژنامه‌, وتاری رۆژنامه‌وانی لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە سەروتار، وتاری رۆژنامەوانی و گۆشە


رۆژنامه‌وانى: لە نێو باخچە چكۆلانەكەی خانەوادەی راگەیاندن و رۆژنامەدا… كاتێ دایكە هەواڵ، هەردوو كۆرپەكەی راپۆرتە هەواڵ و ریپۆرتاژ لە ئامێز دەگرێ… -نەوەكانی- سەروتارو وتاری رۆژنامەوانی و گۆشە- لە غارغارێن دان و بە چواردەوریان خول دەخۆن.. دایكە هەواڵ لە سۆز و بەزەیی بێ بەشیان ناكا.. ناوە.. ناوە.. هەواڵیان بەسەر دابەش دەكا… نۆبەرەكەیان -سەروتار- بە هەموو چەشنە هەواڵێ رازی نابێ… دایكە هەواڵ (ناچار) هەواڵی گرنگ و هەڵبژاردە بەو دەدا… كاتێ.. تێر هەواڵیش دەبن… لەژێر سێبەری درەختێكا… وتارەكانیان دەنووسن…

wtar-sarwtar-stoon-arsalan rahman

لە درێژەی هەردوو وتاری (هەواڵ و هەواڵنووس لە كورتە باسێكدا) و (گەڕیانێك بەنێو باخچەی ریپۆرتاژ و راپۆرتە هەواڵدا) كە لە هەر دوو ژمارەی (10)و (12،11) گۆڤاری رۆژنامەڤانی كە لە یەك بەرگدا چاپكراون بڵاوكراونەتەوە.

پێم باشە لەنێو چوارچێوەی دەستنیشانكردنی توخمەكانی پێكهاتەی رۆژنامە بەتایبەتی و راگەیاندن بەشێوەیەكی گشتی، درێژە بە باسەكە بدەم و لەم وتارەشمدا (سەروتارو وتاری رۆژنامەوانی و گۆشەو ستوون) بەسەر دەكەمەوە.

 سەبارەت – سەروتار- بە كورتی و بە پێناسەیەكی گشتگیر:

(سەروتار.. وتارێكی رۆژنامەوانی تایبەتە.. بە مەبەستی روونكردنەوەی بیروڕای جۆراوجۆر و هەڵوێست وەرگرتن بەرامبەر رووداوێك یا پێشهاتێك.. دەنووسرێ، وەكو باویشە بەشێوەی ستوونی (9سم)ی لەلای راستی لاپەڕە یەكی رۆژنامە بڵاو دەكرێتەوە).

سەروتاریش وەكو راپۆرتە هەواڵ و ریپۆرتاژ هەوێنە سەرەكییەكەی هەواڵە… جاری وا هەیە بەشێوەیەكی ئاشكراو روون هەواڵێك یا زیاتر لەسەر وتاردا شیدەكرێتەوە، جاری واش هەیە هەواڵەكە دەشاردرێتەوەو بە شاراوەیی دەمێنیتەوە، ئەمەش بەهۆی سیاسی یا ئەمنی و كۆمەڵایەتی… و یاخود بەهەر هۆیەكی پەیوەندیدارەوە بێ.

بێگومان بیروڕای وا سەرهەڵدەدا، ئاماژە بەوە بكا كە سەروتار زێدەتر بەرەو لای دەربڕینی دید و بۆچوون و شیكردنەوەو پێشبینی دەكشێ و كەمتر پشت بە هەواڵ دەبەستێ.

ئەم بۆچوونانەش لە راستی بەدوورنین، بەتایبەتیش لە رۆژنامەو گۆڤار و بڵاوكراوەی حزبی و سیاسی و لایەن و گروپی كۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و هزرییەكان بەرجەستە دەبن.

بەڵام سەرەڕای ئەم راستییەش، راستییەكی بەرفراوانتر و زێدە وردتر هەیە، پێویستە روون بكرێتەوە، ئەویش ئەوەیە ئەگەر لەسەر وتارەكانی رۆژنامە حزبی و سیاسییەكانیش وردبینەوە، تێبینی دەكەین تەنانەت لەكاتی تەرخانكردنی (سەروتار)یش بۆ روونكردنەوەی بیروڕایەك لە بیروڕاكان یا هەڵوێست وەرگرتن بەرامبەر دید و بۆچوونێكی دیكە، ئەوا -هەواڵ- شوێنێكی دیاری لەسەر وتارەكەدا دەبێ، واتا هەواڵ لە پشتەوەیەتی یاخود رووداوو هەڵوێستێكی بەرامبەر لە دواوەیەتی، بە دەربڕینێكی تر كەم جار هەیە، سەروتار هەر بە تەنیا بە مەبەستی روونكردنەوەی بیروڕا بنووسرێ، مەگەر لە باروودۆخێكی زۆر تایبەتدا یا بۆ وەدیهێنانی مەبەستێكی تایبەتی هزری و سیاسی، یاخود بۆ روونكردنەوەی بڕیار و هەڵوێستێكی چارەنووسساز.

هەتا لەم حاڵەتانەشدا -سەروتار- هەر هەواڵ و پێشهات و رووداو دەكاتە سەرەتایەك بۆ چوونە نێو بابەتەكانیانەوە.

بۆ زیاتر روونكردنەوەی رەهەند و دووراییەكانی ئەم بابەتە، سەبارەت بە – سەروتار- چەند خاڵێك دەخەینەڕوو:

1- سەروتار دید و بۆچوونی ئەو لایەنە حزبی و سیاسی، یا ئەو گروپە رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی و هزرییەی رۆژنامەو چاپكراوەكە دەردەكا.. رون دەكاتەوە ئەم روونكردنەوەیش رەهەند و نێوەڕۆكی بۆچوونەكانی ئەم لایەنانە و دەستنیشان كردنی ئامانجەكانیان و دیارخستن و بەرجەستەكردنی هەڵوێستێك لە هەوڵوێستەكانیان بەرامبەر رووداوێكی هەنووكەیی دەگرێتەوە.

هەندێ جاریش لە (سەروتار)دا رووداوە چاوەڕوانكراوەكان شیدەكرێنەوە، ئەم كردەوەیەش بەپێی خستنەڕووی (ئەگەرەكان) روون دەكرێتەوەو دەكەوێتە خانەی (پێشبینییەوە) هەروەها دەبێتە مایەی خۆ ئامادەكردن و خۆسازدان بۆ چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی ئەم رووداوانەی بەڕێوەن و دیاركردنی هەڵوێست بەرامبەریان.

2- شیكردنەوەی هەواڵی پەیوەندیدار بە رووداوێكی گرنگ و كاریگەر و پەیوەست بە ئێستا و ئایندەی هاووڵاتیان و دیارخستنی دووراییەكانی، بە مەبەستی زێدەكردنی هۆشیاری سیاسی و كۆمەڵایەتی و رۆشنبیری دەربارەی رووداوەكە بەتایبەتی و لەسەر ئاستێكی بەرفراوانتر بە شێوەیەكی گشتی.

3- روونكردنەوەی هەڵوێستێكی تایبەت كە لەلایەن حزب و گرووپ و لایەنێكی دیكەوە بەرامبەر رووداوێك وەرگیراوە.

4- هەندێ جاریش (سەروتار) دید و بۆچوونی چاپكراوەكە دەردەبڕێ و هێڵە سەرەكییەكانی دەستنیشان دەكا..

 ئەمەش بۆ دوو مەبەست ئەنجامدەدرێ:

یەكەمیان: خوێنەران بیروبۆچوونی چاپكراوەكەیان زیاتر لا روون بێتەوە.

دووەمیان: وەك ئاگادارییەك بۆ ئەو نووسەرانەی بابەت بۆ ئەم چاپكراوە دەنێرن، بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی ئەم هێڵە سەرەكییانە دەرنەچن.

5- بەیاننامەو بانگەوازی ئەم حیزب و لایەنەی چاپكراوەكە دەردەكات، بەتایبەتی گەر سەبارەت رووداوێكی گرنگ و چارەنووسساز دەركرابێ، ئەوا وەك سەروتار و لە شوێنەكەی ئەویش بڵاودەكرێنەوە و مەبەستەكانی ئەویش دەردەبڕن و پێویستە مەرجەكانی -سەروتاریان- تێدابێ.

– لەسەردەمی سەرهەڵدانی راگەیاندنی سەربەخۆ و رۆژنامەی ئازاد و تێڕوانینی تازە بۆ كاری رۆژنامەڤانی- سەروتار- بایەخی جارانی نەماوە.

– زۆر بەكەمی رۆژنامەو بڵاوكراوەكان تەنانەت حزبییەكانیش سەروتار بڵاو دەكەنەوە، تەنیا لە باروودۆخێكی تایبەتدا و لەكاتی روودانی رووداوی مەزن و بایەخداردا، ئەوا سەروتار وەكو پێویستيیەك خۆی دەسەپێنێ.

هەر لەم بوارەدا دەڵێین رۆژنامە و بڵاوكراوەكانی سەردەم، كەمتر بەلای (سەروتار و گوتەی رۆژنامە) دەچن، لە بەرامبەر ئەمەدا گرنگی بە هەواڵی ورووژێنەر و پەیوەندیدار بە كاروباری نێودەوڵەتی و خۆ جێيی و سەرنج راكێشی رایگشتی دەدەن.

ئەمەش لەبەر ئەوەی خوێنەرانی هاوچەرخ فرە سەرقاڵن بە كاروباری رۆژانەوەو ئەو كاتەیان بەردەست نییە بۆ خوێندنەوەی قووڵ و درێژخایەنی تەرخان بكەن، بۆیە پێویستییان بە هەواڵی كورت و گرنگ و پەیوەندیداره‌ بە رەهەندەكانی ژیانیانەوە هەیە.

 مەرجەكانی- سەروتار-ی سەركەوتوو

گەر- سەروتار یا گوتەی رۆژنامەو بڵاوكراوە- نووسراو بڵاو بۆوە، ئەوا بە دەروازەی رۆژنامەو چاپكراوەكە دەژمێردرێن، كە لە رێگەی ئەم دەروازەوە خوێنەر دەچێتە نێو بابەتەكانی بڵاوكراوەكەوە.

خوێنەر گەر بە تەواویش سەروتار نەخوێنێتەوە، ئەوا ناوونیشانەكەی و چەند رستەو بڕگەیەكی هەڵبژێردراو هەر دەخوێنێتەوە، بۆ ئەوەی لە بۆچوونەكەی بەشێوەیەكی گشتی بگاو دیدێكی كەسیەتی سەبارەت بڵاوكراوەكە وەدەست بهێنێ.

جا.. بۆ ئەوەی سەركەوتووانە ئامانجەكان بپێكرێن، ئەوا پێویستە نووسەری- سەروتار- چەند خاڵێك لەبەرچاوبگرێ:

(1) چەند لە توانادا بێ… رستەكانی سەروتار چڕو پڕمانا بن و بەشێوەیەكی گشتیش كورت بن و واتاكانی روون و ئاشكرابن و زوو خۆیان بەدەستەوە بدەن.

(2) تەنیا دەربارەی بابەتێكی دیاریكراو بدوێ، گەر زۆریش پێویست بوو دوو بابەت تێهەڵكێش بكه‌، بابەتی سەروتار لە دوو بابەت تێپەڕ بكات، شیكردنەوەی چەمكەكانی ئاڵۆز دەبێ و هێڵە سەرەكییەكان لە خوێنەر ون دەبێ و بەپێی پێویست درك بە واتاو چەمكەكان ناكا.

(3) شێوازی دەربڕینی سەرنجڕاكێش و وروژێنەر بێ، لە دێڕە سەرەتاكانەوە هۆش و سۆزی خوێنەر راكێشێ، بەشێوەیەك كاری تێبكا، تا كۆتایی وتارەكە واز لە خوێندنەوەی نەهێنێ.

(4) زمانی بەركاهێنراو زمانێكی پاراو و بێ گرێ بێ و تا بكرێ لە زمانی فەرهەنگی و ئاڵۆز بە دوور بێ، وشەو دەستەواژەكان لە شوێنی خۆیاندا بەكار هاتبن و دروستانە چەمكی بابەتەكەیان روون كردبێتەوە.

(5) نووسەری سەروتار- یا گوتەی رۆژنامەو بڵاوكراوەكە- كە بە دەگمەن ناوەكەی دەنووسرێ، پێویستە بەتواناو شارەزاو كارامە بێ و زانیاری (نهێنی و ئاشكرا)ی لە بەردەستابێ و بەڵگە و پاساوی بڕواهێنەری هەبێ، تا بتوانێ لێهاتووانەو كاریگەرانە قەناعەت بە خەڵك و خوێنەران بهێنێ.

  ناوونیشانی سەروتار

دانانی- ناوونیشان- بۆ سەروتار كارێكی ئاسان نییە، پێویستی بە لێزانین و شارەزایی سیاسی و رۆشنبیری هەیە، پێویستە بە وردی و بەشێوەیەكی زانستیانە هەڵبژێردرێ.

هەروەها هەوڵی ئەوە بدرێ ناوونیشانی سەروتار – یەكسەر ناوەرۆكی وتارەكە بەدەستەوە نەدا، بەڵكو پرسیار لای خوێنەر بوروژێنێ و وای لێبكا لەنێو وتارەكەدا بە دوای وەڵامدا بگەڕێ، ئەمەش ئەوە ناگەیەنێ، ناوونیشانەكە واتایەك ببەخشێ و ناوەڕۆكەكەش واتایەكی دیكە، یانێ پەیوەندی نێوانیان پچڕاو بێ و تەواوكەری یەكتر نەبن، بوونی پەیوەندییەكی دیالیكتیانە لەنێوان سەروتار و ناوونیشانەكە زیندەگی بە سەروتار دەبەخشێ.

دەكرێ مانشێتی سەرەكی رۆژنامە وەكو ناوونیشان بۆ سەروتار دابنرێ و دەشكرێ مانشێت سەربەخۆ بێ و سەروتاریش ناوونیشانی تایبەتی خۆی هەبێ، ئەوەی دووەمیان بە باشتر و پەسەندتر دەزانرێ، چونكە نووسەری سەروتار دەتوانێ وردبینانە و وەستایانە و سەربەخۆیانە -ناوونیشان- هەڵبژێرێ.

بەڵام لە حاڵەتی یەكەمیاندا نووسەر دەكەوێتە نێوان دوو هزر و بیركردنەوە، بیرۆكەی سەروتار لە لایەك و مەبەستەكانی لە لایەكی دیكەوە، كەوای لێدەكه‌ن دوو لایەنە بیركاتەوە، دوور نییە لەم هەوڵدانەشدا سەركەوتوو نەبێ و نە بیرۆكەی سەروتار سەركەوتووانە بەرجەستە بكا، نە مانشێتێكی بەهێز و كاریگەر بخولقێنێ.

 شوێنی بڵاوكردنەوەی سەروتار

وەكو نەریتێكی باوی رۆژنامەنووسی سەروتار بەشێوەی ستوونێكی (9)سم ی بەلای راستی لاپەڕە یەك بڵاودەكرێتەوە.

هەروەك ئاماژەمان پێكرد ناوی نووسەرەكەی بەدەگمەن دەنووسرێ، تەنیا لەوكاتانە نەبێ، كە ئەو لایەنەی رۆژنامەو بڵاوكراوەكە دەر دەكا، نەیەوێ راستەوخۆ بەرپرسیەتی بیرۆكەو بیروڕای دەربڕاو لەسەر وتاردا هەڵگرێ، ئەوكاتە كەسێك لە دید و بۆچوونەكانی سەروتار بەرپرسیار دەبێ.

رستەو وشەكانی سەروتار بە پیتی گەورەترو جیاواز چاپدەكرێ، بەشێوەیەك جۆرە تایبەتمەندییەك و گرنگییەكی پێدەبەخشرێ.

وەكو لای رۆژنامەنووسانیش ئاشكرایە، سەروتار باوی جارانی نەماوە، تەنیا گەر رووداوە سیاسییەكان و كۆمەڵایەتییەكان زۆر گرنگ و چارەنووسسازبن.. یاخود هەڵوێست و بیروڕای بەرامبەر لە ئاستێكی گرنگ دابن پێویست بە رەتدانەوە بكا.

نابێ نكوڵی لەوەش بكەین كە لەم حاڵەتانەی سەرەوە سەروتار بوونی نەبێ، چ بەشێوەی وتار یا بەیاننامە، ئەوا خەڵك و خوێنەران تووشی نائومێدی و دڵەڕاوكێ دەبن، بۆیە سەروتار لەو حاڵەتانەی باسیان لێوەكرا، پێویستییەكی رۆژنامەوانی و داواكارییەكی میللییەو ئامرازێكی كاریگەرە بۆ ئەوەی سەرجەم توێژەكانی كۆمەڵگا بەرچاویان روون بێ، لە پێشهاتەكان و دەرهاویشتەكانی گۆڕەپانی سیاسی و كۆمەڵایەتی و رۆشنبیری بكەن.

جاری واش هەیە، هەندێ رووداوی تایبەت لە گۆڕەپاندا سەرهەڵدەدەن، كە پێویستییان بەوە نییە، سەروتاریان بۆ بنووسرێ، لە هەمان كاتیشدا گرنگیشن و لە ئاستێكی وادان شتێكیان سەبارەت بگوترێ.

بۆ وەدیهێنانی ئەم مەبەستەش لە نەریتی رۆژنامەگەری وا باوە (گوتەیەكی كورت) وەك روونكردنەوەو شیكردنەوە بەلای دەستەچەپی لاپەڕە یەكی (بڵاوكراوەكە) بڵاو دەكرێتەوە.

بەپێچەوانەی سەروتار ئەم گوتەیە زۆرجاران ناوی نووسەرەكەی دەنووسرێ، بەدەگمەن ناوەكە نانووسرێ، هیچ رێگرێكیش نییە كە -سەروتار و گوتەی رۆژنامە- بەیەكەوە بڵاو بكرێنەوە و هەریەكەو مەبەستی تایبەتی خۆی بپێكێ، ئەم گوتەیەش وەكو سەروتار وایە، هەرچییەك سەبارەت بە سەروتار گوترا ئەویش دەگرێتەوە.

 وتاری رۆژنامەوانی

زۆربەی ئەم بابەتانەی لە رۆژنامەو گۆڤار و بڵاوكراوەكاندا بڵاودەكرێنەوە، جگە لە (ریپۆرتاژ و راپۆرتە هەواڵ و وتاری پسپۆری) بە وتاری رۆژنامەوانی دەژمێردرێن، بەوپێیە سەروتار و گوتەی رۆژنامەو گۆشەو ستوونیش هەر وتاری رۆژنامەوانین.

وتاری رۆژنامەوانی وتارێكە تایبەتمەندی خۆی هەیە و زێدەتر بۆ رایگشتی و خەڵكی ئاسایی دەنووسرێ، ئەم وتارە جیاوازە لە وتاری زانستی و ئەدەبی و توێژینەوە.

ئەم وتارەش (هەواڵ) دەكاتە بنەمای دەستپێكردنی و هەواڵێك یا زیاتر شیدەكاتەوەو دووراییەكانی دیاری دەكاو پەیوەندییەكانی ژیرخانی كۆمەڵگا بە هەموو ئاستەكانییەوە (سیاسی- ئابووری- هزری- كۆمەڵایەتی… هتد) دەست نیشان دەكا.

یەكێك لە خەسڵەتە هەرە دیارەكانی، سادەیی و نزیكیەتی لە ئاستی هۆشداری و تێگەیشتنی خەڵك، واتا بۆ كەسانی هەڵبژاردە (نخبە) نانووسرێ.

هەر لەبەر ئەمەش نووسینی ئەم جۆرە وتارانە پێویستی بە هونەر و بەهرەیەكی تایبەت هەیە، نووسەرانی دەبێ ئامرازی وا بەكار بهێنن، كە لەلایەك ئاستی هونەری نووسینەكەیان بپارێزێ و لە لەلایەكی دیكەوە لە ئاستی تێگەیشتنی خەڵكیش بێ. هەروەها وەكو نووسەرانی سەروتار پێویستیان بە زانیاری و بەڵگە و پاساوی بڕواهێنەر هەیە، تا.. كاریگەرانە بڕوا بە خەڵك بهێنن و بیروبۆچوونەكانیان بە روونی و راشكاوی بەخوێنەران بگەیەنن.

بەوپێیە وتاری رۆژنامەڤانی وتارێكە لەگەڵ توێژه‌ جیاجیاكانی كۆمەڵگادا دەدوێ و ئامانجی هەرە سەرەكیشی خستنەڕووی دید و بیروڕایەكی دیاریكراوە، بەو مەبەستەی جموجۆڵێك لە هزرو هۆشی خوێنەران بورووژێنێ و ئاستی هۆشیارییان بەرزكاتەوەو بڕواهێنانیان بە هەندێ هەڵوێست و هەڵسەنگاندن دەستەبەر بكا.

وتاری رۆژنامەوانی رایگشتی دەخوڵقێنێ و هانی دەدا بۆ ئەوەی هەڵوێست وەرگرێ و ببزوێ و كاریگەری بەسەر رووداوەكاندا هەبێ و پێشهاتەكان هەڵبسەنگێنێ و دووربینانە لە ئایندە بڕوانێ و ئەگەرەكان شیبكاتەوەو پێشبینییەكان بخاتەڕوو.

سەرەڕای ئەمەش ئەم وتارە زەمینەی وتووێژ و ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕای جیاواز و مشتومڕی بنیاتنەرانە خۆش دەكاو گۆڕەپانی تێكەڵ بوونی بیروڕای سیاسی و كۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و هزری بەرفراوان دەكا.. بەشێوەیەك زۆر جاران رۆشنبیران و سیاسەتمەدارانی كۆمەڵگا دەگەنە بیروڕایەكی هاوبەش و چارەسەرییەكی گونجاو دەدۆزنەوە كە لە خزمەتی بەرژەوەندی گشتییدا بێ.

بێگومان كاتێ ئەوەی لە هۆش و بیردا خول دەخوا هەڵبژێردرێ و دەرببڕدرێ، فشاری هەستە پەنگدراوەكان كەم دەكاتەوەو باری هزری و لایەنی سۆزی مرۆڤ رێك و دروست دەبێ و ژیرانەتر و وردبینانەتر هەنگاو دەهاوێژێ و واقیعی ژیان و رووداوەكان دوور لە توندوتیژی و هەڵچوون دەخوێنێتەوە.

ئەم كردە رۆژنامەوانییە دەتوانین بە قوتابخانەیەكی پەروەردەیی بشوبهێنین، كە مرۆڤ بۆ ژیانی مەدەنیەت ئامادە دەكا.

بەپێی ئەم خەسڵەتانەی باسمان لێوەكرد، دەردەكەوێ كە وتاری رۆژنامەوانی وتارێكی ئەكادیمی و توێژینەوەی زانستی نییە.

ئەمەش ئەوە ناگەیەنێ، كە ئەم وتارە لە لێكۆڵینەوەو ئاماژەكردن بە رووداوە مێژووییەكان و بەكارهێنانی زانیارییەكانی كۆمەڵایەتی و جوگرافی و جیۆپۆله‌تیكی و رۆشنبیری گشتی و بۆچوونە فەلسەفی و هزرییەكان بە دوورە، بەڵكو ئەم زانیارییانە كاكڵەی ناوەڕۆكی ئەم وتارە پێك دەهێنن، هەر ئەمانەش دەبنە ئامرازی داڕشتنی ئەم وتارانە، بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی تۆكمە و بەهێز بخرێنە پێش چاوو بتوانن كاریگەرانە كار لە خوێنەران بكەن و رادەی هۆشیاری و زانستیان بەرز بكەنەوە.

دەتوانین بێ سڵه‌مینەوە بڵێین، وتاری رۆژنامەڤانی وەك چۆن نووسینی (شیعر و چیرۆك) سەرەڕای زانیاری و رۆشنبیری بەهرەیەكی تایبەتی پێویستە، ئاواش نووسینی ئەم وتارە بەهرەی دەوێ و دەكەوێتە خانەی هونەرێكی تایبەتەوەو هەموو نووسەرێك ناتوانێت سەركەوتووانە ئەسپی خۆی تێدا تاوبدا، گەر هاتوو ئەم بەهرەو توانایەی نەبوو.

زۆر وتار و نووسینی هەمەجۆر هەن، بەناوی وتاری رۆژنامەڤانی، لە رۆژنامەو چاپكراوه‌كاندا بڵاودەكرێنەوە، كەچی بەدەگمەن ئامانج دەپێكن و كەمیشیان بەپێی ئەم سیفەتانەی لێره‌دا خراونەته‌ڕوو، دەكرێ بە وتاری رۆژنامەوانی بژمێردرێن، رەنگە نووسینی ئاسایی بن… راپۆرت بن.. باس بن.. يا هەرشتێكی ديكه‌، بەڵام بەپێی خەسڵەتەكان وتاری رۆژنامەڤانی نین.

 گۆشەو ستوون

گۆشەو ستوون وتاری رۆژنامەوانین، لە ناوەڕۆكیشدا یەك شتن.. تەنیا مەگەر بەهۆی جیاوازی شێوەی دابەزینیان لە بڵاوكراوەدا دوو ناوی جیاوازیان هەڵگرتبێ، گۆشە بە (9سم)ی ستوونیش بە (4-5)سم دادەبەزێ، واتا ستوون باریكترە شێوەی ستوونی باڵەخانەكان وەردەگرێ.

گۆشەو ستوونیش هەرچەندە دەخرێنە خانەی وتاری رۆژنامەڤانی، بەڵام تایبەتمەندی خۆیان هەیە، بەپێی كاتەكانی دەرچوونیشیان دەكرێن بە چەند جۆرێك: (گۆشەی رۆژانە… هەفتانە… دوو هەفتە جارێك.. مانگانە…).

 بۆ ئەوەی گۆشەو ستوون سەركەوتن وەدی بهێنن و خوێنەران بۆ خۆیان پەیدا كەن.. پێویستە:

أ- تا بتوانرێ كورت بن.

ب- تەنیا بیرۆكەیەك بخەنەڕوو.

جـ- بەزمانێكی تایبەت و سەرنجڕاكێش نووسرابن.

د- جوانكاری لە داڕشتن و دەربڕینیدا هەبێ.

ه- گەیشتن بە ئەنجام و رێگەچارەیەك مەبەست بێ.

و- پرسیار بورووژێنێت و چاوەڕێی وەڵامی گونجاو بكا.

هەروەها پێویستە ئەمە بگوترێ، كەوا گۆشەو ستوون دوای (هەواڵ) بە بنەمای سەرەكی پێكهاتەی رۆژنامەو بڵاوكراوە دەژمێردرێن.

بەگوێرەی ناوەڕۆك و ئامانج و مەبەستەكانیش (گۆشەو ستوون) چەند جۆرێكیان هەیە.. وەك:

1- گۆشە و ستوونی كاروباری رۆژانە، نووسەر لێرەدا بەدوای ناتەواوییەكانی خەڵك و هاووڵاتیياندا دەچێت و كێشەكانیان دەخاتە بەردەم بەرپرسان و بەمەبەستی چارەسەر كردنیان، یا پرسیار دەورووژێنێ… بۆ ئەوەی وەڵامی بڕواهێنەری دەست كەوێ.

2- گۆشە و ستوونی پەیوەندیدار بەكاروباری سیاسی و كۆمەڵایەتییەكان..

كە ئەمەش وردەكاری زۆری دەوێ، چونكە پێویستە بە كورتی و چڕی رووداوێكی گرنگ شی بكاتەوەو بەخستنەڕووی دووڕاییە جیاجیاكانی رووداوەكە بەرچاوی خوێنەر روون بكاتەوە، بەشێوەیەك خوێنەر بتوانێ هەڵوێستێك دەربڕێ.

3- گۆشەوستوونی رۆشنبیری و ئەدەبی و هزری، كە هەریەك لەم گۆشانە لە بوارەكەی خۆیدا بە زمان و دەربڕینێكی پوخت و تایبەت و رێك و كورت پڕ واتا بیرۆكەیەكی ئەدەبی و رۆشنبیری و هزری دەخاتەڕوو، بێگومان ئەم جۆرە گۆشەو ستوونانە بۆ خوێنەرانی هەڵبژاردەو تایبەتن.

4- گۆشەی تەنز ئامێز، ئەم جۆرە گۆشەیە دەربڕینەكەی شێوازێكی تایبەتی هەیە، خواست و ئازار و كێشەی توێژەكانی كۆمەڵگا بەشێوەی گاڵتەئامێز دەخاتەڕوو.

زمانی میللی بەسەر ئەم جۆرە گۆشەیە زاڵە و زۆرجاریش بۆ دەربڕینی كاریگەرانە پەنا بۆ پەندی پێشینان و قسەی نەستەق دەبردرێ.

ئەم گۆشەیە گەر نووسەرەكەی بەتواناو لێزان بێ و لە كۆمەڵانی خەڵكەوە نزیك بێ، جەماوەری زۆر دەبێ و كاریگەرانە ئامانجەكانی دەپێكێ و بازاڕی رۆژنامەو چاپكراوەكە گەرم دەكا.

5- گۆشەو ستوونی واش هەن… سوود لە هەموو ئەم جۆرانە وەردەگرن و جۆرە گۆشەیەكی تایبەت دێتە كایەوە، كە مەبەستەكانی هەمان مەبەستی گۆشەكانی پێشوون.

دووپاتیشی دەكەمەوە، كە گۆشەو ستوون وتاری رۆژنامەوانین هەر بۆیەش لەسەر بنەمای (هەواڵ) دادەمەزرێن، تەنانەت گۆشەكانی رۆشنبیری و ئەدەبی و هزریش، هەواڵی بوارەكانی خۆیان دەبێتە بنچینەیەك بۆ شیكردنەوەی دید و بۆچوونەكانیان.

بێگومان هەموو نووسەر و رۆژنامەنووسێك گەر هاتوو كەرەستەیەكی زۆری لەبەردەستا نەبێ، ناتوانێ بۆ ماوەیەكی دوورو درێژ بەردەوامی بەگۆشەكەی بدا، یا بەدواداچوونێكی بەردوامی نەبێ، یا رۆشنبیریەكی گشتی فراوانی نەبێ و پێشینەیەكی زانستی نەبێ.

هەروەها پێویستە نووسەری گۆشەو ستوون توانایەكی تایبەتی لە بواری نووسینی كورتدا هەبێ و لە بەكارهێنانی رستەی كورت و كاریگەر و واتا بەخشدا كارامەو شارەزا بێ.

بۆیە نووسینی گۆشەو ستوون بەهرەیەكی تایبەتی دەوێ، گەر نووسەر و رۆژنامەنووس ئەم بەهرەیەی نەبێ، ئەوا ناتوانێ سەركەوتووانە گۆشەكە بەڕێوە ببا.

نابێ ئەوەش لەبیر بكەین، گۆشەو ستوون خوێنەر رادەكێشێ، بەتایبەتی گەر سەركەوتنیان وەدی هێنا، خوێنەری وا هەیە هەر بۆ تەنیا گۆشەیەك… بەدوای رۆژنامەكەدا دەگەڕێ.

 نووسينى: خالید بەكر ئەیوب

سه‌رچاوه‌: رۆژنامه‌نووس (گۆڤار)، ژماره‌ (1)، رۆژى 22/4/2004.

 

سه‌روتارى رۆژنامه‌وانى، وتار، ستوون، گۆشه‌

ژماره‌ی خوێنراوه‌ :4427

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • داعشەکانی مێدیای کوردی
    داعشەکانی مێدیای کوردی

    Jul 06, 2014 2,421

  • توێژينه‌وه‌.. كارامه‌ييه‌كانى بێژه‌رى ژن له‌ كه‌ناڵه‌ ئاسمانييه‌ كوردييه‌كاندا
    توێژينه‌وه‌.. كارامه‌ييه‌كانى بێژه‌رى ژن له‌ كه‌ناڵه‌ ئاسمانييه‌ كوردييه‌كاندا

    Jul 11, 2014 2,246

  • هه‌ڕاجى جه‌سته‌ى ژن‌ له‌ ميديادا ماناى ئازادى ناگه‌يه‌نێت
    هه‌ڕاجى جه‌سته‌ى ژن‌ له‌ ميديادا ماناى ئازادى ناگه‌يه‌نێت

    Feb 08, 2019 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە هه‌ڕاجى جه‌سته‌ى ژن‌ له‌ ميديادا ماناى ئازادى ناگه‌يه‌نێت

  • رۆژنامە لەپیشەسازیی بەرهەمهێنانی هەواڵەوە بۆ درووستکردنی نەتەوە
    رۆژنامە لەپیشەسازیی بەرهەمهێنانی هەواڵەوە بۆ درووستکردنی نەتەوە

    Jan 29, 2019 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە رۆژنامە لەپیشەسازیی بەرهەمهێنانی هەواڵەوە بۆ درووستکردنی نەتەوە

ئازادى ئاوێنه‌ ئاين ئه‌رسه‌لان ره‌حمان ئيتيك بوومه‌له‌رزه‌ بى بى سى پرسى ژن په‌يامنێران توێژينه‌وه‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان تيۆره‌كانى راگه‌ياندن جه‌نگى ده‌روونى جياوازى ره‌گه‌زى چاكسازى داعش ده‌زگاكانى راگه‌ياندن راگه‌ياندن راوێژكار ره‌خنه‌گر ره‌وشى رۆژنامه‌وانى رووداو رووماڵ رۆژنامه‌نووس رۆژنامه‌وان رۆژنامه‌وانى رۆژنامه‌وانى ژنان زانكۆ و په‌يمانگه‌كان زمانى راگه‌ياندن زه‌مين له‌رزه‌ ژن سه‌لامه‌تى پيشه‌يى سۆسيۆلۆژيا سياسه‌ت سيخوڕ فۆتۆ فۆتۆگرافه‌ر كاريكاتێر كركوك كه‌ركووك گۆڤار گێچه‌ڵى سێكسى لوبنان مووچه‌ ميديا ميدياى كوردى ميدياى كورديى ميدياى كۆمه‌ڵايه‌تى مێژوو نێرگز قادر ياسا ياساى رۆژنامه‌وانى
  • سلاو، ئه رئ روژناما رووداو بابه تین بادینی به لاف دکه ت...

    2 ساڵ ago

  • Personal details Name: Address: Tel : Date of Birth: Nationality: Religion: waad ...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فیسبووك

  • راگه‌یاندن
  • رای گشتی
  • فۆتۆگراف
  • رۆژنامە لەپیشەسازیی بەرهەمهێنانی هەواڵەوە بۆ درووستکردنی نەتەوە
    رۆژنامە لەپیشەسازیی بەرهەمهێنانی هەواڵەوە بۆ درووستکردنی نەتەوە

    Jan 29, 2019 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە رۆژنامە لەپیشەسازیی بەرهەمهێنانی هەواڵەوە بۆ درووستکردنی نەتەوە

    رۆژنامه‌وانى – سلێمانى: مێژووی گەشەسەندنی مرۆڤایەتیی هاوشان بەداهێنانە تەکنەلۆژیی و فیکرییەکانی گۆڕانکاڕیی قووڵ و گەورەی بەسەردا هاتووە؛ لە کۆمەڵەی مرۆیی...
    درێژەی بابەت
  • میدیای کوردى و قەیرانى بێ سیستمى
    میدیای کوردى و قەیرانى بێ سیستمى

    Dec 07, 2018 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە میدیای کوردى و قەیرانى بێ سیستمى

    رۆژنامه‌وانى – سلێمانى:  د.شوان ئادەم ئەیڤەس توێژینەوە لەبوارى بەراوردکردنى سیستمەکانى میدیادا نەریتێکى دێرینە. بنچینەییترین توێژینەوەیەک مشتومڕى ئەکادیمیی...
    درێژەی بابەت
  • چه‌مكی میدیای سیاسی
    چه‌مكی میدیای سیاسی

    Nov 01, 2018 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە چه‌مكی میدیای سیاسی

    رۆژنامه‌وانى – هه‌ولێر: راگه‌یاندنی سیاسی (Political Media) وه‌ك به‌شێك له‌ كاری راگه‌یاندن ئه‌ركی رووماڵكردنی بابه‌ته‌ سیاسیه‌كان و هه‌وڵدانیه‌تی بۆ...
    درێژەی بابەت
  • خه‌سڵه‌ته‌كانى گوته‌بێژى كارامه‌
    خه‌سڵه‌ته‌كانى گوته‌بێژى كارامه‌

    Jul 28, 2018 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە خه‌سڵه‌ته‌كانى گوته‌بێژى كارامه‌

    رۆژنامه‌وانى – هه‌ولێر كارى گوته‌بێژى پيشه‌يه‌كى هه‌ستيار و گرنگه‌ و په‌يوه‌ندى هه‌يه‌ به‌ كۆى وێناى ئه‌و لايه‌نه‌ى له‌ برى قسه‌ ده‌كات. هه‌ر بۆيه‌...
    درێژەی بابەت
  • به‌گه‌ڕخستنى میدیا له‌ سه‌قامگیرى ئاسایشدا
    به‌گه‌ڕخستنى میدیا له‌ سه‌قامگیرى ئاسایشدا

    Jun 13, 2018 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە به‌گه‌ڕخستنى میدیا له‌ سه‌قامگیرى ئاسایشدا

    رۆژنامه‌وانى – هه‌ولێر: كاریگه‌رى ئامرازه‌كانى میدیاله‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ و هه‌ست وسۆز وره‌فتار وایكردووه‌ كه‌ هه‌موو هه‌وڵێك بدرێت تا كاروانى میدیاى...
    درێژەی بابەت
  • ئه‌رك و پره‌نسیپ و سیستمه‌كانى راگه‌یاندن
    ئه‌رك و پره‌نسیپ و سیستمه‌كانى راگه‌یاندن

    Nov 01, 2014 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ئه‌رك و پره‌نسیپ و سیستمه‌كانى راگه‌یاندن

     رۆژنامه‌وانى: كتێبى “بنه‌ما تيۆرييه‌كانى رايگشتى و راگه‌ياندن”، (رۆڵى میدیاكان له‌ دروستكردنى رایگشتیدا)، له‌ نووسينى لێكۆڵه‌رى بوارى ميديا “مه‌جيد...
    درێژەی بابەت
  • شێوازه‌كانى پێوانه‌ كردنى رایگشتى
    شێوازه‌كانى پێوانه‌ كردنى رایگشتى

    Oct 28, 2014 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە شێوازه‌كانى پێوانه‌ كردنى رایگشتى

    رۆژنامه‌وانى: كتێبى “بنه‌ما تيۆرييه‌كانى رايگشتى و راگه‌ياندن”، (رۆڵى میدیاكان له‌ دروستكردنى رایگشتیدا)، له‌ نووسينى لێكۆڵه‌رى بوارى ميديا “مه‌جيد...
    درێژەی بابەت
  • شێوازه‌كانى گۆڕینى رایگشتى
    شێوازه‌كانى گۆڕینى رایگشتى

    Jul 22, 2014 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە شێوازه‌كانى گۆڕینى رایگشتى

    رۆژنامه‌وانى: كتێبى “بنه‌ما تيۆرييه‌كانى رايگشتى و راگه‌ياندن”، (رۆڵى میدیاكان له‌ دروستكردنى رایگشتیدا)، له‌ نووسينى لێكۆڵه‌رى بوارى ميديا “مه‌جيد...
    درێژەی بابەت
  • پێكهێنه‌ره‌كانى رایگشتى
    پێكهێنه‌ره‌كانى رایگشتى

    Jul 19, 2014 1,251

    رۆژنامه‌وانى: كتێبى “بنه‌ما تيۆرييه‌كانى رايگشتى و راگه‌ياندن”، (رۆڵى میدیاكان له‌ دروستكردنى رایگشتیدا)، له‌ نووسينى لێكۆڵه‌رى بوارى ميديا “مه‌جيد...
    درێژەی بابەت
  • جۆره‌كانى رایگشتى
    جۆره‌كانى رایگشتى

    Jun 28, 2014 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە جۆره‌كانى رایگشتى

    رۆژنامه‌وانى: كتێبى بنه‌ما تيۆرييه‌كانى رايگشتى و راگه‌ياندن، رۆڵى میدیاكان له‌ دروستكردنى رایگشتیدا، له‌ نووسينى لێكۆڵه‌رى بوارى ميديا مه‌جيد ساڵحه‌ و...
    درێژەی بابەت
  • پیشانگایەك بە هاوێنەی چەند کچە فۆتۆگرافەرێك
    پیشانگایەك بە هاوێنەی چەند کچە فۆتۆگرافەرێك

    Nov 22, 2017 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە پیشانگایەك بە هاوێنەی چەند کچە فۆتۆگرافەرێك

    رۆژنامه‌وانى – هه‌ولێر: کچانی فۆتۆگرافەر لە ڕێگەی پێشەنگایەکی فۆتۆگرافییەوە کارەکانیان بە دروشمی ( ئێره‌، له‌ چاوی کچه‌ فۆتۆگرافه‌ره‌کانمانه‌وه‌) نمایش...
    درێژەی بابەت
  • ئه‌ژين قادرى فۆتۆگرافه‌ر ماڵئاوايى له‌ ژيان كرد
    ئه‌ژين قادرى فۆتۆگرافه‌ر ماڵئاوايى له‌ ژيان كرد

    Sep 20, 2017 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ئه‌ژين قادرى فۆتۆگرافه‌ر ماڵئاوايى له‌ ژيان كرد

    رۆژنامه‌وانى – سلێمانى: ئەژین قادر کچە رۆژنامەنوس و فۆتۆگرافەر لە شاری سلێمانی ئەمڕۆ بە هۆى نەخۆشیەوە گیانی لە دەستدا. ئەژین قادر ٥ی ئەیلولی ١٩٨٤ لە شاری...
    درێژەی بابەت
  • كاڵێ ئه‌مين.. ئه‌و كچه‌ فۆتۆگرافه‌ره‌ى له‌ سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه‌دايه‌
    كاڵێ ئه‌مين.. ئه‌و كچه‌ فۆتۆگرافه‌ره‌ى له‌ سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه‌دايه‌

    Sep 18, 2017 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە كاڵێ ئه‌مين.. ئه‌و كچه‌ فۆتۆگرافه‌ره‌ى له‌ سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه‌دايه‌

    رۆژنامه‌وانى – هه‌ولێر: كاڵێ ئه‌مين، يه‌كێكه‌ له‌و ژنه‌ فۆتۆگرافه‌رانه‌ى له‌ ميانى شه‌ڕى داعشدا هه‌وڵيداوه‌ له‌ رێگه‌ى زوومى كامێراكه‌يه‌وه‌...
    درێژەی بابەت
  • وێنه‌ی‌ فۆتۆگرافه‌رێكی‌ كورد ده‌چێته‌ ریزبه‌ندی‌ سه‌د وێنه‌ى جيهانه‌وه‌
    وێنه‌ی‌ فۆتۆگرافه‌رێكی‌ كورد ده‌چێته‌ ریزبه‌ندی‌ سه‌د وێنه‌ى جيهانه‌وه‌

    Nov 26, 2014 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە وێنه‌ی‌ فۆتۆگرافه‌رێكی‌ كورد ده‌چێته‌ ریزبه‌ندی‌ سه‌د وێنه‌ى جيهانه‌وه‌

    رۆژنامه‌وانى: وێنه‌یه‌كی‌ فۆتۆگرافه‌رێكی‌ كورد  ده‌چێته‌ نێو سه‌د وێنه‌ی‌ جیهانیه‌وه‌و وێنه‌كانیش له‌كتێبێك چاپ ده‌كرێت. سه‌فین حه‌مید فۆتۆگرافه‌ری‌...
    درێژەی بابەت
  • چۆن ده‌بيته‌ فۆتۆگرافه‌رێكى سه‌ركه‌وتوو -5-
    چۆن ده‌بيته‌ فۆتۆگرافه‌رێكى سه‌ركه‌وتوو -5-

    Nov 10, 2014 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە چۆن ده‌بيته‌ فۆتۆگرافه‌رێكى سه‌ركه‌وتوو -5-

    رۆژنامه‌وانى: له‌ وانه‌ى پێنجه‌مى “چۆن ده‌بيته‌ فۆتۆگرافه‌رێكى سه‌ركه‌وتوو”، فۆتۆگرافه‌ر شڤان هه‌ركى باس له‌ جۆره‌كانى وێنه‌ى رۆژنامه‌وانى ده‌كات. بۆ...
    درێژەی بابەت

هه‌ڵبژارده‌

  • هه‌ڕاجى جه‌سته‌ى ژن‌ له‌ ميديادا ماناى ئازادى ناگه‌يه‌نێت
    هه‌ڕاجى جه‌سته‌ى ژن‌ له‌ ميديادا ماناى ئازادى ناگه‌يه‌نێت

    Feb 08, 2019 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە هه‌ڕاجى جه‌سته‌ى ژن‌ له‌ ميديادا ماناى ئازادى ناگه‌يه‌نێت

  • رۆژنامە لەپیشەسازیی بەرهەمهێنانی هەواڵەوە بۆ درووستکردنی نەتەوە
    رۆژنامە لەپیشەسازیی بەرهەمهێنانی هەواڵەوە بۆ درووستکردنی

    Jan 29, 2019 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە رۆژنامە لەپیشەسازیی بەرهەمهێنانی هەواڵەوە بۆ درووستکردنی نەتەوە

  • کەناڵی بە ناو ميديای ئازاد؛ ڤايرۆسی ناو کۆمەڵگای کوردی
    کەناڵی بە ناو ميديای ئازاد؛ ڤايرۆسی ناو کۆمەڵگای کوردی

    Dec 24, 2018 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە کەناڵی بە ناو ميديای ئازاد؛ ڤايرۆسی ناو کۆمەڵگای کوردی

  • کێ پێشلکارییەکانی نێت تیڤی و پەیامنێرەکەی دەوەستێنێت؟
    کێ پێشلکارییەکانی نێت تیڤی و پەیامنێرەکەی دەوەستێنێت؟

    Dec 24, 2018 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە کێ پێشلکارییەکانی نێت تیڤی و پەیامنێرەکەی دەوەستێنێت؟

  • ئایا لە مەرگەساتەکەی ماڵی سێوەدا تەلەفزیۆن ڕۆڵی هەبوو؟!
    ئایا لە مەرگەساتەکەی ماڵی سێوەدا تەلەفزیۆن ڕۆڵی هەبوو؟!

    Dec 24, 2018 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ئایا لە مەرگەساتەکەی ماڵی سێوەدا تەلەفزیۆن ڕۆڵی هەبوو؟!

  • میدیای کوردى و قەیرانى بێ سیستمى
    میدیای کوردى و قەیرانى بێ سیستمى

    Dec 07, 2018 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە میدیای کوردى و قەیرانى بێ سیستمى

  • چه‌مكی میدیای سیاسی
    چه‌مكی میدیای سیاسی

    Nov 01, 2018 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە چه‌مكی میدیای سیاسی

  • خه‌سڵه‌ته‌كانى گوته‌بێژى كارامه‌
    خه‌سڵه‌ته‌كانى گوته‌بێژى كارامه‌

    Jul 28, 2018 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە خه‌سڵه‌ته‌كانى گوته‌بێژى كارامه‌

  • به‌گه‌ڕخستنى میدیا له‌ سه‌قامگیرى ئاسایشدا
    به‌گه‌ڕخستنى میدیا له‌ سه‌قامگیرى ئاسایشدا

    Jun 13, 2018 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە به‌گه‌ڕخستنى میدیا له‌ سه‌قامگیرى ئاسایشدا

  • مه‌غزاى سیاسی له‌ هه‌ژموونگه‌رى میدیایدا؛ خوێندنه‌وه‌یه‌ك له‌ روانگه‌ى تیۆرى ره‌خنه‌ییه‌وه‌
    مه‌غزاى سیاسی له‌ هه‌ژموونگه‌رى میدیایدا؛ خوێندنه‌وه‌یه‌ك...

    Mar 14, 2018 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مه‌غزاى سیاسی له‌ هه‌ژموونگه‌رى میدیایدا؛ خوێندنه‌وه‌یه‌ك له‌ روانگه‌ى تیۆرى ره‌خنه‌ییه‌وه‌

  • پڕوپاگه‌نده‌ و چۆنێتی به‌كارهێنانی له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كانی داعشدا؛ گۆڤاری ڕۆمیه‌ وه‌ك نموونه‌
    پڕوپاگه‌نده‌ و چۆنێتی به‌كارهێنانی له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كانی...

    Mar 14, 2018 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە پڕوپاگه‌نده‌ و چۆنێتی به‌كارهێنانی له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كانی داعشدا؛ گۆڤاری ڕۆمیه‌ وه‌ك نموونه‌

|| © 2014 || Designed and developed by Ali Qader
  • CV رۆژنامه‌وانی
  • ئاگاداری
  • ئيتيك و ياسا
  • ته‌له‌ڤزیۆن
  • توێژینه‌وه‌ی زانكۆ
  • رادیۆ
  • راپۆرته‌كانى چاودێرى
  • راپۆرتی رۆژنامه‌وانی
  • راگه‌یاندن
  • راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان
  • راگه‌یاندنی تایبه‌تمه‌ند
  • رای گشتی
  • ره‌وشی رۆژنامه‌وانی
  • رۆژنامه‌
  • رۆژنامه‌وانى به‌دواداچوون
  • رۆژنامه‌وانى وه‌رزشى
  • رۆژنامه‌وانی بچووك
  • ریپۆرتاژ
  • رێبه‌ری رۆژنامه‌وانی
  • رێكلام
  • زمانی راگه‌یاندن
  • فۆتۆگراف
  • كارگێری كه‌ناڵ
  • كاری په‌یامنێری
  • كتێبخانه‌
  • ميدياى كۆمه‌ڵايه‌تى
  • میدیای ئه‌لكترۆنی
  • مێژووی رۆژنامه‌وانی
  • نه‌خشه‌سازی
  • هاوپۆلنه‌كراو
  • هه‌لی كار
  • هه‌واڵ
  • هه‌واڵ سازی
  • هه‌ڵه‌گری رۆژنامه‌وانی
  • هونه‌رى رێكلام
  • وتاری رۆژنامه‌وانی
  • ژن و میدیا
  • ڤیدیۆ
  • گفتوگۆی رۆژنامه‌وانی