
رۆژنامه‌وانى: له به‌رنامه‌ى “به‌يانى كه‌ركوك”، كه كچه رۆژنامه‌وانى كه‌ناڵى ئاسمانى كه‌ركوك تى ڤى، “نێرگز قادر” ئاماده و پێشكه‌شيده‌كات، باس‌وخواسى رووماڵى ميدياى كوردى بۆ پرسى شه‌ڕى داعش و ره‌وشى كه‌ركوك تاوتوێكرا.
له به‌رنامه‌كه‌دا كه رۆژى 14ى تشرينى يه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌رى 2014، به شێوه‌ى راسته‌وخۆ په‌خشكرا، هه‌ريه‌ك له بورهان حاجى سلێمان رۆژنامه‌وان له كه‌ركوك و ئه‌رسه‌لان ره‌حمان به‌ڕێوبه‌رى ماڵپه‌ڕى رۆژنامه‌وانى له بۆته‌ى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پرسياره‌كانى “نێرگز قادر” بۆچوونى خۆيان له‌مه‌ڕ ره‌وشى ميدياى كوردى و رووماڵكردنى رووداوه‌كانى كه‌ركوك و شه‌ڕى داعش له‌و ميديايه خسته‌ڕوو.
ده‌قى به‌رنامه‌كه: