تشرینی یەکەم 28, 2014 رۆژنامه‌وانى رای گشتی لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە شێوازه‌كانى پێوانه كردنى رایگشتى
رۆژنامه‌وانى: كتێبى “بنه‌ما تيۆرييه‌كانى رايگشتى و راگه‌ياندن”، (رۆڵى میدیاكان له دروستكردنى رایگشتیدا)، له نووسينى لێكۆڵه‌رى بوارى ميديا “مه‌جيد ساڵح”ه و به‌هۆى گرنگى باسه‌كانى كتێبه‌كه‌يه‌وه، به سوپاسه‌وه، له وێبلاگى تايبه‌تى نووسه‌ره‌وه باسه‌كانى ئه‌و كتێبه لێره‌دا بڵاو ده‌كه‌ينه‌وه. له‌م به‌شه‌دا، كه به‌شى پێنجه‌مى كتێبه‌كه‌يه، نووسه‌ر باسى له شێوازه‌كانى پێوانه‌كردنى رايگشتى ده‌كات.
به‌شى پێنجه‌م
سه‌ره‌تاى گرنگيدان به‌پێوانه‌كردنى رایگشتى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵى 1824، له‌و سه‌رده‌مه‌دا رۆژنامه‌كان زیاتر گرنگیان به بوارى بازرگانى و بازاڕ ده‌دا، له‌رێگه‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ندێ راوه‌رگرتنه‌وه، رایگشتى یان سه‌باره‌ت به‌و بواره‌و خواست و ویستى خه‌ڵك و رایان سه‌باره‌ت به‌كاڵاكان وه‌رده‌گرت، به‌ڵام ئه‌م شێوازانه وردبینى و راستگۆیى ته‌واویان تێدا نه‌بوو، نه‌ده‌كرا وه‌ك رایگشتى ته‌ماشایان بكرێت. به‌هۆى ئاڵۆزى و چوونه ناویه‌كى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى حزب و ره‌وته سیاسی و ئابوریه‌كانه‌وه پیوانه‌كردنى رایگشتى له‌كۆمه‌ڵگا هاوچه‌رخه‌كاندا بووه‌ته كارێكى تاراده‌یه‌ك سه‌خت و دژوار.
ئه‌مه‌ش بووه هۆى بیركردنه‌وه له دۆزینه‌وه‌ى شێوازێكى گونجاو بۆ زانینى رایگشتى سه‌باره‌ت به‌و كێشه و رووداوانه‌ى كه رووبه‌ڕووى كۆمه‌ڵگاكان ده‌بنه‌وه. چونكه حكومه‌ته‌كان به‌بێ زانینى ئاستى رایگشتى خه‌ڵكه‌كانیان، ناتوانن پلانى راست و دروست داڕێژن.
ئه‌مریكیه‌كان پێش هه‌موو وڵاته‌كان كه‌وتن و له‌ساڵى 1936 په‌یمانگایه‌كى تایبه‌تیان بۆ زانینى رایگشتى وڵاته‌كه‌یان دامه‌زراند به‌ناوى “په‌یماناگى گالوپ” بۆ پێوانه‌كردنى رایگشتى، وه‌ك وتمان پێشتر پێوانه‌كردنى رایگشتى زیاتر بۆ زانینى راى خه‌ڵكى بوو سه‌بارت به‌كاڵاو به‌رهه‌مه‌كانى كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان، به‌ڵام پاشتر زانینى رایگشتى سه‌باره‌ت به كێشه سیاسیه‌كان له‌ریزى پێشه‌وه‌ى مه‌سه‌له‌كان ده‌هاته ژماردن.
سه‌ركه‌وتنى ئه‌زموونى ئه‌مریكیه‌كان بووه سه‌رمه‌شق بۆ زۆر له‌و وڵاتانه‌ى كه زانینى رایگشتى هاووڵاتیانى خۆیانیان لامه‌به‌ست بوو. بۆیه پاش ئه‌مریكا، ده‌یان په‌یمانگاو سه‌نته‌رى جیاجیا له‌ئه‌وروپا و ئه‌مریكاى باكووردا دروست كران و كه‌سانى شاره‌زا و پسپۆڕ له‌بوارى پێوانه‌كردنى رایگشتیدا ده‌ركه‌وتن و ده‌یان لێكۆڵینه‌وه‌و بابه‌تى زیندوش سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه بڵاوكرایه‌وه.
شاره‌زایانى پێوانه‌كردنى رایگشتى سێ شێوازیان بۆ پێوانه‌كردنى رایگشتى” داناوه كه‌لێره‌دا به‌كورتى باس له هه‌رسێ شێوازه‌كه ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م: راپرسى به‌و حوكمه‌ى كه‌له‌ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا گرنگیه‌كى زۆر ده‌درێ به به‌شدارى سیاسی خه‌ڵك له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، به‌لاى ده‌زگاكانى راگه‌یاندن به‌تایبه‌ت چاپه‌مه‌نیه‌كانه‌وه زانینى راى خه‌ڵك سه‌باره‌ت به‌رووداو كه‌سایه‌تى و حزبه سیاسیه‌كان ببوه مه‌سه‌له‌یه‌كى جێگه‌ى بایه‌خ، هه‌ربۆیه ئه‌م شێوازه له‌و وڵاته‌دا سه‌رى هه‌ڵدا. به‌تایبه‌تى له‌كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆك كۆماريدا.
راپرسى بۆخۆى شێوازێكى هاوچه‌رخه كه له رێگه‌یه‌وه ده‌كرێت ئاراسته‌ى رایگشتى سه‌باره‌ت به‌كێشه گشتییه‌كان بزانرێت. پرۆسه‌ى ئه‌نجامدانى راپرسى جیاوازه له‌ریفراندۆم، چونكه ریفراندۆم پرۆسه‌یه‌كى گشتگیرتره‌و ماوه‌كه‌شى دوورخایه‌نه. به‌ڵام ده‌كرێ راپرسێ هه‌رچه‌نده رۆژێك جارێك ئه‌نجام بدرێت ئه‌ویش له ڕێگه‌ى دیاریكردنى كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێك و ئاراسته‌كردنى چه‌ندین پرسیار سه‌باره‌ت به‌كێشه‌یه‌كى گشتى كه‌ده‌مانه‌وێ راى خه‌ڵكى له‌باره‌وه بزانین.
ئه‌و پرسیارانه‌ى كه‌داده‌نرێت ده‌بێ زۆر به‌وردى دابڕێژرێن و پاشان وه‌ڵامه‌كان راڤه ده‌كرێن. لیستى پرسیاره‌كان له‌وانه‌یه راسته‌وخۆ بدرێت به‌جێگه‌كه‌یان له‌رێگه‌ى پۆسته‌وه بۆیان ره‌وانه بكرێت. یان ده‌كرێ له‌رێگه‌ى ئینته‌رنێته‌وه بخرێته به‌رده‌ستىمیوانه‌كانى تۆڕى جیهانى. هه‌روه‌ها ده‌كرێ پرسیاره‌كان له‌رادیۆ یان T.V یان رۆژنامه‌كاندا ئاراسته‌ى خه‌ڵك بكرێن. بۆ وه‌رگرتنى ئه‌نجامى راپرسیه‌كه‌ش كۆمه‌ڵه كه‌سانێكى پسپۆڕ هه‌ڵده‌ستن به‌وه‌رگرتنى زانیاریه‌كان و پاشان بڵاوكردنه‌یان به‌شێوه‌ى ئامار یان (هێڵى به‌یانى) یان شێوه‌ى تر.
ئه‌ولایه‌نه باشانه كه ده‌كرێ له‌م شێوازه‌دا ئیشاره‌تى پێ بده‌ین بریتین له:
1-وه‌رگرتنى زۆرترین زانیارى له‌خێراترین كاتدا.
2-ئاسانى به‌كارهێنانى و پێدانى مۆڵه‌ت به‌ده‌نگده‌ران تاكو له‌كاتى رادانه‌كه‌یاندا بیربكه‌نه‌وه.
3-كه‌مى خه‌رجى تێچون.
4-ئاسانى شیكردنه‌وه‌ى ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى و ده‌رخستنى ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ى. به‌ڵام ئه‌مه به‌ومانایه نییه كه‌ئه‌م شێوازه كه‌م و كوڕى تێدانیه، به‌ڵكو ده‌كرێ به‌كورتى باسى هه‌ندێ له‌كه‌م و كوڕییه‌كانى شێوازى راپرسى بكه‌ین:
1-ئه‌م شێوازه زیاتر راى شه‌خسى وه‌رده‌گرێ نه‌ك رایگشتى، چونكه به‌جیاو به‌تاك تاك پرسیار له‌خه‌ڵك ده‌كات، زانایانى ده‌رونناسى و كۆمه‌ڵناسى پێیان وایه مرۆڤ كاتێك له‌ناو گروپێكدایه بیروبۆچونه‌كانى جیایه له‌وه‌ى به‌تاك و ته‌نیایه.
2-به‌كارهێنانى ئه‌م شێوازه ته‌نیا خوێنه‌وارانن و مه‌رجى سه‌ره‌كى خوێندنه‌وه‌و نوسینه.
3-ته‌نیا له‌وڵاته پێشكه‌وتوه‌كاندا ئه‌م شێوازه سه‌ركه‌وتو ده‌بێت، به‌ڵام له‌وڵاته دواكه‌وتووه‌كاندا ترس له‌حكومه‌ت و ده‌زگاكانى ئه‌وانه ناچار ده‌كات به‌دروستى وه‌ڵام نه‌ده‌نه‌وه یان خۆیان له‌هه‌ندێ پرسیار بدزنه‌وه.
4-هیچ گرنتییه‌ك نییه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى رایان وه‌رگیراوه جارێكى تر پرسیاره‌كانیان ناخرێته‌وه به‌رده‌ست.
پرۆسه‌ى ئاماده‌كردنى راپرسى له‌كاتى پێوانه‌كردنى رایگشتیدا به‌شه‌ش قۆناغى سه‌ره‌كىدا تێپه‌ڕده‌بێ:
1- دانانى پلانى گشتى.
2- ته‌سمیم كردنى لیستى پرسیاره‌كان.
3- ده‌ستنیشانكردنى ئه‌وانه‌ى رایان وه‌رده‌گیرێت.
5- شیكردنه‌وه‌ى زانیارى و وه‌ڵامه‌كان.
6- ئاماده‌كردنى راپۆرتێكى ته‌واو له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامه‌كان.
هه‌رچه‌نده هه‌موو قۆناغه‌كانى ئاماده‌كردنى پرۆسه‌ى راپرسى گرنگن، به‌ڵام ده‌ستنیشانكردنى ئه‌وانه‌ى ده‌نگیان وه‌رده‌گیرێ له‌هه‌موو قۆناغه‌كان گرنگتر‌و سه‌ختره، چونكه ده‌رئه‌نجامى پێوانه‌كردنه‌كه‌ى له‌سه‌ر كۆده‌بێته‌وه، ئێمه ده‌زانین ناتوانین له‌یه‌ك كاتدا ده‌نگى ته‌واوى كۆمه‌ڵگا وه‌رگرین، بۆیه ناچارین (عینه)یان لێ هه‌ڵبژێرین به‌جۆرێك نوێنه‌رایه‌تى هه‌موو كۆمه‌ڵگاكه بكات. له‌و پێناوه‌شدا ئاستى رۆشنبیرى و ته‌مه‌ن و بارى ئابورى و كۆمه‌ڵایه‌تى و شوێنى نیشته‌جێبوون و جۆرى كاره‌كه‌ىده‌بێ ره‌چاو بكرێت.
دووه‌م: روپێوكردن بۆئه‌وه‌ى رایگشتى ئاشكرا‌و نهێنى بزانرێت، باشترین شێواز بۆ پێوانه‌كردنى رایگشتى شێوازى رووپێوكردنه.
ئێمه ده‌زانین زۆر كه‌س هه‌ن به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت نایانه‌وێ راى خۆیان سه‌باره‌ت به‌مه‌سه‌له جیاجیاكان به‌ئاشكرایى ده‌ربڕن، له‌م حاڵه‌ته‌دا بۆ زانینى بڕواى ئه‌و خه‌ڵكانه و خه‌ڵكانى تر په‌نا ده‌برێته به‌رشێوازى روپێوكردن ئه‌ویش له دوو ڕێگه‌وه‌بێت.
ا- رێگه‌ى تێبینى كردن: زیاتر له‌لێكۆڵینه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تى و سایكۆلۆژییه‌كاندا به‌كاردێت. ئه‌و لایه‌نه‌ى كه‌ده‌یه‌وێ پێوانه‌ى راى خه‌ڵك بكات، هه‌ڵده‌ستێ به گوێگرتن و چاودێرى كردنى هه‌ڵوێست و قسه‌وباسى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌به شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان هه‌ڵده‌ستن به‌ده‌ربڕینى بیروڕاكانیان. ئه‌نجا ئه‌و قسه‌وباس و هه‌ڵوێستانه تۆمار ده‌كات.. یه‌كێك له‌وخاڵه گرنگانه‌ى كه‌ده‌بێ له‌م شێوازه‌دا له‌به‌رچاو بگیرێت بریتیه له‌وه‌ى كه‌ده‌بێ چاودێركه‌ر یان تێبینیكه‌ر شاره‌زاو پسپۆڕبێت له‌و خه‌ڵكه‌ى كه كارى تێدا ده‌كات ساڵى 1993 بۆ یه‌كه‌مجار له‌لایه‌ن (تۆم هاریسون و شارل مادگ) ئه‌م شێوازه به‌كارهات و گروپێكیان درووست كرد به‌ناوى گروپى تێبینى كردنى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌به‌ریتانیا. ئه‌م شێوازى پێوانه‌كردنه‌ى رایگشتى زیاتر له وڵاته رۆژهه‌ڵاتى و تازه پێگه‌یشتووه‌كاندا به‌كار دێت، چونكه هاوڵاتیانى ئه‌و وڵاتانه نا‌وێرن به‌ئاشكرا هه‌ڵوێست و بیروڕاكانیان ده‌رببڕن هۆكارێكى تر‌ى به‌كارهێنانى ئه‌م شێوازه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رێژه‌ى به‌رزى نه‌خوێنده‌وارى له‌ناو ئه‌و وڵاتانه‌دا.
ب/رێگه‌ى چاوپێكه‌وتن: ئه‌م شێوازه بۆ كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى رایگشتى سه‌باره‌ت به پروپاگه‌نده‌و په‌یوه‌ندى ئابورى و بازاڕ، به‌كاردێت.چۆنیه‌تى ئه‌نجامدانى چاوپێكه‌وتنه‌كه زۆرجار له‌كاتێكى دیاریكراودا لێكۆڵه‌وه‌رێك هه‌ڵده‌ستێ به‌سازدانى چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێ خه‌ڵك بۆ وه‌رگرتنى بیروڕایان سه‌باره‌ت به بابه‌تێكى تایبه‌ت.
گرنگترین خاڵ كه‌ده‌بێ له‌م شێوازه‌دا ره‌چاوبكرێت خۆى له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه كه‌لێكۆڵه‌ر ده‌بێ جێگه‌ى باوه‌ڕى ئه‌و خه‌ڵكه‌بێت كه‌چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵداسازده‌كات و له هه‌مانكاتدا ده‌بێ ئاگادارى بارى ده‌روونى و كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابورییان بێت. هه‌روه‌ها ده‌بێ كاتى پێویست بدرێته ئه‌و كه‌سانه،تاكو بیربكه‌نه‌وه‌و وه‌ڵامى راست و دروست بده‌نه‌وه، دواكه‌وتوویى هۆیه‌كانى راگه‌یاندن یه‌كێكه له‌هۆكاره‌كانى به‌كارهێنانى ئه‌م شێوازه.
سێیه‌م: شێوازى شیكردنه‌وه‌ى ناوه‌ڕۆك: زۆربه‌ى وڵاتانى جیهان پێویستیان به‌زانینى رایگشتى وڵاتانى تر به‌تایبه‌ت وڵاتانى ده‌رودراوسێ هه‌یه بۆئه‌وه‌ى سیاسه‌ته ناوخۆیى و ده‌ره‌كییه‌كانیان به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى كه‌پێیان ده‌گات داڕێژن.
بۆ زانینى رایگشتى ئه‌و وڵاتانه‌ش باشترین شێواز كه‌ده‌بێ بگیرێته‌به‌ر بریتیه له‌شیكردنه‌وه‌و راڤه‌كردنى ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه‌له‌و چاپه‌مه‌نى و ئیزگه‌و ته‌له‌فزیۆن و سایتى ئینته‌رنێتدا بڵاوده‌بێته‌وه كه‌ته‌عبیر له‌راى جه‌ماوه‌رو حكومه‌ت ده‌كات.
ده‌ستنیشانكردنى وشه‌و بڕگه‌و رسته‌كانى ئه‌و په‌یامانه‌ى كه‌له‌و كه‌ناڵانه‌دا بڵاوده‌كرێنه‌وه پاشان لێكۆڵینه‌وه‌و راڤه‌كردنیان ده‌بێته‌هۆى زانینى ئاراسته سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى ئه‌و وڵاته، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌م شێوازه له‌كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندندا زیاتر به‌كاردێت، بۆیه واده‌خوازێ كارمه‌ندانى ئه‌و كه‌ناڵانه زیره‌ك و شاره‌زابن له شیكردنه‌وه‌ى ناوه‌ڕۆكى په‌یامه‌كاندا.
له شیكردنه‌وه‌ى ناوه‌ڕۆكدا دوو قوتابخانه‌ى سه‌ره‌كى هه‌ن:
1-قوتابخانه‌ى ئه‌مریكى: كه‌گرنگى به‌لایه‌نى رێژه‌ى ژماره ده‌دات له شیكردنه‌وه‌ى ناوه‌ڕۆكدا و نه‌ك هه‌ر لایه‌نه شكلیه‌كانى په‌یوندى گرتن، به‌ڵكو بابه‌تى په‌یوه‌ندى كردنه‌كه‌ش له‌به‌ر چاوده‌گرێ.خاوه‌نى ئه‌م قوتابخانه‌یه زاناى بوارى په‌یوه‌ندى به‌ستن “هارولد لاسویل”ه.
2-قوتابخانه‌ى فه‌ره‌نسى: كه‌لایه‌نى چۆنایه‌تى له‌به‌رچاو ده‌گرێ، ئه‌م قوتابخانه‌یه وردبین تر‌و رونتر ناوه‌ڕۆكى په‌یامه‌كان ده‌خاته روو. له‌راستىدا ده‌ست نیشانكردنى پێناسه‌یه‌كى یه‌كگرتوو بۆ “شیكردنه‌وه‌ى ناوه‌رۆك” كارێكى ئاسان نیه، به‌ڵام زۆربه‌ى شاره‌زایان بۆ ده‌ربازبوون له‌م كێشه‌یه هه‌ڵساون به‌خستنه‌ڕووى چه‌مكى هه‌ردوو وشه‌ى (شیكردنه‌وه)و (ناوه‌ڕۆك).
-شیكردنه‌وه (Analysis) بریتیه له‌پرۆسه‌ى شیكردنه‌وه‌ى دیارده‌كان له رێگه‌ى شیته‌ڵكردنه‌وه‌ى ره‌گه‌زه‌كان له‌یه‌كتر و خستنه‌ڕووى خه‌سڵه‌ته‌كانى ئه‌و ره‌گه‌زانه.
-ناوه‌ڕۆك (Content) له‌زانستى په‌یوه‌ندى كردن‌دا بریتیه له‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى كه‌ده‌وترێت یان ده‌نوسرێن بۆ دروستكردنى په‌یوه‌ندى. ناوه‌ڕۆك بریتیه له‌كۆمه‌ڵێ هێماى زمانه‌وانى كه‌رێكخراوه وبوه‌ته شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كانى هه‌ڵسوكه‌وتى مرۆڤێك و له‌ئه‌وانى تر‌ى جیاده‌كاته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌جۆره‌كانى شیكردنه‌وه‌ى ناوه‌ڕۆك، زۆربه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌یكه‌ن به‌سێ به‌شه‌وه.
1-شیكردنه‌وه‌ى بڕى.
2- شیكردنه‌وه‌ى جۆرایه‌تى.
3- شیكردنه‌وه‌ى چۆنایه‌تى.
به‌ڵام بۆ ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى شیكردنه‌وه‌ى ناوه‌ڕۆك پسپۆڕان پێنج هه‌نگاویان ده‌ستنیشانكردوه:
1-دیاریكردنى چه‌مكه‌كان و گریمانه پراكتیكیه‌كان.
2-دیاریكردنى عه‌ینه.
3-ده‌ستنیشانكردنى یه‌كه‌كانى شیكردنه‌وه‌و به‌شه‌كانى (Simpil).
4-پێوانه‌كردنى جێگیرى شیكردنه‌وه.
5-شیكردنه‌وه‌ى ئامارى و راڤه‌كردنى ده‌رئه‌نجامه‌كانیان.
وه‌ك له‌سه‌ره‌تادا وتمان شێوازى شیكردنه‌وه‌ى ناوه‌ڕۆك زیاتر له‌كاتى پێوانه‌كردنى رایگشتى وڵاتانى تر یان رایگشتى نێوده‌وڵه‌تى به‌كاردێت، هۆكاره‌كه‌شى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى وڵاتان رێگه ناده‌ن له‌وڵاتێكى تره‌وه بێن بۆ پێوانه‌كردنى رایگشتى هاوڵاتیانیان، چونكه به‌مه‌ترسى ده‌زانن بۆ سه‌ر ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ییان.
کانونی دووهەم 24, 2021 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە كاڵێ ئه‌مین.. به‌كامێراكه‌ی له چاوی ژنێكه‌وه نه‌هامه‌تییه‌كانی جه‌نگ ده‌گێڕێته‌وه
کانونی دووهەم 18, 2021 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە رێنمایی پیشه‌گه‌رانه بۆ فۆتۆگرافه‌ران.. چۆن وێنه‌كانت ده‌فرۆشیت
کانونی دووهەم 17, 2021 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە سه‌ركه‌وتن له كاری فۆتۆگرافه‌ری میدیایی.. چیرۆكی فۆتۆجۆرنالیستێكی پیشه‌گه‌ر
کانونی یەکەم 04, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە کاریگەری دراماکان و لاساییکردنەوەی بەنەزانی
تەموز 09, 2014 2,122
کانونی دووهەم 24, 2021 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە كاڵێ ئه‌مین.. به‌كامێراكه‌ی له چاوی ژنێكه‌وه نه‌هامه‌تییه‌كانی جه‌نگ ده‌گێڕێته‌وه
کانونی دووهەم 18, 2021 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە رێنمایی پیشه‌گه‌رانه بۆ فۆتۆگرافه‌ران.. چۆن وێنه‌كانت ده‌فرۆشیت
کانونی دووهەم 17, 2021 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە سه‌ركه‌وتن له كاری فۆتۆگرافه‌ری میدیایی.. چیرۆكی فۆتۆجۆرنالیستێكی پیشه‌گه‌ر
کانونی یەکەم 04, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە کاریگەری دراماکان و لاساییکردنەوەی بەنەزانی
کانونی دووهەم 18, 2021 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە رێنمایی پیشه‌گه‌رانه بۆ فۆتۆگرافه‌ران.. چۆن وێنه‌كانت ده‌فرۆشیت
رۆژنامه‌وانی، سلێمانی، كاڵێ ئه‌مین لە رابردوودا رێگاکانی فرۆشتنی وێنە بەم شێوەیەی ئێستا نەبووە ئەتتوانی کە راستەوخۆ بە کڕیارەکانی بفرۆشیت وەک چاپەمەنییەکان،...کانونی دووهەم 01, 2021 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ژنه رۆژنامه‌وانی كورد “ئاره‌زوو نوری” خه‌ڵاتی دووه‌م باشترین رۆژنامه‌وانی عێراقی به‌ده‌ستهێنا
رۆژنامه‌وانی، هه‌ولێر: ئاره‌زوو نوری حه‌كیم، رۆژنامه‌نووسی كورد، توانی خه‌ڵاتی رێكخراوی ئینته‌رنیوزی نێوده‌وڵه‌تی بۆ باشترین رووماڵی پرسی ژن له (2020)...کانونی یەکەم 04, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە کاریگەری دراماکان و لاساییکردنەوەی بەنەزانی
ئاره‌زوو نوری سوپرایزی دروستتکراو و رێککەوتنی پێشوەختە لەلای بەشێکی گەنجانمان وەک لاساییکردنەوەی نەریتێک کە دوورە لەنەریتی کۆمەڵگەی کوردی، جگە لە زیان؛ هیچ...کانونی یەکەم 04, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دزیی میدیايى و گزیی میدیاوان
د.شوان ئادەم ئەیڤەس لەپاڵ توێژەران و ئەكادیمیی و نووسەراندا؛ داخوازى دووركەوتنەوەی ميديا و میدیاوانان لەدیاردەی گزییكردن و دزینی بەرهەمی هزریی ئەوانیدیكە،...ئاب 16, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە پەرلەمانی کوردستان روونکردنەوە لەسەر پێشنیازەیاسای “رێكخستنی میدیای ئەلیكترۆنی” دەدات
رۆژنامه‌وانی، هه‌ولێر له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، لیژنەی رۆشنبیری و كۆمەڵگه‌ی مەدەنی و وەرزش و لاوان لەپەرلەمانی كوردستان، رایگه‌یاندووه، پێشنیازه...تەموز 10, 2020 1
رۆژنامه‌وانی، هه‌ولێر، كاروان عه‌بدوڵڵا پوخته:ئه‌م نووسینه باس له ڕۆڵ و كاریگه‌رى میدیا ده‌كات وه‌ك به‌شێك له بونیه‌ى پێكهاته‌ى سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی...مارس 06, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە رایگشتی ئەليكترۆنی ودەرکەوتەکانی
رۆژنامه‌وانی، هه‌ولێر، چنار نامق ئەگەر قۆناغی بەر لەسەرهەڵدانی ئینتەرنێت راگەیاندنی تەقلیدی (رۆژنامە ورادیۆ وتەلەفزیۆن) هۆكارێكی باش بوبن بۆ پێكهێنانی رای...شوبات 18, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە هه‌موو كه‌ناڵه‌كانی ئێستا كاریگه‌ری یه‌ك رادیۆی سه‌رده‌می شاخیان نیه
رۆژنامه‌وانی – سلێمانی: سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه له‌ئێستادا ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌ناڵی راگه‌یاندنی (بینراو، نووسراو، خوێنراو) هه‌ن، تا چه‌نده توانیویانه...تشرینی دووهەم 01, 2014 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ئه‌رك و پره‌نسیپ و سیستمه‌كانى راگه‌یاندن
رۆژنامه‌وانى: كتێبى “بنه‌ما تيۆرييه‌كانى رايگشتى و راگه‌ياندن”، (رۆڵى میدیاكان له دروستكردنى رایگشتیدا)، له نووسينى لێكۆڵه‌رى بوارى ميديا “مه‌جيد...تشرینی یەکەم 28, 2014 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە شێوازه‌كانى پێوانه كردنى رایگشتى
رۆژنامه‌وانى: كتێبى “بنه‌ما تيۆرييه‌كانى رايگشتى و راگه‌ياندن”، (رۆڵى میدیاكان له دروستكردنى رایگشتیدا)، له نووسينى لێكۆڵه‌رى بوارى ميديا “مه‌جيد...کانونی دووهەم 24, 2021 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە كاڵێ ئه‌مین.. به‌كامێراكه‌ی له چاوی ژنێكه‌وه نه‌هامه‌تییه‌كانی جه‌نگ ده‌گێڕێته‌وه
گفتوگۆی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ كاڵێ ئهمینداکانونی دووهەم 18, 2021 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە رێنمایی پیشه‌گه‌رانه بۆ فۆتۆگرافه‌ران.. چۆن وێنه‌كانت ده‌فرۆشیت
رۆژنامه‌وانی، سلێمانی، كاڵێ ئه‌مین لە رابردوودا رێگاکانی فرۆشتنی وێنە بەم شێوەیەی ئێستا نەبووە ئەتتوانی کە راستەوخۆ بە کڕیارەکانی بفرۆشیت وەک چاپەمەنییەکان،...کانونی دووهەم 17, 2021 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە سه‌ركه‌وتن له كاری فۆتۆگرافه‌ری میدیایی.. چیرۆكی فۆتۆجۆرنالیستێكی پیشه‌گه‌ر
رۆژنامه‌وانی، سلێمانی، وه‌رگێڕانی: كاڵێ ئه‌مین ئەوکاتەی کە وێنەگری ئازاد بیت یان ئەو دەستەواژە باوەی کە پێی دەلێن (فری لانس) کۆمەڵێک تایبەتمەندیت پێ دەبەخشێت...حوزەیران 04, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە سه‌داى وێنه
رۆژنامه‌وانی، سلێمانی، ده‌شتی عه‌لی بڵاوبوونه‌وه‌ى دیمه‌نى ساته‌وه‌ختى كوشتنى جۆرج فلۆیدى ره‌شپێست له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه، هه‌رزوو كاردانه‌وه‌ى...تشرینی دووهەم 22, 2017 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە پیشانگایەك بە هاوێنەی چەند کچە فۆتۆگرافەرێك
رۆژنامه‌وانى – هه‌ولێر: کچانی فۆتۆگرافەر لە ڕێگەی پێشەنگایەکی فۆتۆگرافییەوە کارەکانیان بە دروشمی ( ئێره، له چاوی کچه فۆتۆگرافه‌ره‌کانمانه‌وه) نمایش...