
رۆژنامه‌وانى: كتێبى “بنه‌ما تيۆرييه‌كانى رايگشتى و راگه‌ياندن”، (رۆڵى میدیاكان له دروستكردنى رایگشتیدا)، له نووسينى لێكۆڵه‌رى بوارى ميديا “مه‌جيد ساڵح”ه و به‌هۆى گرنگى باسه‌كانى كتێبه‌كه‌يه‌وه، لێره‌دا بابه‌ته‌كانى بڵاو ده‌كه‌ينه‌وه. له‌م به‌شه‌دا، كه به‌شى دووه‌مى كتێبه‌كه‌يه، نووسه‌ر باس له ئه‌رس و پره‌نسيپ و سيستمه‌كانى راگه‌ياندن ده‌كات.
به‌شى دووه‌م
ئه‌رك وپره‌نسيپ و سیستمه‌كانى راگه‌یاندن
ئه‌ركه‌كانى راگه‌یاندن ئاشكرایه كارى راگه‌یاندن كارێكى هه‌م جه‌ماوه‌رى و هه‌میش تاكه‌كه‌سه. واته به‌شداریكردن له‌پرۆسه‌ى راگه‌یاندندا بێ سنوور و چوارچێوه‌یه، ته‌وژمى شۆڕشى زانیارییه‌كانیش رۆژ له‌دواى رۆژ ژماره‌ى به‌شداریكه‌ران به‌رفراوانترده‌كات. ئه‌ركه‌كانیش زیاتر‌و زیاتر ده‌كات.
لێره‌دا به‌پێویستى ده‌زانین ئه‌ركه سه‌ره‌كیيه‌كانى كارى راگه‌یاندنى هاوچه‌رخ له‌چه‌ند خاڵێكدا ده‌ستنیشان بكه‌ین:
1-ئه‌ركى گه‌یاندنى هه‌واڵ و په‌یام و بیروڕا و لێدوانه ره‌سمى و ناره‌سمیيه‌كان به وه‌رگر (جه‌ماوه‌ر)، بۆ ئه‌وه‌ى به شاره‌زاییه‌وه هه‌ڵوێست و بڕیار له‌سه‌ر رووداو و كاره‌ساته ژینگه‌یى و نه‌ته‌وه‌یى و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بدات پێویستى به‌وه‌هه‌یه له‌ماوه‌یه‌كى كه‌مدا ئاگاى له هه‌موو هه‌واڵه ناوخۆیى و جیهانیه‌كان هه‌بێت.
2-ئه‌ركى پێگه‌یاندنى كۆمه‌ڵایه‌تی: مرۆڤى هاوچه‌رخ چیدى وه‌ك جاران ته‌ریك و دابڕاو نییه، به‌ڵكو رۆژانه ده‌یان په‌یوه‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌گه‌ڵ كه‌سانى تردا ده‌به‌ستێ، راگه‌یاندنه‌كان له ڕێگه‌ى په‌یامه مه‌عریفى و زانستیه‌كانه‌وه ئه‌و كارئاسانیه‌یان بۆ ده‌كات تاكو وه‌ك كه‌سانى كارامه و شاره‌زا هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن.
3-ئه‌ركى دروستكردنى پاڵنه‌ر: راگه‌یاندنى هاوچه‌رخ ده‌توانێ له كۆمه‌ڵگاكاندا ئامانجى نوێ دروست بكات و له‌ره‌وتى پێشكه‌وتن و داهێنان نزیكمان بكاته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌بێته هانده‌رێك بۆ تاكه‌كانى كۆمه‌ڵ تاكو ژیانێكى سه‌ربه‌ست و به‌كه‌رامه‌ت و دوور له‌په‌ستان بژین.
4-ئه‌ركى دیالۆگ و وتوێژكردن: مرۆڤى ئه‌م سه‌رده‌مه له‌گشت كاته‌كان زیاتر پێویستى به‌وه هه‌یه دیالۆگى به‌به‌رهه‌م له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ريدا سازبكات و راستییه‌كان و بیر‌و راجیاوازه‌كان ئاڵوگۆڕ بكات. ساده‌ترین و خێراترین و ئاسانترین رێگه‌ش كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندنه.
5-ئه‌ركى په‌روه‌رده و فێركردن: بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى رۆشنبیرى و هۆشیارى و كه‌سایه‌تى مرۆڤ، راگه‌یاندن گونجاوترین كه‌ناڵه.
6-ئه‌ركى پێشخستن و هاوچه‌رخكردنى كولتوره‌كان: كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن له كۆنه‌وه تاكو ئێستا ئه‌ركى گه‌یاندنى كولتورو داب و نه‌ریته‌كانیان له‌نه‌وه‌یه‌كه‌وه بۆنه‌وه‌یه‌كى تر له‌ئه‌ستۆدا بووه هه‌روه‌ها شۆڕشى پیشه‌سازى ده‌توانێ ئه‌و كلتوره لۆكاڵیانه له‌سه‌ر ئاستى دونیادا په‌خش و بڵاوبكاته‌وه‌و جۆرێك له‌به‌جیهانى بوونیان پێ ببه‌خشێ له‌گه‌ڵ زه‌مانه‌دا بیانگونجێنێ. له راستىدا ئه‌ده‌ب و هونه‌ر له‌هه‌موو بواره‌كانى تر زیاتر كه‌ڵكیان له‌كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن وه‌رگرتووه تاكو بگه‌ن به‌به‌ربڵاوترین په‌یام وه‌رگر.
7-ئه‌ركى به‌سه‌ربردنى كاتى خۆش: به‌شى هه‌ره زۆرى كارى راگه‌یاندن برتییه له‌په‌خش كردنى دراما‌و گۆرانى و سه‌ماو هه‌ڵپه‌ڕكێ و موزیكى میللى و جیهانى و وێنه. له‌م رێگه‌یه‌وه زۆرترین په‌یام وه‌رگر ده‌توانن پشوویه‌ك بده‌ن و كاتێكى خۆش به‌سه‌ربه‌رن و خۆیان له‌ماندووبوونى كارى رۆژانه رزگاربكه‌ن.
پره‌نسیبه‌كانى راگه‌یاندن:
1- راگه‌یاندنى سه‌ركه‌وتوو ئه‌و راگه‌یاندنه‌یه، كه مرۆڤ ده‌كاته ئامانج و هه‌وڵده‌دات له رێگه‌ى په‌یامه‌كانیه‌وه بیروبۆچوونه راستگۆ‌و راسته‌قینه‌كان بخاته به‌رده‌ستى په‌یام وه‌گره‌كانى و ژیانێكى خۆشگوزه‌رانى بۆ ده‌ستنیشان بكات.
2- ئه‌و په‌یامه‌ى كه راگه‌یاندن ده‌بێ ئاراسته‌ى بكات، پێویسته روون و ئاشكرا بێت و هیچ ئاڵۆزییه‌ك دروست نه‌كات و نه‌بێته مایه‌ى سه‌رلێشێوانى جه‌ماوه‌ر.
3- بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى دڵنیایى جه‌ماوه‌ر، ده‌بێ په‌یامه‌كانى راگه‌یاندن دووربێت له‌هه‌واڵ هه‌ڵبه‌ستن و داتاشینى په‌یامى چه‌واشه‌كارى.
4- په‌یامى راگه‌یاندن به‌ته‌نیا خستنه‌ڕووى شته سه‌لبیه‌كان نییه، به‌ڵكو پێویسته دیوه‌كه‌ى تریشى ببینێ و لایه‌نه ئیجابیه‌كانیش بخاته روو.
5- رێزگرتن له‌داب و نه‌ریته جوانه‌كانى كۆمه‌ڵگا یه‌كێكى تره له‌پره‌نسیبه‌كانىكارى راگه‌یاندن.
6- بۆ ئه‌وه‌ى په‌یامه‌كانى هاوچه‌رخێتى و راستگۆیى و كاریگه‌رى پێوه دیاربێت، راگه‌یاندنى هاوچه‌رخ ده‌بێ هه‌لى ئه‌وه بۆ په‌یام وه‌رگره‌كان بڕه‌خسێنێ به‌شدارى له پێكهاته‌ى په‌یامه‌كاندا بكات.
7-ئه‌و كاته‌ى كه‌په‌یامه‌كانى په‌خش ده‌كات، گونجاوبێت له‌گه‌ڵ ئاماده‌یى خه‌ڵك بۆ وه‌رگرتن و به‌شداریكردن.
سیسته‌مه‌كانى راگه‌یاندن:
سیسته‌مه‌كانى راگه‌یاندن به‌شێوه‌یه‌كى گشتى دابه‌ش ده‌بێت بۆ دوو ده‌سته:
1- سیسته‌مى پێشگیرانه. پێش بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵ رێگه‌یان لێ ده‌گرێ.
2- سیسته‌مى به‌دواداچوون: پاش بڵاوبونه‌وه‌ى هه‌واڵ به‌دواید ده‌چێ. سیسته‌مى پێشگیرانه له پاش ئه‌و دابه‌شكردنه، ده‌كرێ سیسته‌مى پێشگیرانه بۆ ده‌سته‌ى تر پۆلین بكه‌ین.
1-سیسته‌مى ئامرانه. 2-سیسته‌مى كۆمۆنیستى. 3-سیسته‌مى په‌ره‌پێدان.
یه‌كه‌م/ سیسته‌مى ئامرانه: له‌م سیسته‌مه‌دا پێش بڵاوبونه‌وه، “هه‌واڵ” ده‌بێ به‌چه‌ندین كه‌ناڵدا تێپه‌ڕببێت و پاش وه‌رگرتنى ره‌زامه‌ندى ئه‌نجا په‌خش بكرێت. خاوه‌ندارێتى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن به‌ته‌واوه‌تى له‌ژێر كۆنترۆڵى حكومه‌ت دایه‌و تاك بڕیارى ئه‌وه‌ڵ و ئاخرى له‌ده‌ستدایه. له‌م سیسته‌مه‌دا سانسۆر زۆر به‌خه‌ستى به‌كار دێت، راگه‌یاندنه‌كان ئه‌گه‌ر هه‌نگاوێكى دژ به‌سیاسه‌تى ره‌سمى حكومه‌ت هه‌ڵنێن، ئه‌وا داخستن و زیندانى.. چاوه‌ڕێى سه‌رپێچى كه‌ران ده‌كات.له‌م سیسته‌مه‌دا ده‌سه‌ڵات داران هیچ مافێك به‌میدیاكان ناده‌ن بۆ ره‌خنه‌گرتن وله‌پێش چاپكردن یان په‌خشكردن هه‌موو بابه‌ته‌كان ده‌بێ زۆر به‌وردى چاویان پێدابخشێنرێت.
دووه‌م/ سیسته‌مى كۆمۆنیستى: له‌م سیسته‌مه‌دا له‌جێگه‌ى تاك، حزب بڕیارده‌داو هه‌ر حزبیش هێڵه سه‌ره‌كیه‌كانى كارى میدیاكان ده‌ست نیشانده‌كات، هیچ راگه‌یاندنێكى حزبه‌كانى تر نابێ له‌هێڵى ئایدۆلۆژى كۆمۆنیزم لابده‌ن. له‌سیسته‌مى كۆمه‌نیستىدا سێ ئه‌ركى سه‌ره‌كى بۆ میدیاكان ده‌ستنیشان كراوه:1-پڕوپاگه‌نده 2-سازكردنى هه‌ڵچوون 3-ئاراسته‌كردن. له ڕژێمه كۆمۆنیسته‌كاندا میدیاكان كه‌ره‌سته‌ن بۆ گه‌شتن به‌و ئامانجانه‌ى كه‌حزب كارى بۆ ده‌كات.
بنه‌ماو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى پیشه‌ى رۆژنامه‌وانى له‌سیسته‌مى سۆسیالستیدا جیاوازه له‌سیسته‌مه‌كانى تر. هه‌واڵه‌كان لێكدانه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدایه، كوباو كۆریاى باكور دوو نمونه‌ى ئه‌م سیسته‌مه‌ن.
سێیه‌م/ سیسته‌مى په‌ره‌پێدان: سێیه‌مین سیسته‌مى پێشگیرانه بریتیه له‌سیسته‌مى په‌ره‌پێدان، له‌م سیسته‌مه‌دا كارى راگه‌یاندنه‌كان بریتیه له یارمه‌تیدانى په‌ره‌پێدانى ئابورى و كاركردن بۆ نه‌هێشتنى هه‌ژارى و نه‌خوێنده‌وارى و هۆشیاركردنه‌وه‌ى خه‌ڵك له‌رووى سیاسى و ته‌ندروستى و كۆمه‌ڵایه‌تى و كولتوریه‌وه.
لایه‌نگرانى ئه‌م سیسته‌مه پێیان وایه تائه‌و كاته‌ى ماوه‌ى نێوان وڵاتانى هه‌ژارو ده‌وڵه‌مه‌ند هه‌یه ناكرێ میدیاكان له‌دژى به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌یى و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بوه‌ستن. جیاوازى له‌نێوان ئه‌م سیسته‌مه‌و ئه‌وانى تر له‌وه‌دایه، لێره فكر‌و ئایدۆلۆژیا باڵاده‌سته، خاوه‌ندارێتى كه‌ناڵه‌كان ده‌كرێ به‌ده‌ست كه‌رتى تایبه‌ت بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌رێگه‌ى په‌ره‌پێدانى ئابورى به‌رژه‌وه‌ندى نه‌ته‌وه‌یى لایاندا، ئه‌وكات حكومه‌ته‌كان ده‌توانن چالاكیه‌كانیان راگرن، مالیزیا و كۆریاى باشوور دوونمونه‌ى ئه‌م سیسته‌مه‌ن.
سیسته‌مى به‌دواداچون: ئه‌م سیسته‌مه‌ش ده‌كرێ به‌دووبه‌شه‌وه:
1-سیسته‌مى ئازاد: لێره‌دا مرۆڤ ئازاده له‌وه‌رگرتنى زانیارى و هه‌ڵبژاردن. ئه‌م سیسته‌مه هه‌ڵقوڵاوى ئه‌ندێشه‌كانى (جۆن لوك، ژان ژاك رۆسۆ، ژن ئیستوردو ژان میلتون)ه كارى ده‌وڵه‌ت له‌م سیسته‌مه‌دا فه‌راهه‌مكردنى خواسته‌كانى تاكه، حكومه‌ته‌كان پولورالیزم و كارئاسانى بۆ خه‌ڵك ده‌كه‌ن تاكو ده‌ستیان بگات به‌و سه‌رچاوانه‌ى كه كار له‌ئاینده‌یان ده‌كه‌ن. ئه‌ركه‌كانى میدیاكان له‌م سیسته‌مه‌دا چاودێرى كردنى بارى كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى وڵات و ره‌خساندنى هه‌لى به‌شداریكردنى خه‌ڵك له‌كاروبارى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابورىیه.رادیۆ‌و ته‌له‌فزیۆن و رۆژنامه‌و ئینته‌رنێت له‌م سیسته‌مه‌دا سه‌ربه‌خۆو ئازادن و ده‌توانن ره‌خنه له‌هه‌موو شتێك بگرن كه‌دژ به په‌رژوه‌ندى جه‌ماوه‌ره. جگه‌له‌هێرش كردنه سه‌ر ژیانى تایبه‌تى خه‌ڵكان و زیانگه‌یاندن به ئازادییه گشتییه‌كان، راگه‌یاندنه‌كان ده‌ستیان به‌ته‌واوى كراوه‌یه، خاوه‌ندارێتى له‌م سیسته‌مه‌دا له‌ده‌ستى كه‌رتى تایبه‌تدایه.
2-سیسته‌مى به‌رژوه‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تى: سه‌رهه‌ڵدانى هه‌ندێ ره‌خنه‌و گله‌یى له‌سیسته‌مى ئازاد‌و به‌كارهێنانى ئازادى به‌شێوه‌یه‌كى هه‌ڵه، كارێكى وایان كرد جارێكى تر به‌وسیسته‌مه‌دا بچنه‌وه خاڵه لاوازه‌كانى ده‌ست نیشانبكه‌ن.
ساڵى 1947 شیگاكۆ راپۆرتێكى سه‌باره‌ت به‌میدیاكانى ئه‌مریكا بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ریخست هه‌ندێ كۆمپانیا‌و سه‌رمایه‌دار میدیاكانیان كۆنترۆڵ كردووه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان به‌كاریان ده‌هێنن.
پاش بڵاوبونه‌وه‌ى ئه‌و راپۆرته حكومه‌ته‌كان كه‌وتنه‌خۆیان و هه‌ندێ رێوشوێنیان دانا بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ئه‌و حاڵه‌ته كۆنترۆڵ بكه‌ن، به‌ڵام خاوه‌نى میدیاكان ئه‌مه‌یان پێ قبوڵ نه‌كراو خۆیان بڕیاریاندا ناوه‌ندێك بۆ چاودێریكردنى میدیاكان پێك بهێنن تاكو له‌كاتى لادان و سه‌رپێچى كردن‌دا رێگه‌یان پێ بگرن.
میدیاكان و رایگشتى:
پاش ئه‌وه‌ى رایگشتى وه‌ك دیارده‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى له دونیاى رۆژئاوا ده‌ركه‌وت، په‌یوه‌ندى له نێوان ئه‌م دیارده‌یه و میدیاكان بوو به مایه‌ى پرسیار بۆ زۆر له لێكۆڵه‌وه‌رانى زانستى په‌یوه‌نديیه گشتیه‌كان وكۆمه‌ڵناس وده‌رووناسه‌كان. هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تادا به گومانه‌وه ته‌ماشاى راده‌ى كاریگه‌رى میدیاكان ده‌كرا له سه‌ر پێكهێنانى رایگشتیدا ونه‌ده‌توانرا كێرڤێكى تایبه‌ت ده‌ستنیشان بكرایه. به‌ڵام پاش ده‌ركه‌وتنى رادیۆ وته‌له‌فزیۆن له‌پاڵ رۆژنامه‌كان، هیچ یه‌ك له‌و لێكۆڵه‌وه‌رانه گومانى ئه‌وه‌یان لانه‌ما كه‌وا به‌شى هه‌ره زۆرى ده‌ركه‌وتنى رایگشتى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ میدیاكان.
وه‌ك ده‌زانرێت میدیاكان چه‌ندین رۆڵى كۆمه‌ڵایه‌تى له ناو ژیانى كۆمه‌ڵگاكاندا ده‌گێڕن. نه‌خشه بۆژیانى سیاسى داده‌رێژن وچى كولتورێكیان بوێت په‌ره‌ى پێده‌ده‌ن، وچۆنیان بوێت ستایلى ژیانى مرۆڤ ده‌گۆڕن. والتر لیپمن رۆژنامه‌نوسى كاروبارى سیاسى له ئه‌مریكا له كتێبى(public opinion) رایگشتى پێى وایه میدیاكان ده‌توانن راى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگا بگۆڕن. دواتر له ساڵانى1950 به‌ملاوه لازارسفلد و مرتن له لێكۆڵینه‌وه‌كانیاندا گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه میدیاكان نه‌ك هه‌ر ده‌توانن سه‌رنجى خه‌ڵك بۆ لاى پاڵه‌وان یان كۆمه‌ڵه پاڵه‌وانێكى تایبه‌ت راكێشن، به‌ڵكو ده‌توانن هه‌ندێك مه‌سه‌له‌ى په‌یوه‌ندى دار به‌خه‌ڵك وبزوتنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى هێنده گه‌وره كه‌ن، لاى رایگشتیدا خۆشه‌ویستیان كه‌ن.
له ساڵانى 1970 پسپۆڕانى زانستى سیاسى ئه‌مریكا بۆ زانینى راده‌ى كاریگه‌رى میدیاكان له سه‌ر رایگشتى ده‌ستیان دایه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌و باره‌وه، هه‌ر له سه‌ره‌تاى لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا دوو تیۆرى ده‌ركه‌وت:
یه‌كه‌میان ئه‌وه‌بوو رووداوه‌كان هێنده زۆر بوون میدیاكان ناتوانن به‌یه‌كسانى گرنگى خۆیانیان پێبده‌ن.
دووه‌م تیۆرى ئه‌وه‌بوو كه‌وا خه‌ڵك ناتوانن هه‌زمى هه‌موو ئه‌وانه‌ى له میدیاكاندا بڵاو ده‌كرێته‌وه بكه‌ن بۆیه به‌ناچارى په‌نا ده‌به‌نه به‌ر هه‌ڵبژاردنى ئه‌وه‌ى زیاتر به‌لایانه‌وه گرنگتره.
هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌شه میدیاكان بۆ خستنه رووى رووداوه‌كان سود له ته‌قویم وه‌رده‌گرن وریزبه‌ندى بابه‌ته‌كانیان ده‌كه‌ن.
ئه‌م دوو تیۆریه‌ى سه‌ره‌وه پاشتر بوون به بنه‌مایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى میدیاكان له رێگه‌ى پلاندانانى تایبه‌ته‌وه به خه‌ڵك بڵێن ده‌بێت له‌مه‌ولا بیر له‌چى بكه‌نه‌وه.
له سادترین بۆچووندا ده‌كرێت ئه‌وه له‌بیر نه‌كه‌ین میدیاكان له هه‌موو كونج و كه‌له‌به‌ره‌كانى ژیانى رۆژانه‌ماندا حزوریان هه‌یه. كه‌س له ئێمه ناتوانێت خۆى له تارماییه‌كانى ئه‌و مێرده‌زمانه دورخاته‌وه. كه‌واته میدیاكان كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بۆ ئه‌وه دروست بوون ژیانى سیاسى وكۆمه‌ڵایه‌تى ئێمه ئاراسته بكه‌ن، پێمان ده‌ڵێن ده‌نگ به‌كێ بده‌ین چۆن هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ین چۆن بیر بكه‌نه‌وه و باشتروایه له گه‌ڵ كێدا هاو بیر بین.