
رۆژنامه‌وانى: وێنه‌یه‌كی فۆتۆگرافه‌رێكی كورد ده‌چێته نێو سه‌د وێنه‌ی جیهانیه‌وه‌و وێنه‌كانیش له‌كتێبێك چاپ ده‌كرێت.
سه‌فین حه‌مید فۆتۆگرافه‌ری كورد رايگه‌یاند، “ساڵانه ئاژانسی فرانس پرێس باشترین 100 وێنه‌ی رۆژنامه‌وانی له‌جیهان ده‌ستنیشان ده‌كات، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌مساڵ وێنه‌یه‌كی منی له‌ریزبه‌ندی دووه‌م وێنه‌ی جیهانی داناوه”.
سه‌فین ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ” ئه‌و 100وێنه‌یه ده‌كرێته كتێب و له‌لایه‌ن ئاژانسی فرانس پرێس چاپ ده‌كرێت”.
سه‌باره‌ت به‌ناوه‌ڕۆكی وێنه‌كه‌ش سه‌فین وتی:”وێنه‌كه كچه پێشمه‌رگه‌یه‌كی رۆژهه‌ڵاتى كوردستانه، كاتێك له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ له‌دژی داعش ده‌جه‌نگێت و كاتی وێنه‌كه‌ش له‌ده‌مه‌و ئێواره له(دوبز) گیراوه”.
سه‌رچاوه: خه‌ندان