
رۆژنامه‌وانى – سلێمانى: راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان 1975-2008، به‌شێكی كه‌می توێژینه‌وه‌ی نامه‌ی ماسته‌ری ئه‌میر نامیق عه‌بدوڵڵا-یه، كه له‌سه‌ر پێشنیازی لیژنه‌ی گفتوگۆی نامه‌كه‌و له‌به‌ر گرنگی لایه‌نێكی مێژووی راگه‌یاندنی(ی ن ك) كه خه‌رمانێكی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌مێژووی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردیدا كراوه به‌كوردی.
له‌به‌رگرنگی بابه‌ته‌كه كوردستانی نوێ به‌باشیزانی به‌چه‌ند زنجیره‌یه‌ك ئه‌و به‌شه‌ی كراوه به‌كوردی بڵاوبكاته‌وه‌و بڕیاریشه له‌داهاتوودا له‌دوتوێی كتێبێكدا چاپ بكرێت.
رۆژنامه‌ی الاتحاد
رۆژنامه‌ی (الاتحاد) سه‌ر به‌مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، یه‌كه‌مین ژماره‌ی له 24/10/1992 به‌زمانی عه‌ره‌بی ده‌رچووه‌و تاكو ئێستا به‌رده‌وامه له‌ده‌رچوون(1).
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌یه‌كی هه‌فتانه بوو له 22/4/2003 كه یه‌كه‌مین رۆژنامه بوو له‌دوای رووخانی رژێمی به‌عس له‌به‌غدا ده‌رده‌چوو و بۆ سێ رۆژ له‌هه‌فته‌یه‌كدا له 15/11/2003 بوو بهڕۆژنامهیهك كه‌ڕۆژانه ده‌رده‌چوو به هه‌شت لاپه‌ڕه‌و له رۆژی 1/3/2004 به دوانزه لاپه‌ڕه‌ی رۆژانه ده‌رده‌چوو(2).
ئه‌م رۆژنامه‌یه زمانحاڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌و درێژه‌پێده‌ری رۆژنامه‌ی (الشرارة)یه، چونكه (الشرارة)له‌دوای راپه‌ڕینی 1991 ته‌نها (7) ژماره‌ی لێ ده‌رچووه‌و پاشان مه‌كته‌بی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به باشی زانیوه الشرارة بوه‌ستێت یاخود ناوه‌كه‌ی بگۆڕدرێت، بۆیه بڕیاردرا بكرێت به رۆژنامه‌ی الاتحاد كه زمانحاڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌و به‌زمانی عه‌ره‌بی ده‌رده‌چێت(3).
گۆڕانكارییه‌كانی دوای كۆنگره‌ی یه‌ك
ئه‌وه‌ش بۆئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌دوای یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی خۆیه‌وه كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری له‌تێكڕای ئۆرگانهكانیداكرد به‌تایبه‌تی گرنگییه‌كی زۆری‌دا به‌بواری راگه‌یاندنه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان چونكه(الشرارة) له‌سه‌رده‌می شاخ ده‌رده‌چوو په‌یوه‌ست بوو بهعهقلیهتێكی شۆڕشگێڕی و سه‌نگه‌ری به‌رگری و مقاوه‌مه‌ت و چالاكیه‌كانی پێشمه‌رگه، ده‌بوو دروشم و وتاره‌كانیشی شۆڕشگێڕی و پڕ له‌حه‌ماس بێت بۆ نموونه له‌سه‌روی هه‌موو ژماره‌كانی له(1975-1991) له‌لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌مدا نوسراوه ( الشرارة التی یندلع منها اللهیب)(4) كه ئه‌م وته‌یه‌ش له(ماوتسی تونگ) وه‌رگیراوه، چونكه ئه‌و سه‌رده‌مه له‌ناو رێكخراوه چه‌په‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زۆر باوبووه، ئه‌و رۆژانه بیر‌و بۆچونی ماركسیه‌ت و سۆسیالیستی له‌بره‌ودا بوون، سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان له ڤێتنام به‌ده‌ستهێنابوو، شۆڕشی فه‌له‌ستین لهگهشهكردندابوو، جه‌نگی سارد له‌نێوان بلۆكی سه‌رمایه‌داری و سۆسیالیستی گه‌رم بوو(5)، بۆیه له‌باری سیاسه‌تی نوێی ئه‌و كاته‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌به‌ر تیشكی ماركسی لینینی پشت بهدیراسهی زانستی ده‌به‌ستێت(6)، چونكه قۆناغه‌كانی ئه‌وسای خه‌بات و تێكۆشان سه‌رده‌می خه‌باتی شۆڕشگێڕی و قه‌ناعه‌ت بوو به‌بنه‌ماكانی سۆسیالیستی وه‌ك پشت و په‌نای گه‌لانی چه‌وساوه‌و ژێر ده‌ست، بۆیه ده‌بوو له‌دوای راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری هه‌رێمی كوردستانی عێراق له‌ساڵی 1991، راگه‌یاندنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌داهێنان و عه‌قلیه‌تێكی تازه و قۆناغی رزگاری نیشتمانی و سه‌رده‌می موئه‌سه‌ساتی ئیداری و په‌رله‌مانی و نه‌زمی نوێی جیهان هه‌نگاوه‌كان به‌ره‌و ئاقاری دیموكراسی و پاراستنی مافی مرۆڤ و به‌یه‌كه‌وه ژیان وگونجاندن بنێت له‌گه‌ڵ تێكڕای پێكهاته‌كانی عێراقی نوێ‌دا، له‌م باره‌یه‌وه (عادل موراد) لێپرسراوی پێشووی راگه‌یاندنی (ی.ن.ك) و له‌یادی حهوتهمین مۆمی ته‌مه‌نی رۆژنامه‌ی (الاتحاد)دا له‌ئاهه‌نگێكدا له‌ئوتێل سه‌رچناری سیاحیدا له سلێمانی ده‌ڵێت: الاتحاد درێژه پێده‌ری رۆژنامه‌ی الشرارة-یه كه له‌ساڵی (1975)ه‌وه تا یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی گشتی (یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان) وه‌ك ئۆرگانی یه‌كێتی ده‌رچووه رۆژنامه‌ی الاتحاد له‌م قۆناغه تازه‌یه‌دا ده‌بێـت له‌خزمه‌تی ره‌وتی خه‌باتی یه‌كێتی و ئاشتی و ئاوه‌دانی و ئومێدی گه‌لانی عێراق و كه‌سانی پێشكه‌وتنخواز بێت و گه‌شه‌ی زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینێ(7).
رایه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندی
كه‌واته رۆژنامه‌ی الاتحاد له‌سه‌ره‌تاوه بۆ ئه‌وه هاتۆته بوون تا به‌زمانی عه‌ره‌بی و له‌ڕێی دروستكردنی رایه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دونیای عه‌ره‌بدا پرسیكردووه، خه‌م و خه‌ونه‌كانی مرۆڤی كورده به‌گه‌لی عه‌ره‌بی دراوسێ بگه‌یه‌نێت و لهدهركهوت و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تیدا ئاگاداریان بكاته‌وه‌و هاوسۆزی و هاوچاره‌نووسی هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و كورد له‌عێراق لهلاپهڕهكانیدا بدره‌وشێنێته‌وه، له‌ئاستی سیاسی‌دا (الاتحاد) ره‌نگده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه، كه خه‌بات و تێكۆشان بۆ عێراقێكی دیموكراتی فیدراڵی ده‌كات، ره‌نگده‌ره‌وه‌ی به‌ها به‌رزو مانا دره‌وشاوه‌كانی مافی مرۆڤ و دیموكراسی و پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ی گه‌لانی عێراق له‌چوارچێوه‌ی عێراقی ئومێدی ئاینده، له‌ئاستی روناكبیریدا سه‌كۆیه‌كی به‌ئیعتباری پرسه روناكبیری و جدیهكانه و ده‌قی ئه‌ده‌ب و هونه‌رو پردێكی په‌یوه‌ندی نێوان روناكبیرانی عه‌ره‌ب و كورده(8).
له‌مباره‌یه‌وه مام جه‌لال بروسكه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی رۆژنامه‌كه كردووه به‌بۆنه‌ی یادی پانزه ساڵه‌ی ده‌رچوونی كه ده‌قه‌كه‌ی به‌زمانی عه‌ره‌بی له‌ڕۆژنامه‌ی الاتحاد بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت: اتت جریده الاتحاد لتغزو منبر الكلمه الحره الشریفه، وقد اتسع صدر الاتحاد وصفحاتها لجمیع الاقلام الخیرة، فكتب فیها الكرد والعرب والتركمان، المسلمون والمسیحیون، الایزیدیون والشبك، وغدت بذلك ملتقی للاراء ومیدانا لصوغ المشتركات وتعزیزها(9).
كه‌واته وا ده‌رده‌كه‌وێت كه رۆژنامه‌ی الاتحاد له‌هه‌موو ئاسته‌كانی سه‌ره‌وه‌دا سه‌رچاوه‌یه‌كی نوێی رۆژنامه‌گه‌ری هاوبه‌شی رۆژنامه‌نووسانی هه‌ردوو گه‌لی عه‌ره‌ب و كورده‌و سه‌كۆیه‌كی گرنگه له‌بواری ئیعلامیدا له‌عێراقی نوێ‌دا كه‌ڕۆژنامه‌ی مه‌ركه‌زی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو رۆژنامه‌یه‌كی سیاسیه و خاوه‌ن ئیمتیاز د.كمال فوئاد و سه‌رنووسه‌ر فریاد رواندزی جێگری سه‌رنووسه‌ر مسته‌فا ساڵح كریم و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسین عه‌بدولهادی مه‌هدی و له‌كۆمه‌ڵێك لاپه‌ڕه‌ی گرنگ پێكهاتووه وه‌ك بیروڕا و بۆچوون، هه‌واڵی سیاسی، ئه‌ده‌ب و هونه‌ر، لێكۆڵینه‌وه، وه‌رگێڕان، ریكلام(10).
ئێزگه‌ی كوردی
راگه‌یاندنی بیستراوی كوردی تاكوو ساڵی (1939) ته‌نها نوسین و خوێندنه‌وه‌ی كوردی هه‌بووه له‌عێراقدا، پاشان راگه‌یاندنی كوردی چۆته قۆناغێكیتر كه‌ئه‌ویش رادیۆی به‌غداد به‌شێكی لێكراوه‌ته‌وه به‌ناوی به‌شی كوردی رادیۆی به‌غداد كه ئه‌و به‌شه له‌ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رێكه‌وتی 19 ی تشرینی دووه‌می (1939) بۆ یه‌كه‌مینجار رۆژانه (10-15) ده‌قیقه‌ی ده‌ستیكردووه به په‌خش به‌زمانی كوردی(11) كه به‌رنامه‌كانی سه‌ر بهئێزگهی به‌غدابوو كه له‌سه‌ره‌تادا ماوه‌یه‌كی كورتی ده‌خایاندو نزیكه‌ی نیو كاتژمێر پهخشیدهكرد، پاشان ورده‌ورده گرنگی پێدراوه‌و گه‌شه‌یكردووه له‌ساڵه‌كانی (1942-1944) هه‌روه‌ها له‌ساڵه‌كانی (1957) تاكوو شۆڕشی 14ی تموزی 1958 زیاتر گه‌شه‌یكردووه لهشهستهكانیش له‌ئه‌نجامی وتووێژی شۆڕشی كورد له‌گه‌ڵ عێراق گرنگی پێدراوه له‌ساڵی (1972) په‌خشی به‌رنامه‌كانی گه‌یشتۆته نزیكه‌ی 9 كاتژمێر هه‌روه‌ها له‌ساڵی (1973) په‌خشی به‌رنامه‌كانی ئێزگه‌ی كوردی گه‌یشتۆته نزیكه‌ی 16 كاتژمێر، له‌دواییدا ئێزگه‌ی كوردی وه‌كو به‌شێكی سه‌ره‌كی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رنامه‌كانی ئاڕاسته‌ی ناوخۆیی ئه‌ركه‌كانی به‌ڕێوه‌بردووه، به‌ڵام له‌ساڵی (1974) ئێزگه‌ی كوردی بۆته بهڕێوهبهریهتێكی سهربهخۆو له‌ساڵی (1976) ئێزگه‌ی كوردی گه‌شه‌و پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌خۆه‌وه بینیوه‌و له‌چوار به‌ش پێكهاتووه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه(12):
به‌شه‌كانی ئێزگه
1- به‌شی به‌رنامه‌كان: كه بریتی بوو له‌وه‌رگێڕان و به‌رنامه‌كانی ئێزگه به‌زمانی كوردی.
2- به‌شی مۆسیقا: هه‌ڵده‌ستێت به‌ئاماده‌كردن و به‌رهه‌مهێنانی گۆرانی و مۆسیقا.
3- به‌شی نواندن: كه‌پێكهاتبوو لهئامادهكردن و به‌رهه‌مهێنانی نواندن و زنجیره چیرۆك و دراماكان.
4- به‌شی پشكنینی ده‌قه‌كان: بریتی بوو له‌پشكنین و ره‌زامه‌ندی په‌خشی به‌رنامه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی.
رادیۆی كوردی له‌به‌غداد كه په‌خشه‌كه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستانی عێراق گرنگی پێده‌درا جگه له‌م په‌خشانه‌ی سه‌ره‌وه به‌شێكی تایبه‌تی سیاسی هه‌بوو بۆ پڕوپاگه‌نده له‌دژی شۆڕشه‌كانی كورد‌و چالاكییه‌كانی رژێمی به‌عس، كه به‌رنامه‌كانی رادیۆی كوردی تاكوو رووخانی رژێمی به‌عس به‌رده‌وام بووه هه‌رچه‌نده كورد هه‌ندێ سوودی كاتی به‌سه‌ربردن و زانستی له‌م رادیۆیه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر كه‌م وه‌رگرتووه، له‌هه‌مانكاتدا له‌م رادیۆ كوردییه‌وه هه‌وڵی جدی دراوه له‌ڕێگه‌ی به‌رنامه تایبه‌تییه‌كانیدا بایه‌خی شۆڕشه‌كانی كورد كه‌م بكاته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێ سوودی هه‌بووه به‌تایبه‌تی له‌بواره‌كانی رۆشنبیری و هونه‌رو ده‌نگ و باسه‌كان و تۆماركردنی گۆرانی و ئاواز‌و مۆسیقای كوردی و چیرۆك شانۆ‌و شیعر‌و ئه‌ده‌ب به‌زمانی كوردی(13).
جگه له‌م رادیۆیه له‌گه‌ڵ گه‌رمه‌ی خه‌باتی شۆڕشی ئه‌یلول له‌شه‌سته‌كاندا رادیۆی ده‌نگی كوردستان په‌خشی به‌رنامه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی ئازاد په‌خش كردووه تائه‌و كاته‌ی كه‌شۆڕشی كوردستانی عێراق لهئیتیفاقیهی جه‌زائیر هه‌ره‌سی پێهێنرا، له‌گه‌ڵ هه‌ره‌سهێنان و كۆتایی هاتنی شۆڕشه‌كه ئێزگه‌ی ده‌نگی كوردستانی عێراقیش هه‌ره‌سی هێناوه‌و ده‌نگی كپكراوهتهوهو هیچ ئێزگه‌یه‌كی ئازادی كوردی له‌كوردستانی عێراقدا نه‌ماوه ته‌نها رادیۆی كوردی له‌به‌غداد نه‌بێ كه زمانحاڵی حزبی به‌عسی رووخاوبوو.
رادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان
له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گرنگییه‌كی زۆر دراوه به‌ڕاگه‌یاندن به‌تایبه‌تی ده‌ركردنی رۆژنامه‌و دابینكردنی رادیۆ، به‌ڵام به‌هۆی بارودۆخه‌كه‌وه سه‌ره‌تا ته‌نها توانرا به‌زمانی عه‌ره‌بی رۆژنامه‌ی (الشرارة) ده‌ربكرێ لهسوریاو دواتریش (ڕێبازی نوێ) به‌زمانی كوردی ده‌ركراوه، قۆناغی ئه‌و كاته‌ی راگه‌یاندنی (ی.ن.ك) سه‌ره‌تایی و تێكه‌ڵبوون له‌هه‌واڵ و لێدوانی سیاسی و بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته سیاسیه‌كان و نووسینی ئه‌وتۆ كه بۆ هۆشیاری سیاسی پێویست بوون(14).
هه‌رچه‌نده رۆژنامه‌كان له‌سه‌ره‌تادا رۆڵی خۆیان بینی بۆ قاعیده‌ی رێكخستنه‌كان و پێشمه‌رگه‌ی (ی.ن.ك)، به‌ڵام ئه‌وه به‌س نه‌بوو بۆئه‌وه‌ی بتوانرێ زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان له‌هه‌لومه‌رجی خه‌باتی نهێنیدا سوود لهڕۆژنامهكان و بڵاوكراوه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئاكتیڤ و چاك وه‌ربگرێت، بۆیه هه‌ر زوو له‌گه‌ڵ دامه‌زراندن و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شۆڕشی نوێ، ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر له‌هه‌وڵی زۆردابووه به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی ئامێری ده‌نگ و ئێزگه‌یه‌ك بۆئه‌وه‌ی هه‌موو جه‌ماوه‌ری كوردستان سوودی لێوه‌ربگرێ و زۆرینه‌ی له‌ده‌وری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆببنه‌وه له‌دوای هه‌ره‌س(15)، كه‌له‌م باره‌یه‌وه‌و (ئه‌رسه‌لان بایز ئیسماعیل) ده‌ڵێ: هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وام بوون بۆ په‌یداكردنی رادیۆ له‌هه‌موولایه‌كه‌وه دڵسۆزان و تێكۆشه‌رانی كۆڕی خه‌باتی كوردایه‌تی درێغیان نه‌كردووه، بۆیه توانرا به‌هۆی قاچاخچییهكی یوگسلافی به‌ناوی (ئهلكزاندهر) له‌وڵاتی سوید جیهازێكی رادیۆ دابینبكرێت و هه‌ر له‌سوید رادیۆكه شهحنكراو، دوای هیلاكییه‌كی زۆر توانرا بگه‌یه‌نرێته دیمه‌شق له‌سوریا، پاشان له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵێكی موهندس (ته‌لعه‌ت گلی ناسراو به‌ئاشتی) تاقیكرایهوهو ئاماده‌كرا بۆ ناردنه‌وه‌ی بۆ شاخه‌كانی كوردستانی عێراق، كه‌توانای جیهازه‌كه یه‌ك كیلۆوات و دوو پارچه‌بوو (ترانزمیته‌ر، ئه‌مپلیفایه‌ر)، هه‌رچه‌نده ده‌ربازكردنی ئێزگه‌كه بۆناو هه‌رێمی كوردستانی عێراق ئاسان نه‌بوو، چونكه رێگای سه‌ر سنووره‌كانی (عێراق-سوریا-توركیا) رێگه‌یه‌كی مه‌ترسیدار بوو سه‌رتاپای بهمین و ته‌لی دڕكاوی ته‌نرابوون ده‌بوایه ماوه‌ی (1 كم) به‌ڕاكردن له‌و رێگه مه‌ترسیداره جێبه‌جێ بكرێ، به‌ڵام به‌هه‌وڵ و هیمه‌تی پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئه‌و سه‌رده‌مه به‌ناوی (سید مورسل)* ئامێری رادیۆكه‌ی به‌پشتی خۆی و به‌ڕاكردن و مجازهفهیهكی زۆر په‌ڕانده‌وه بۆ ناو هه‌رێمی كوردستانی عێراق(16) هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه (عادل موراد) ده‌ڵێت: ئاسان نه‌بوو بتوانرێ ئێزگه‌یه‌ك بهێنرێته‌وه كوردستان بۆ خه‌بات و تێكۆشان و هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕشی نوێ، كه ئێزگه‌یه‌ك بێت بڵندگۆی پێشمه‌رگایه‌تی بێت، چونكه كارێكی حاشا هه‌ڵنه‌گره كه‌هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌ته ئیقلیمانهی ده‌وروبه‌ری كوردستانی عێراق، شۆڕش و بوونی قه‌واره‌ی كوردی به‌كارێكی ترسناك له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌یی و وڵاته‌كانی خۆیان ده‌زانن، به‌ڵام بڕوابوون به‌واقعی كوردایه‌تی شۆڕش و راگه‌یاندنی كوردی له‌شاخ توانرا له‌لایه‌ن تێكۆشه‌رانی (ی.ن.ك) و به‌هه‌وڵی دڵسۆزانی گه‌لی كورد هه‌رچۆنێ بووبێ له‌دووی مانگی 10 ی ساڵی 1976 ئێزگه‌كه گه‌یه‌ندراوه‌ته‌وه شاخه‌كانی كوردستانی عێراق(17).
هه‌رچه‌نده به‌هۆی سه‌ختی خه‌باتی شاخ و گوشاره زۆره‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق و دوژمنه‌كانی كورد نه‌توانرا تاكوو نزیكه‌ی سێ ساڵ ده‌ستبه‌جێ به‌پێی پێویست بكه‌وێته كار‌و په‌خشی ده‌ست پێبكات بۆیه به‌ناچاری ئێزگه‌كه له‌گوندی (نۆكان)ی نێوان سنووری (عێراق-ئێران) حه‌شاردرا بۆ كات و هه‌لومه‌رجێكی له‌بار كه‌ئه‌و گونده ته‌نها چه‌ند ماڵێكی كه‌م و باره‌گاكانی شۆڕشی لێبووه، چونكه ناوچه‌یه‌كی شاخاوی زۆر سه‌خته(18).
په‌راوێزه‌كان
1- فوئاد عه‌لی ئه‌حمه‌د (سه‌رچاوه‌ی پێشوو) ص140
2- الاتحاد، رۆژنامه‌یه‌كی رۆژانه‌ی سیاسیه، ژماره (1685) چوارشه‌ممه، 24/10/2007 ساڵی پازده‌هه‌م، ص لا1.
3- نه‌وزاد عه‌لی ئه‌حمه‌د، رابه‌ری رۆژنامه‌گه‌ری نهێنی كوردی (سه‌رچاوه‌ی پێشوو) لا36.
4- الشرارة، زمانحاڵی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان، ژماره (4)، لا1.
5- ئه‌رسه‌لان بایز، راگه‌یاندنی شۆڕش و بزووتنه‌وه‌ی شیعری كوردی (سه‌رچاوه‌ی پێشوو) لا 90.
6- نه‌وشیروان مسته‌فا، له‌كه‌ناری دانوبه‌وه بۆ خڕی زه‌نگ (سه‌رچاوه‌ی پێشوو) لا 74.
7- عادل موراد، كوردستانی نوێ، ژماره (1726) یه‌كشه‌ممه 25/10/1998، لا 4.
8- كوردستان نوێ، ژماره (1982) یه‌ك شه‌ممه 24/10/1999 ، لا1.
9- الاتحاد، جریده یومیه سیاسیه، العدد (1686) الخمیس 25/10/2007 ، السنه السادسه عشره، ص1.
10- الاتحاد، جریده یومیه سیاسیه، العدد (1950)، الثلاثاء، السنه السادسه عشره، ص 2.
11- كه‌مال ره‌ئوف محه‌مه‌د، هونه‌ری درامای رادیۆی كوردی (سلێمانی: ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م،2000) لاپه‌ڕه‌ی (6).
12- خالید حبیب الراوی، تاریخ الاذاعه والتلفزیون فی العراق (بغداد: دار المكتبه للطباعه والنشر، 1992) ص85.
13- نه‌وشیروان، گۆڤاری رۆژنامه‌نووسان، ژماره(2)،2002،لا 3-4.
14- ئازاد جندیانی، لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی (ی.ن.ك)، چاوپێكه‌وتنی مه‌یدانی، سلێمانی 9/10/2008.
15- عباس عه‌بدولره‌زاق(عباس ڤیدیۆ)، كادیری راگه‌یاندن و وێنه‌گری سینه‌مایی و فۆتۆگرافی پێشمه‌رگه‌و بۆنه تایبه‌ت و گشتییه‌كانی (ی.ن.ك) له‌هه‌شتاكاندا، چاوپێكه‌وتنی مه‌یدانی، سلێمانی 2008.
* سه‌ید مورسل پێشمه‌رگه‌یه‌كی كۆنی شوڕشی ئه‌یلول بوو له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی (ی.ن.ك)له‌ئێرانه‌وه گه‌یشتبووه سوریا‌و پهیوهندیكردبوو به‌ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك ناوبراو یاریزانێكی ناسراوی تۆپی پێی هه‌ولێر بوو هه‌روه‌ها خاوه‌نی لیاقه‌یه‌كی باشی وه‌رزشی بوو، به‌داخه‌وه ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه له‌ساڵی 1978 له‌ده‌شتی هه‌ولێر بهكۆپتهری به‌عسیه‌كان شه‌هیدبووه‌و گوێی له‌وشه‌یه‌كی ئه‌م رادیۆیه‌ش نه‌بوو.
16- ئه‌رسه‌لان بایز راگه‌یاندن و بزووتنه‌وه‌ی شیعری كوردی (سه‌رچاوه‌ی پێشوو) لا 22.
17- عادل موراد، كوردستانی نوێ، ژماره(158) به‌رواری 25/3/1998.
18- كاكه سوور، لمحات من تاریخ اذاعة صوت شعب كردستان (سه‌رچاوه‌ی پێشوو) لا6.
سه‌رچاوه: كوردستانى نوێ رۆژى چوار شەممە، 11 نیسان 2012 بڵاوكراوه‌ته‌وه.