
رۆژنامه‌وانى – هه‌ولێر: لەم دیمانەیەدا ئەرسەلان رەحمان توێژه‌ری بواری پرسه‌كانی میدیای تایبه‌تمه‌ند لاوازی میدیای كوردی لەو دۆخەی ئێستادا بەخاڵ روون دەكاتەوە و دەڵێت:” زۆرینه‌ی ره‌های كه‌ناڵه كوردییه‌كان زۆر تا كه‌م له خاڵێكدا، له كاتێكی دیاریكراو و قۆناغێكدا خزمه‌تی ئه‌جێندای داعشیان كردووه”.
سازدانی: ئیبراهیم خالید
ئێستانیوز: لاوازی میدیای كوردی لهرووماڵكردنی شه‌ڕی داعش چیه؟
ئه‌رسه‌لان ره‌حمان: میدیای كوردی به شێوه‌یه‌كی گشتی له ئاستی مه‌ترسیداری شه‌ڕی داعشدا نه‌بووه و لاواز بووه. هه‌ر له رووماڵكردنی شه‌ڕه‌كه‌وه بگره تا داڕشتنه‌وه‌ی په‌یام و ناوه‌ڕۆكی ئه‌و په‌یامه‌ی ویستوویه‌تی بڵاوی بكاته‌وه. لاوازییهكهش بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه:
1.لاوازی توانای مرۆیی میدیای كوردی و نه‌بوونی رۆژنامه‌وانی پیشه‌یی و شاره‌زای ئه‌وتۆ بتوانێت لانیكه‌م له قۆناغی شه‌ڕدا رووماڵی رووداوه‌كان بكات.
2.دابه‌شبوونی میدیای كوردی به‌سه‌ر حزب و رێكخراو و كه‌سایه‌تییه سیاسی و به‌رپرسانی ئیداری و ته‌نانه‌ت بازرگانهكانیشدا وایكردووه میدیا تێگه‌یشتنێكی گشتگیری بۆ پرسی نه‌ته‌وه‌یی و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بێت.
3.جوینه‌وه و وه‌رگێڕانی هه‌واڵ و زانیاری له سه‌رچاوه عه‌ره‌بی و توركی و فارسییهكانهوه.
4.پشت به‌ستن به سه‌رچاوه‌ی پڕوپاگه‌نده‌كانی داعش.
5.ناكارایی وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه و به ته‌نگه‌وه نه‌بوونی گرنگی میدیا.
6.وابه‌سته‌یی هه‌ندێك كه‌ناڵ به ئه‌جێندای ده‌ره‌كییه‌وه به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی سه‌رچاوه‌ی داراییان دیاریكراو نییه.
7.نه‌ناسینی داعش و مه‌ترسییه‌كانی و پیشاندانی وه‌ك دوژمنی دوژمنه‌كه‌م دۆستمه.
ئێستانیوز: پێت وایه كامه جۆری میدیای كوردی، به‌كامه ئامراز راگه‌یاند زیاترخزمهتیان به‌داعش كردووهلهبڵاو كردنه‌وه‌ی پروپاگه‌نده كانیان؟
ئه‌رسه‌لان ره‌حمان: زۆرینه‌ی ره‌های كه‌ناڵه كوردییه‌كان زۆر تا كه‌م له خاڵێكدا، له كاتێكی دیاریكراو و قۆناغێكدا خزمه‌تی ئه‌جێندای داعشیان كردووه به:
1.گرنگیپێدانیان و رووماڵكردنی كرده‌وه‌كانیان وه‌ك (سكه لێدان، دابینكردنی موچه، خزمه‌تگوزاری، نوێكردنه‌وه‌ی جاده و بان، دامه‌زراندنی دادگای شه‌رعی، جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی شه‌ریعه‌ت).
2.گه‌وره‌كردن و پیشاندانیان وه‌ك هێزی نه‌به‌زیو به بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆی شه‌ڕه‌كانیان، خستنه‌خواره‌وه‌ی فرۆكه، كوشتنی دیل، پیشاندانی وێنه پڕوپاگهندهییهكانیان كه چه‌كدارانی داعش به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلهوهن، ئاڵایان ده‌شه‌كێته‌وه، كۆڵناده‌ن و خۆیان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئاڵایه‌كیان و سڵ له‌وه‌ش ناكه‌نه‌وه داری چه‌قاندنی ئاڵاكه وه‌ربگرنه‌وه.
3.په‌رپوت پیشاندانی پێشمه‌رگه و وێناكردنی وه‌ك هێزێكی لاواز و داماوی ئه‌وتۆ كه ئه‌ندامه‌كانی شیاوی خێرپێكردن و به‌زه‌یی پێداهاتنهوهن نه‌ك رێزگرتن و ستایشكردن.
4.بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌واڵگری سه‌ربازی تایبه‌ت به به‌ره‌كانی شه‌ڕ.
5.دابه‌شكردنی پێشمه‌رگه به‌سه‌ر ئاڵای زه‌رد و سه‌وزدا و قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی حزبایه‌تی و بچووك كردنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له هێزێكی كوردستانییه‌وه بۆ پێشمه‌رگه‌ی فڵان كه‌س و فیسار به‌رپرس.
6.وه‌رگێڕانی په‌یامه‌كانی داعش بۆ كوردی و چه‌واشه‌كردنی رایگشتی به‌وه‌ی داعش دژی كورد نییه وه‌ك ئه‌وه‌ی له رووداو بینیمان.
7.ئه‌نجامنه‌دانی هیچ هه‌ڵمه‌تێكی میدیایی بۆ پشتیوانی پێشمه‌رگه و درووستكردنی سه‌رلێشواوی له رووماڵی رووداوه‌كان و گواستنه‌وه‌ی وته‌ی نابه‌رپرسانی هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن سه‌باره‌ت به به‌ره‌كانی شه‌ڕ و درووستكردنی سیناریۆی چه‌واشه‌كارانه سه‌باره‌ت به مه‌یدانه‌كانی شه‌ڕ وه‌ك له هه‌ندێك گرته‌ی ڤیدیۆی ده‌ركه‌وت، به‌رپرس خۆی له خه‌نده‌ق نابوو و ته‌قه‌ی ده‌كرد، كاكی وێنه‌گر بێ هیچ ترسێك له ده‌سته‌ڕاست و پێشه‌وه‌ی وێنه‌ی ده‌گرت، یان ئه‌وه‌ی په‌یامنێرێكی رووداو له كه‌ركوك درووستی كردبوو.
به شێوه‌یه‌كی گشتی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاریگه‌رییان پتر بووه له كه‌ناڵ و سایته‌كان و ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی كه‌ناڵه‌كانیش به‌جێیان هێشتووه به هۆی ئه‌كتیڤ پهیجهكانییانهوه بووه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فهسبوك. له‌و تۆڕهشدا چه‌ندین وێنه و گرته‌یی ڤیدیۆیی دژ به به‌رژه‌وه‌ندی كورد بڵاوكراونه‌ته‌وه بۆ نموونه گرته‌ی ڤیدیۆیی ئه‌و داعشه‌ی داوای ئاڵای ده‌كرد، ئه‌و ئێزدییانه‌ی له كه‌ناڵی رووداو وتیان پێشمه‌رگه ئێمه‌ی به درهه‌مێكی چروك فرۆشت،… چه‌ندان بابه‌تی دیكه.
ئێستانیوز: بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌خزمه‌ت به داعش ده‌كات به‌شێوه‌یەكی مه‌به‌ست داره یاخود كه‌م ئه‌زمونی میدیا كوریه له جه‌نگ؟
ئه‌رسه‌لان ره‌حمان: ده‌توانین بڵێین له دوو حاڵه‌ت تێپه‌ڕ ناكات:
1.نازانن، دركیان پێنه‌كردووه، به‌ڵام له سه‌ره‌تادا ره‌نگه پاساو بوو بێت، به‌ڵام بۆ چه‌ند مانگ دواتر هیچ پاساوێكی نییه و هه‌ندێكیشیان كه خه‌به‌ردار كراونه‌ته‌وه رێچكه‌ی كاری خۆیان گۆڕیوه و باشتر بوون.
2.ده‌زانن و كاری پێناكه‌ن، ئه‌مه‌ش یان ئه‌وه‌تا به‌رژه‌وه‌ندییان له‌گه‌ڵ داعش هه‌یه و خاوه‌نه‌كانیان بازرگانی نه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندییان له‌گه‌ڵیدا هه‌یه، یان ئیشیان به‌و په‌نده كردووه دوژمنی دوژمنه‌كه‌م دۆستمه، یاخود ئه‌وه‌ی وابه‌سته‌ی ئه‌جێندای ده‌ره‌كی و له ژێر هه‌ژموونی ده‌زگای هه‌واڵگری وڵاتانی ناوچه‌كه‌ن. پاساویشیان بۆ ئه‌و خراپ كاركردنهیان پرۆفیشناڵێتی و پیشه‌یی بوون و زانستیی بوونه.
ئێستانیوز: جیاوازییه‌كانی په‌یام له‌پێشكه‌ش كردنی زانیاری له‌میدیای كوردی له‌شه‌ری داعش بۆچی ده گه‌رێته‌وه؟
ئه‌رسه‌لان ره‌حمان: هۆكاره‌كان زۆرن و ره‌نگه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كان بن:
1.لایه‌نی ره‌سمی كه‌مته‌رخه‌مه. وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌یاننامه‌ی سه‌ربازی نییه، كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجام نادات، به‌ڕێوبه‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌ت سڕكراوه و ده‌سه‌ڵاتی لێدوان دانی لێوه‌رگیراوه‌ته‌وه.
2.دابه‌شكردنی به‌ره‌كانی شه‌ڕ به‌سه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كاندا و به جۆرێك پێشمه‌رگه له سنووری دهۆك و هه‌ولێر له ژێر هه‌ژموونی پارتییدایه و له كه‌ركوك و گه‌رمیانیش له ژێر هه‌ژموونی یهكێتییدایه.
3.نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی ئه‌كادیمیانه‌ی سه‌ربازی كه بزانێت چی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌یه و چی بۆ بڵاوكردنه‌وه نییه.
4.ناشاره‌زایی به‌رپرسانی ئاست مامناوه‌ندی پێشمه‌رگه له زانستی سه‌ربازی.
5.زاڵبوونی گیانی حزبایه‌تی له رووماڵكردنی زانیارییه‌كان.
6.كه‌مته‌رخه‌می فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان.
7.نه‌بوونی ژوورێكی عه‌مه‌لیاتی هاوبه‌شی پێشمه‌رگه و میدیای كوردی.
ئێستانیوز: میدیا كوردی تاچه‌ند كاری لهسهركهم كردنه‌وه‌ی یاخود نه‌هێشتنی بیری داعش كردووه له‌ناوه‌ی كوردستان؟
ئه‌رسه‌لان ره‌حمان: میدیای كوردی هیچ كارێكی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی فیكری داعش نه‌كردووه و ئه‌وه‌ی پێشی وایه له‌و رووه‌وه كارێكی كردووه، ته‌نیا ره‌نگه ده‌رگای ئاوه‌ڵا كردبێت بۆ قسه وتن به ئاین و پیرۆزییه ئاینییه‌كانی خه‌ڵك، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی زانستی كاری له‌سه‌ر نه‌هێشتنی فیكری داعش و رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌كردووه. ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كه‌ی له شه‌ڕی مه‌یدانی گه‌وره‌تره و ئه‌گه‌ر داعش له ناویش بچێت، دوای چه‌ند ساڵی دیكه به روونی كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر نه‌ست و بیركردنه‌وه‌ی تاكی كورد ده‌بینین و ته‌نانه‌ت جۆری كرده‌ی تاوانكاری له‌م هه‌رێمه‌دا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت، ره‌نگه سه‌ربڕین ببێته جۆرێكی به‌ربڵاوی تاوان، كه تا پێش هاتنی داعش ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی له په‌نجه‌ی ده‌ستێك تێنه‌په‌ڕیون.
كاركردنی میدیا بۆ هاندانی گه‌نجان به ئاقاری بیری توندڕه‌و و داعشییانه‌ی نه‌ته‌وه‌ییدا هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی كوردی تێدا نییه و ئه‌وه‌ی ده‌مارگیری و توندڕه‌وی نه‌ته‌وه‌یی ده‌چێنێت هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ توندڕه‌وی ئاینییدا نییه و به‌م كاره‌ش ناوترێت هه‌وڵدان بۆ دژایه‌تیكردنی داعش، به‌ڵكو درووستكردنی مۆدیلێكی دیكه‌ی داعشه.
كاركردن بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و تێكدانی یه‌كڕیزی پێكهاته‌كان و شۆڕكردنه‌وه‌ی شه‌ڕی داعش بۆ ناو خه‌ڵك و له‌به‌ركردنی ناسنامه‌ی شه‌ڕی كورد و عه‌ره‌ب، یارییه‌كی هێنده قێزه‌ونه، كه مرۆڤبوون و كۆی گشتی پرۆسه‌ی مه‌ده‌نیه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ سه‌رده‌می تاریكی وگورزێكی گه‌وره له خه‌باتی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی كورد ده‌دات و هه‌موومان له‌به‌رده‌م دادگایه‌كی مرۆڤانه‌دا وه‌ك تاوانباری جه‌نگ پێناسه ده‌كات.
ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی كار له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت دنه‌ی تاكی كورد بده‌ن بچێت به گژ هاووڵاتییه‌كی عه‌ره‌بی راكردووی ژێر جه‌ورو سته‌می میلیشیاكانی شیعه و سوننه له عێراقدا به بێ هیچ دوو دڵییه‌ك كه‌ناڵی وابه‌سته به ده‌زگای هه‌واڵگری وڵاتانی ده‌ره‌كیین و ده‌یانه‌وێت ئه‌جێندای سیاسی ده‌ره‌كی جێبه‌جێ بكه‌ن و رووخساری گیانی لێبورده‌یی كورد بشێوێنن و جوڵانه‌وه‌ی كورد كه له 1961ه‌وه به شێوه‌ی چه‌كداری ده‌ستی پێكردووه نه‌یهێشتووه شه‌ڕی كورد له‌گه‌ڵ به‌غدا ببێته شه‌ڕی كورد له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب، به‌ڵام ئه‌مان خه‌ریكه ئه‌و شه‌ڕه درووست ده‌كه‌ن.
ئێستانیوز: له‌شه‌ری داعش تاچه‌ند پێویستمان به میدیا ئاراسته‌كراو هه‌یه به‌زمانه‌كانی دیكه؟
ئه‌رسه‌لان ره‌حمان: ئه‌وه یه‌كێكه له پێویستییه‌كانی ئه‌مڕۆیی كورد، به‌و پێیه‌ی كورد له هه‌رێمی كوردستاندا:
1.كێشه‌ی زه‌وی و نه‌خشه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ عێراق.
2.چوارده‌وری به نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست و دژه كورد ته‌نراوه.
3.له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی وزه‌ی جیهانییه.
4.پێگه‌یه‌كی ستراتیژی له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه.
5.خه‌ونی ئه‌وه‌ی هه‌یه ببێته ده‌وڵه‌ت.
6.كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی چاوی له‌سه‌ریه‌تی.
7.پرسگه‌لێكی وه‌ك كیمیاییباران و جینۆساید و ئه‌نفالی هه‌یه.
له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی سه‌ره‌وه دامه‌زراندنی كه‌ناڵ گه‌لێك به زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی و ته‌نانه‌ت زمانه‌كانی فارسی و توركیش پێویستییه‌كی گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له رێگه‌یانه‌وه ئه‌م په‌یامانه بگه‌یه‌نێت:
1.كورد شیاوی ئه‌وه‌ی هه‌یه و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ببێته ده‌وڵه‌ت. ده‌وڵه‌تی كوردی مه‌ترسی نییه له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه
2.هه‌رێمی كوردستان له شه‌رێكی ره‌وادایه دژ به داعش و له بری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شه‌ڕی داعش ده‌كات و درووستكردنی رایگشتییهكی نێوده‌وڵه‌تی به قازانجی پرسی كورد.
3.كورد ده‌یه‌وێت به ئاشتی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی عه‌ره‌ب و تورك و فارس بژییت.
4.كورد هاوكار و پشتیوانی پڕۆژه‌ی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و دیموكراتییه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
5.كێشه‌كانی كورد له‌گه‌ڵ به‌غدا ره‌وان و پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هاوكاری بكات له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دادوه‌رانه‌ی ئه‌و كێشانه و چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كانی نه‌خشه و خاك به گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه مێژوویی و جوگرافییه‌كان.
6.هه‌رێمی كوردستان چیرۆكێكی گرنگی سه‌ركه‌وتنه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و ئه‌زمونه‌كه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستانه نییه و ماف و رۆڵی داوه‌ته هه‌موو پێكهاته ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی سه‌ر خاكه‌كه‌ی.
7.فراژووبوونی ئابووری و گه‌شه‌پێكردنی كه‌رتی بازرگانی و گه‌شتیاری و درووستكردنی پردی لێكتێگه‌یشتن و ئاڵۆگۆری كلتووری و رۆشنبیری له‌گه‌ڵ گه‌لانی ناوچه‌كه و جیهان.
پرۆفایل:
ئه‌رسه‌لان ره‌حمان به‌ڕێوبه‌ری ماڵپه‌ڕی رۆژنامه‌وانی تایبه‌ت به زانست و هونه‌ری راگه‌یاندن.
دبلۆم و به‌كالۆریۆس له راگه‌یاندن.
توێژه‌ری بواری پرسه‌كانی میدیای تایبه‌تمه‌ند