
ئاماده‌كردن و نووسينى: ئه‌رسه‌لان ره‌حمان
رۆژنامه‌وانى – هه‌ولێر: ئه‌وه‌ى داعشى له گرووپ و رێكخراوه تيرۆريستى و چه‌كدارييه‌كانى ديكه جياكردووهتهوه، تواناى جێى سه‌رنج و پڕ ورده‌كارى و به‌هێزى ئه‌و رێكخراوهيه له به‌كارهێنانى تۆڕه‌كانى پهيوهنديكردن و كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندن و ته‌كنۆلۆژياى زانيارى و تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانه بۆ گه‌ياندنى پهيامهكانى و ئه‌نجامدانى هه‌ڵمه‌تى شه‌ڕى دهروونيى دژ به نه‌ياره‌كانى.
هه‌رچه‌نده سه‌خته به شێوه‌يه‌كى بنه‌ڕه‌تى كۆى گشتى دامه‌زراوه ميدياييهكان و تۆڕه‌كانى په‌يوه‌ندى داعش بخرێنه ژێر لێكۆڵينهوهوه به هۆى سڕينه‌وه ههژمارهكانيان و گۆڕينى سێرڤه‌رى سايتهكانيان و بلۆككردنى ئهكاونتهكانيان، به‌ڵام به شێوه‌يه‌كى به‌رده‌وام چه‌كدارانى داعش له رێگه‌ى جۆراو جۆر و كه‌ناڵى جياجياوه كار بۆ سه‌رخستنى رێكخراوه‌كه‌يان ده‌كه‌ن و پهيامه پڕوپاگهندهييهكانيان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
به دانپێدانانى دامه‌زراوه‌ى “ئهنونيمۆسى” نێوده‌وڵه‌تى تايبه‌ت به هاك، زۆر ئه‌سته‌مه بتوانرێت په‌ى به نهێنى پێگه‌كانى داعش ببرێت و كه‌لێنى چوونه ژوورهوهيان بدۆزرێته‌وه . فيلمه شێوه ئهكشنهكانى داعش، كه رۆژانه به‌رهه‌ميان ده‌هێنن له رووى ته‌كنيكييه‌وه له ئاستێكدان، بينه‌ر هه‌ست ده‌كات به ديار فيلمێكى هۆليۆدييهوه دانيشتووه. ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌و هه‌موو وێنه و گرته ڤيديۆيى و به‌رهه‌مه هونه‌رى و شێوه سينهماييهى داعش به‌رهه‌مى هێناوون.
نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌ڵكو داعش خاوه‌نى تۆڕێكى فراوانى هاككه‌ره كه توانيان هه‌ژمارى تايبه‌تى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر هاك بكه‌ن و زانيارى سه‌باره‌ت به سه‌ربازه‌كانى ئه‌مريكا و ههژمارهكانيان ئاشكرا بكه‌ن. هاوكات به‌ڕێوبه‌رانى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى “دياسپۆرا”، ئه‌وه‌يان نه‌شاردووه‌ته‌وه، كه لايه‌نگرانى داعش روويان له به‌كارهێنانى تۆڕهكهيان كردووه و ئه‌وان ده‌سته‌وه‌ستانن له ئاست راگرتنى شه‌پۆلى داعشييهكان .
ته‌نانه‌ت گۆڤاره ئينگليزييهكهيان، كه به زمانى ئينگليزى به شێوه‌ى PDF له رێگه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان و پێگه تايبه‌ته‌كانيان بڵاوده‌كرێته‌وه له ئاستێكى هونه‌رى هێنده پێشكهوتوودايه، شاره‌زايه‌كى وه‌ك “كوڵن كلارك”، له دامه‌زراوه‌ى “راند”ى ئه‌مريكايى بۆ توێژينه‌وه‌كان له‌و بڕوايه‌دايه، “دابق” وه‌ك فرۆشگهيهكه، موشته‌رى ته‌نيا به يه‌كجار سه‌ردانيكردنى هه‌موو شتێكى له باره‌ى داعشه‌وه ده‌ستده‌كه‌وێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى گۆڤاره‌كه رووى په‌يامى ئاراسته‌ى وه‌رگرى ئه‌مريكايى و خۆرئاوايى ده‌كات له رووى هونه‌رى ديزاين و سه‌رنجڕاكێشى بابه‌ت و ديقه‌ت له ناوهڕۆكييدا هيچى كه‌متر نييه له گۆڤاره به‌ناوبانگه‌كانى جيهان.
سه‌ره‌ڕاى فيلمهكانيان به تايبه‌تى ئه‌ڵقه‌كانى “صليل الصوارم”، كه له لايه‌ن دامه‌زراوه‌ى “الفرقان” به‌رهه‌مهێنرابوو، به‌شى يه‌كه‌مى زياتر له كاتژمێرێكه و له 17ى ئازارى 2014 بڵاوكراوه‌ته‌وه و له ماوه‌ى 24 كاتژمێرى سه‌ره‌تاى بڵاوكردنهوهيدا له يوتيوب 55 هه‌زار و 998 جار له لايه‌ن به‌كارهێنه‌رانى يوتيوبه‌وه بينراوه. دواى دوو مانگ له بڵاوكردنه‌وه‌ى به‌سته‌رى ڤيديۆكه 32 هه‌زار و 313 جار له ماوه‌ى 60 كاتژمێردا واته به ناوه‌ندى 807.25 جار له كاتژمێرێكدا له تويته‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها له ژێر درووشمى “فجر البشائر” و له رێگه‌ى خزمه‌تگوزارييه‌كانى ئهندرۆيدهوه په‌يامى بۆ هه‌زاران كه‌س به شێوه‌يه‌كى به‌رده‌وام ده‌نارد، به تايبه‌تى له سه‌روبه‌ندى داگيركردنى موسڵدا. جگه له‌وانه‌ش هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونى يارييه‌كانى جامى جيهانيدا، داعش به به‌كارهێنانى هاشتاگى (WC2014# و#2014 Brazil) هه‌موو جريوهكانى خۆى والێكردبوو، كه له ئاستى جيهاندا هه‌ر به‌كارهێنه‌رێكى تويته‌ر به ئاسانى بيانبينێت .
هه‌روه‌ها داعش يارييه‌كى ئه‌ليكترۆنى جه‌نگى به‌رهه‌مهێناوه، كه كێبڕكێ له‌گه‌ڵ يارييه به‌ناوبانگه سه‌ربازييه‌كاندا ده‌كات. له رێگه‌يه‌وه ده‌يه‌وێت عه‌قڵ و هۆشى به‌كاربه‌رانى كۆنترۆڵ بكات و هانيان بدات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ئه‌كشن و ديمهنانهى له ناو يارييه ئهليكترۆنييهكهدا هه‌ن، بگوازێته‌وه بۆ واقيع و په‌يوه‌ندى به چه‌كدارانى داعشه‌وه بكات. جگه له ماڵپه‌ڕ و پێگه ئاشكراكانيان، داعش خاوه‌نى ژماره‌يه‌ك پێگه و ماڵپه‌ڕى سێبه‌ر و په‌نهانه و ته‌نيا بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌يانخاته‌ڕوو، په‌يوه‌ندييه‌كى دۆستانهيان له‌گه‌ڵ داعش هه‌يه. به ئامانجى كۆكردنه‌وه‌ى داهات و پشتيوانى ماددى و پرۆسه‌ى شۆردنه‌وه‌ى مێشك به‌رده‌ستيان ده‌خات و به‌وه‌ش هاككهرهكانى داعش، پێگه ههستيارهكانيان له مه‌ترسى شكاندنى كۆد و چوونه ناو ماڵپهڕهكانيان و هاككردن ده‌پارێزن.
به شێوه‌يه‌كى گشتى ده‌توانين پۆلێنى كه‌ناڵه‌كانى داعش و هاوكار و پشتيوانه‌كانى بكه‌ين به‌سه‌ر چوار خانه‌دا:
يه‌كه‌م: پێگه سووره‌كان:
ئه‌و كۆمه‌ڵه پێگه‌ى ئه‌ليكترۆنى و هه‌ژماره‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان و ده‌زگا و دامه‌زراوه ميديايى و هونهرييانهن راسته‌وخۆ له لايه‌ن داعشه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن. به ره‌سمى خۆيان وه‌ك كه‌ناڵ و سه‌رچاوه‌ى داعشى ده‌ناسێنن. وه‌ك دامه‌زراوه ميدياييه‌كانى “الاعتصام، الحياة، أجناد، الفرقان، اصدارات الدولة الاسلامية، أرشيف الدولة، الخلافة على منهاج النبوة”.
هه‌ريه‌ك له‌م دامه‌زراوانه تۆمارى ڤيديۆى و فيلمى ئهكشنئاساى شه‌ڕه‌كان و سرودى ئيسلامى بۆ داعش به‌رهه‌مده‌هێنن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وتارى ڤيديۆى و ده‌نگى به كوالێتى به‌رز و مۆنتاژى سه‌رنجڕاكێشانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه. وێڕاى ئه‌وانه‌ش داعش ئێزگه‌يه‌كى راديۆيى هه‌يه به ناوى “البيان”، له موسڵه‌وه په‌خشى پرۆگرامه‌كانى ده‌كات و هه‌واڵه‌كانى له يوتيوب دووباره بڵاوده‌كرێنه‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌ژماره ره‌سمييه‌كانى داعش له تويته‌ر ئه‌مانه‌ن: هه‌ژمارى ويلايه‌ته‌كانى “الأنبار، بغداد، صلاح الدين، ولاية الخير، ديالى، كركوك، البركة، نينوى، الجنوب، شمال بغداد، حلب، دمشق، حمص، الرقة، الفرات، سيناء”. له هه‌ژماره‌كاندا هه‌واڵ و رووداوه‌كانى سنوورى ويلايهتهكان رووماڵده‌كرێن. گرته‌ى ڤيديۆيى شه‌ڕ و كرده‌وه‌كانى داعش و دوايين په‌يامه‌كانيان بڵاوده‌كرێنه‌وه. به‌ياننامه‌ى سه‌ربازى و پڕوپاگه‌نده به شێوه‌يه‌كى به‌رده‌وام بڵاوده‌كرێنه‌وه. وه‌ك سه‌رچاوه‌ى زانيارى بۆ هه‌ژماره ناڕهسمييهكان ده‌ناسرێن.
په‌يامى پێگه سووره‌كان به خێرايى وه‌رده‌گێڕدرێته سه‌ر زمانه‌كانى (ئينگليزى، فه‌ره‌نسايى، روسيايى، ئهندۆنيزيايى، عيبرى، توركى، زمانه ناوچهييهكانى قه‌وقاز..).
گوتارى پێگه سووره‌كان:
- راكێشانى هه‌ست و سۆزى وه‌رگران و درووستكردنى هه‌ستى لايه‌نگرى بۆ داعش و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى.
- بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌ده‌بياتى ره‌سمى داعش.
- وه‌ڵامدانه‌وه‌ى نه‌يارانى داعش.
- به‌ڕێوه‌بردنى شاڵاوى شه‌ڕى دهروونيى.
- چاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ى فيكرى داعش به جيهاندا.
- پيرۆزكردنى خه‌ليفه‌ى داعش.
- هاندانى ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان بۆ كۆمه‌ككردنى دارايى داعش.
- داماڵينى هه‌موو جۆره لايهنگرييهك له بيروڕا و هه‌ست و سۆزى تاكه‌كان و پهيوهستكردنيان به خيلافهتهوه.
- ترساندنى نه‌ياران.
- تيۆريزهكردن و فراوانكردنى فيكرى داعش بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو بواره‌كانى ژيان بگرێته‌وه.
ميكانيزمى كاركردنيان:
- ماڵپه‌ڕ و پێگه ئه‌ليكترۆنييه‌كان، چ ئه‌وانه‌ى به ره‌سمى كردوويانهتهوه، چ ئه‌وانه‌ى به خۆڕايى به‌كاريان ده‌هێنن وه‌ك (Justpaste.it، mnber.me).
- مونته‌دا ئه‌ليكترۆنييه‌كان.
- دامه‌زراوه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى كارى ميديايى و يارييه ئه‌ليكترۆنييه‌كان و واتس ئه‌پى گوگڵ.
- چاپه‌مه‌نييه‌كان (گۆڤار، رۆژنامه، بڵاوكراوه، بروشور).
- ههژمارهكانى تويته‌ر، په‌يج و ئه‌كاونته‌كانى فه‌يسبوك.
- رێكخستنى تيمى تايبه‌ت به هاككردن و په‌لامارى ئه‌ليكترۆنى.
- ئێزگه‌ى راديۆيى وه‌ك ئێزگه‌ى “البيان” له موسڵ.
- چه‌ناڵه‌كانى ئه‌و دامه‌زراوه و سايت و پێگه و لايه‌نه رهسمييانهى داعش له يوتيوب.
- دامه‌زراندنى كه‌ناڵێكى ته‌له‌فزيۆنى ئه‌ليكترۆنى به ناوى “قناة الخلافة”.
- دابه‌شكردنى هه‌زاران CD و DVD به‌سه‌ر هاووڵاتياندا له ناوچه‌كانى ژێر دهسهڵاتيياندا.
- دانانى تابڵۆى ئه‌ليكترۆنى و تابلۆى تايبه‌ت به رێكلام له سه‌ر شه‌قام و رێگا سه‌ره‌كى و ناوه‌نده گشتييه‌كانى ئه‌و ناوچانه‌ى له ژێر دهسهڵاتياندان.
- كردنه‌وه‌ى ژوورى تايبه‌ت به چات و په‌خشكردنى بابه‌ته ده‌نگييه‌كان و سازكردنى كۆڕ و سيمينار به‌زمانه‌كانى كورديى، ئينگليزيى، عه‌ره‌بى له پاڵتاك.
بۆنموونه ئه‌گه‌ر به‌رهه‌مه‌كانى دامه‌زراوه‌يه‌كى وه‌ك ئه‌لفورقان بخه‌ينه‌ڕوو، ته‌نيا له ماوه‌ى قۆناغى يه‌كه‌مى ده‌ركه‌وتنى داعشدا تا دواى داگيركردنى موسڵ ده‌بينين ئه‌و دامهزراوهيه به ته‌نيا (51) به‌رهه‌مى ڤيديۆيى به كوالێتى و ته‌كنيكى به‌رزه‌وه به‌رهه‌مهێناوه.
هه‌روه‌ها دامه‌زراوه‌ى “الإعتصام” (72) بابه‌تى پڕوپاگه‌نده‌يى به‌رهه‌مهێناوه، كه ديارترينيان (كسر الحدود، سلسلة الحياة –زنجيره‌يه‌كى به‌رده‌وامه، نوافذ على أرض الملاحم – له ماوه‌ى يه‌ك ساڵدا 50 ئه‌ڵقه‌ى به‌رهه‌مهێنراوه، واقتلوهم حيث ثقفتموهم..هتد).
دامه‌زراوه‌ى “اجناد”يش (43) بابه‌تى به‌رهه‌مهێناوه و زۆرترين به‌رهه‌مه‌كانى بابه‌تى سروودى داعشى بوونه. به‌ناوبانگترين سروودهكانيشى ئه‌مانه‌ن: (مدت الأيدي تبايعك إماماً، صليل الصوارم، سرايا دولتي، آساد النزال، يا قاضي الطاغوت، الشهادة مطلبي في كل حين، أمّتي قد لاح فجرٌ، يا دولة الإسلام هبّي وقومي، النصر ما يأتي مع التغريد، يا جراحي، طغى الجبناء، صوت السجين).
هه‌روه‌ها دامه‌زراوه‌ى “الحياة” تايبه‌ته به به‌رهه‌مهێنانى بابه‌تى پڕوپاگه‌نده‌يى به زمانه ئه‌وروپيه‌كان و له ماوه‌ى يه‌ك ساڵى كاركردنيدا 15 به‌رهه‌مى پڕوپاگه‌نده‌يى به زمانه‌كانى ئه‌ڵمانيايى و ئينگليزى به‌رهه‌مهێناوه كه به‌ناوبانگترينيان ئه‌م به‌رهه‌مانه بوون:
* Islamic State News (ISN) – Issue #1به‌شێوه‌ى زنجيره بڵاوكراوه‌ته‌وه.
* Mujatweets – Episode #1به زمانى ئهڵمانايى و ژێرنووسى به ئينگليزى.
* Nasheed Video – O Soldiers of Truth Go Forthبه زمانى عه‌ره‌بى و ژێرنووسى ئينگليزى.
* Islamic State Report (ISR) Issue #3 Islamic State Liberates the City of Mosulرۆژى 13ى حوزه‌يران واته 3 رۆژ دواى داگيركردنى موسڵ بڵاوكراوه‌ته‌وه.
* Nasheed Video – Haya Alal-Jihad، به زمانى ئه‌ڵمانى و ژێرنووسى عه‌ره‌بى و ئينگليزى.
* There is No Life Without Jihad، ژێرنووسى عه‌ره‌بى.
* The End of Sykes-Picot.
لێره‌دا به‌رهه‌مه‌كانى دامه‌زراوه‌ى ئه‌لفورقان له ماوه‌ى نێوان (10/06/2013 – 29/06/2014) ده‌خه‌ينه‌ڕوو، بۆ ئه‌وه‌ى به‌رچاوڕوونتر سه‌رنج له ناوهڕۆك و جه‌وهه‌رى ماكينهى پڕوپاگه‌نده‌ى داعش بده‌ين و ئاراسته‌ى سه‌ره‌كى كارى ئه‌و ماكينهيه روونبێته‌وه:
به‌رهه‌مه پڕوپاگهندهييهكانى دامه‌زراوه‌ى ئهلفورقانى داعش له ماوه‌ى ته‌نيا يه‌ك ساڵدا:
- باقية في العراق والشام –أبو بكر البغدادي
مێژووى بڵاوكردنه‌وه: 15-06-2013، ماوه‌ى به‌رهه‌م: 7:25 خولهك
- فاقتلوهم إنهم مشركون –أبو محمد العدناني الشامي
مێژووى بڵاوكردنه‌وه: 15-06-2013، ماوه‌ى به‌رهه‌م: 18:57.
- فذرهم وما يفترون –أبو محمد العدناني الشامي
مێژووى بڵاوكردنه‌وه: 19-06-2013، ماوه‌ى به‌رهه‌م: 22:25.
- الذين آمنوا وهاجروا وجاهدوا – الجز‌ء 1
مێژووى بڵاوكردنه‌وه: 13-07-2013، ماوه‌ى به‌رهه‌م: 13:33.
- موعضة أبو بصير المهاجر،
مێژووى بڵاوكردنه‌وه: 14-07-2013، ماوه‌ى به‌رهه‌م: 16:08.
- تغطية صحفية لإحدى الخيم الدعوية في ولاية حلب
مێژووى بڵاوكردنه‌وه: 19-07-2013، ماوه‌ى به‌رهه‌م: 29:56.
- الذين آمنوا وهاجروا وجاهدوا – الجز‌ء 2
مێژووى بڵاوكردنه‌وه: 19-07-2013، ماوه‌ى به‌رهه‌م: 12:07.
- يا الله، الجنة – أنشودة فرحا بما أنعم الله على عباده من كسر القيد
مێژووى بڵاوكردنه‌وه: 25-07-2013، ماوه‌ى به‌رهه‌م: 7:09.
- كتاب يهدي .. وسيف ينصر (تغطية إعلامية لإحدى الخيم الدعوية في ولاية حلب (2))
مێژووى بڵاوكردنه‌وه: 25-07-2013 ، ماوه‌ى به‌رهه‌م: 31:36.
- لن يضرّوكم إلا أذى –أبو محمد العدناني الشامي
مێژووى بڵاوكردنه‌وه: 30-07-2013، ماوه‌ى به‌رهه‌م: 35:39.
- رسائل من أرض الملاحم 1
مێژووى بڵاوكردنه‌وه: 11-08-2013، ماوه‌ى به‌رهه‌م: 13:30.
- نشرة النبأ – حصاد العمليات العسكرية للدولة الإسلامية لسنة 1433 في العراق
مێژووى بڵاوكردنه‌وه: 13-08-2013، ماوه‌ى به‌رهه‌م:.
- رسائل من أرض الملاحم 2 – أبو محمد النصيري التائب
مێژووى بڵاوكردنه‌وه: 16-08-2013، ماوه‌ى به‌رهه‌م: 3:32.
- رسائل من أرض الملاحم 3 – قطع إمدادات النصيرية من العراق
مێژووى بڵاوكردنه‌وه: 23-08-2013، ماوه‌ى به‌رهه‌م: 15:09.
- رسائل من أرض الملاحم 4 – توبة عناصر من حزب (بي كي كي)
مێژووى بڵاوكردنه‌وه: 28-08-2013، ماوه‌ى به‌رهه‌م: 18:19.
- السلمية دين من؟ –أبو محمد العدناني الشامي
مێژووى بڵاوكردنه‌وه: 30-08-2013، ماوه‌ى به‌رهه‌م:32:01.
- رسائل من أرض الملاحم 5 – من حلقات تحفيظ القرآ‌ن في مساجد ولاية الرقة
مێژووى بڵاوكردنه‌وه: 06-09-2013، ماوه‌ى به‌رهه‌م: 7:04.
18.رسائل من أرض الملاحم 6 – النشيد المرئي “عدّني” للموت “تكفى” (إهداء للإستشهاديين)
مێژووى بڵاوكردنه‌وه: 20-09-2013، ماوه‌ى به‌رهه‌م: 3:00.
- رسائل من أرض الملاحم 7 – لقا‌ء مؤسسة الفرقان مع مجموعة من أحرار سجون آل سلول
مێژووى بڵاوكردنه‌وه: 23-09-2013، ماوه‌ى به‌رهه‌م: 27:56.
- رسائل من أرض الملاحم 8 – غزوة “ادخلوا عليهم الباب”
مێژووى بڵاوكردنه‌وه: 26-09-2013، ماوه‌ى به‌رهه‌م: 27:58.
- لك الله أيتها الدولة المظلومة –أبو محمد العدناني الشامي
مێژووى بڵاوكردنه‌وه: 30-09-2013، ماوه‌ى به‌رهه‌م: 21:30.
- رسائل من أرض الملاحم 9 – أبناء الدولة الإسلامية في ضيافة عشائر الشام
مێژووى بڵاوكردنه‌وه: 11-10-2013، ماوه‌ى به‌رهه‌م: 33:16.
- رسائل من أرض الملاحم 10 – في ضيافة عائلة مهاجرة ودك النصيرية بعملية إستشهادية
مێژووى بڵاوكردنه‌وه: 15-10-2013، ماوه‌ى به‌رهه‌م: 19:26.
- رسائل من أرض الملاحم 8 – غزوة “ادخلوا عليهم الباب”
مێژووى بڵاوكردنه‌وه: 22-10-2013، ماوه‌ى به‌رهه‌م:.
- رسائل من أرض الملاحم 11 – صُنّاع الملاحم – صولة لأحرار سجن أبي غريب على أوكار صحوات الردّة وضباط الجيش الصفوي
مێژووى بڵاوكردنه‌وه: 31-10-2013، ماوه‌ى به‌رهه‌م: 13:12.
- رسائل من أرض الملاحم 12 – المحكمة الإسلامية وعملية إستشهادية
مێژووى بڵاوكردنه‌وه: 23-11-2013، ماوه‌ى به‌رهه‌م: 15:37.
- رسائل من أرض الملاحم 13 – رسالة إلى أهل سيناء ومصر مع صناع الملاحم
مێژووى بڵاوكردنه‌وه: 07-12-2013، ماوه‌ى به‌رهه‌م: 17:44.
- رسائل من أرض الملاحم 14 – خدمات تقدمها الدولة وصولة لصناع الملاحم
مێژووى بڵاوكردنه‌وه: 12-12-2013، ماوه‌ى به‌رهه‌م: 21:10.
- رسائل من أرض الملاحم 15 – أشبال مجاهدون وصيادو الصحوات
مێژووى بڵاوكردنه‌وه: 16-12-2013، ماوه‌ى به‌رهه‌م: 19:32.
- رسائل من أرض الملاحم 16 – رسالة إلى أهلنا في مصر 2 + عملية إستشهادية
مێژووى بڵاوكردنه‌وه: 27-12-2013، ماوه‌ى به‌رهه‌م: 22:42.
- والرائد لا يكذب أهله –أبو محمد العدناني الشامي
مێژووى بڵاوكردنه‌وه: 07-01-2014، ماوه‌ى به‌رهه‌م: 36:59.
- والله يعلم وأنتم لا تعلمون –أبو بكر البغدادي
مێژووى بڵاوكردنه‌وه: 19-01-2014، ماوه‌ى به‌رهه‌م: 16:17.
- رسائل من أرض الملاحم 17 – إقامة حد القتل في ولاية الخير وتوبة أمير في حركة أحرار الشام ، صُنّاع الملاحم – صيادو الصحوات
مێژووى بڵاوكردنه‌وه: 31-01-2014، ماوه‌ى به‌رهه‌م: 23:20.
- رسائل من أرض الملاحم 18 – تغطية لجانب من معارك المجاهدين مع صحوات الشام في ولاية حلب
مێژووى بڵاوكردنه‌وه: 07-02-2014، ماوه‌ى به‌رهه‌م: 21:02.
- رسائل من أرض الملاحم 19 – أبناء الدولة الإسلامية في ضيافة عشائرهم – عمليّتين إستشهادية على مقر الشرطة الصفوية في ولاية الجنوب
مێژووى بڵاوكردنه‌وه: 21-02-2014، ماوه‌ى به‌رهه‌م: 16:47.
- لقا‌ء مع القائد أبو جهاد الشيشاني حول المؤامرة ضد الدولة الإسلامية – الجز‌ء الأول
مێژووى بڵاوكردنه‌وه: 26-02-2014، ماوه‌ى به‌رهه‌م: 28:35.
- لقا‌ء مع القائد أبو جهاد الشيشاني حول المؤامرة ضد الدولة الإسلامية – الجز‌ء الثاني
مێژووى بڵاوكردنه‌وه: 01-03-2014، ماوه‌ى به‌رهه‌م: 32:33.
- لقا‌ء مع القائد أبو جهاد الشيشاني حول المؤامرة ضد الدولة الإسلامية – الجز‌ء الثالث
مێژووى بڵاوكردنه‌وه: 05-03-2014، ماوه‌ى به‌رهه‌م: 37:09.
- ثم نبتهل فنجعل لعنة الله على الكاذبين –أبو محمد العدناني
مێژووى بڵاوكردنه‌وه: 07-03-2014، ماوه‌ى به‌رهه‌م: 22:07.
- رسائل من أرض الملاحم 20 – غزوة الخير
مێژووى بڵاوكردنه‌وه: 09-03-2014، ماوه‌ى به‌رهه‌م: 17:24.
- رسائل من أرض الملاحم 21 – فجر البشائر – بيعة جماعة صبري بكامل جنودها وأمرائها إلى الدولة الإسلامية في العراق والشام
مێژووى بڵاوكردنه‌وه: 19-03-2014، ماوه‌ى به‌رهه‌م: 32:20.
- رسائل من أرض الملاحم 22 – جنسية آل سعود تحت قدمي
مێژووى بڵاوكردنه‌وه: 25-03-2014، ماوه‌ى به‌رهه‌م: 25:22.
- رثاء عمر الشيشاني لأمير الإمارة الإسلامية في القوقاز
مێژووى بڵاوكردنه‌وه: 26-03-2014، ماوه‌ى به‌رهه‌م: 5:50.
- التسجيل الكامل للنشيد الذي ورد في إصدار “جنسية آل سعود تحت قدمي” –نمر المهاجر
مێژووى بڵاوكردنه‌وه: 27-03-2014، ماوه‌ى به‌رهه‌م: 7:51.
- من المؤمنين رجال – رثاء أبي أسامة المغربي
مێژووى بڵاوكردنه‌وه: 02-04-2014، ماوه‌ى به‌رهه‌م: 18:15.
- وليمكنن له‌م دينهم الذي ارتضى له‌م –أبو محمد العدناني الشامي
مێژووى بڵاوكردنه‌وه: 03-04-2014، ماوه‌ى به‌رهه‌م: 16:14.
- ومن أحسن من الله حكماً
مێژووى بڵاوكردنه‌وه: 06-04-2014، ماوه‌ى به‌رهه‌م: 20:08.
- هو سماكم المسلمين. مێژووى بڵاوكردنه‌وه: 13-04-2014، ماوه‌ى به‌رهه‌م: .12:31
- ما كان هذا منهجنا ولن يكون، أبو محمد العدناني الشامي
مێژووى بڵاوكردنه‌وه: 18-04-2014، ماوه‌ى به‌رهه‌م: 17:32.
- عذرا أمير القاعدة –أبو محمد العدناني الشامي
مێژووى بڵاوكردنه‌وه: 11-05-2014، ماوه‌ى به‌رهه‌م: 32:05.
- صليل الصوارم 4. مێژووى بڵاوكردنه‌وه: 17-05-2014، ماوه‌ى به‌رهه‌م: 1:02:22.
- خير أمة، مێژووى بڵاوكردنه‌وه: 28-05-2014، ماوه‌ى به‌رهه‌م: 14:52.
- ما أصابك من حسنة فمن الله –أبو محمد العدناني
مێژووى بڵاوكردنه‌وه: 12-06-2014، ماوه‌ى به‌رهه‌م: 16:48.
ئه‌ده‌بياتى ره‌سمى داعش، كه ماكينهى سه‌ره‌كى شه‌ڕى دهروونيى داعش به‌رهه‌ميهێناوه خۆى له چه‌ند بوارێكدا ده‌بينێته‌وه، بۆ ناسينى ئاراسته‌ى بيركردنه‌وه و سه‌رچاوه و ناوه‌ڕۆكى شه‌ڕى دهروونيى داعش و ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ى ئه‌وان كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن پێويسته ته‌وه‌ر و خاڵه سه‌ره‌كييه‌كانى ئهدهبياتيان بخه‌ينه‌ڕوو، بۆ ئه‌وه‌ى به‌رچاوروونتر وێنه‌ى هێڵه سه‌ره‌كييه‌كانى شه‌ڕى دهروونيى داعش ببينين. به تايبه‌تى بڵاوكراوه رهسمييهكانيان به تێكست و ڤيديۆ زياتر له‌م ته‌وه‌رانه‌دا خراونه‌ته‌ڕوو:
يه‌كه‌م: له باره‌ى بهيعهتدان و ئيمامهتهوه:
* فصول في الإمامة والبيعة للشيخ أبي المنذر الشنقيطي. تێكست.
* ذكر بعض العلما‌ء وطلبة العلم المبايعين للدولة الإسلامية
* بيعة للدولة الاسلامية من تجمع جند الشام ( 12 كتيبه ) بالاضافة الى اهالي مدينة الصبيخان ومدن اخرى
* مبايعة جماعة أنصار الإسلام في العراق للدولة الإسلامية
* بيان من أبناء دعوة التوحيد والجهاد في الأردن نصرة للدولة الاسلامية
* #الله_أكبر عشائر #جنوب_العراق يبايعون #الدولة_الإسلامية والشيخ #البغدادي #خليفة لـ #المسلمين
* أكثر من 2000 مسلم اندونيسي من محافظة تانجيرانج في جاوة يبايعون الخليفة أبي بكر البغدادي
* فرحة العيد – ببيعات رمضان لدولة التوحيد
* جماعة منشقة عن الاخوان المسلمين في السودان (جماعة الاعتصام بالكتاب والسنة) تعلن تأييدها للدولة الإسلامية وإعلان الخلافة
* مجاهدون من غزة يبايعون الدولة الاسلامية
* 14 عشيرة من عشائر الرقة تبايع الدولة الاسلامية
* عشائر الريف الشرقي بحلب تؤكد أنها مع دولة الإسلام !
* لوا‌ء #فجر_الاسلام في #حمص .. يعلن البيعة لأمير المؤمنين ابا بكر #البغدادي
* جند الخلافة بأرض الجزائر تقدّم ” تجديد البيعة للخليفة إبراهيم “
* عشائر العراق والشام صفاً بصف مع الدولة الإسلامية الجز‌ء الأول، الجز‌ء الثاني
* اعلان البيعة من أنصار التوحيد في بلاد الهند للخليفة ابراهيم
* بيعة جديدة لـ #الدولة_الإسلامية من كتيبة #أبطال_الإسلام في #خراسان “إيران”
* طالبان باكستان تعلن الولا‌ء لـ #الدولة_الإسلامية و تدعو لنصرتها
* ولاية حلب – انشقاق العشرات من عناصر أحرار الشام وانضمامهم لصفوف الدولة الإسلامية
* فيديو مبايعة الخليفة أبوبكر البغدادي بمدينة درنة الليبية
* الباحث الاسلامي حسين محمد يبايع الدولة الإسلامية في الاتجاه المعاكس
* ولاية حلب | بيعة 30 قرية كردية في ريف حلب الشمالي
* بيعة أنصار بيت المقد‌س ( مصر )
* بيعة مجاهدي اليمن
* بيعة مجاهدي ليبيا
* بيعة جند الخلافة في الجزائر
* بيعة مجاهدي جزيرة العرب
* كتائب #فاروق#القصير و #لوا‌ء_القصير في #القلمون تعلن مبايعتها لـ #الدولة_الإسلامية
* فرحة المسلمين في ولاية صلاح الدين ببيعات الأمصار للدولة الإسلامية
* بيعة المسلمين من أهالي ولاية برقة لأمير المؤمنين أبي بكر البغدادي
* أمير جماعة إسلامية مقاتلة في داغستان يبايع مع جنوده دولة الخلافة الإسلامية
* دولة الخلافة الإسلامية في ضيافة عشائر العبيد في ولاية صلاح الدين
* بيعة من أرض الملاحم حيث قام قرابة المئتي شخص م‌من جا‌ء تائباً ومن عوام المسلمين ببيعة امير المؤمنين في المنطقة الجنوبية
* جولة في مكتب العلاقات العامة والعشائر لولاية الفرات
* بيعة العشرات من جيش المهاجرين والأنصار والكتيبة الخضراء لخليفة المسلمين أبو بكر البغدادي
* تغطية مصور عن توبة عناصر من جبهة النصرة في مدينة البوكمال ومبايعتهم للدولة الاسلامية
* بيعة من أمراء المجاهدين في خراسان لأمير المؤمنين أبي بكر البغدادي
* مكتب ولاية حلب يقدم: إني آيبٌ توبة العشرات من جبهة النصرة وأحرار الشام
* توبة العشرات من عشيرة البونمر والصحوات في مدينة حديثة
* مبايعة شيوخ عشائر ولاية كركوك لخليفة المسلمين
* مكتب العلاقات العامة في الشدادي في ضيافة قبيلة البقارة في ولاية البركة
* المكتب الإعلامي لولاية حلب التابع لِـ #الدولة_الإسلامية يقدِّم مرئي : إني آيب 2 تائبون يدلون بشهادات حول فصائلهم السابقة
* مكتب العلاقات العامة في الشدادي في ضيافة قبيلة العكيدات
*مكتب إعلام ولاية صلاح الدين:فرحة الفرسان ببيعة ولاية خراسان
* توبة منصور الشعيطي
* ولاية حلب | إني آيب 3
* مكتب العلاقات العامة في ضيافة عشيرة سنجارة التابعة لقبيلة العلي
* تضامن عشائر العراق و الشام مع دولة الخلافة الإسلامية – ولاية الفرات –
* الدولة الإسلامية في ضيافة عشائر ولاية صلاح الدين
* #بيعة جماعة أهل السنة للدعوة والجهاد (بوك‌و حرام ) في نيجيريا لخليفة المسلمين أبي بكر البغدادي
* بيعة لخليفة المسلمين من مكة المكرمة
* مكتب ولاية الرقة يقدم:فرحة المسلمين في ولاية الرقة ببيعة المجاهدين في نيجيريا
* المكتب الإعلامي لولاية دجلة يقدم: فرحة الموحدين ببيعة مجاهدي نيجيريا
*استبشار الرعية ببيعة مجاهدي نيجيريا
* إعلام ولاية الخير يقدم : (( فرحة جنود الخلافة ببيعة إخوانهم في نيجيريا )).
* #أسئلة و #أجوبة عن #البيعة
دووه‌م: له رووى بيروباوه‌ڕه‌وه:
* عقيدة الدولة الإسلامية في العراق والشام
* إعلام الأنام بميلاد دولة الإسلام
* هذه عقيدة الدولة الإسلامية حتى لا يبقى لكذاب عذر أو لمحب شبهة
* بيان موقف الدّولة الإسلامية من مقالة المفترين
* بيان حكم من والى الكفار أو أعانهم في حربهم
* مقال مهم جداً عن حكم موالات #الحملة_الصليبية ضد #الدولة_الإسلامية
نصرة #الدولة_الاسلامية على أحزابِ الكفر والردّة والنفاق…
* “الجزية والأضرحة” .. مقال شرعي تأصيلي للشيخ حسين بن محمود
* الأدلة الجلية في كفر من ناصر الحملة الصليبية على الخلافة الإسلامية
*مسألة قطع الرؤوس” للشيخ حسين بن محمود (جائزة بنص القرآ‌ن والسنة وفعل الصحابة)
* ﺑﻞﻟﻜﻢﻓﻲﺍﻟﺤﺮﻕ سلف للكاتب الشيخ ﺣﺴﻴﻦﺑﻦﻣﺤﻤﻮﺩ
* فتوى شاملة حول مسألة الحرق من جامعة ام القرى
سێيه‌م: ئه‌ستۆپاكى و رابردووى به‌رپرسه‌كانيان:
*تزكيات قادة الجهاد للدولة الإسلامية
چواره‌م: له باره‌ى بهغدادييهوه:
* هل توفرت في الشيخ البغدادي شروط الإمامة ؟
* مد الأيادي لبيعة البغدادي
* من أفواههم سيرة الشيخ أبو بكر البغدادي خليفة المسلمين
* الفرق بين فصاحة الخليفة البغدادي وغباء وجهل حكام الخليج !!! لايفوتكم
* مختصر البيعة ووجوبها و احكامها وتنزيلها على الدولة الإسلامية اليوم
* شروط الإمام في الإمامة العظمى
پێنجه‌م: بانگه‌واز و خزمه‌تگوزارى داعش:
* جانب يسير من أعمال الدولة الدعوية والخدمية في بلاد الشام
* تعطش المسلمين لشرع الله
* التربية على الشريعة: قال الله وقال رسول الله
* أجيال على منهاج النبوة
* خيمة دعوية: التحام الدولة بعوام المسلمين في الرقة
* نشر الخير بين المسلمين
* طفلة لسان حالها يقول : هذه هي دولة الإسلام التي يُحاربها الجميع
* طفلة أخرى لسان حالها يقول: ألا يستحي من يطعن في دولة الإسلام ؟!
* تحكيم شريعة رب العالمين
* المحكمة الشرعية
* النهي عن المنكر: احراق المواد المخدرة
* مصادرة كمية من الخمور واهراقها
* تطبيق حدود الله
* خدمة المسلمين: تقرير خاص عن الخدمات التي تقوم بها دولة الإسلام ــ أعزها الله
* ياترى ماذا يقول أهلي المناطق المحررة عن الدولة الإسلامية
* هنا لسان حال المسلمين يقول: عجباً لمن يتهم الدولة الإسلامية بالتخريب
* إقبال عجيب على دولة الإسلام.
* أدلة وجوب ستر وجه المرأه
شه‌شه‌م: كرده‌ى چه‌كدارى:
* جانب من أعمالها العسكرية ضد النظام النصيري
* عندما خذل الجميع الشام؛ لبت النداء دولة الإسلام
* عمليات سريعة لفتح الشهية لكن على طريقة الدولة الإسلامية
* كتاب يهدي وسيف ينصر
* آساد دولة الإسلامية يلبون النداء ويحررون اللوا‌ء166درع حماة
* تحرير مطار مينغ العسكري على يد أسود الدولة الإسلامية
* تحرير المحطة الحرارية على يد رجال الكريهة وفرسان الوغى جنود دولة الإسلام
* تذكير وحب وإخاء فتحريض ثم خوضٌ للغمار
* استراحة محارب ثم الإنطلاق
* عندما يتنسم المجاهد عبير الجنة
* قضاء دولة الإسلام على الفساد والمفسدين وبشهادة الأعداء
* إستعراض مهيب لجنود دولة الخلافة بمدينة درنة الليبية
حه‌وته‌م: وه‌ڵامدانه‌وه‌ى گومان و ره‌خنه‌ى نه‌يارانيان:
* الرد على الشبهات حول البيعة وقيامها وتمدد الدولة
* الرد على الشبهات المثارة حول مسألة القضاء والتحكيم
* افتراءات الرعاع على دولة الإسلام
* من بايع من ؟ الدولة بايعت القاعدة أم العكس
* ماذا يقول الجولاني عن البغدادي
* هل الدولة تكفر المسلمين كما يزعم المبطلون
* الرد على المعاتيه
* الرد على أكبر لاعق أحذية في العصر الحديث
* هل تجبر الدولة الناس على بيعتها؟ وهل يا تُرى تسفك دم من لم يبايعها ؟!
* إصدار رهيب يبين حقيقة الخونة الذين باعوا الذمم بأرخص الأثمان !
* أغبى شبهة على الإطلاق
* هل الدولة تقتل الأسرى كما يفتري المفترون؟!
* توقف أيها الطاعن ! هل تعلم ظهر من تطعن؟!
* هل الدولة الإسلامية في العراق والشام من الخوارج الحرورية !!!؟
* هل الدولة الاسلامية خوارج؟
* هل الدولة الاسلامية عميله ؟ من هم العملاء؟
* حقيقة الأحاديث والآثار الواردة في «الرايات السود» وخدعة استخدامها ضد الدولة الإسلامية
* “بحث هام وشامل في اصول وصفات الخوارج” للشيخ حسين بن محمود
* الفرق بين الدولة الإسلامية والخوارج
* الأدلة الساطعة والبراهين القاطعة – بأن جنود الدولة الإسلامية ليسوا بخوارج مارقة
* شبهات و ردود حول الدولة الإسلامية أسمع منهم كما تسمع من أعدائهم قبل أن تحكم عليهم يا مسلم
* الدولة الإسلامية تنفي أنباء تهجير الكرد من الموصل ومنع الجينز وفرض زي محدد وتكشف أحد أسباب هدم الأضرحة
* فضيحة كذب قناة الجزيرة على الدولة الإسلامية
* إقامة الحد على جاسوسٍ ومرتدّ
هه‌شته‌م: داعش چى ده‌وێت:
* ماذا تريد دولة الإسلام من الأمة
* فيلم كامل عن نشأة الدولة الإسلامية وعقيدتها ومنهجها وعملياتها وكشف افتراءات العلما‌ء عليها.
* الحــقــيقـــة المـــغيبـــة! كل ماتريد ان تعرفه عن الدولة الاسلامية
* حقائق عن الدولة الإسلامية
* لماذا حرقت الدولة الإسلامية الطيار الاردني معاذ الكساسبة “هام جداً”
* لماذا تركنا اليهود وقاتلناهم ؟؟
نۆيه‌م: بۆچى خيلافه‌ت:
* لماذا دولة الإسلام
* عن سياسة الدولة الإسلامية في التنكيل
* هنا أرض الخلافة! حسين المعاضيدي
* الحرب الإعلامية على الدولة الإسلامية للشيخ العلامة: حسين بن محمود
* حادثة الإفك والدولة الإسلامية !
* نظرة محايدة عن #داعش لكل باحث عن الحقيقة
* مغالطات المعترضين على الدولة الإسلامية في إقامتها للحدود ـــ بقلم: د. إيمان مصطفى البغا / دكتوراة في الفقه وأصوله ـــ
* السبب الحقيقي ورا‌ء عداء الكثير من منتسبي التنظيمات و #الجماعات_الإسلامية لـ #الدولة_الإسلامية
* الردود الشــافيـة الجلية على الأكاذيـب الصادرة عما يسمى بـ “استخبارات القسام العسكرية” و “مركز عكا للدراسات الإسرائيلية
* إلى كل من لم يحسم أمره بشأن دولة الخلافة
* تأملات في الواقع للشيخ: حسين بن محمود
* لماذا رموا دولة الخلافة عن قوس واحدة مقال هام جداً
* “أمور أُخرى تحيرني” …مقال للشيخ حسين بن محمود عن الحرب على غزة وحماس والقاعدة والدولة الإسلامية
* كيف نستقبل الأخبار؟! “الدولة الإسلامية هي أعظم درع للأمة” .. للشيخ حسين بن محمود
* هل أرغم البغدادي أمريكا على دخول الحرب؟ وهل كان خصومه يحاربونه فعلا ً بالنيابة عنها؟
* التسوية_الدولية والإقليمية الكبرى و #الحرب_العالمية الموحدة ضد #الدولة_الإسلامية
ده‌يه‌م: ئه‌نجامگيرى ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه:
* پشتيوانيكردنى داعش.
* رهوكردن و پهيوهنديكردن به چه‌كدارانى داعشه‌وه.
* داگيركردنى هه‌ست و سۆزى خه‌ڵك و ترساندن و تۆقاندنيان.
* لاوازكردنى نه‌ياره‌كانيان.
* بهيعهتدان به به‌غدادى له‌وانه‌ى به‌يعه‌تيان داوه: (أبو الهدى السودانى، أبو طلحة الألماني، أبو عيسى الأندلسي، هۆزه عه‌ره‌به‌كانى حه‌ويجه و ئه‌نبار و موسڵ و حه‌له‌ب..).
* پشتيوانى ده‌ره‌كى له (خوراسان، ئه‌لبانيا، ليبيا، ئه‌فغانستان، پاكستان، وڵاتانى ئه‌وروپايى، سۆماڵ،…هتد).
* كۆكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ك و پيتاك بۆ داعش.
* كاركردنى خۆبه‌خشانه بۆ سه‌رخستنى داعش له رێگه‌ى ئينته‌رنێته‌وه.
* به‌رهه‌مهێنانى ده‌يان و سه‌دان به‌رهه‌مى ڤيديۆيى و كارى هونه‌رى بۆ پشتيوانيكردنى داعش.
* وه‌ڵامدانه‌وه‌ى شه‌ڕى ميديايى و كه‌مكردنه‌وه‌ى كاريگه‌رى ئه‌و شه‌ڕه دهروونييهى دژ به داعش ئه‌نجامده‌درێت.
دووه‌م: پێگه پهمهييهكان:
ئه‌م پێگه و سه‌رچاوانه به شێوه‌يه‌كى ئاشكرا رايان نه‌گه‌ياندووه سه‌ر به داعشن، به‌ڵام به نهێنى په‌يوه‌ستن به داعشه‌وه و سه‌ر به‌و رێكخراوه‌ن و كارى بۆ ده‌كه‌ن. بۆنموونه كه‌ناڵى “الاعماق” و دامه‌زراوه‌كانى “البتار، ئاژانسى ئيسلام پۆست، ئاژانسى هه‌واڵى ئه‌لحه‌ق، ترجمان الاساورتى، الخلافة، ئاژانسى هه‌واڵى ئيسلامى، عبوة لاصقة، صناعة الرجال، فضائح العلمانية، مركز العزم للانتاج الاعلامي”، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌كى نه‌زانراوى هه‌ژمارى كه‌سايه‌تييه سياسى و ئاينييه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى عه‌ره‌بى و ئيسلامى، كه په‌يوه‌ستبوونى خۆيان به داعشه‌وه رانه‌گه‌ياندووه، به‌ڵام بره‌و به فيكرى داعشى ده‌ده‌ن و خزمه‌تى ئامانجه‌كانى داعش ده‌كه‌ن.
گوتارى ئه‌م جۆره پێگانه:
- تاوانه‌كانى داعش له خودى خۆيان‌دا كار نيين، به‌ڵكو په‌رچه‌كردارن و رهوايهتييان هه‌يه چونكه وه‌ڵامن بۆ ئه‌و سته‌مه‌ى له سوننه‌كان ده‌كرێت.
- گه‌ڕانه‌وه‌ى خيلافه‌ت خه‌ون نييه به ته‌نيا و ئه‌وه‌تا بووه‌ته ئه‌مرى واقيع و ئه‌مڕۆ بێت يان سبه‌ى ده‌بێت مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكرێت.
- ئه‌وانه‌ى دژى داعشن به‌كرێگيراوى خۆرئاوا و ده‌زگا سيخورييهكانى ئه‌مريكا و ئيسرائيلن.
- سيستمى فه‌رمانڕه‌واكانى وڵاتانى ئيسلامى شياوى مانه‌وه نيين و پێويسته له‌ناوببرێن.
- ئامانجى ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانه‌كانى له لێدانى داعش، پاراستنى ئيسرائيله.
- ئه‌و شه‌ڕه‌ى داعش ده‌يكات، ره‌وايه و بۆ پاراستنى سوننه‌كانه.
- “ده‌وڵه‌تى ئيسلامى” هه‌موو ره‌گه‌زه‌كانى مانه‌وه و له‌سه‌ر پێى خۆ وه‌ستانى تێدايه.
- هاوپه‌يمانييه‌كى نهصرانيانه دژى ئومه‌تى ئيسلام پێكهێنراوه.
- داعش فه‌رمانه خوداييه‌كان جێبه‌جێده‌كات، به‌ڵام ره‌نگه هه‌ندێك زياده‌ڕۆيى كردبێت له شێوه‌ى جێبه‌جێكردندا.
- هيچ كه‌سێك ناتوانێت فه‌تواى له ئاين ده‌رچوونى داعش ده‌ربكات و راسته زياده‌ڕۆيى له جێبه‌جێكردنى حوكمه‌كانى شه‌ريعه‌ت هه‌يه، به‌ڵام ئه‌وه به‌س نييه بۆ ئه‌وه‌ى بوترێت ئه‌وانه له ئاين ده‌رچوون.
- له ژێر سايهى داعشدا ئاسايش و ئارامى به‌رقه‌راره و 10 مليۆن هاووڵاتى ده‌ژين و داعش پشتيوانى خه‌ڵكى به‌ده‌ستهێناوه.
ميكانيزمى كاركردنى ئه‌م جۆره پێگانه:
- سايتهكان.
- ئاژانسه هه‌واڵييه‌كان، وه‌ك ئاژانسى “وكالة الأنباء الإسلامية – حق” و “وكالة ارم الاخبارية”.
- ههژمارهكانى تويته‌ر و په‌يج و ئه‌كاونته‌كانى فه‌يسبوك و گوگڵ پڵه‌س.
- دامه‌زراوه خێرخوازييه‌كان و مزگه‌وت و كۆڕه‌كانى زيكر و وتارى هه‌ينى و وانه ئاينييه‌كان.
- كۆمپانياكانى گه‌شت و وه‌به‌رهێنان و بانكه‌كان و هاوكاريكردنى دارايى داعش.
سێيه‌م: پێگه زه‌رده‌كان:
ئه‌و پێگانه‌ن كه تايبه‌تن به گرووپ و ره‌وت و لايه‌نه ئيسلامييه‌كان و ده‌زگا و دامه‌زراوه ئاينييه‌كان و ئه‌و وڵات و كهسايهتيانهى دۆستايه‌تى و هاوپهيمانێتييان هه‌يه له‌گه‌ڵ داعشدا.
گوتارى ئه‌و پێگانه:
گوتارهكهيان دۆگماييه و له قۆناغێكه‌وه بۆ يه‌كێكى ديكه گۆڕ‌انى به‌سه‌ردا دێت، بۆنموونه له نكۆڵيكردن و دژايه‌تيكردنى داعشه‌وه، ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ى ستايشى كرده‌وه‌كانى داعش و سه‌ركه‌وتنه‌كانى بكات.
مامه‌ڵه‌ى ئه‌م پێگانه به چه‌ند قۆناغێكدا گوزه‌ر ده‌كات له‌وانه:
قۆناغى يه‌كه‌م: نكۆڵيكردن له بوونى داعش.
قۆناغى دووه‌م: شه‌ڕ و دهستهكهوتهكانى داعش ده‌ده‌نه پاڵ گرووپ و رێكخراوه‌كانى ديكه.
قۆناغى سێيه‌م: كه‌مكردنه‌وه‌ى سه‌نگى داعش و تۆمه‌تباركردنيان به‌وه‌ى له لايه‌ن وڵاتانه‌وه درووستكراوون و پشتيوانيان ده‌كرێت.
قۆناغى چواره‌م: هاوپه‌يمانى له‌گه‌ڵ داعش و كاركردن بۆ سپيكردنه‌وه‌ى رووخسارى و پاساوهێنانه‌وه بۆ كردهوهكانيى.
قۆناغى پێنجه‌م: بانگه‌شه‌كردن بۆ دوژمنايهتيكردنى داعش و ئاماده‌يى ده‌ربڕين بۆ شه‌ڕ كردن له دژى.
ميكانيزمى كاركردنى:
- سايت و پێگه‌ى ئه‌ليكترۆنيى حزب و لايه‌نه ئيسلامييه‌كان.
- گرووپ چات و مونته‌دا ئه‌ليكترۆنييه‌كان.
- دامه‌زراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و رێكخراوه خێرخوازييه‌كان.
- دامه‌زراوه ميدياييهكان.
- چاپكراوه‌كان.
- تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان.
- كه‌ناڵه ئاسمانييه‌كانى تايبه‌ت به بانگه‌واز و په‌روه‌رده‌ى ئاينيى و ئه‌و كه‌ناڵانه‌ى له لايه‌ن سه‌رمايه‌دارانى كه‌نداوه‌وه دامه‌زراوون و پشتيوانى دارايى ده‌كرێن.
چواره‌م: پێگه خۆڵهمێشييهكان:
مه‌به‌ست له پێگه خۆڵهمێشييهكان ئه‌و سايت و كه‌ناڵ و دامه‌زراوه ميديايى و چاپه‌مه‌نى و هه‌ژمار و ئهكاونتانهى تۆڕهكۆمهڵايهتييهكانن، كه بايه‌خ به رووماڵى هه‌واڵ و رووداوه‌كانى په‌يوه‌نديدار به داعش ده‌ده‌ن. له ئاگاييه‌وه بێت، يان له نائاگاييهوه بێت ده‌كه‌ونه هه‌ڵه‌ى بره‌ودان به فيكرى داعش و بڵاوكردنه‌وه‌ى بير‌ى توندڕه‌وى و رووماڵكردنى كرده‌وه‌كانى داعش به بێ هيچ هه‌ڵسه‌نگاندنێكى زانستى و لۆژيكى بۆ ئه‌و جۆره رووماڵكردنه.
له رێگه‌ى جوينهوه و بڵاوكردنه‌وه‌ى بابه‌ت و به‌رهه‌مه پڕوپاگهندهييهكانى داعش، به شێوه‌يه‌كى ناڕاسته‌وخۆ و زۆرجاريش نا ئاگايانه خزمه‌تى ئه‌جێندا و ستراتيژى شه‌ڕى دهروونيى داعش ده‌كه‌ن.
ئه‌مانه له بنه‌ڕه‌تدا خۆيان به نه‌يار و دوژمنى داعش ده‌ناسێنن و له رووماڵكردنى هه‌واڵ و رووداوهكانيشدا هه‌ميشه ده‌يانه‌وێت بڵێن ئێمه دژى داعشيين و بۆ ناشيرينكردنى داعش رووماڵى رووداوهكانيان ده‌كه‌ين، به‌ڵام له داڕشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ و زانيارييه‌كاندا ده‌كه‌ونه هه‌ڵه‌وه و هه‌مان كه‌رسته‌ى پڕوپاگه‌نده و شه‌ڕى دهروونيى داعش بڵاوده‌كه‌نه‌وه، به تايبه‌تى گرته‌ى ڤيديۆيى، وێنه‌ى فۆتۆگرافى، به‌ياننامه و هه‌ڵوێست و بڕياره‌كانى داعش.
مه‌ترسى ئه‌م جۆره پێگه و كه‌ناڵانه له جۆره‌كانى ديكه زياتره، چونكه ناسنامه‌يان له لايه‌ن خه‌ڵكه‌وه دياره، به زمانى كۆمه‌ڵگه‌كانى خۆيان ده‌دوێن، بانگه‌شه بۆ “بێلايه‌نى، پرۆفيشناڵێتى، سه‌ربه‌خۆبوون، ئه‌هلى بوون، راستگۆيى” ده‌كه‌ن، به‌ڵام كه‌وتوونه‌ته ناو ته‌ڵه‌ى داعشه‌وه و به بێ ئه‌وه‌ى هه‌ستى پێبكه‌ن ئه‌وان بره‌و به ستراتيژى داعش ده‌ده‌ن.
گوتارى ئه‌م پێگانه:
گوتاريان تێكه‌ڵه‌يه‌كه له نه‌يارێتى و بێلايه‌نى و له‌گه‌ڵ قۆناغه‌كه‌دا ئاراسته‌ى كاريان گۆڕانكارى به‌سه‌ردا دێت. گوتاريان له لايهنگريى داعشه‌وه ده‌گۆڕێت بۆ دوژمنايهتى و دواى خاوبوونه‌وه‌ى ململانێى چه‌كدارى وڵاته‌كانيان له‌گه‌ڵ داعش، ده‌كه‌ونه‌وه ستايشى داعش و رووماڵكردنى كرده‌وه‌كانيان. ژماره‌يه‌كى به‌رچاوى كه‌ناڵ و سايته كوردييه‌كان ده‌كرێت له‌م جۆره هه‌ژماريان بكه‌ين. به گشتى گوتارييان بريتييه له:
- رووماڵكردنى كرده‌وه‌كانى داعش و گرنگيپێدانيان و گواستنه‌وه‌ى بيروڕاو هه‌ڵوێسته‌كانيان و دووباره كردنه‌وه‌ى هه‌مان ئه‌و گوتاره‌ى داعش ده‌يه‌وێت بگاته وه‌رگرانى. بۆ ئه‌مه‌شيان پاساوى پيشه‌يى بوون و بێلايه‌نى و پرۆفيشناڵێتييان هه‌يه.
- دژايه‌تيكردنى داعش و خستنه‌ڕووى نه‌يارێتى خۆيان بۆ داعش و رووماڵكردنى هه‌واڵ و چالاكى دژ به داعش.
- نه‌رمى نواندن له رووماڵكردنى رووداوه‌كانى په‌يوه‌ست به‌داعش و دابه‌زينى ئاستى گرنگيدانيان به رووداوه‌كان.
- ئه‌گه‌ر داعش گورز له نه‌ياره سياسييه‌كانيان بدات، ئه‌مان به گرنگييه‌وه رووماڵى ده‌كه‌ن و داعش وه‌ك لايه‌نێكى سه‌ركه‌وتوو و به‌هێز پيشاندهدهن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر داعش زيان به هاونه‌ته‌وه و وڵات و به‌رژه‌وه‌ندى لايه‌نه‌كانى خۆيان بگه‌يه‌نێت ئاستى دژايهتيكردنيان بۆ داعش زياتر ده‌كه‌ن.
- هه‌مان ئه‌و وێنه و گرته‌ى ڤيديۆيى و به‌ياننامه و كار‌و كرده‌وانه‌ى داعش بڵاويان ده‌كاته‌وه، ئه‌مانيش بڵاويدهكهنهوه و بايه‌خى پێده‌ده‌ن.
ميكانيزمى كاركردن:
- سايته ههواڵهييهكان و ئاژانسه‌كان.
- كه‌ناڵه ئاسمانى و لۆكاڵييهكان.
- چه‌ناڵه‌كانى يوتيوب.
- تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان (تويته‌ر، فه‌يسبوك، گوگڵ پڵه‌س..).
- رۆژنامه و چاپكراوه ره‌سمييه‌كان.
- گرووپ چات و مونته‌دا ئه‌ليكترۆنييه‌كان.
=================================
ئه‌م باسه به‌شێكه له كتێبى ((شه‌ڕى دهروونيى داعش و ره‌نگدانه‌وه‌ى له ميدياى كورديى دا)) (خوێندنه‌وه‌يه‌ك سه‌باره‌ت به رووماڵى ميدياى كورديى بۆ شه‌ڕى داعش، پرسى شه‌ڕى دهروونيى و راگه‌ياندنى سه‌ربازيى)، له نووسين و ئاماده‌كردنى: ئه‌رسه‌لان ره‌حمان، 2015، چاپخانه‌ى رۆژهه‌ڵات، هه‌ولێر. چاپى يه‌كه‌م.