
رۆژنامه‌وانى – سلێمانى:
چه‌وساندنه‌وه‌ی میدیاوانان، دیارده‌یه‌كی هه‌نوكه‌یی نێو نێوه‌نده حزبیی‌و ناحزبییهكانی میدیای كوردییه.
له‌گه‌ڵ هاورده‌كردنی داعش بۆ عێراق‌و هه‌ڵتۆقینی قه‌یرانی دارایی حزبە به‌شدارو رهدوكهوتوەكانی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، به‌رگێكی یاساییتری به‌به‌ردا كرا‌و ده‌رهاویشته‌كانی ئه‌و دیارده‌یه ئاشكراتر به‌ده‌ركه‌وتن. داهێنانی ئه‌م چه‌وساندنه‌وه یاساییه، زیاتر له‌و به‌ندو بڕگانه‌ی گرێبه‌سته‌كاندا زهقبوەوه كه وه‌ك پێشمه‌رجێكی ده‌ستبه‌كاربون، له‌لایه‌ن هه‌ندێ له‌ده‌زگا میدیاییه‌كانه‌وه ده‌خرانه به‌رده‌م ئه‌وانه‌ی هه‌لێكی كاركردنیان له‌و ده‌زگایه‌دا ده‌ستده‌كه‌وت، تاوه‌كو دواتر به‌مه‌رجی هه‌بونی كهفالهتنامه له‌به‌رده‌م دادنووسدا واژۆ له‌سه‌ر خاڵ بەخاڵی گرێبه‌سته‌كان بكه‌ن.
گرێبه‌ستی كاركردن (employment contract) رێككه‌وتنێكی دولایه‌نه‌یه، ئامانج لێی ره‌خساندنی وتووێژێكی دادهوهرانهو گه‌ڵاڵه‌كردنی بڕگه‌و مادهكانییهتی له‌رێی ئاشكراكردنی ناوه‌خنی ئیشه‌كه (job description)و ره‌خساندنی هه‌لی یه‌كسان بۆ وه‌رگرتنی سیڤی خوازیاران. ئه‌م گرێبه‌سته، به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی یاسایی نووسراوه كه ده‌بێت په‌یوه‌ندیی كاركردنی نێوان فه‌رمانبه‌ر یان كرێكار‌و خاوه‌نكار، ملكه‌چی مهرجهكانو حوكمه‌كان (terms and conditions)ی نێوانیان بێت كه له‌سه‌ری رێكده‌كه‌ون. ئه‌گه‌ر لایه‌نی دوەم ناوه‌ڕۆكی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی پهسهندنهبو كه لایه‌نی یه‌كه‌م ده‌یخاته به‌رده‌م، ئه‌وا ده‌كرێت وتووێژی زیاتر بكرێت به‌ئامانجی لێكنزیكبونه‌وه‌و رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئهركو مافه‌كانی هه‌رلایه‌كیان. هاوكات گرێبه‌ستی كاركردن له‌نێوان كه‌رتی تایبهتییو گشتیشدا دهكرێتو چه‌ند بوارێك ده‌گرێته‌خۆ، له‌وانه ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه، كاتی ده‌ستپێكردن‌و ده‌ستهه‌ڵگرتن، به‌رپرسیارییه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانی ئیشه‌كه، موچه‌كه‌ی، كرێی كاركردن له‌رۆژانی پشو، مۆڵه‌تدان له‌رۆژانی پشو، ژماره‌ی مۆڵه‌ت ساڵانه، مۆڵه‌تدانی ته‌ندروستیی بەپاره، پاره‌دانی ئیشی زیاده، پاداشتكردنی پێشبینیكراو له‌گه‌ڵ دیاریكردنی جۆری پاداشته‌كان، دابه‌شكردنی قازانجهكانو چۆنیه‌تی دیاریكردنی، كرێی گواستنه‌وه‌و هاتوچۆكردن، له‌گه‌ڵ هه‌ر ئیمتیاز‌و ورده‌كارییه‌كی تر كه ده‌شێ به‌پێی رێككه‌وتنی دولایه‌نه ده‌قنوس بكرێن.
ئه‌گه‌رچی بڕواهێنان بەپێویستیی وه‌رگرتنی سیڤیو هه‌بونی گرێبه‌ستی كاركردن له‌نێوان خاوه‌نكارو كرێكاردا، ده‌شێ بەبهشێك له‌گۆڕانكاری‌و نوێبونه‌وه‌ی ژینگه‌ی میدیایی ئه‌م هه‌رێمه لێكبدرێته‌وه. به‌ڵام هه‌روه‌كچۆن له‌هاورده‌كردنی ته‌كنۆلۆژیادا به‌ته‌نها ته‌كنیكه‌كه‌ی گهیشتو لۆژێكی به‌كارهێنانی لای تاكی كورد هێشتا نهگهیشتوە یان نه‌خه‌مڵیوه، به‌هه‌مانشێوه له‌گه‌ڵ رووكردنه مۆدێلی گرێبه‌ستی كاركردنی میدیاییدا، به‌هۆی جیاكارییو ناهاوسهنگییو به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی لایه‌نی یهكهمو دوەمی گرێبه‌سته‌كان، میدیاوانان رووبه‌ڕووی جۆرێكی نوێی چه‌وساندنه‌وه‌ی یاسایی بونه‌وه. ئێستا وایلێهاتوە لایه‌نی یه‌كه‌م به‌وپه‌ڕی شانازییهوهو له‌چوارچێوه‌ی كۆت‌و به‌ندی یاساییدا هه‌مو هێزو توانا‌و سه‌لیقه‌ی كاركردنی لایه‌نی دوەم هه‌ڵده‌مژێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی لانیكهمی مافه‌كانی لایه‌نی دوەم به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت كه سه‌ره‌كیترینیان كه‌منه‌كردنه‌وه‌ی موچهكهیو دابینكردنییهتی له‌كاتی دیاریكراوی خۆیدا. كاتێكیش لایه‌نی دوەم به‌ده‌نگ دێت‌و له‌پای راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه پیشهییو یاساییه‌كانی خۆیدا داوای مافه پیشهییو یاساییه‌كانی ده‌كات، ده‌ستبه‌جێ لایه‌نی یه‌كه‌م بڕیاری سزادانی كاتیی یان دورخستنه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی به‌سه‌ر لایه‌نی دوەمدا دهسهپێنێتو تاكلایانانه گرێبه‌سته‌كه‌ی نێوانیان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
ئه‌و جۆره مامه‌ڵه‌كردنه‌ی خاوه‌ن میدیاكان له‌گه‌ڵ میدیاكاران، هه‌مان ئه‌و مامه‌ڵه چه‌وسێنه‌رانه‌یه كه كه‌رتی گشتیی یان بهدیاریكراوتر حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ فهرمانبهرهكانییدا ده‌یكات. ره‌نگبێت تاقه جیاوازییه‌كی نێوانیان ئه‌وه بێت كه كه‌رتی گشتیی ده‌وامی فه‌رمانبه‌ره‌كانی لهههفتهیهكهوه بۆ دو رۆژ یان كه‌متر له‌پێنج كاژێر كه‌مكردوەته‌وه، به‌ڵام كه‌رتی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ دهستكاریكردنو دابه‌زاندنی موچه‌ی كارمه‌نده‌كانی، جگه له‌وه‌ی كاتژمێره‌كانی كاركردنیان بۆ زیاد دهكاتو كاری زیاده‌یان پێده‌كات، كرێی ماندوبونیشیان نادات‌و بۆیشیان پاشه‌كه‌وت ناكات!
نووسينى: د.شوان ئاده‌م ئه‌یڤه‌س
سه‌رچاوه: ئاوێنه