
رۆژنامه‌وانى – هه‌ولێر: يه‌كێتى نێوده‌وڵه‌تى رۆژنامه‌نووسان رايگه‌ياند، له 2018دا له جيهان 94 رۆژنامه‌نووس به ئه‌نقه‌ست و له ئاكامى ته‌قينه‌وه‌كان و تهقهلێكردنيان كوژراوون.
له راپۆرتى رێكخراوه‌كه‌دا، پرسى كوشتنى جه‌مال خاشوقچى، رۆژنامه‌نووسى سعوودييه وه‌ك به‌ڵگه‌يه‌كى روون بۆ ئه‌و مه‌ترسييانه‌ى رووى له رۆژنامه‌نووسان كردووه، باسكراوه.
به گوێره‌ى راپۆرته‌كه، ئه‌فغانستان مه‌ترسيدارترين وڵاته بۆ رۆژنامه‌نووسان و 16 رۆژنامه‌نووسى تێدا كوژراوه.
دواى ئه‌فغانستان مه‌كسيك دێت و تێيدا 11 رۆژنامه‌نووس كوژراوون.
له وڵاتانى عه‌ره‌بيش، يه‌مه‌ن له ريزبه‌ندى سێيه‌م وڵاتى جيهان و يه‌كه‌مى عهرهبييه بۆ كوژرانى رۆژنامه‌نووسان و ساڵى رابردوو 9 رۆژنامه‌نووسى تێدا كوژراوون.
له‌و باره‌يه‌وه، رێكخراوى رۆژنامه‌نووسانى بێ سنوور، رايگه‌ياندووه، له يه‌مه‌ن 12 رۆژنامه‌نووس كوژراوون و 6يان له لايه‌ن هاوپه‌يمانى سعوودييه و ئيماراته‌وه كوژراوون و چواريشيان له لايه‌ن حووسييه‌كان و دوانيشيان له لايه‌ن چه‌كدارانى نه‌ناسراو كوژراوون.
دواى ئه‌و وڵاتانه‌ش سووريا دێت، كه 8 رۆژنامه‌نووسى تێدا كوژراوه و به دواى ئه‌ويشدا، هيندستان دێت، كه 7 رۆژنامه‌نووسى تێدا كوژراوه و پاشان هه‌ريه‌ك له ئه‌مه‌ريكا، سۆماڵ و پاكستان دێن، كه هه‌ريه‌كه‌يان 5 رۆژنامهنووسيان تێدا كوژراوه.
سه‌رچاوه: الجزيرة/ K24