
رۆژنامه‌وانی – هه‌ولێر:
كشتوكاڵ وه‌ك پرسێكی گرنگی میدیایی تا ئێستا له كه‌ناڵه كوردییه‌كانه‌وه وه‌ك پێویست، له روانگه‌یه‌كی زانستیی، پیشه‌یی و به به‌رچاوڕوونییه‌كی میدیاییه‌وه كاری له‌سه‌ر نه‌كراوه. راسته لێره و له‌وێ به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی، یان راپۆرت و به‌دواداچوون بۆ پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به كشتوكاڵ، ئاودێری، سامانی ئاو، ئاژه‌ڵ، خاكناسی، په‌له‌وه‌ر.. و به‌رهه‌می ناوخۆیی هه‌بوون، به‌ڵام میدیا وه‌ك بابه‌تی رۆژ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ پرسه‌كاندا كردووه.
هه‌مووان ره‌نگه باسی پڕبوونی به‌نداوه‌كانیان كردبێت، ره‌نگه باسی به‌رهه‌می په‌تاته‌ی به‌رده‌ڕه‌ش، بیبه‌ری توون، قه‌یسی، خه‌یار و ته‌ماته‌یان كردبێت، هه‌ندێكیشیان له روانگه‌ی ناوچه‌گه‌رییه‌وه سه‌رنجی زیاتریان خستبێته سه‌ر شوێنێكی دیاریكراو و ئیتر ئه‌و ناوچه‌یه‌ی خۆیان كردبێته سه‌به‌ته‌ی مه‌زنی نه‌ك كوردستان به‌ڵكو گه‌ردوون، به‌ڵام ئه‌مه به‌س نییه. ئه‌وه‌ی كراویشه كاریگه‌ریی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر كۆی پرسه‌كه نه‌بووه، به قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی توانیویه‌تی وه‌ك رووداوێكی رۆژ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكات.
كشتوكاڵ به گشتیی و به هه‌موو لك و پۆپهكانییهوه، پێویستی به ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی جددی میدیایی هه‌یه. ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك كه ستراتیژێكی روون و پلانێكی كارای له پشته‌وه بێت. هێزێكی مرۆیی كارا و پێگه‌یشتوو، كاری له‌سه‌ر بكه‌ن. پلانه‌كه جێبه‌جێی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی لانیكه‌م په‌یامه‌كه بگات.
له ژیانی كورده‌واریدا كشتوكاڵ بوارێكه، كه له به‌رایی مێژووه‌وه خه‌ڵكی دێرینی سه‌ر ئه‌م خاك و ئاوه لێره و له‌وێ، تۆ بڵێ له چه‌رموو، ده‌ستیان داوه‌تێ. پێی ئاشنا بوون. ئه‌مه وایكردووه، زمانی كوردیی به هه‌موو شێوه‌كانییه‌وه، ئه‌گه‌ر له هه‌ر شتێك‌دا كورتی هێنابێت، له وشه، ناو، ده‌سته‌واژه‌ی تایبه‌ت به ئامێر و كاری كشتوكاڵی گه‌لێ ده‌وڵه‌مه‌ند بێت. ته‌نانه‌ت زۆرێك له‌و وشه و ده‌سته‌واژه كشتوكاڵییانه‌ی جوتیاری گوندێكی دووره ده‌ست به‌كاری هێناون، په‌ڕیونه‌ته ناو كایه‌كانی دیكه‌ی زمانی سیاسی، ئه‌ده‌بی و رۆشنبیری كوردییه‌وه. بۆ درووستكردن و داتاشینی سه‌دان چه‌مك، ده‌سته‌واژه‌ی سیاسی و ئیداری كه‌ڵكیان لێوه‌رگیراوه. به داخه‌وه ئێستا ئه‌و زمانه پاكوپوختهی بواری كشتوكاڵ به ده‌ست هه‌ندێك “په‌یامنێر” و میدیاكاری تازهكارهوه بووه به عیبره‌ت. جیاوازی نێوان دوورینه‌وه، رنین و چنین، داچاندن، هه‌ڵگرتنه‌وه، رواندن، نه‌مام و دره‌خت، دێم و به‌راو، خه‌له و خه‌رمان، مه‌ره‌زه و چه‌ڵتوك له‌گه‌ڵ برنج نازانن. كار گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی به رنین و ده‌سكه‌نه‌ی نۆك بڵێن “نۆك دوورین” و له بواری سامانی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ریش به‌هه‌مان شێوه.
ده‌توانرێت چی بكرێت
له هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌رچی كه‌ناڵی تایبه‌ت به كشتوكاڵ نییه، به‌ڵام كه‌ناڵ و ده‌زگا میدیاییه‌كان ده‌توانن زۆر شت بكه‌ن. له پێناو بنیاتنانی ژێرخانی كشتوكاڵی و پایه‌كانی ئابووریی خۆژیێنی. ده‌توانن ئه‌و باره لارهیان راست بكه‌نه‌وه. ده‌توانن خزمه‌تی جوتیاری وڵات و بواری كشتوكاڵ بكه‌ن. له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه داهاتی تاك و ئابووری كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و ئاستی فراژووبوون به‌رن.
میدیا ده‌توانێت خه‌ڵك بگێڕێته‌وه بۆ گونده چۆڵ كراوه‌كان. ئومێد بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ عه‌لوه‌ی شاره‌كان و سنوورێك بۆ ساغبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌می ده‌ره‌كی دابنێت، به‌ڵام ئه‌وه به هه‌موو میدیاییهك ناكرێت، میدیایه‌ك ده‌توانێت ئه‌وه بكات، ستراتیژ و به‌رچاوڕوونی و پلانێكی تۆكمه‌ی هه‌بێت. عه‌قڵێكی كارا هه‌ڵیسوڕێنێت و توانایه‌كی مرۆیی تۆكمه‌ی پێگه‌یاندبێت.
بابه‌ته‌كانی:”جوتیاران نیگه‌رانن, پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران ده‌درێت.. نادرێت، گه‌نمی جوتیاران سوتا، به‌رهه‌می ناوخۆ ركابه‌ری سه‌وزه‌ی توركیا و ئێران ده‌كات، جوتیاران داوای قه‌ره‌بوو ده‌كه‌ن، خه‌یاری بازیان پێگه‌یشت، بیبه‌ری “تیژی” ئاكرێ زۆر توونه، سه‌دا هه‌شتای باخه‌كانی ئاكرێ قه‌یسین و كوله‌كه‌یه‌كی گه‌وره به‌رهه‌مهێنرا و شوتی هه‌رزان بووه و ته‌ماته گران بووه.. بابه‌ت و هه‌واڵی په‌یوه‌ست به رۆژن و هیچ ئیزافه‌یه‌كیان بۆ خزمه‌تی ژێرخانی كشتوكاڵ نییه له مه‌ودای دووردا. ئه‌وه‌ی زۆر نا ئاماده‌یه له كایه‌كه‌دا ژماره‌یه. له هه‌موو بواره‌كان وایه. به‌ڵام له كشتوكاڵدا زیاتر زمانی ژماره گرنگ بوو، كه كه‌ناڵه كوردییه‌كان هێشتا ناتوانن ده‌ستیان پێی بگات.
گرنگه میدیای كوردیی ئه‌زموونی چوار پێنج ساڵی رابردووی ره‌وشی ژیان و بژێوی خه‌ڵك له هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتبێت. كار بۆ ئه‌وه بكات، سیستمی بیركردنه‌وه‌ی تاك له بهرههمخۆرییهوه بگۆڕێت بۆ به‌رهه‌مهێنی. له چاوبڕینه بێكاری رووداپۆشراوی فه‌رمانگه‌كان، چاوببڕێته هێزی ژیری و توانای جه‌سته‌ی و كار بكات. بۆ ئه‌وه‌ش كێڵگه كشتوكاڵییه‌كان و گونده چۆڵكراوه‌كان مه‌یدانێكی خاڵین و ده‌كرێت لێیانه‌وه ده‌ستپێبكرێت.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته:
1-پرسی هه‌ڵمه‌تی میدیایی له رێی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و به به‌شداری شاره‌زایان و كاره‌كته‌ره‌كانی میدیا و بواری كشتوكاڵ سیاغه بكرێت و ئالیه‌تی گونجاو بۆ جێبه‌جێكردنی دیار بكرێت و گشتاندنی بۆ بكرێت.
2.وه‌زاره‌ت به هاوكاری كه‌ناڵه‌كان و خه‌ڵكی شاره‌زا بۆ بره‌ودان به‌و پرسه له رێی رێكلامی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هانی وه‌به‌رهێنه‌ر و تاكی كورد بدات رووبكاته كێڵگه‌كان.
3.زمانی ئه‌ده‌ب و په‌خشان له رووماڵی پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به كشتوكاڵ وه‌لا بنرێت و پشت به زمانی ژماره ببه‌سترێت بۆ گه‌یاندنی په‌یام.
4.له كه‌ناڵه‌كان هێزی مرۆیی بۆ خزمه‌تكردنی پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به كشتوكاڵ پێبگه‌یه‌ندرێت و كه‌سانی تایبه‌تمه‌ند رووماڵی ئه‌و پرسانه بكه‌ن، نه‌ك هه‌ر كه‌س هیچی ده‌ست نه‌كه‌وت رووبكاته رووماڵی ئه‌و كایه گرنگه چونكه كاتێك یه‌كێكی ناشاره‌زا و بێ سه‌لیقه ئیش له‌سه‌ر پرسه‌كه ده‌كات ره‌نگه به هۆی خراپی زمانی ده‌ربڕینی و نائاگایی له ورده‌كارییه‌كانی پیشه‌ی كشتوكاڵ پرۆسه‌ی گه‌یاندنی په‌یامه‌كه په‌ك بخات.
5.گرنگه وه‌زاره‌ت كۆنفرانسێك بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پرسه رێكبخات و به به‌شداری شاره‌زایانی بیانی و ناوخۆیی و به‌رپرسیارانی كه‌ناڵه‌كان و رۆژنامه‌نووسان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له حكومه‌ت و تێیدا نهخشهڕێیهكی كردهییانه دابڕێژرێت و هه‌مووان له‌سه‌ری كۆك بن.
ئه‌رسه‌لان ره‌حمان