Jul 17, 2019 رۆژنامه‌وانى راپۆرته‌كانى چاودێرى, راگه‌یاندن, رێبه‌ری رۆژنامه‌وانی لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە په‌رله‌مانی كوردستان له ماڵپه‌ڕه تازه‌كه‌یدا مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری ناهێڵیت
رۆژنامه‌وانی – هه‌ولێر:
ته‌نها یه‌ك وه‌زاره‌تی حكومه‌تی هه‌رێم یاسای مافی ده‌ستكه‌وتنی زانیاری جێبه‌جێ ده‌كات
راپۆرتی رێكخراوی ئاشتی و ئازادی *
17 ی ته‌مووزی 2019
رۆژی 10ی ته‌مووزی 2019 په‌رله‌مانی كوردستان متمانه‌ی به‌خشی به تیمی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.سه‌رۆك وه‌زیرانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كاتی پێشكه‌شكردنی هێڵه گشتییه‌كانی به‌رنامه‌ی كابینه‌كه‌یدا و به‌تایبه‌تی له ته‌وه‌ری تایبه‌ت به “ئازادی و دیموكراسی و پێكه‌وه‌ژیان” له خاڵی دووهه‌مدا رایانگه‌یاند كه ” پێداگری لە سەر چەسپاندن و بەهێزکردنی بنەما دیموکراسییەکان و ئازادیی و یەکسانی و دەستخستنی زانیاری بە پێی یاسا بۆ هاوڵاتیانی هەرێم دەکەینەوە….. “. پێمان وایه ئه‌وه ده‌رگایه‌كی گرنگه بۆ جێبه جێكردنی یاسای ژماره 11ی ساڵی 2013، یاسای ده‌ستكه‌وتنی زانیاری كه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2013 وه له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچووه‌و تاوه‌كو ئێستا نه‌چۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه!
هه‌روه‌ها له‌یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا،كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رۆژی 15ی ته‌مووزی 2019 ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد،كه یه‌كێكیان په‌یوه‌سته به بابه‌تی پاراستنی زانیاری فه‌رمانگه‌كان.ئه‌وه‌ش راسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به‌پرسی جێبه‌جێكردنی یاسای ژماره 11ی ساڵی 2013ی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه كه نابێت هیچی دیكه دوابكه‌وێت و رێگه یاساییه‌كانی ده‌ستكه‌وتنی زانیاری واڵابكرێت بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێم و هه‌رچی زووه ئه‌و رێنماییانه‌ی له‌به‌ر رۆشنایی بڕیاری ژماره 92ی رێككه‌وتی 11-10-2016ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له كۆبوونه‌وه‌ی ژماره 16ی له رێكه‌وتی 11-10-2016 لێژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ رێنماییه‌كانیان نوسیووه‌ته‌وه له رۆژنامه‌ی (وه‌قائعی كوردستان) بڵاوبكرێته‌وه‌و ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی یاساكه بكرێت.
له‌ماوه‌ی رابردوودا رێكخراوه‌كه‌مان، رێكخراوی ئاشتی و ئازادی كه یه‌كێك له كاره‌كانی چاودێریكردنی پرسی ئازادی راده‌ربڕینه له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌كانیدا به‌تایبه‌تی له چوارچێوه‌ی پڕوهژهی (ته‌كامول- USAID ) چاودێری ئاستی پێدانی زانیاری كردووه له وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كانی حكومه‌تی هههرێمدا،ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ركه‌وتووه كه پێدانی زانیاری له فه‌رمانگه و وه‌زاره‌ته‌كان له‌ئاستێكی خراپدایه‌و یاساكه جێبه‌جێ نااكرێت و به‌وه‌ش رێگه نایاساییه‌كان دهگیرێـه به‌ر بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری .لای خواره‌وه ده‌رئه‌نجامی چاودێریكردنی ئاستی پێدانی زانیاری له رێگه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم. به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌كۆی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌سته‌كانی ئه‌وانه‌ی كه ویب سایتیان هه‌یه و كارایه و ژماره‌كه‌یان زیاتر له 20 وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌یه،ته‌نها یه‌ك وه‌زاره‌ت فۆڕمی پێدانی زانیاری له ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی داناوه!
له‌لایه‌كی دیكه‌وه په‌رله‌مانی كوردستان پاشه‌كشه‌ی كرد له‌و هه‌نگاوه‌ی كه نابووی بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای ده‌ستكه‌وتنی زانیاری به‌شێوه‌یه‌ك له ماڵپه‌ڕه تازه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌شه‌كانی(بانكی زانیاری)و(فۆڕمی داواكردنی زانیاری)لادراون!
ماڵپەڕی پەرلەمانی کوردستان
لە مالپەڕی پەرلەماندا کار‌و چاڵاکییەکانی پەرلەمان بڵاوکراونەتەوە، یاساکان و ڕێنماییەکان دانراون، هەندێک رەشنوس و زانیاریش لەبارەی هەرێمی کوردستان. بانکی زانیاری تێدایە بەڵام هیچ داتایەکی سالانەی دامەزراوەکە دانەنراوە کە باس لە خەرجی و داهات بکات. زۆربەیان کاروچاڵاکییەکانی وەزارەت و وەزیر لە شێوەی هەواڵ بڵاودەکەنەوە، لەکاتێکدا دەبێ بە گوێرەی یاساکە داتا‌و زانیارییەکانی گشتی بلاوبکەنەوەو ئەبدەیتی بکەنەوە. له سایته كۆنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا فۆڕمی پێدانی زانیاری و ئیمهیل و ته‌له‌فۆن دانراون http://www.perlemanikurdistan.com/ .به‌ڵام له سایته تازه‌كه‌دا بانكی زانیاری و فۆڕمی پێدانی زانیاری لابراون و ئه‌وه‌ش جێگه‌ی نیگه‌رانیه كه ئه‌مه لینكی سایته نوێیه‌كه‌یه https://www.parliament.krd
ماڵپەڕی سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم
لە ماڵپەڕی سەرەکی حکومەتدا، زانیاری لەبارەی وەزارەت و وەزیرەکان و دەستەی حکومەت بڵاوکراوەتەوە. کاروچالاکییەکانی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی تێدایە. بنکەی زانیاری داتا‌و راپۆرتی تێدانیەو تەنها ئیمەیلی پەیوەندی هەیە. كه ئه‌مه لینكی سایته كۆنه‌كه‌یه http://previous.cabinet.gov.krd ، به‌ڵام هیچ فۆڕمێك بۆ پێدانی زانیاری دانه‌نراوه. ته‌نانه‌ت له سایتی تازه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م ئه‌وه نه‌كراوه هه‌رچه‌نده كه له‌به‌رنامه‌ی كابینه‌كه‌دا باس له‌وه ده‌كات كه به پێی یاسا زانیاری به‌رده‌ست ده‌خه‌ن. كه ئه‌مه لینكی سایته نوێیه‌كه‌یه: https://gov.krd/kurdish/
ماڵپه‌ڕی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ
لایه‌نێكه راسپێردراوه بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری.هه‌رچه‌نده ده‌سته رۆڵی هه‌بوه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كان بۆ راهێ،انی نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كان له جێبه‌جێكردنی یاساكه و فۆڕمێكی بۆ تۆماركردنی سكاڵا له پێنه‌دانی زانیاری هه‌یه.به‌ڵام نه ئه‌و فۆڕمهو نه‌ش خودی ده‌سته‌كه فۆڕمێكی هه‌یه بۆ داواكردنی زانیاری له لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه ،هه‌رچه‌نده كه دوو ئیمهیلی داناوه بۆ وه‌رگرتنی سكاڵا.به‌ڵام له‌به‌شی په‌یوه‌ندیكردن به ده‌سته‌كه‌وه هیچ زانیارییه‌كی تێدا نیه..ئه‌مه‌ش لینكی ماڵپه‌ڕی ده‌سته‌كه‌یه: https://ihrckr.org
ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان:
ماڵپهڕیكه كه زانیاری له‌باره‌ی وه‌زاره‌ت و كێڵگه نه‌وتییه‌كان و هه‌ندێكی داتا و ئامار و زانیاری له‌سه‌ر پرسی شه‌فافیه‌ت له‌و كه‌رته‌دا تێدایه.ژماره مۆبایل و هه‌ر لهسایتهكهوه ده‌توانرێت ئیمهیل ره‌وانه بكرێت.هیچ فۆڕمێكی داواكردنی زانیاری تێدا نیه.به‌ڵأم له سایتی خزمه‌ت كه حكومه‌تی هه‌رێم دایناوه باس له‌وه ده‌كات ته‌نها قوتابیانی خوێندنی باڵا و دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت ده‌توانن داوای زانیاری بكه‌ن ئه‌وه‌ش له رێگه‌ی نوسراوێكی فه‌رمی ده‌زگاكه‌وه.واتا هاوڵأتیان به‌گشتی ناتانن زانیاری وه‌ربگرن.ئه‌مه‌ش لینكی ماڵپهڕهكهیانه: http://mnr.krg.org
ماڵپەڕی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەچاوەکانی ئاو
یه‌كێكه له سایته باشه‌كانی وهزارهتكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.زانیاری و هه‌واڵ و رێنمایی و گشتاندنهكانی تێدایه.به‌ڵام هیچ فۆڕمێكی بۆ پێدانی زانیاری نه‌داوه و هیچ به‌شێكیش به‌ناوی بانكی زانیاری بوونی نیه له سایته‌كه‌دا.
ماڵپەڕی وەزارەتی پەروەردە
ماڵپەڕێکی چاڵاکە، زۆربەی زانیاری و چاڵاکییەکانیان بڵاودەکەنەوە. ئیمەیل و ژمارەی تەلەفۆن و زانیاری داواکردن لەبەرچاوگیراوەو دەکرێ هەر کەس داوای بکات. به‌ڵام هیچ فۆڕمێكی دانه‌ناوه بۆ داواكردنی زانیاری له لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه.ئه‌مه‌ش لینكی ماڵپه‌ڕه‌كه‌یه: http://moe-krg.com/
ماڵپەڕی وەزارەتی کارەبا
ماڵپەڕی وەزارەت چاڵاکییەکان بڵاودەکاتەوەو ئەکتیڤن لەوبارەیەوە. بنکەی زانیاری‌یان نیە کە راپۆرتەکان بڵاوبکاتەوە بەڵام سکآڵاو پێشنیار لاپەڕەی بۆ کراوەو ژمارەی تەلەفۆنی دەزگانی تێدایە لەگەڵ ناوی بەڕێوەبەرەکانیان. هیچ فۆڕمێكی دانه‌ناوه بۆ داواكردنی زانیاری له لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه.ئه‌مه‌ش لینكی ماڵپه‌ڕه‌كه‌یه: http://moel.gov.krd/
ماڵپەڕی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی
ماڵپەری ئەم وەزارەتە تەنها کار‌و چاڵاکییەکانی وەزارەت بڵاودەکاتەوە، هیچ بنکەیەکی زانیاری یان راپۆرتی سالانەی تێدانیە. تەنها ئەرشیڤی هەواڵەکان هەیە، سكاڵا‌و پێشنیار فۆڕمی بۆ دانراوە. ئه‌مه‌ش لینكی ماڵپه‌ڕه‌كه‌یه: http://mera-krg.org
ماڵپەڕی وەزارەتی دارایی و ئابوری
ماڵپەڕی وەزارەتەکە تەنها زانیاری و هەواڵی وەزیر و بڕیار‌و گشتاندنەکان بڵاودەکاتەوە. خانه‌یه‌كی بۆ سكاڵا و ژماره ته‌له‌فۆنی داناوه كه پێشنیار بكرێت بۆ وه‌زاره‌ت.و بانکی زانیاری و راپۆرتی ساڵانەی نیە. هیچ فۆڕمێكی دانه‌ناوه بۆ داواكردنی زانیاری له لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه.ئه‌مه‌ش لینكی ماڵپه‌ڕه‌كه‌یه: http://www.mof-krg.org/
ماڵپەڕی وەزارەتی تەندروستی
ماڵپه‌ڕه‌كه زانیاری و داتای تێدایه له‌باره‌ی وه‌زاره‌ت و چالاكییه‌كانیه‌وه.ئیمهیل و ته‌له‌فۆنی بۆ په‌یوه‌ندیكردن داناوه.زانیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی خستۆته‌ڕوو.به‌ڵام هیچ فۆڕم و رێگه‌یه‌كی دانه‌ناوه بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری.ئه‌مه‌ش لینكی ماڵپه‌ڕه‌كه‌یه: https://mohkrg.org/
ماڵپەڕی وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی
ماڵپەڕی ئەم وەزارەتە هەواڵ و زانیاری و چاڵاکییەکانی وەزیر بڵاو دەکاتەوە و ئاگاداری چاڵاکییەکان دادەنرێن. بنکەی داواکاری و زانیاری تێدانییە. وەزارەتەکە خەریکی بە ئەلیکترۆنیکردنی بەشەکانیەتی بەڵام بەهیچ شێوەیەک باس لە بەئەلیکترۆنیکردنی بەشی بانکی زانیاری نەکراوە. هیچ فۆڕم و رێگه‌یه‌كی دانه‌ناوه بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری. ئه‌مه‌ش لینكی ماڵپه‌ڕه‌كه‌یه: http://www.mhe-krg.org/ku
ماڵپەڕی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێبون
ئەم ماڵپەڕە تەنها چاڵاکی و هەواڵەکان بڵاودەکاتەوە، هەموو بەشەکانی کۆنن و ئەرشیڤی ئەبدەیت نەکراوەەتەوە. هیچ فۆڕم و رێگه‌یه‌كی دانه‌ناوه بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری.ئه‌مه‌ش لینكی ماڵپه‌ڕه‌كه‌یه: http://krg-mocah.net/
ماڵپەڕی وەزارەتی داد
ماڵپه‌ڕه‌كه زانیاری زۆر ده‌دات له‌سه‌ر په‌یكه‌ری وه‌زاره‌ته‌كه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی.هه‌روه‌ها هه‌موو ژماره‌كانی رۆژنامه‌ی وه‌قائعی كوردستان له‌خۆ ده‌گرێت.به‌شێكی باشی په‌یوه‌ندی تێدایه و ژماره‌ی مۆبایل و ئیمهیلی باشی داناوه بۆ هه‌موو به‌شه‌كانی. هیچ فۆڕم و رێگه‌یه‌كی دانه‌ناوه بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری.ئه‌مه‌ش لینكی ماڵپه‌ڕه‌كه‌یه: http://moj.gov.krd/
ماڵپەڕی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان
هه‌واڵ و چالاكی وه‌زاره‌ته‌كه‌و زانیاری له‌سه‌ر جینۆسایدی و نه‌خشه‌ی جینۆسایدی خستۆته‌ڕوو.هه‌واڵه‌كانی دره‌نگ نوێ ده‌كرێنه‌وه.راپۆرتی كار‌و چالاكی تا ئاستێك تێدایه.له‌به‌شی په‌یوه‌ندی ئیمهیل و ژماره ته‌له‌فۆن دانراه.هیچ بانكێكی زانیاری و هیچ فۆڕمێك دانه‌نراوه بۆ داواكردنی زانیاری.ئه‌مه‌ش لینكی ماڵپه‌ڕه‌كه‌یه: http://moma-krg.org
ماڵپەڕی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە
هه‌واڵ و چالاكی وه‌زاره‌ت به به‌رده‌وامی نوێ ده‌كه‌نه‌وه. بۆ پەیوەندیکردن ژمارە تەلەفۆن و ئیمەیل دانراوە. بانکی زانیاری تێدانیە، و راپۆرتی بڵاوکراوەی نیە. هیچ فۆڕمێكی بۆ داواكردنی زانیاری دانه‌ناوه.ئه‌مه‌ش لینكی ماڵپه‌ڕه‌كه‌یه: http://mope.gov.krd
ماڵپەڕی وەزارەتی پلاندانان
داتا و زانیاری زۆر تێدایه له‌باره‌ی وه‌زاره‌ت و هه‌رێمی كوردستان.پلانی حكومه‌ت و كه‌رته‌كانی تێدایه.به‌گشتی له ساڵی 2019 دا ماڵپه‌ڕه‌كه نوێ نه‌كراوه‌ته‌وه.به‌شی په‌یوه‌ندیكردنی هه‌یه به ئیمهیل و ته‌له‌فۆن.به‌ڵام هیچ فۆڕمێكی بۆ داواكردنی زانیاری دانه‌ناوه.ئه‌مه‌ش لینكی ماڵپه‌ڕه‌كه‌یه: http://www.mop.gov.krd
ماڵپەڕی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی
هەفتانەو مانگانە هەواڵ و چاڵاکی ماڵپەڕەکە نوێدەکرێنەوەو بڵاودەکرێنەوە، بەتایبەت چاڵاکییەکانی وەزارەتەکە. لە سایتەکە فۆڕمی داواکردنی زانیاری هەیە (لە پاشکۆ هەیە)، کە تێیدا رۆژنامەنوس و هاوڵاتیان و دەزگاو کۆمپانیاکان دەتوانن داوای زانیاری بکەن. ئەم واکارییە هەنگاوێکی باشە لەبەرەوپێشچونی جێبەجێکردنی یاساکە . ئه‌مه‌ش لینكی ماڵپه‌ڕه‌كه‌یه: http://www.mtikrg.org/
ماڵپەڕی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن
ماڵپەڕەکەیان هەواڵ و چاڵاکی رۆژانەی وەزارەت و دەستەی باڵای وەزارەتە بڵاودەکاتەوە. زانیاری له‌سه‌ر به‌شه‌كانی وه‌زاره‌ت تێدایه.به‌شێكیان كردۆته‌وه بۆ راپۆرت به‌ڵام هیچ راپۆرتێكی تێدا نیه. هیچ ژمارە تەلەفۆنێک یان ئیمەیلێک نیە، تەنها لینکێک هەیە بۆ پەیوەندی و سکاڵاکردن. هیچ بنکەیەکی زانیاری و داتای تێدانیە بۆ هاوڵاتیان. ئه‌مه‌ش لینكی ماڵپه‌ڕه‌كه‌یه: http://motac.gov.krd
ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار
داتا و زانیاری له باره‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه تێدایه.هه‌واڵه‌كانی له‌وه‌ته‌ی مانگی ئاداری 2019 نوێنهكراونهتهوه.هیچ بانكێكی زانیاری و فۆڕمێكی بۆ داواكردنی زانیاری دانه‌ناوه. به‌ڵام ژماره مۆبایلێكی داناوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت زانیاری له‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كه وه‌ربگرن.هه‌روه‌ها زانیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی له‌شاره‌كان خستَتهڕوو.ئه‌مه‌ش لینكی ماڵپه‌ڕه‌كه‌یه: http://momt.gov.krd
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه
هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی فه‌رمانگه‌و حكومه‌ت بڵاوده‌كاته‌وه به‌به‌رده‌وامی.زانیاری له‌سه‌ر وه‌رگرتنی فیزا و نشینگه و نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی حكمه‌تی هه‌رێم ده‌خاته‌ڕوو.زانیاری ته‌واوی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیكردن به فه‌رمانگه‌كه خستۆته‌ڕوو.هیچ راپۆرتی ساڵانه‌و فۆڕمی داواكردنی زانیاری تێدا نیه.ئه‌مه‌ش لینكی ماڵپه‌ڕه‌كه‌یه: http://dfr.gov.krd
ده‌زگای گشتی كاروباری مین
هه‌واڵ و چالاكی ده‌زگاكه به‌شێوه‌یه‌كی باش بڵاوده‌كاته‌وه.زانیاری و ئامار و رێنمایی زۆری تێدایه.ئیمهیل و ژماره ته‌له‌فۆنی داناوه بۆ په‌یوه‌ندیكردن.هیچ ئامراز و فۆڕمێكی بۆ داواكردنی زانیاری تێدانیه .ئه‌مه‌ش لینكی ماڵپه‌ڕه‌كه‌یه: http://maa.gov.krd
ماڵپه‌ڕی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان
ماڵپه‌ڕه‌كه به زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی دانراوه.به‌ڵام ته‌نها ئینگلیزییه‌كه‌ی كارده‌كات.زانیاری له‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنان ده‌خاته‌ڕوو بۆ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی.به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی ئیمهیل و ژماره ته‌له‌فۆنی تێدایه.بانكی زانیاری و فۆڕمی داواكردنی زانیاری تێدانیه.ئه‌مه‌ش لینكی ده‌سته‌كه‌یه: http://www.kurdistaninvestment.org
ماڵپه‌ڕی فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه ناحكومییه‌كان
زانیاری و داتای رێكخراوه ناحكومییه‌كان و رێنمایی راپۆرتی رێكخراوه‌كان و هه‌واڵی چالاكی فه‌رمانگه‌كه‌ی تێدایه.له‌به‌شی په‌یوه‌ندی ژماره ته‌له‌فۆن و ئیمه‌یلیان داناوه.هیچ ئامراز و فۆڕمێك بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری نه‌خراوه‌ته‌ڕوو،ئه‌مه‌ش لینكی ماڵپه‌ڕه‌كه‌یه: www.dngo.gov.krd
راسپارده‌كان:
1.په‌له‌بكرێت له بڵاوكردنه‌وه‌ی رێنمایی ژماره 1ی ساڵی 2016ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به رێنمایی جێبه‌جێكردنی یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری كه له‌به‌ر رۆشنایی بڕیاری ژماره 92ی ساڵی 2016ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌به‌رواری 11-10-2016 به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ نووسراوه.
2.لەکاتی دەرکردنی رێنماییەکاندا بۆ جێبەجێکردنی یاساکە، پێویستە بەسەر کەرتی گشتی و تایبەتدا جێبەجێبکرێت وە یان رێنمایی تایبەت بە کەرتی تایبەت دەربکرێت.
3.بەو پێیەی کە ئەرکی چاودێریکردنی چۆنیەتی جێبەجێکردنی یاساکە سپێردراوە بە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، دەبێت ئەدای ئەم دەستەیە بەرزبکرێتەوە لەرێگەی بەخشینی دەسەڵاتی زیاتر و دابینکردنی میلاک و پسپۆڕی تایبەت بەو بوارە.
4.دەستپێکردنی هەڵمەتێکی نیشتیمانی هۆشیاری لە راگەیاندنەکانەوە بۆ ناساندنی ناوەڕۆکی یاساکە بە هاوڵاتیان و رای گشتی.
5.دروستکردنی هەماهەنگی لەنێوان دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرڤۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ دانانی میکانیزمی خێرا بۆ بلاوکردنەوەی داتا‌و زانیاری و بە ئەلیکترۆنیکردنی داتا و دۆکیومێنتەکان بۆ ئەوەی ئاسان خەڵك دەستیان پێ بگات.
6.په‌له‌كردن له دروستكردنی یه‌كه‌ی زانیاری له فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت و دانانی فۆۆِمی داواكردنی زانیاری.
7.ئامادەکردنی رێبەرێكی تایبەت بە پێدانی زانیاری و یاساکە بۆ تەواوی فەرمانبەرانی حکومەت لەبارەی چۆنیەتی جێبەجێکردنی یاساکە.
8.كاراكردنی به‌شی سكاڵا له پێنه‌دانی زانیاری له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤه‌وه و بڵاوكردنه‌وه‌ی فۆڕمی پێشكه‌شكردنی سكاڵا له ویب سایتی ده‌سته.
9.کردنەوەی خولی هۆشیاری بۆ هاوڵاتی و فەرمانبەرانی حکومی لەبارەی یاسای مافی دەستکەوتنی زانیاری و رەواندنەوەی ترسی فەرمانبەرو هاوڵاتی لە پێدانی زانیاری.
10.ته‌رخانكردنی بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت له بودجه‌ی ساڵی 2020 بۆ جێبه‌جێكردنی یاساكه و فه‌راهه‌م كردنی پێداویستییه‌كانی جێبه‌جێكردنه‌كه.
* رێكخراوی ئاشتی و ئازادی،رێكخراوێكی ناحكومیی ناوخۆیه و گرنگی به پرسی مافی مرۆڤ و ئازادییه‌كان و پێكه‌وه‌ژیان ده‌دات.له‌هه‌رێمی كوردستان و عێراق كارده‌كات و له هه‌ردوو لا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی تۆماركراوه.بنكه‌ی سه‌ره‌كی له‌شاری هه‌ولێره.
بۆ زانیاری زیاتر:
E-mail:pfok2015@gmail.com
Mob:07707600575
Jul 06, 2014 2,421
Oct 20, 2019 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە فۆرمه‌له‌كردنی هێرشی داعش بۆ سه‌ر شه‌نگال له ڕووماڵی ماڵپه‌ڕه‌كانی ڕووداو و كوردسات نیوز و KNN دا: لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌راوردكارییه
Oct 20, 2019 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە بنەماکانی وتارنووسین (وتاری سیاسی)
Oct 20, 2019 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە فۆرمه‌له‌كردنی هێرشی داعش بۆ سه‌ر شه‌نگال له ڕووماڵی ماڵپه‌ڕه‌كانی ڕووداو و كوردسات نیوز و KNN دا: لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌راوردكارییه
رۆژنامه‌وانی – هه‌ولێر، KCCRC: توێژه‌ر: قاره‌مان عه‌لی پێشه‌كی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، 3 /8 ی ساڵی 2014، چه‌كدارانی داعش توانیان ده‌ستبه‌سه‌ر شارۆچكه‌ی...Jul 17, 2019 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە په‌رله‌مانی كوردستان له ماڵپه‌ڕه تازه‌كه‌یدا مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری ناهێڵیت
رۆژنامه‌وانی – هه‌ولێر: ته‌نها یه‌ك وه‌زاره‌تی حكومه‌تی هه‌رێم یاسای مافی ده‌ستكه‌وتنی زانیاری جێبه‌جێ ده‌كات راپۆرتی رێكخراوی ئاشتی و ئازادی * 17 ی...Jul 08, 2019 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە به‌رنامه هونه‌رییه‌كان و قسه‌یه‌ك له باره‌ی ئاگرینه‌وه
رۆژنامه‌وانی – هه‌ولێر: زۆری و بۆری بەرنامەی هونەری لە کەناڵە کوردییەکان جێی تێڕامانی زۆرێک بینەرە کە هەر کەناڵێک و دوو بۆ سێ بەرنامەی هونەری هەیە و تێکەڵ و...Jul 05, 2019 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به كشتوكاڵ و ره‌نگدانه‌وه‌یان له میدیا دا
رۆژنامه‌وانی – هه‌ولێر: كشتوكاڵ وه‌ك پرسێكی گرنگی میدیایی تا ئێستا له كه‌ناڵه كوردییه‌كانه‌وه وه‌ك پێویست، له روانگه‌یه‌كی زانستیی، پیشه‌یی و...Jun 12, 2019 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە كێ پارە بە هەواڵ دەدات؟
رۆژنامه‌وانی – هه‌ولێر: بەپێی لێكۆڵینەوەی ئەنستیتۆی رۆیتەرز، رێكخراوە میدیاییە نوێیەكان رووبەڕووی ئاڵنگاری بوونەتەوە لەلایەن گەورە كۆمپانیاكانی بواری...Nov 01, 2014 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ئه‌رك و پره‌نسیپ و سیستمه‌كانى راگه‌یاندن
رۆژنامه‌وانى: كتێبى “بنه‌ما تيۆرييه‌كانى رايگشتى و راگه‌ياندن”، (رۆڵى میدیاكان له دروستكردنى رایگشتیدا)، له نووسينى لێكۆڵه‌رى بوارى ميديا “مه‌جيد...Oct 28, 2014 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە شێوازه‌كانى پێوانه كردنى رایگشتى
رۆژنامه‌وانى: كتێبى “بنه‌ما تيۆرييه‌كانى رايگشتى و راگه‌ياندن”، (رۆڵى میدیاكان له دروستكردنى رایگشتیدا)، له نووسينى لێكۆڵه‌رى بوارى ميديا “مه‌جيد...Jul 22, 2014 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە شێوازه‌كانى گۆڕینى رایگشتى
رۆژنامه‌وانى: كتێبى “بنه‌ما تيۆرييه‌كانى رايگشتى و راگه‌ياندن”، (رۆڵى میدیاكان له دروستكردنى رایگشتیدا)، له نووسينى لێكۆڵه‌رى بوارى ميديا “مه‌جيد...Jul 19, 2014 1,251
رۆژنامه‌وانى: كتێبى “بنه‌ما تيۆرييه‌كانى رايگشتى و راگه‌ياندن”، (رۆڵى میدیاكان له دروستكردنى رایگشتیدا)، له نووسينى لێكۆڵه‌رى بوارى ميديا “مه‌جيد...Jun 28, 2014 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە جۆره‌كانى رایگشتى
رۆژنامه‌وانى: كتێبى بنه‌ما تيۆرييه‌كانى رايگشتى و راگه‌ياندن، رۆڵى میدیاكان له دروستكردنى رایگشتیدا، له نووسينى لێكۆڵه‌رى بوارى ميديا مه‌جيد ساڵحه و...Nov 22, 2017 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە پیشانگایەك بە هاوێنەی چەند کچە فۆتۆگرافەرێك
رۆژنامه‌وانى – هه‌ولێر: کچانی فۆتۆگرافەر لە ڕێگەی پێشەنگایەکی فۆتۆگرافییەوە کارەکانیان بە دروشمی ( ئێره، له چاوی کچه فۆتۆگرافهرهکانمانهوه) نمایش...Sep 20, 2017 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ئهژين قادرى فۆتۆگرافه‌ر ماڵئاوايى له ژيان كرد
رۆژنامه‌وانى – سلێمانى: ئەژین قادر کچە رۆژنامەنوس و فۆتۆگرافەر لە شاری سلێمانی ئەمڕۆ بە هۆى نەخۆشیەوە گیانی لە دەستدا. ئەژین قادر ٥ی ئەیلولی ١٩٨٤ لە شاری...Sep 18, 2017 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە كاڵێ ئه‌مين.. ئه‌و كچه فۆتۆگرافهرهى له سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه‌دايه
رۆژنامه‌وانى – هه‌ولێر: كاڵێ ئه‌مين، يه‌كێكه له‌و ژنه فۆتۆگرافهرانهى له ميانى شه‌ڕى داعشدا هه‌وڵيداوه له رێگه‌ى زوومى كامێراكهيهوه...Nov 26, 2014 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە وێنه‌ی فۆتۆگرافه‌رێكی كورد ده‌چێته ریزبه‌ندی سه‌د وێنه‌ى جيهانه‌وه
رۆژنامه‌وانى: وێنه‌یه‌كی فۆتۆگرافه‌رێكی كورد ده‌چێته نێو سه‌د وێنه‌ی جیهانیه‌وه‌و وێنه‌كانیش له‌كتێبێك چاپ ده‌كرێت. سه‌فین حه‌مید فۆتۆگرافه‌ری...Nov 10, 2014 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە چۆن دهبيته فۆتۆگرافه‌رێكى سه‌ركه‌وتوو -5-
رۆژنامه‌وانى: له وانه‌ى پێنجه‌مى “چۆن دهبيته فۆتۆگرافه‌رێكى سه‌ركه‌وتوو”، فۆتۆگرافه‌ر شڤان هه‌ركى باس له جۆره‌كانى وێنه‌ى رۆژنامه‌وانى ده‌كات. بۆ...Oct 20, 2019 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە فۆرمه‌له‌كردنی هێرشی داعش بۆ سه‌ر شه‌نگال له ڕووماڵی ماڵپه‌ڕه‌كانی ڕووداو و كوردسات نیوز و KNN دا: لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌راوردكارییه
Sep 18, 2019 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە بۆ کاڵاکانی ئەوان، مەبن بە کاڵا
Sep 10, 2019 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە جۆرە سووکایەتییەکی دیکەی میدیا بە ژنان بەناوی سوپرایز و کامێرای شاراوە
Jul 17, 2019 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە په‌رله‌مانی كوردستان له ماڵپه‌ڕه تازه‌كه‌یدا مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری ناهێڵیت
Jul 08, 2019 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە به‌رنامه هونه‌رییه‌كان و قسه‌یه‌ك له باره‌ی ئاگرینه‌وه
Jul 05, 2019 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به كشتوكاڵ و ره‌نگدانه‌وه‌یان له میدیا دا
Jul 04, 2019 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە كاتی ئه‌وه هاتووه كه سنورێك بۆ پێگه نه‌شیاوه‌كانی ئینته‌رنیێت له‌كوردستان دابنرێت
May 31, 2019 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە سەمای تەرزە، دوو چیرۆک، دوو نمایش
Apr 28, 2019 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ئه‌رسه‌لان ره‌حمان، ڕۆژنامەنووس و چاودێری میدیا بۆ هاوڵاتی: هه‌ڵپه‌ی میدیا سه‌ریکێشاوه بۆ پێشێلی ئهخلاقیو سووکایه‌تی به مرۆڤ و یاسا
Apr 28, 2019 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە هەواڵێكی كارداشیان بارتەقای سەد هەواڵی سیاسیە
Apr 26, 2019 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە هاووڵاتیان کەناڵەکان سکاڵاباران دەکەن