
رۆژنامه‌وانی – سلێمانی:
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه له‌ئێستادا ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌ناڵی راگه‌یاندنی (بینراو، نووسراو، خوێنراو) هه‌ن، تا چه‌نده توانیویانه كاریگه‌رییان هه‌بێت له‌سه‌ر وه‌رگر؟ PUKmedia ئه‌م ريپۆرتاژهی بۆ ئاماده‌كردوون.
شێواز‌و فۆرم و ناوه‌ڕۆكی میدیایی گۆڕانكاری گه‌وره‌ی به‌سه‌رهاتووه
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا ده‌زگاو كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن روو له‌زیادبوونه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌وترێت كه گوایه ئه‌گه‌ر ده‌زگاكانی میدیا ژماره‌یان زۆربێت ته‌نها سه‌ر لێتێكدانی هاووڵاتیانه؟ ئه‌و بۆچوونه تا چه‌ند راسته؟ د.یه‌حیا عومه‌ر ریشاوی مامۆستا له‌به‌شی راگه‌یاندنی زانكۆی پۆلۆته‌كنیكی سلێمانی به PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ئێستادا شێواز‌و فۆرم و ناوه‌ڕۆكی میدیایی گۆڕانكاری گه‌وره‌ی به‌سه‌رهاتووه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی په‌یدابوونی سۆشیال میدیا‌و میدیای هاووڵاتی و گه‌یشتنی راگه‌یاندن به‌ده‌ست هه‌موو كه‌س و هه‌موو كه‌سێكیش به‌ئاسانی ده‌توانێت هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵدا بكات، له‌به‌رئه‌وه تا راده‌یه‌ك زیادبوونی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن حاڵه‌تێكی ئاساییه، به‌وپێیه‌ی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئامڕازه‌كانی راگه‌یاندن ئاسانتر بووه‌و پێداویستییه‌كانی خه‌ڵكیش بۆ زانینی هه‌واڵ زیاتر بووه. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی یاسایه‌ك و پراسنسیپێكی نه‌گۆڕ نییه بۆئه‌وه‌ی كه بوترێت كهناڵهیهكی راگه‌یاندن ژماره‌یه‌كی دیاریكراو بێت.
زۆربوونی كه‌ناڵه‌كان واقیع و ده‌بێت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین
وتیشی: راسته له‌وانه‌یه لای خه‌ڵكی وا خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت كه زۆربوونی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن زۆروبۆری پێوه دیاربێت، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانرێت ئه‌گه‌ر ئه‌و دیارده‌یه نه‌خوازراویش بێت به‌ڵام بووه‌ته واقیع و ده‌بێت ئێمه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین.
گرنگ ئه‌وه‌یه كامه‌یان كاریگه‌ری هه‌یه
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی زۆربوونی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن چ سوودێك بهبینهرو خوێنه‌رانی كورد ده‌گه‌یه‌نێت؟ د.یه‌حیا وتی: به‌بۆچوونی من لهزۆرییهوه جۆری په‌یدا ده‌بێت، واتا كاتێك ژماره‌ی میدیاكاران زۆر ده‌بن ره‌نگه هه‌ندێكجار كه‌سانی نه‌شاره‌زا بچنه نێو بواره‌كه‌وه، به‌ڵام دواجار ئه‌وه گرنگه كامه‌یان كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر هاووڵاتیان.
هه‌ندێك كه‌ناڵ هاوسه‌نگی خۆیان پاراستووه
له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی تا چه‌ند راسته كه هه‌تاوه‌كو كه‌ناڵ زۆربێت هه‌ر كه‌ناڵێك و كار بۆ لایه‌نێك یان بۆ بابه‌تێكی دیاریكراو ده‌كات و كه‌ناڵه‌كان به‌ش به‌ش ده‌بن؟ د. یه‌حیا وتی: ئه‌وه راسته، له‌ئێستاشدا كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن به‌وشێوه‌یه به‌ره‌و تایبه‌تمه‌ندی ده‌ڕۆن، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كه هه‌موو كه‌ناڵه‌كان به‌و ئاڕاسته‌دا ناڕۆن. به‌وپێیه‌ی هه‌ندێك كه‌ناڵ هه‌یه هاوسه‌نگی خۆیان پاراستووه‌و توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌ش دروستبكه‌ن.
له‌ئێستادا دروستكردنی كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن ئاسانتره له‌چاو رابردوو
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌پرسی زۆربوونی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاند د.ئیبراهیم مامۆستای راگه‌یاندن له‌زانكۆی سلێمانی به PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ڕاستیدا ئێمه له‌قۆناغێكدا ده‌ژین بارودۆخی سیاسی و ئه‌و كێشانه‌ی له‌هه‌رێمه‌كه‌ماندا هه‌ن رێگاخۆشكه‌ره بۆئه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كانی میدیایی زیاتر ببن، به‌وپێیه‌ی له‌ئێستادا دروستكردنی كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن ئاسانتره له‌چاو رابردوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌مپه‌ری یاسایی له‌به‌رده‌مدا نییه.
هه‌ندێك كه‌ناڵ وه‌كو په‌ڵه هه‌وری به‌هار وان
وتیشی: به‌ڕای من ئه‌وه‌ی له‌كۆتاییدا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی دروستده‌كات كۆمه‌ڵێك كه‌ناڵی دیاریكراون، ئه‌وانه‌ن كه به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان جه‌ماوه‌ر بۆ خۆیان رابكێشن، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌ناڵیش هه‌ن وه‌كو په‌ڵه هه‌وری به‌هار وان ماوه‌یه‌كی كه‌م هه‌ن و دواتر داده‌خرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاریگه‌رییان نییه.
ئه‌و كه‌ناڵانه یه‌ك بۆچوونی یه‌كگرتوویان نییه
له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی میدیای كوردی توانیویه‌تی ئه‌و په‌یامه گرنگانه‌ی كه هه‌ن بیانگه‌یه‌نێت؟ د.ئیبراهیم وتی: به‌داخه‌وه ئێستا میدیاكانی دابه‌شبوون به‌سه‌ر چه‌ند بۆچوونێكی جیاجیادا، به‌بۆچوونی منیش ئه‌وه په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌خودی ژینگه‌ی میدیایی له‌كوردستان، به‌وپێیه‌ی ئه‌و كه‌ناڵانه له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و رۆشنبیری و كه‌لتووری یه‌ك بۆچوونی یه‌كگرتوویان نییه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانین بڵێین ئه‌و دۆخه‌ی خولقاوه په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌و ژینگه میدیاییه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن كاری تێدا ده‌كه‌ن.
له‌بواری میدیاییدا ئێمه وه‌كو كورد ئه‌زموونمان كه‌مه
وتیشی: له‌بواری میدیاییدا ئێمه وه‌كو كورد ئه‌زموونمان كه‌مه، به‌وپێیه‌ی ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له‌ڕووی دروستكردنی كه‌ناڵ و ده‌زگای راگه‌یاندنه‌وه كارده‌كه‌ین، هه‌ربۆیه له‌بواری میدیادا زۆرجار هه‌نگاو ده‌نرێت به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك به‌بێ ئه‌وه‌ی پێشتر بیر لهدهرئهنجامهكهی بكرێته‌وه، بۆیه پێده‌چێت هه‌ندێكجار ئه‌و هه‌نگاوانه شكست بهێنن.
ئه‌و كه‌ناڵانه ده‌بنه كه‌ناڵێكی ریكلام ئامێز
د.ئیبراهیم راشیگه‌یاند: به‌ڕای من له‌ئێستادا میدیا له‌وه ده‌رچووه كه ته‌نها سیاسی یان كه‌لتووری یان هه‌ر بوارێكی تر بێت، هه‌ندێكجار ئه‌و كه‌ناڵانه ده‌بنه كه‌ناڵێكی ریكلام ئامێز، بۆنموونه له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی قازانجێك بانگه‌شه بۆ چه‌ندین بابه‌ت له‌چه‌ندین بواردا ده‌كه‌ن.
میدیای كوردی كێشه‌یه‌كی هه‌ره گه‌وره‌ی هه‌یه
هاوكات هه‌ر سه‌باره‌ت به‌پرسی زۆربوونی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن كاروان ئه‌نوه‌ر سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌ركی سه‌ره‌كی میدیا ئه‌وه‌یه چ كاردانه‌وه‌یه‌ك له‌لای وه‌رگر دروستده‌كات، به‌ڵام له‌ئێستادا سه‌رباری ئه‌و هه‌موو پێشكه‌وتنه‌ی له‌بواری ته‌كنه‌لۆژیادا هاتووه‌ته ئاراوه به‌ڵام میدیای كوردی كێشه‌یه‌كی هه‌ره گه‌وره‌ی هه‌یه.
هه‌موو كه‌ناڵه هێنده‌ی یه‌ك رادیۆی سه‌رده‌می شاخ كاریگه‌ری نییه
وتیشی: له‌ئێستادا له‌هه‌رێمی كوردستان به‌كه‌ناڵی (نووسراو، بینراو، خوێنراو)ـه‌وه جگه له‌كه‌ناڵه ئه‌لیكترۆنییه‌كان وه‌كو (وێبسایت و دۆمێن) مۆڵه‌ت دراوه به‌زیاتر له 1200 كه‌ناڵ كاربكه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر باس له‌و كاریگه‌رانه بكه‌ین كه لای وه‌رگر به‌جێی ده‌هێڵن به‌داخه‌وه ده‌ڵێم ئه‌م هه‌موو كه‌ناڵه هێنده‌ی یه‌ك رادیۆی سه‌رده‌می شاخ كاریگه‌ری نییه. له‌وه‌شه‌وه ده‌بێت میدیاكاری كورد بیربكاته‌وه له‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو كه‌ناڵه‌ی هه‌یه بۆ كاریگه‌ریان نیه، ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات كه‌هه‌ر كه‌ناڵه‌ی له‌ناوچه‌یه‌كدا بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌و چه‌ند بابه‌تێكی دیاریكراو كارده‌كات.
ئاماده‌كاران: لانه كاشان و دیار ستار
سه‌رچاوه: PUKmedia
بڵاوبوونه‌وه‌ی: 15/11/2015
تێبینی: به ده‌ستكارییه‌وه وه‌رگیراوه