
رۆژنامەوانى:
ئه‌رسه‌لان ره‌حمان
كايهكانى توێژينه‌وه‌ى ميديايى له هه‌رێمى كوردستان و له ناو كورددا به گشتى پێويستيیان به لێكۆڵينه‌وه و به‌دواداچوونى زياتر و شهنوكهوێكى زانستيیانهى ئه‌وتۆ هه‌يه، كه بۆ داهاتوو رێگهڕۆشنكهرهوه بن و ده‌رفه‌تى ئه‌وه بۆ خوێنه‌وار و فێرخوازان بڕه‌خسێنن تا هه‌م له ئێستا زۆرتر بزانن و هه‌م شوێنپێى داهاتوويى ئه‌زموون و كايهكه له ژيانى گشتيدا ببينن. ئه‌وانيش دهستهوامى بكه‌ن بۆ رۆشنكردنه‌وه‌ى زياترى رێگه‌ى داهاتوو، به‌و شێوه‌يه ده‌كرێت بگوترێت كارێكمان كردووه له خزمه‌تى ئه‌زموونى ئێستا و داهاتوودا.
يه‌كێك له‌و كايانهى ميديا، كه ميدياى كوردى وێڕاى ئه‌زموونكردنى به كرچ و كاڵى و خۆپێوهههڵواسينى تهنگهتاوانهى، شتێكى ئه‌وتۆى له هه‌مبه‌ر نازانێت و ههڕهمهكيیانه و به بێ ئه‌وه‌ى رێچكه زانستييهكهى دۆزيبێته‌وه له‌سه‌ر بنه‌ماى لاساييكردنه‌وه‌ى بێ ده‌ربه‌ستانه كارى پێده‌كات، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر بنه‌ماگه‌لى زانستيیانه كاره‌كه‌ى ناباته پێشێ؛ مه‌سه‌له‌ى راگه‌ياندنى تايبه‌تمه‌نده.
به سرنج‌دان له مێژووى هۆگهلى راگه‌ياندن، ده‌كرێت بگوترێت: مرۆڤایەتی لە هەموو رووەكانەوە رووی لە پێشكەوتن و وردبوونەوەی زیاترە، رۆژ لە دوای رۆژیش مرۆڤ دەرفەتی كەمتر دەبێت و سەرقاڵی، هەمە لایەنی تایبەتمەندییەكان، ئاڵۆزبوونی كێشەكان، فراوانبوونی هۆكار و جۆری كێشەكان بوونەتە هۆیەك بۆ ئەوەی راگەیاندنی گشتی نەتوانێت وەكو پێویست لە ئاستی خواستی تەواوی توێژ و دەستە و كۆمەڵەی نێو كۆمەڵگەدا بێت. هه‌روه‌ها پێویستيی و حەزی وەرگرتنییانی پێ پڕ ناكرێتەوە، ئه‌مه وايكردووه رۆژ له دواى رۆژ بايه‌خى راگه‌ياندنى تايبه‌تمه‌ند رووى له هه‌ڵكشانى زێده بێت.
1-1: ناساندنى راگه‌ياندنى تايبه‌تمه‌ند:
له نێو سه‌رچاوه زانستييهكانى تايبه‌ت به باسى ئه‌م جۆره راگه‌ياندنه پێناسهگهلێكى كورت و هه‌ندێكجار درێژ له باره‌ى ئه‌م چه‌مكه‌وه خراونه‌ته‌ڕوو. ده‌كرێت لێره به ئاماژه‌دان به چه‌ند ناساندنێكيان تێگه‌يشتنێكى گشتيمان بۆ چه‌مكه‌كه له‌لا دروست ببێت.
“رۆژنامهوانييهكى تايبه‌تمه‌نده به يه‌ك بوار له بواره‌كانى جێ بايه‌خى وه‌رگران”.(١) واته پێچه‌وانه‌ى راگه‌ياندنى گشتى، ئه‌م جۆره راگه‌ياندنه كار له‌سه‌ر لايه‌نێك له لايه‌نه‌كانى ژيان و مه‌عريفه‌ى مرۆيى ده‌كات. كه‌واته ده‌توانيين بڵێين: “راگه‌ياندنى تايبه‌تمه‌ند مه‌به‌ست لێيى هه‌موو ئامرازه‌كانى راگه‌ياندنى بينراو، بيستراو، خوێندراوه، كه له بنه‌ڕه‌ته‌وه بايه‌خ به لايه‌نێك له لايه‌نه‌كانى مه‌عريفه‌ى مرۆيى بده‌ن و بگه‌نه جه‌ماوه‌رێكى دياريكراو، كه كۆمه‌ڵه خه‌سڵه‌تێكى هاوبه‌ش له‌نێوانياندا هه‌بێت”(٢).
جيايى ئه‌م جۆره راگه‌ياندنه له‌گه‌ڵ گشتييدا له دوو لايهنهوهيه، له لايه‌ك وه‌رگرى دياريكراو و لهلايهكيش په‌يامێكى دياريكرا و هه‌ڵبژاردنى بوارێكى دياريكراوه. “جۆرێكى تايبه‌ته له رۆژنامه‌وانى، جۆرايهتييهكهى به‌نده به سروشتى ئه‌و په‌يام و ناوهڕۆكهى هه‌يه‌تى و له لايه‌كى ديكه‌وه به‌نده به خواست و ويستى وه‌رگره‌كانى”(٣). به‌و مانايه‌ى، مەبەستمان لێى وردكردنەوەی راگەیاندنی گشتییە لە رووی جۆر و ناوەڕۆكەوە.
كه‌واته “راگەیاندنی تایبەتمەند، ئەو راگەیاندنەیە، كە پەیام و ناوەڕۆكی ئاراستەی توێژێكی دیاریكراو لە جەماوەری بەرفراوان دەكات، لە سەر بنەمای خواست و ویست و پێداویستی جەماوەرە دیاریكراوەكەی، كار دەكات. لە هەوڵی ئەوەدایە بە باشترین شێوە ئامانجەكانی لە رووی رۆشنبیری، پێگەیاندن، خۆشی و كات بەسەر بردن، گەیاندنی زانیاری و هەواڵ، ئاراستەكردن و رێنوێنی بەدیبهێنێت”(٤). به‌و مانايه‌ى هه‌م پهيامهكه دياركراوه و هه‌ميش جه‌ماوه‌رى به ئامانجگيراو دياريكراوه و ئهركهكانيشى هاوشێوه‌ى ئه‌ركه بنه‌ڕه‌تييه‌كانى راگه‌ياندنه به شێوه گشتييه‌كه‌ى و له پاڵ ئه‌وانيشدا چه‌ند ئه‌ركێكى تايبه‌تمه‌ندى هه‌يه، دواتر ئاماژه‌يان پێده‌كه‌ين.
2-1: هۆى سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌كردنى:
سه‌ره‌تاى كاروانى رۆژنامه‌وانى، كه به چاپه‌مه‌نى و هه‌واڵنامه ده‌ستی پێكرد، وه‌ك وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى قۆناغ و هه‌لومه‌رجى ژيانى شارستانى و پێشكه‌وتنى ئامرازگهلى په‌يوه‌ندى و زێدهتربوونى بايه‌خى ئاراسته‌كردنى هۆشهكيیانهى جه‌ماوه‌ر و
وه‌رگران به گشتى، هه‌نگاو به هه‌نگاو، رۆژ له دواى رۆژ گۆڕ‌انى هه‌مه‌لايه‌نه‌ى به‌خۆوه بينى. گۆڕانێك، كه نه‌ته‌نيا ئامراز و ماكينهى راگه‌ياندن، بگره ناوهڕۆك، جۆرى په‌يام و زمانى پهياميشى گرته‌وه. ئه‌و گۆڕانكاريیانه به پێودانگى هه‌لومه‌رجه مێژووييهكانى خۆيان گۆڕانكارى مه‌زن و ئاماژه‌ى پێشكه‌وتنى ژيان له لايه‌ك و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى خواستى قۆناغى مێژووى كۆمه‌ڵگه‌كان بوون.
له نێو كايه‌ى راگهياندندا، هه‌ريه‌ك له داهێنانى ئامێر و په‌ره‌سه‌ندنى ره‌وتى گه‌شه‌كردنى ئامرازه‌كان و هاتنه‌ئاراى بيردۆزه و تيۆرى نوێى گه‌شه‌ى ميديايى وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى قۆناغى مێژووى گه‌شه‌ى ژيارى نه‌ته‌وه و وڵاتان بوونه. ناگونجێت ههڵاوێرى مێژووى ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنه له مێژووى كۆمه‌ڵگه‌كان و پێداويستييه‌كانى قۆناغى ژيانى كۆمه‌ڵايه‌تى، سياسى، رۆشنبيرى، هونه‌ريى،… بكه‌ين.
هه‌ر بۆيه دهبينيين، “چه‌مكى راگه‌ياندنى تايبه‌تمه‌ند به گوێره‌ى سروشتى ديارده سياسى و ئابوورى و كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانى كۆمه‌ڵگه په‌يوه‌ندييه‌كى به‌تينى له‌گه‌ڵ تايبه‌تمه‌ندێتى مهعريفى كۆمه‌ڵگه هه‌يه، به‌و پێودانگه‌ى، كه تايبه‌تمه‌ندێتى به شێوه‌يه‌كى به‌رده‌وام داواكراوه و ته‌نيا خه‌سڵه‌تى راگه‌ياندن نيیه، به‌ڵكو يه‌كێكه له خه‌سڵه‌ته‌كانى پێشكه‌وتنى ژيارى مرۆڤايه‌تى”(٥).
راگەیاندنی تایبەتمەند بە بەراورد لەگەڵ راگەیاندنی گشتی و مێژووی دێرینی راگەیاندن؛ بە هەر سێ شێوەی خوێندراو، بیستراو، بینراو؛ راگەیاندنێكی نوێیە و سه‌رهه‌ڵدانى په‌يوه‌سته به تێنوێتى وه‌رگران بۆ ورده‌كارى و ناوه‌ڕۆكى هه‌مه‌لايه‌نه‌ى په‌يام. “له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنى ئه‌ستێره‌ى تهلهفزيۆنيشدا له ده‌يه‌ى په‌نجاكانى سه‌ده‌ى رابردوو، ئه‌و پرسه هاته ئاراوه، كه پێويسته رۆژنامه و چاپه‌مه‌نييه‌كان خۆيان پێش بخه‌ن و به ته‌رخانكردنى لاپه‌ڕه و پاشكۆى تايبه‌ت و گۆشه‌ى تايبه‌ت وه‌ڵامى هه‌رچى زۆرترى خواستى وه‌رگران بده‌نه‌وه. ئا له‌وێوه گه‌شه به‌و ره‌وته درا، تا راده‌ى ده‌ركردنى گۆڤار و بڵاوكراوه‌ى تايبه‌تمه‌ند”(٦).
دەكرێت لەم چەند خاڵەی خوارەوە، هۆكارەكانی سەرهەڵدانی راگەیاندنی تایبەتمەند بخەینەڕوو، كه هه‌ريه‌ك له “فاروق ابو زيد و ليلى عبدالمجيد” له كتێبهكهياندا به ناوى “الصحافة المتخصصة” به خاڵ باسيان كردووه:
یەكەم: راگەیاندنی تایبەتمەند، ئاماژەیەك، یان دەركەوتەیەك بوو، لە ئەنجامی دابەشبوونی كۆمەڵایەتییانەی كار هاتە كایەوە. بێگومان دابەشكردنی كۆمەڵایەتییانەی كار و گۆڕانی هەلومەرجی كۆمەڵایەتی، فراوانبوونی بوارەكانی ژیانی مرۆڤ، پەیوەستە بە پێشكەوتنی شارستانییەت و رەوشی ژیانی كۆمەڵگە و پەرە گرتنی پەیوەندییەكان و رەنگدانەوەی لەسەر ژیانی مادی و روحی كۆمەڵگە.
دووەم: فراوانبوونی بوارەكانی زانیاری و هۆشیاری كۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بە گشتی: ئەم فراوانبوونە تاڕادەیەكی زۆر بەستراوەتەوە بە رۆژنامەوانی و بزاوتی راگەیاندن لە كۆمەڵگەدا. دەركەوتنی رۆژنامەوانی لە خۆرئاوادا وابەستەی ئابووری و سیاسەت بوو. لە سەرەتادا تەنیا بایەخی بەو دوو بوارە دەدا، دواتر لە ئەنجامی فراوانبوونی چوارچێوەی خوێندن، رۆشنبیری، پێشكەوتنی دابەشكاریی كۆمەڵایەتییانەی كار، دەركەوتنی رادیۆ و تەلەفزیۆن و پێشكەوتنی بەردەوامی ئەو ئامرازانەی راگەیاندن، تا ئەو رادەیە راگەیاندن بووە سەرچاوەی مەعریفە بۆ بوارەكانی دیكەی ژیان وەك: وەرزش، زانست، ژینگە، تەكنۆلۆژیا، تەندروستی، باری كۆمەڵایەتی، ئابووری، رۆشنبیری…هتد، ئیدی راگەیاندنی گشتی لە توانستیدا نەما رۆشنایی زیاتر و قوڵتر لە بارەی ئەو بابەتانەوە بخاتەڕوو، تەنیا رواڵەتیانە مەسەلەكانی دەخستەڕوو.
سێیەم: فراوانبوونی ئەو چوارچێوە جوگرافییەی، كە رووماڵى راگەیاندنی پێدەگەیشت: قەتیسبوونی سەرەتا لە چوارچێوەیەكی جوگرافی بەرتەنگدا و دواتر بەزاندنی سنوورەكان و تا دەگات بە فراوانبوونی و دەستڕاگەیشتنی بە هەموو سووچێكی ئەم جیهانە.
چوارەم: رووداوەكان، دیاردەكان، گۆڕانكارییەكان، سادەیی و ساكاری یەكەمجارییان لەدەستدا، بە هۆی فاكتەرە بابەتی و خودییە جۆراوجۆرەكانەوە زۆر ئاڵۆز بوون، راگەیاندنی گشتی لە توانایدا نەبوو چارەسەری گونجاو دەستنیشان بكات، وەڵامی خواستی وەرگر بداتەوە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی؛ زەروورەتی سەرهەڵدانی راگەیاندنی تایبەتمەند، بێتە كایەوە.
پێنجەم: بڵاوبوونەوەی خوێندەواری و فراوانبوونی بوارەكانی مەعریفە: بۆ نموونە ئەگەر راگەیاندنی گشتی سەرەتا بەسترابێتەوە بە مێژووی دەركەوتنی چینی ناوەند بە تایبەتی دوای سەرهەڵدانی شۆڕشی پیشەسازیی لە ئەوروپا، ئەوا راگەیاندنی تایبەتمەند، پەیوەستە بە فراوانبوونی قەوارە و پێگەی چینی ناوەند و بڵاوبوونەوەی خوێندەواری و پەرەسەندنی هەندێك بابەتی جێی بایەخ لە لای ئەو توێژە و هەمه‌جۆر بوونی بایەخ و ئاست و دەركەوتنی پسپۆڕی جۆراو جۆر لە ناو ئەو توێژەدا.
شەشەم: رۆشنبیری و كاریگەریی رۆشنبیریی رووی لە گەشە كرد و ئەو رۆشنبیرییەی، كە خوێندەواری بووبووە كۆڵەگەی هاتنە ئاراى؛ رۆژ لە دوای رۆژ گەشەی دەكرد. بایەخی زێدەتر دەبوو. لێرەدا راگەیاندنی گشتی دەستەوەستان بوو لە وەڵامدانەوەی پێداویستییەكانی ئەو رۆشنبیرییە و توانای قوڵبوونەوە و وردبوونەوەی زیاتری لە كێشە رۆشنبیرییە هاوچەرخەكان نەبوو، نەیدەتوانی هاوتای گەشە و فراوانبوون و قوڵبوونەوەی رۆشنبیری رێگە تەی بكات.
حەوتەم: زیادبوونی گرنگی راگەیاندن بۆ توێژە رۆشنبیر و خوێندەوارەكان به‌جۆرێك، راگەیاندنی گشتی لە توانایدا نەما بە شێوەیەكی فراوان پێداویستی ئەو توێژانە دابین بكات، هەرچەند هەوڵی دا لە رێگەی تەرخانكردنی لاپەڕەی تایبەت لە رۆژنامە و كردنەوەی دۆسییەی تایبەت لە گۆڤارەكان و تەرخانكردنی بەرنامەی تایبەت لە رادیۆی و تەلەفزیۆنەكاندا بۆ پڕكردنەوەی خواستی ئەو توێژە روولەفراوانبوونانەی كۆمەڵگە، بەڵام دادی نەدا و ئەمەش رێگەی خۆشكرد بۆ دەركەوتنی شێوازێكی دیكە لە راگەیاندن كە ئەویش راگەیاندنی تایبەتمەند بوو.
هەشتەم: فراوانبوون و پێشكەوتنی بوارەكانی ژیان و چالاكییە رۆشنبیری، مرۆیی، كۆمەڵایەتی و زانستییەكان بە ئامانجی دەستەبەركردنی ژیانێكی كامڵتر و باشتر. لە قۆناغێكدا راگەیاندنی گشتی هەوڵیدا لە رووی بابەت، هەواڵ و زانیاری سەرەتاییەوە رووماڵی ئەو بوارانە بكات. سەرەتا رۆژنامەكان لاپەڕەی تایبەتییان بۆ رووماڵی ئەو بابەتانە تەرخان دەكرد، بەڵام دواتر هاوڕێ لەگەڵ پێشكەوتنەكاندا گۆڤار و بڵاوكراوەی تایبەت بەو بوارانە بڵاوبوونەوە.
نۆیەم: لە رۆژگاری ئەمڕۆماندا بە گشتی رۆڵی میدیا لە ژیانی تاك و كۆمەڵدا زیادیكردووە. ئەو هێزانەی لە پشت میدیاوە كار دەكەن ئامانجییان ئەوەیە زۆرترین كاریگەریی لەسەر توێژەكانی كۆمەڵ، ژیانی تایبەتی و گشتی تاك و كۆمەڵ دروست بكەن. ئەو هێزانە گرنگی و بایەخی میدیایی تایبەتمەندییان بۆ دەركەوت؛ بۆیە لەو رێگەیەوە لە هەوڵی ئەوەدان بە كوالێتیيەكی باشتر و بە شێوەیەكی ورد و هەمەلایەن ئامانجەكانییان بەدەست بهێنن(7).
وێڕاى ئه‌م هۆكارانه هۆكارگه‌لێكى ديكه‌ش هه‌بوون كه پاڵيان به ره‌وته مێژووييه‌كه‌ى راگه‌ياندنى گشتييه‌وه نا بۆ ئه‌وه‌ى بپرژێته سه‌ر تايبه‌تمه‌ندێتى له ده‌ستنيشانكردنى په‌يام و جه‌ماوه‌رى به ئامانجگيراوا له‌وانه: ده‌ركه‌وتنى رۆژنامه ميلـلييهكان، دامه‌زراندنى ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ، هاتنهئارايى رۆژنامه‌وانى كه‌مينه ئاينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كان، به‌شدارى ژنان له ميديا و هاتنيان بۆ ناو ئه‌و كايهيه، زيادبوونى ژماره‌ى دانيشتووان، ده‌ركه‌وتنى زنجيره رۆژنامه‌وانييه‌كان به تايبه‌تى له ئه‌مريكا(٨). هه‌روه‌ها ململانێى فيكرى و ئايدۆلۆژى و سياسى نێوان به‌ره جياوازه‌كانيش هۆكارێكى ديكه‌ى يارمه‌تيده‌ر بوو له گه‌شه‌ى ئه‌م جۆره راگه‌ياندنه(٩). كرانه‌وه‌ى زياتر و ئازادى چاپهمهنيش رێگهخۆشكهرێكى ديكه بوو، به‌و پێيه‌ى “پێشكه‌وتن و گه‌شه‌ى كۆمه‌ڵگه هاوچه‌رخه‌كان له‌سه‌ر سێ بنه‌ماى دادوه‌رى سه‌ربه‌خۆ، رۆژنامه‌وانى ئازاد و سه‌ربه‌خۆ، كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى چالاك و به‌هێز به‌نده”(١٠).
3-1: جۆره‌كانى راگه‌ياندنى تايبه‌تمه‌ند:
هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تادا راگه‌ياندنى تايبهتمهندمان له راگه‌ياندنى گشتى جياكرده‌وه، لێره‌شه‌وه پێويسته ئه‌و بڵێين، كه راگه‌ياندنى تايبهتمهنديش له نێو خۆي‌دا چه‌ند جۆرێكى هه‌يه و راستتر بڵێين به سروشتى ئامرازه‌كانى راگه‌ياندن له دوو تا سێ شێوه خۆى ده‌نوێنێت.
به گوێره‌ى راپۆرتى رێكخراوى يونسكۆ له باره‌ى گه‌شه‌كردنى راگه‌ياندنى تايبه‌تمه‌ند، ئه‌م جۆره له راگه‌ياندن به دوو شێوه له رۆژنامه‌وانى چاپكراودا ده‌رده‌كه‌وێت، كه ئه‌وانيش: يه‌كه‌م: ئه‌و چاپكراوانهى تايبه‌تمه‌ندى گشتيين و ئامانجيان گه‌ياندنى پهيامه به جه‌ماوه‌رێكى به‌رفراوان و دووه‌ميشيان ئه‌و چاپكراوانهيه كه تايبهتمهندن و ئامانجيان گه‌ياندنى پهيامه به جه‌ماوه‌رێكى دياريكراو. به گوێره‌ى راپۆرته‌كه‌ى يونسكۆ له‌م ساڵانه‌ى دواييدا شێوه‌ى يه‌كه‌م تووشى ئاسته‌نگ بووه و زێده‌تر ئه‌و چاپكراوانهى خودان بايه‌خى تايبهتين و روويان له جه‌ماوه‌رى دياريكراوه گهشهيان سه‌ندووه(١١).
له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و راستييه ده‌كرێت دوو جۆرى سه‌ره‌كى له چاپكراوى تايبه‌تمه‌ند هه‌ژمار بكه‌ين، ئه‌وانيش:
يه‌كه‌م: ئه‌و چاپكراوانهى بابه‌تێكى دياريكراو ئاراسته‌ى جه‌ماوه‌رێكى دياريكراو ده‌كه‌ن، وه‌ك چاپكراوهكانى ژنان، ئهندازياران، پزيشكان، منداڵان..
دووه‌م: ئه‌و چاپكراوانهى بابه‌تێكى دياريكراو ئاراسته‌ى جه‌ماوه‌رێكى گشتى ده‌كه‌ن، وه‌ك چاپكراوه وه‌رزشى و هونه‌رى و رۆشنبيرييه‌كان و …هتد(١٢)
ئه‌مه بۆ چاپكراو، ده‌كرێت راديۆى تايبه‌ت به بوارێك هه‌بێت، یان به‌رنامه‌ى راديۆيى تايبه‌ت به بوارێك، تايبه‌ت به جه‌ماوه‌رێكى دياريكراو هه‌بێت. به وێنه‌ى ئه‌و به‌رنامه راديۆيانهى په‌يامێكى ته‌ندروستى، يان وه‌رزشى، يان كۆمه‌ڵايه‌تى و ..هتد ئاراسته‌ى توێژێكى دياريكراو ده‌كه‌ن.
بۆ تهلهڤزيۆنيش وه‌ك ئامرازێكى راگه‌ياندنى بينراو هه‌مان شته و ده‌گونجێت كه‌ناڵێكى تايبه‌ت به بوارێك هه‌بێت و پهيامهكهى ئاراسته‌ى جه‌ماوه‌رێكى دياريكراو بكات.
له ميدياى ئهليكترۆنيشدا هه‌مان رێچكه گيراوه‌ته به‌ر و ماڵپه‌ڕه ئه‌ليكترۆنييه‌كان تا دێت زياتر روو له تايبه‌تمه‌ندێتى ده‌كه‌ن، به‌تايبه‌تى به هۆى ئه‌و ئاسانكاريهى له جياكردنهوهى به‌سته‌ره‌كان و دياريكردنى به‌شه‌كان بۆ به‌كارهێنه‌رانى ئينته‌رنێت له به‌رده‌ست دايه. به جۆرێك هه‌ندێك ماڵپه‌ڕ وێڕاى گشتى بوونهكهيان، چه‌ندين به‌سته‌رى تايبه‌تيیان به لايه‌نێك له لايه‌نه‌كانى ژيان، يان پێكهاته‌يه‌كى كۆمه‌ڵگه، يان ته‌مه‌نێكى دياريكراو، یان پيشه‌يه‌كى دياريكراو هه‌يه و له رێگه‌ى ئه‌و به‌سته‌ره تايبهتييانهوه جه‌ماوه‌رى دياريكراو ده‌ستيان به پهيامهكان راده‌گات.
لێره‌وه بۆمان روون ده‌بێته‌وه، كه راگه‌ياندنى تايبه‌تمه‌ند ده‌كرێت گشتى بێت، به‌و مانايه‌ى له رێگه‌ى كه‌ناڵێكى تايبه‌تييه‌وه په‌يامێكى تايبه‌تى ئاراسته‌ى جه‌ماوه‌رێكى به‌رفراوان بكات. وه‌ك چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ى گۆڤارێكى ته‌ندروستى، كه هه‌موو پزيشكه‌كان و په‌رستاران و شاره‌زايانى بوارى ته‌ندروستى سوودى ليوهربگرن.
یان ده‌كرێت راگه‌ياندنى تايبه‌تمه‌ند تايبهتمهندتر بێت و په‌يامێكى دياريكراو له رێگه‌ى كه‌ناڵێكى دياريكراو ئاراسته‌ى جه‌ماوه‌رێكى دياريكراو بكات. وه‌ك ئه‌و گۆڤارانه‌ى له بوارى ته‌ندروستى ده‌رده‌چن، به‌ڵام په‌يامه‌كه‌يان تايبه‌ت به پرسى نه‌خۆشييه‌كانى چاو و دوایهمين پێشكه‌وتنى زانستى ئه‌و بوارهيه، لێره‌دا ته‌نيا پزيشكه‌كانى پسپۆڕى چاو سوودى لێوه‌رده‌گرن و پهيامهكه بۆ ئه‌وانه نه‌ك بۆ هه‌موو پزيشكێك.
راگه‌ياندنى تايبه‌تمه‌ند به هه‌ردوو شێوه‌كه‌ى ده‌كرێت له‌م چه‌ند خاڵه‌ى خواره‌وه پۆلێن بكرێن:
1- پۆلێنبه‌ندى له‌سه‌ر بنه‌ماى ته‌مه‌ن، منداڵ، گه‌نج، به‌ساڵاچوو، لێره‌دا باش‌ترين و گونجاوترين ئامراز بۆ گه‌ياندنى په‌يامێكى تايبه‌تى به‌و توێژانه‌ى ته‌مه‌ن ده‌ستنيشان ده‌كرێت و كاره‌كه پێويستى به ورده‌كارى و شاره‌زايى و پسپۆڕێتى هه‌يه.
2- پۆلێنبه‌ندى له‌سه‌ر بنه‌ماى پيشه: مامۆستا، فێرخواز، ئه‌ندازيار، پزيشكان، په‌رستاران، هونه‌رمه‌ندان، وه‌رزشكاران، فه‌رمانبه‌ران،.. هتد. به شێوه‌يه‌كى گشتى بۆ ئه‌و توێژانه زياتر پاشكۆى تايبه‌ت له رۆژنامه‌كان یان گۆڤارى خولى تايبه‌ت چاپ و بڵاو ده‌كرێنه‌وه.
3- پۆلێنبه‌ندى له‌سه‌ر بنه‌ماى زانست: به گوێره‌ى تايبه‌تمه‌ندێتى زانسته‌كان، وه‌ك پزيشكى، فيزيا، كيميا، زمانناسى، ده‌روونزانى، ياسا، رۆژنامه‌وانى په‌يام دهگهيهنرێت. ئه‌و په‌يامه‌ى مه‌به‌سته بگهيهندرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى جه‌ماوه‌ره‌كه دياريكراوه، پهيامهكه هه‌مه‌لايه‌ن و روانگهقوڵه و ته‌نانه‌ت ئه‌و زمانه‌ى به‌كارده‌هێنرێت بۆ گه‌ياندنى په‌يام زمانێكى باڵايه و زياتر بۆ گه‌ياندنى په‌يام گۆڤارى خولى مانگانه، يان وه‌زرى، يان ساڵانه چاپ و بڵاو ده‌كرێته‌وه.
4- پۆلێنبه‌ندى له‌سه‌ر بنه‌ماى ناوچهيى و جوگرافى: به وێنه‌ى ئه‌و چاپكراوانهى په‌يامه‌كه‌يان بۆ سنوورى جوگرافى گوندێك، شارۆچكهيهك، شارێك، هه‌رێمێك، يان وڵاتێكه و تێياندا په‌يامێكى دياريكراو ئاراسته‌ى جه‌ماوه‌رێكى فراوان ده‌كرێت.
5- پۆلێنبه‌ندى له‌سه‌ر بنه‌ماى ره‌گه‌زى: ئه‌و جۆره راگه‌ياندنه ده‌گرێته‌وه، كه پهيامهكهى ئاراسته‌ى ره‌گه‌زێكى دياريكراو له وه‌رگر ده‌كات، چاپكراوه‌كان و ميدياى ژنان به گشتى ده‌كرێت بخرێنه ئه‌م چوارچێوه‌يه‌وه.
6- پۆلێنبه‌ندى له‌سه‌ر بنه‌ماى ئايدۆلۆژى و فيكرى: ئه‌و جۆره ميديايانه ده‌گرێته‌وه، كه پهيامه دياريكراوهكهى خۆيان ئاراسته‌ى هه‌ڵگرانى پهيڕهوانى ئايدۆلۆژيا و فيكرهيهكى دياريكراو ده‌كه‌ن، وه‌ك ميديا ئايدۆلۆژييه‌كانى ئيسلامى و چه‌په‌كان.
7- پۆلێنبه‌ندى له‌سه‌ر بنه‌ماى نه‌ته‌وه‌يى: ئه‌م جۆره راگه‌ياندنه زياتر له‌و وڵاتانه‌دا هه‌يه، كه پێكهاته‌ى نه‌ته‌وه‌يى جياجيايان تێدا هه‌ن، به نموونه ئه‌و گۆڤار و چاپكراوانهى بۆ پێكهاته‌يه‌كى دياريكراو چاپ و په‌خش ده‌كرێن.
8- پۆلێنبه‌ندى له‌سه‌ر بنه‌ماى ئاستى خوێندن: ئه‌و به‌رنامه راديۆى، ته‌له‌فزيۆنى، ماڵپه‌ڕه ئه‌ليكترۆنى، گۆڤار و رۆژنامانه‌ى بۆ ئاستێكى دياريكراوى خوێندن چاپ و په‌خش و بڵاوده‌كرێنه‌وه وه‌ك گۆڤارى تايبه‌ت به فێرخوازانى سه‌ره‌تايى، ناوه‌ندى، ئاماده‌يى، زانكۆ..
9- پۆلێنبه‌ندى له‌سه‌ر بنه‌ماى ئابوورى: وه‌ك چاپكراوه رێكلامييهكان به هه‌ردوو شێوه‌ى رێكلامى بازرگانى و خزمه‌تگوزارى.
10- پۆلێنبه‌ندى له‌سه‌ر بنه‌ماى بواره‌كانى ژيان: وه‌ك ئابوورى، سياسه‌تى ناوخۆى و ده‌ره‌كى، كۆمه‌ڵايه‌تى، فه‌رهه‌نگى، نه‌وت، كشتووكاڵى، وه‌به‌رهێنانى ناوخۆى و بيانى..
11- پۆلێنبه‌ندى له‌سه‌ر بنه‌ماى ياد و بۆنه جياجياكان: بۆنموونه ئه‌و چاپكراو و بڵاوكراوه و به‌رنامه تايبه‌تانه‌ى له بۆنه‌كاندا په‌خش و بڵاو كرێنه‌وه، لێره له هه‌رێمى كوردستاندا زۆر جار له يادى كاره‌ساتێك يان رۆژێكى دياريكراو له مێژووى خه‌ڵكى كوردستاندا چاپكراوى تايبه‌تى ده‌بينين، وه‌ك ئه‌و بڵاوكراوانهى به شێوه‌يه‌كى خولى ساڵانه له يادى ئه‌نفال و كيميابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ونه به‌رچاو. له‌و رۆژه‌دا لايه‌نى نێره‌ر په‌يامێكى دياريكراوى هه‌يه و ده‌يه‌وێت بيگه‌يه‌نێت به جه‌ماوه‌ر.
1-4: پێويستييه‌كانى راگه‌ياندنى تايبه‌تمه‌ند:
له‌به‌ر ههستيارى راگه‌ياندنى تايبه‌تمه‌ند و جياوازبوونى په‌يام و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى له راگه‌ياندنى گشتى ئه‌م كايهيى بوارى راگه‌ياندن پێويستى تايبه‌تى هه‌يه و ناكرێت سه‌رپێيانه كارى له‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵكو هه‌تا وردى و ديقه‌ت و رێچكه‌ى زانستى له هه‌مبه‌ر بگيرێته به‌ر باشتر به ئامانج ده‌گات و بگره زياتر و زووتر ئامانج ده‌پێكێت و پهيامهكه وه‌كو خۆى ده‌گات و كاريگه‌رى به‌جێده‌هێڵێت. كه‌واته ئه‌و پێويستييانه چين:
1- داڕشتنى په‌يام: ئه‌و پهيامه كامه‌يه، كه نێره‌ر ده‌يه‌وێت بيگه‌يه‌نێت، پێويسته پهيامهكه له رستهيهكدا كورت و پوخت دابڕێژرێته‌وه. تا په‌يام روونتر بێت، ئامانج زووتر وهدى دێت.
2- ده‌ستنيشانكردنى جه‌ماوه‌ر: ئه‌و جه‌ماوه‌ره كێيه كه به ئامانجگيراوه و پهيامهكهى ئاراسته ده‌كرێت، چ ره‌گه‌زێكه، چ ته‌مه‌نێكه، سه‌ر به چ پيشه و گروپێكى كۆمه‌ڵايه‌تى و هه‌ڵگرى چ ناسنامه، بڕوانامه و ئاستێكى خوێندنه.
3- ده‌ستنيشانكردنى ئامرازى راگه‌ياندن: كامه يه‌ك له ئامرازه‌كانى راگه‌ياندن توانستى ئه‌وه‌ى هه‌يه ئه‌و پهيامه بگه‌يه‌نێته ئه‌و جه‌ماوه‌رى به ئامانجگيراوه.
4- راگه‌ياندنى تايبه‌تمه‌ند ههڕهمهكيیانه نيیه و پێويستى به پلانێكى وردى زانستيیانه هه‌يه: ئه‌و پلانه ده‌كرێت دابه‌شكارى بكرێت بۆ هه‌رسێ جۆرى مه‌ودا كورت و مامناوه‌ندى و پلانى درێژخايه‌ن.
5- راگه‌ياندنى تايبه‌تمه‌ند پێويستى به كاديرى تايبه‌تمه‌ند هه‌يه: زۆر جار ئه‌مه كێشه‌ى گه‌وره‌ى به‌رده‌م سه‌ركه‌وتنى راگه‌ياندنى تايبه‌تمه‌نده، چونكه ئه‌و كه‌سانه‌ى رۆڵى كاره‌كته‌رى به‌ڕێوبردنى راگهياندنهكه ده‌گێڕن خۆيان هيچ تايبهتمهندييهكيان نيیه، ئه‌مه وايكردووه، راگهياندنهكه به لاڕێدا به‌رن و وه‌ك پێويست نه‌توانن پهيامهكه دابڕێژنه‌وه و ئاراسته‌ى وه‌رگرى بكه‌ن. له هه‌نگاوى دواتردا باس له خه‌سڵه‌تى ئه‌و رۆژنامه‌وانانه ده‌كه‌ين، كه له بوارى راگه‌ياندنى تايبهتمهنددا كار ده‌كه‌ن.
6- راگه‌ياندنى تايبه‌تمه‌ند پێويستى به پێشكه‌وتن و سه‌رچاوه‌ى تازه‌ى رۆژنامه‌وانى هه‌يه: له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كايه‌ى ميديا به گشتى كايهكى هه‌ستياره و رۆژ له دواى رۆژ لێكۆڵينه‌وه‌ى نوێ و تيۆرى زانستى نوێ دێنه گۆڕێ پێويسته هه‌ڵسووڕاوانى راگه‌ياندنى تايبه‌تمه‌ند له‌و بواره غافڵگير نه‌بن و به‌رده‌وام به‌دواى زانيارى تازه له بواره‌كه‌ى خۆيان‌دا بگه‌ڕێن.
7- راگه‌ياندنى تايبه‌تمه‌ند پێويستى به زمانێكى گونجاو هه‌يه، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت به ئاسانى بگاته وه‌رگرانى. ده‌كرێت زمانى گۆڤارێكى زانستى تايبه‌ت به فيزياى گه‌ردوونى زمانى باڵا و ته‌واو زانستى بێت، چونكه خوێنه‌رانى وه‌ها گۆڤارێك پسپۆڕێتيان له بوارى زانستى فيزياى گه‌ردوونى هه‌يه، به‌ڵام گۆڤارێكى زانستى تايبه‌ت به فيزيا بۆ فێرخوازانى به‌شى فيزياى زانكۆ پێويسته به زمانێكه بڵاوبكرێته‌وه، كه له ئاستى تێگه‌يشتنى ئه‌و فێرخوازانه‌دا بێت.
8- راگه‌ياندنى تايبه‌تمه‌ند پێويستى به هه‌ماهه‌نگى و په‌يوه‌ندى به‌رده‌وام هه‌يه له‌گه‌ڵ پسپۆڕانى ئه‌و بواره تايبهتمهندهى هه‌ڵبژێردراوه و كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت بۆئه‌وه‌ى ئه‌و پسپۆڕانه له باره‌ى تازه‌كردنه‌وه‌ى په‌يام و تيۆريزهكردنى هه‌نگاوه‌كانى گه‌ياندنى په‌يام هاوكار بن(١٣).
1-5: پێكهێنەرەكان، یان ستوونەكانی راگەیاندنی تایبەتمەند
له باره‌ى پێكهێنه‌ره‌كانى راگه‌ياندنى تايبهتمهندهوه له كتێبه‌كه‌ى “فاروق ابو زيد و ليلى عبدالمجيد”، به ناوونيشانى “الصحافة المتخصصة”، به وردى باسى هه‌ر سێ پێكهێنه‌رى سه‌ره‌كى راگه‌ياندنى تايبه‌تمه‌ند كراوه كه بريتين له “بوارێكى تايبه‌ت، بابه‌تێكى دياريكراو، رووداوێكى تايبه‌ت” و لێره‌دا به گوشراوى به سوودوه‌رگرتن له‌و سه‌رچاوه‌يه زانيارييه‌كان ده‌گوازينه‌وه.
یەكەم: بوارێكی تایبەت:
ژیانی كۆمەڵگە وەك كەشتیيەكی فرە رەنگ و فرە بواری جۆراوجۆرە، ژیانی هەر كۆمەڵێك هاو واتا و رەنگدانەوەی خەسڵەتەكانی بوارە جۆراوجۆرەكانی ژیانە. بوارەكانی ژیان هەمەجۆرن. هەمەجۆرییان وابەستەی هەمەجۆری چالاكییە مرۆییە جیاوازەكانن. چالاكی ئابوورییانەی مرۆ، بنەمای بوونی بواری ئابووری دەڕەخسێنێت. چالاكی سیاسییانەی مرۆ، بنەمای بوونی بواری سیاسی دەڕەخسێنێت و بۆ هەموو لایەنەكانی دیكەی ژیانیش هەمان رێسا راستە.
هەریەك لەو بوارانە لەسەر بنەمای هێندێك پێودانگ، تایبەتمەندێتى خۆی وەردەگرێت و گرنگترین ئەو پێودانگانەش ئەمانەن:
رێگاكانی دەستنیشانكردنی سروشت و پێودانگی خەسڵەتی هەر بوارێك
1 – سروشت و جۆری ئەو یاسایانەی كاریان پێدەكرێت و ژیانیان لەو بوارەدا رێكخستووە.
2 – سروشت و جۆری ئەو هێزانەی كاردەكەن و بزوێنەری ژیانن لەو بوارەدا.
3 – پلەی پێشكەوتنی وەدەستهاتوو لەو بوارەدا.
4 – سەنگ و پێگەی ئەو بوارە لە ژیانی تاك و كۆمەڵدا.
5 – جۆری ئەو كەسایەتییانەی لەو بوارەدا چالاكن.
6 – میكانیزمی گرتنەبەری بڕیار و دروستكردنی بڕیار لەو بوارەدا.
7 – تێڕوانین و هەڵسەنگاندنی كۆمەڵگە بۆ ئەو بوارە.
8 – قەوارەی ئەو توێژە كۆمەڵایەتییەی كە ئەو بوارە دەیگرێتەوە.
9 – جۆر و سروشتی ئەو پێویستییانەی لەو بوارەدا هەوڵی بەدیهێنانییان دەدرێت.
بوونی ئەو پێوەدانگانەو لە بەرچاوگرتنییان سروشتی هەریەك لە بوارەكانی ژیان دیار دەكات، پێویستە لێكۆڵینەوەی زانستی و بەرنامە بۆداڕێژراو لە بارەی ئەو بوارانە و لەسەر بنەمای زانستی مامەڵەی لەگەڵدابكرێت و بزانیین چۆن مامەڵەی لەگەڵ دەكەین، چۆن چارەسەری كێشەكانی دەكەین، ئاراستەی هەنگاوەكانی داهاتوو چۆن دیاریدەكەین. لەو رووەوە پێويسته راگەیاندنی تایبەتمەند چالاكییەكی داهێنەرانەی هه‌بێت و لەسەر بنەمای كارلێكردنی داهێنەرانە لەگەڵ واقیعی بابەتيی لە بواری دیاریكراو كار بكات.
لەو چوارچێوەیەشدا راگەیاندنی تایبەتمەند سێ ئەركی سەرەكی هەیە:
1-6: ئەركەكانی راگەیاندنی تایبەتمەند
ا – بەدەستهێنانی تێڕوانینی گشتی بۆ ژیانی كۆمەڵگە، ئەمە دەبێتە دەرچەی ستراتیژی راگەیاندنی گشتی، پێویستە راگەیاندنی تایبەتمەندیش هەیبێت و بیكاتە بنەمایەك بۆ سیاسەت و بەرنامە و پلانی راگەیاندنی خۆی و لەو بوارانە جێبەجێی بكات.
ب – بە قوڵی درككردن بە تایبەتمەندییەكانی هەر بوارێك لە بوارەكانی ژیانی گشتی و وشیاری قوڵ لە بارەی خەسڵەت و تایبەتمەندییەكانی هەریەك لەو بوارانە و رێزگرتنی ئەو ئیعتبارانەی كە جڵەوی سروشتی ژیانی كۆمەڵگەیان بەدەستەوەیە.
ج – پێكگەیشتنی بە رێگەیەكی داهێنەرانە، بە جۆرێك لەگەڵ سروشتی تایبەتمەندی بوارەكە بگونجێت، كە كاری لەسەر دەكات.
لێرەدا پێویستە بۆ جێبەجێكردنی ئەو سێ ئەركە راگەیاندنی تایبەتمەند خۆی لە گرفت و كێشەكان بپارێزێت و نەچێتە باری داڕووخان و پەراوێز بوونەوە.
ئەمەش لەم رێگایانەی خوارەوە دەكرێت:
1 – پێشكەشكردنی چارەسەری تەندروست بۆ كێشەكانی هەڵقوڵاو لە نێوان گشتی و لاوەكیی و تایبەتمەند و گشتی.
2 – نەمانەوە لە بازنەی گشتی و هەمووەكی و خوو نەگرتن بە دروشم و بێتوانایی لە گەیشتن بە واقیعی بەرهەست و مامەڵە لەگەڵ كردنیی، ئەگەر ئەوە روویدا، ئەوا راگەیاندنی تایبەتمەند دەبێتە راگەیاندنی گشتی و موتڵەق و دروشمەكان باڵی بەسەردا دەكێشن.
3 – روونەچوون و زیادە وردنەكردنەوەی شتەكان لەسەر حسابی تێڕوانیینی گشتی بۆ مەسەلەكان خۆیان و شێواندنی وێنەی گشتی بابەتەكان، بە هۆی ئەوەی راگەیاندنی تایبەتمەند وێنا گشتییەكە فەرامۆش بكات و لە بازنەی وردەكارییەكاندا بخولێتەوە، چونكە ئەمە وێڕای كات كوشتن دەبێتە هۆی بە هەدەر دانی توانا و دارایی، پەیامی راگەیاندنەكەش دەشێوێنێن، رەنگە كێشەی دیكەش بخوڵقێنێت.
4 – دووركەوتنەوە لە شێوازی چەقبەستووی راگەیاندنی بوارەكانی دیكە، سەپاندنی تایبەتمەندی شێوازی گونجاو بۆ ئەو بوارەی كاری تێدا دەكەین. هەڵبژاردنی شێوازی پێشكەوتوو، كە بتوانێت وەڵامی گۆڕانكارییەكانی ئەو بوارانە بداتەوە.
ئەو ئیعتبارانەی كە لە بارەی هەر بوارێكەوە خستمانەڕوو زۆر گرنگە لەبەرچاو بگیرێن لەوانە:
1 – دەستنیشانكردنی ستراتیژێكی گەنجاوی راگەیاندن.
2 – دەستنیشانكردنی سیاسەت و پلان و بەرنامەی راگەیاندنی گونجاو.
3 – دەستنیشانكردنی قەبارە و جۆر و ئاستی ئەو دەزگا راگەیاندنەی، كە پێویستە.
4 – دەستنیشانكردنی جۆر و سروشتی كادیری راگەیاندن.
5 – دەستنیشانكردنی جۆر و چۆنیەتی ئەو بابەتی راگەیاندنەی دەخرێتەڕوو و رێگاكانی كۆكردنەوەی زانیاری و ئاست و شێوازی خستنەڕووی بۆ وەرگر.
6 – دەستنیشانكردنی جەماوەری بە ئامانجگیراو.
7 – دەستنیشانكردنی رێگا و میكانیزمەكانی قەناعەتپێكردن و كاریگەری دروستكردن لەسەر جەماوەر.
دووەم – بابەتێكی تایبەت:
تایبەتمەندییەكانی بوار كە لەسەرەتاوە ئاماژەمان پێكرد و خەسڵەتەكانی ئەو بوارە، بابەت یان تەوەری سەرەكی كاری میدیا دەسەپێنێت. مەبەست لە بابەت چیرۆكە، باسێك، پرسێك، دیاردەیەك، رووداوێك.. كه ناوه‌ڕۆكى پهيامهكهى هه‌ڵگرتووه دەگرێتەوە. خەسڵەتەكانی بواری سیاسیی جیایە لە خەسڵەتەكانی بواری زانستی، بۆ نموونە لە بواری سیاسی‌دا هەریەك لە تایبەتمەندییەكانی هەستیاری، خێرایی، گۆڕانی بەردەوام، بەرپرسیارێتی، مەترسی، پێچ و پەنا، نەرمی، جۆری بابەتەكە، سروشتی سەرچاوەكان، .. توانایی خوێندنەوە و شرۆڤە و لێكدانەوەی بیروڕا جیاجیاكان، سروشتی كەسایەتییە كاراكان جیاوازی هەیە لەگەڵ بوارێكی زانستی، كە خەسڵەتی چەسپاوی رێژەی، وردی، جۆرێتی، سەرچاوە، جەماوەر، سروشتی پێوانەكانی هەڵسەنگاندن… هتد جیای هەیە.
1-7: بنەما و پێكهێنەرەكانی بابەتی دیاریكراو:
1 – سروشتی بابەتەكە: مادییە، دەروونیی، مەعنەویی، روحیییە، خودییە، گشتییە، یان تایبەتییە، جەماروەری فراوانە یان كەم، جەماوەری تایبەتمەندە یان ئاساییە؟
2 – سەرچاوەی بابەت: لایەنی رەسمییە، ئەهلییە، تاكە، دەزگایەكە، سەرچاوەیی ناوخۆییە یان دەرەكییە؟
3 – ئەو پێوه‌رانه‌ى بەكار دێن بۆ دیاركردنی بابەت: ئايا پێوەری خۆیین، يان بابەتیین، پلەی گرنگییان چيیه، پلەی پێكگەیشتنییان، ئاستی بایەخپێدانيان، گەورەیی، كاریگەریی، ئەنجامی چاوەڕوانكراو؟
5 – ئەو پێوەرانەی چۆنیەتیی چارەسەركردنی بابەتەكە و شێوازی بڵاوبوونەوەی دەستنیشان دەكات.
6 – ئامانج چییە لە چارەكردنی ئەو بابەتە، جەماوەری بە ئامانجگیراو، هەڵوێست و كاردانەوەی ئەو جەماوەرە چییە؟
7 – رێگەی چارەسەریی بە كارهاتوو و گونجاو، بۆ سروشتی ئەو بابەتە و ئامراز و ئامانجەكان چين؟
8 – شێوازی خستنەڕووی گونجاو.
9 – جۆری ئەو پەیوەندییەی بەكار دێت لە چارەسەركردنی بابەتەكە: پەیوەندیی كەسییە، دەزگای جەماوەرییە، بە كۆمەڵە.. هتد؟
10 – جۆری ئەو ئامرازەی بەكار دێت: رۆژنامەی ناوخۆیی، مەركەزیی، رادیۆ، تەلەڤزیۆن؟
11 – جۆری ئەو هونەرە رۆژنامەوانییەی گونجاوە بۆ ئەو بابەتە (هەواڵ، راپۆرت، ريپۆرتاژ، بەدواداچوون، وتار، گفتوگۆ).
بۆ خستنەڕووی چارەسەرێكی گونجاو بۆ بابەتەكان پێویستە رەچاوی ئەم پێوەرانە بكرێت:
1 – بوونی ستراتیژ و سیاسەت و بەرنامە و پلانی راگەیاندنی گونجاو و هاوڕێك لەگەڵ ئاراستە و بۆچوونی ئەو هێزە كۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابوورییەی خاوەنداری دەزگای راگەیاندنەكە دەكات.
2- تێگەیشتنی لە واقیعی بابەتەكە، لێكۆڵینەوەی ورد، دیاركردنی ئەو هێزانەی كاریگەرییان لەسەری هەیە، ئاراستەی گۆڕانكاری و خواستەكان.
3- روانگەو تێڕوانینی گونجاو بۆ چارەسەری بابەتەكە و لەبەرچاو گرتنی هەردوو پێوەری پێشوو.
به جێبه‌جێكردنى ئه‌و خاڵانه‌ى سه‌ره‌وه‌ش هەندێ راستی دەردەكەون، لەوانە:
1 – جیاوازی بەرنامە و سیاسەتی راگەیاندن بەگوێرەی جیاوازی بەرژەوەندی ئەو هێزانەی میدیاى تايبه‌تمه‌ند بەڕێوە دەبەن.
2 – جیاوازی لە تێگەیشتنی واقیعی بابەتەكە، ئەمەش بە هۆی جیاوازیی تێڕوانیینی ئەوهێزانەوە دروست دەبێت.
3 – جیاوازیی لە بەكارهێنانیی پێوەرەكان بۆ دیاركردنی بابەتەكان.
سێیەم : رووداو :
رووداو خەسڵەت و تایبەتمەندیی لەو چوارچێوە گشتییەوە وەردەگرێت كە لێی بەرهەمهاتووە، یان لەو بوارانەی كە پەیوەستە پێیەوە. سەرەڕای جیایی لە بوارەكانی سەرهەڵدانی رووداو، دەكرێت ئاماژە بۆ ئەم چەند خەسڵەتەی رووداو بكەین:
خه‌سڵه‌ته‌كانى رووداو
1 – رووداو رەنگدانەوە و كاردانەوەی گۆڕانێكە كە لە چوارچێوەی گشتی بەردەوام و نەگۆڕدا روودەدات و وەك خاڵێك یان ساتێك وایە لەو چوارچێوەیەدا.
2 – بابەتی رووداو، بەشێكی و قوڵ و سنووردارە، لە رووداودا جێگەیەك بۆ گشتی و رەها نییە.
3 – سروشتی رووداو ساتییە و رووداو مێژوويی و چركە ساتە.
4 – ژیانی رووداو كورتە، رووداو هەرچەند گەورەش بێت، بەڵام ساتێكە و دواتر رووداوی دیكە لەدایك دەبن.
1-8: مەرجەعییەتی راگەیاندنی تایبەتمەند لە مامەڵەكردنی لەگەڵ رووداو
راگەیاندنی تایبەتمەند لەسەر بنەمای میزاج و خواستی خۆیی و بە هەرەمەكییانە كار ناكات، بەڵكو هێندێك پێوەری هەیە كە ئەمانەن:
1 – هێزی خۆیی رووداوەكە: گەورەیی رووداوەكە، كاریگەریی، كەسایەتییەكانی، توێژی كۆمەڵایەتی پەیوەست بە رووداوەكە، سەرچاوەكان، لە رووی راگەیاندنەوە هەموو رووداوێك نابێتە هەواڵ، هەواڵ گێڕانەوەی رووداوەكانە، ئەو رووداوانەی بەها و بنەما و پێكهێنەری هەواڵییان هەیە.
2 – هەڵوێستی بڵاوكار و دەزگای راگەیاندنەكە لە بارەی رووداوەكەوە.
ئەو هێزە ئابووری، سیاسیی، كۆمەڵایەتییانەی میدیا بەڕێوەدەبەن لە سۆنگەی بۆچوون و تێڕوانینی خۆیانەوە دەڕواننە رووداو و كاریگەرییەكانیی.
3- ئەو چوار چێوە گشتییەی رووداوەكانی تێدا هاتووەتە كایەوە، ناكرێت رووداوە لە ژینگە و تایبەتمەنديی و رابردوو، ئێستا، داهاتووی خۆی جیابكەینەوە، راگەیاندنی تایبەتمەند، بە گوێرەی سیاسەتی تایبەتمەندی رووداوەكە سەیری رووداوەكە دەكات، چارەسەری بۆ دەدۆزێتەوە.
4– جەماوەری پەیوەست بەرووداوەكەوە: جەماوەر رەگەزێكی پرۆسەی راگەیاندنە، راگەیاندنی تایبەتمەندكار لەسەر سروشت و بایەخ و هەڵوێست و ئاراستەی جەماوەر دەكات، سوورە لەسەر ئەوەی رووماڵی رووداوەكە بە جورێك بكات، كە وەڵامی داخوازی جەماوەر بداتەوە.
5- كەسایەتی و جۆری ئامرازی راگەیاندن و ئەو تێڕوانین و ستراتیژەی دەزگاكە هەیەتی. دەزگاكانی راگەیاندن لە رووی كەسایەتی و تێڕوانینەوە جیاوازن و هەریەكەیان پەیڕەوی لە قوتابخانەیەك دەكات، و بواری كارییان جیاوازە و تەنانەت هەریەكیان جەماوەری تایبەتی خۆی هەیە، كەسایەتی و جۆری ئامرازەكە، كاریگەریی گەورەیان لەسەر چالاكی راگەیاندن و رووماڵی رووداوەكان هەیە.
1-9: راگەیاندنی تایبەتمەندی چۆن كار لەسەر رووداو دەكات؟
بەگوێرەی پلانێك كە ئەم خاڵانەی خوارەوە دەگرێتەخۆ راگەیاندنی تایبەتمەند لە رووی راگەیاندنەوە كار لەسەر رووداو دەكات:
1- دەستنیشان كردنی بەهاكانی ئەو رووداوە و هەڵسەنگاندنی رووداوەكە لە رووی راگەیاندنەوە. بەهاكانی هەواڵ (جدییەت، نزیكی، گەورەیی، كاریگەریی، بایەخ، كەسایەتیی، مرۆیی، ..هتد).
2- كۆكردنەوەی داتا و زانیاری و ژمارە، واتە هەوڵدان بۆ پێكهێنانی بنەمای مەعریفی لای وەرگر و هاوكاریكردنی بۆ تێگەیشتن بۆ رووداوەكە.
3-رێكخستنی رەگەز هەواڵییەكان: هەڵوەشاندنەوە و شیكردنەوەی رووداوەكە بۆ رەگەز پێكهێنەرەكانی و زانینی رۆڵ بایەخی هەریەك لە و رەگەزانە و رێكخستنەوەی رەگەزەكان بە گوێرەی بایەخ و گرنگییان.
4- خستنەڕووی رووداوەكە لە رووی راگەیاندنەوە بە شێوەیەك كە بە دروستی بگاتە وەرگر و كاریگەریی لەسەر دروست بكات.
5- هەڵبژاردنی ئامرازی راگەیاندنی گونجاو(١٤)
كێن ئه‌وانه‌ى له بوارى راگه‌ياندنى تايبه‌تمه‌ند كار ده‌كه‌ن و خهسڵهتهكانيان چين:
وه‌ك ئاماژه‌مان پێكرد، بوارى تايبه‌تمه‌ندێتى له راگهياندندا به كه‌سانى بوارێكى هه‌ستيار و ورد و زانستييه و پێويستى به كادير و رۆژنامه‌وانى تێگه‌يشتوو و پێگه‌يشتوو هه‌يه كارى تێدا بكه‌ن.
به گشتى ده‌كرێت بڵێين سێ جۆر له راگهياندنكار هه‌ن و له‌و بواره‌دا كارده‌كه‌ن ئه‌وانيش:
يه‌كه‌م: ئه‌و جۆره رۆژنامه‌وانانه‌ى له رێگه‌ى كۆليژ و به‌شه ئه‌كاديمييه‌كانى راگه‌ياندنه‌وه هاتوونه‌ته ناو كايه‌ى ميديا و كار ده‌كه‌ن، ئه‌مانه پێويستيیان به شاره‌زابوونى هه‌مه‌لايه‌ن هه‌يه له‌و بواره تايبه‌ته‌ى ههڵيانبژاردووه و كارى تێدا ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر بتوانن شاره‌زاى چه‌مك و ياسا و رێسا و بنه‌ما زانستييهكانى ئه‌و بوار بن كه كارى تێدا ده‌كه‌ن سه‌ركه‌وتوو ده‌بن، بۆنموونه دهرچوويهكى به‌شى راگه‌ياندن گه‌ر بيه‌وێت له بوارى ميدياى ژنان كار بكات لانيكه‌م پێويستى به‌وه هه‌يه شاره‌زاى ئه‌و ياسايانه بێت كه ئه‌و پرسه‌يان رێكخستووه، چالاكه‌كانى ئه‌و پرسه بناسێت، ره‌هه‌نده مێژووى و ئاينى و ئابوورى و زانستييهكانى پرسى ژن و قوتابخانه فيكرى و كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانى ئه‌و بواره بناسێت، ئينجا ده‌توانێت كارى داهێنه‌رانه له بواره‌كه بكات.
دووه‌م: ئه‌و راگهياندكارانهى پسپۆڕێتيان له بوارێكى زانستى دياريكراو هه‌يه و به‌هۆى خوليايان بۆ كارى ميديا هاتوونه‌ته ناو بواره‌كه‌وه، ئه‌مانه ئه‌گه‌ر خولى راهێنانى رۆژنامه‌وانى ببينن و تواناى خۆيان پێشبخه‌ن له رووى كارى رۆژنامه‌وانى و هونه‌ره‌كانى نووسينه‌وه و بتوانن له بوارى پسپۆڕێتييهكهى خۆيان كارى رۆژنامه‌وانى بكه‌ن سهركهوتووترن له رۆژنامه‌وانى ديكه، چونكه لانيكه‌م زانيارييه‌كى ئهكاديميیانهى ههمهلايهنيان له پسپۆرێتييهكهى خۆيان هه‌يه و فێرى هونه‌رى كارى رۆژنامهوانيش بوون و ده‌توانن چالاكانه كار بكه‌ن. بۆ نموونه دهرچوويهكى به‌شى كۆمه‌ڵناسى و ده‌روونزانى و ياسا ده‌توانن له بوارى ميدياى ژنان خۆيان بدۆزنه‌وه به‌و مه‌رجه‌ى شاره‌زايى له بوارى زانست و پيشه‌ى رۆژنامه‌گه‌رى به‌ده‌ستبهێنن.
سێيه‌م: ئه‌و ميدياكارانه‌ى به هه‌ڵكه‌وت و به ناچارى و له‌به‌ر پێويستى بژێوى ژيان تووشى كاركردن له بوارى راگه‌ياندنى تايبه‌تمه‌ند بوونه، ئه‌مانه هه‌رچه‌ند خاوه‌ن ئهزموونيش بن له بوارى كاركردن ناتوانرێت ده‌سته‌به‌رى سه‌ركه‌وتنيان بكرێت، چونكه ره‌نگه ئه‌وان به ئه‌زموونێكى هه‌ڵه‌دا گوزه‌ريان كردبێت و ئه‌و ئه‌زموونه هه‌ڵه‌يه‌ى خۆيان لێ به راست گه‌ڕابێت و به هۆى دووپاتكردنهوهى ههڵهكانيانييانهوه مل بۆ هيچ راستكردنهوهيهك ناده‌ن.
“له راگه‌ياندنى تايبهتمهنددا رۆژنامه‌وان ده‌بێت چه‌ندين خولى فێركارى و راهێنانى بينيبێت و له بواره‌كه‌ى خۆى رۆشنبير بێت و هه‌وڵى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زانستى خۆى بدات، چونكه رۆژنامه‌وانى تايبه‌تمه‌ند هاوشێوه‌ى لێكۆڵه‌رى زانستييه‌وه بۆيه نابێت له زانست و زانستخوازى به‌رده‌وام دوابكه‌وێت”(١٥).
1-10: خه‌سڵه‌ته‌كانى رۆژنامه‌وانى سه‌ركه‌وتووى بوارى راگه‌ياندنى تايبه‌تمه‌ند
1 – پێويسته رۆژنامه‌وان خاوه‌نى رۆشنبرييهكى فراوان بێت له‌و بواره‌ى كارى تێدا ده‌كات.
2 – پێويسته وێراى زمانى دايكى، زمانێكى ديكه‌ى بيانى بزانێت.
3 – گرنگه ئه‌و رۆژنامه‌وانه خولى راهێنانى تايبه‌ت به كاركردنى له‌و بواره بينيبێت.
4 – خۆبهكهمگرى پيشه‌ييانه‌ى هه‌بێت و هه‌ميشه له هه‌وڵى فێربوونى زانيارى نوێ‌دا بێت.
5 – پێويسته شاره‌زايى زمانى تايبه‌تى بواره‌كه و زمانى رۆژنامه‌وانى بێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت ئه‌و په‌يامه‌ى له‌به‌ر دهستيیهتى به زمانێكى شايسته به وه‌رگرانى ئاراسته‌ى بكات.
6 – به‌كارهێنانى شێوازى روونكارى له پێشكه‌شكردنى پهيامهكهى.(١٦).
7- پێويسته رۆژنامه‌وان له رێگه‌ى كه‌سايه‌تييه كۆمه‌ڵايه‌تيى و رۆشنبيرييهكهيهوه په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌ندروست له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رچاوه ره‌سمى و نارهسميانهدا هه‌بێت كه سوودى پێدهگهينن و لێيانه‌وه زانيارى راست و دروستى ده‌ست ده‌كه‌وێت.
8 – پێويسته رۆژنامه‌وان كه‌سايه‌تييه‌كى ئه‌مانه‌تپارێز و پيشه‌ييانه‌ى ئه‌وتۆى هه‌بێت، كه نه‌كه‌وێته ژێر كاريگه‌ریى بهرژهوهندييه تايبه‌ته‌كانى خۆى و زيان له ناوبانگى ده‌زگاكه‌ى و پيشه‌كه‌ى نه‌دات.
9 – پێويسته رۆژنامه‌وان پابه‌ندى ئكارى پيشه‌ييانه و زانستيیانهى كاره‌كه‌ى بێت و هه‌ميشه كار بۆ ئه‌وه بكات كه هه‌ڵه‌ى به‌سه‌ردا تێپه‌ڕ نه‌بێت و له حاڵى رووداوى نهخوازراويش ئاماده‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى پۆزش و داواى لێبووردن له خوێنه‌رانى بێت.
سەرچاوە و پەراوێز:
[1] – عبداللطيف، صلاح، الصحافة المتخصصة، الطبعة الاولى، (الاسكندرية، مكتبة و مطبعة الاشعاع الفنية، 2002، ص 8).
٢- الجاف، اميرة عبدالله، دراسة نظرية في مفهوم الاعلام المتخصص و امكانية تعزيزه في اقليم كوردستان العراق، pdf، على موقع kawanakurd.
٣ – سعد، عبدالرحمان، المستقبل للصحافة المتخصصة، جريدة الاهرام، www.ahram.org.eg.
٤ – ره‌حمان، ئه‌رسه‌لان، راگه‌ياندنى تايبه‌تمه‌ند، كۆدهرسگوتارهكانى قۆناغى دووه‌مى گروپى رۆژنامه‌وانى به‌شى راگه‌ياندنى په‌يمانگه‌ى ته‌كنيكى هه‌ولێر بۆ ساڵى 2011 – 2012.
٥ – النجار، د.سليم، ازدهار الصحافة المتخصصة.
٦ – البكور، باسم، المجلات المتخصصة.. وسيلة الصحافة الورقية للنجاة،
٧ – ابو زيد، فاروق، و ليلى عبدالمجيد، ، الصحافة المتخصصة، مطبعة الاسكندرية، 2011.
٨ – الناجي، الا شعبان، الصحافة الاسلامية، بحث الجامعي، الجامعة الاسلامية، غزة، كلية الاداب، قسم الاعلام، الصحافة و الاعلام، بحث المنشور في الانترنيت. بشكل doc..
٩ – الاسعد، نادين، الصحافة نشأة و تطورا، بحث من متطلبات درجةالدكتوراه في الصحافة و الاعلام، انترناشونال كاونسل – لبنان.
١٠ – الكيلانى، خالد، دور الاعلام في دعم المجتمع المدنى، اشكاليات العلاقة بين الاعلام و منظمات المجتمع المدني (الصحافة القومية و الخاصة و الحزبية)، 2008، بحث منشور في الانترنيت على موقع التالى: www.ahewar.org-asp?i=1876
١١ – ابو زيد، دكتور فاروق، الصحافة المتخصصة، الطبعة الاولى، 1986م، عالم الكتب، ص 4.
١٢ – هه‌مان سه‌رچاوه، ل 5.
١٣ – الجاف، اميرة عبدالله، دراسة نظرية.. ص8.
١٤ – ابو زيد، فاروق،و ليلى عبدالمجيد، الصحافة المتخصصة، مطبعة الاسكندرية، 2011، ئه‌م باسه به شێوه‌ى دهسگوتار پێشكه‌ش به فێرخوازانى گروپى رۆژنامه‌ى به‌شى راگه‌ياندنى په‌يمانگه‌ى ته‌كنيكى هه‌ولێر كراوه بۆ ساڵى خوێندنى 2011 – 2012.
١٥ – شفيق، دكتور حسنين، صناعة الصحفي، من الصحفي المبتدئ الى الصحفي الشامل، دار فكر و فن للطباعة و النشر و التوزيع، 2001، 237.
١٦ – السراج، د. شكرية كوكز، الصحافة المتخصصةفي العراق بعد احداث 9-4-2003، تقوم الصحفيين العراقيين لادائها، بحث نشرته كلية الاعلام، جامعة بغداد، ادار 2008.
بۆ په‌يوه‌ندى
ئيمه‌يڵ: arsalan.rahman@yahoo.com
فه‌يسبووك: https://www.facebook.com/arsalan.rahman1
بلۆگ: http://arsalanrahman.blogspot.com/
تويته‌ر: https://twitter.com/arsalan1981
======================================
ئه‌م توێژينه‌وه‌يه له ژماره 32ى گۆڤارى رۆژنامه‌نووس له لاپه‌ڕه 126 تا 144 دا بڵاو كراوه‌ته‌وه. و مافى وه‌رگرتنه‌وه و كۆپى كردنى به بێ ناوهێنانى سه‌رچاوه‌كه‌ى رێگه پێدراو نيه.