
رۆژنامهوانی، بهردهڕهش/ دهۆك، شههاب بۆتانی
پێش 122 ساڵ رۆڵە چاونەترس و زانست خوازەکانى میرى بۆتان ستەمى عوسمانییەکانیان قبوڵ نەکرد و روویان کردە میسر و لەوێ بیریان لە دەرکردنى رۆژنامەیەک بەزمانى کوردى کردەوە بۆ ئەوەى پەیامى کورد بەعوسمانییە دیکتاتۆرەکان بگەیهنن لەلایەکى تریشەوە بۆ ئەوەى منداڵانى کورد فێرى زمانى دایک بکەن و کلتورى کوردیش بخەنە سەر کاغەز ئەوە تەواوى کورد شانازى بەو مێژووە پاک و بیگەردە دەکات.
بەڵام زۆر بەداخەوە دواى ئەو کاروانە دوور و دریژە لەم چەند ساڵەى دوایى (کۆمەڵەیهک) قەڵەم بەدەست کە خۆیان لەبن سێبەرى رەنگەکان حەشارداوە وەکو رۆبۆتێک قورمیش کراون تەنیا و تەنیا بۆ دژایەتى و رەش کردنى براى هەمان زمانى بەرامبەر ئەوانە وەکو سەنگەر گرتن لەبەرامبەر یەکتر وەستاون. ئەوەى فیشەک نەیکرد ئەوانە کردیان و لەبەرامبەریشدا باشترین موچە و خۆشترین ژیانیان بۆ دابین کراوە.
لێرەدا من دەپرسم ئەوە رۆژنامەنووسییە یان براکوژى و خەنجەر وەشاندن و ژەهراوى کردنى بەرامبەر کە تەنیا وەکو تۆ بیر ناکاتەوە، ئەوانە وەکو سەرمایەدارەکانى بێ خێر وان ئەوان تەنیا کفنێکى سپى لەگەڵ خۆیان دەبەن ئەوانەش تەنیا ریسوایى و رووڕەشیان بۆ دەمێنێتەوە با ئێستە چەورترین موچە و ڤێلایان هەبێت بۆیە لەمە بەدوا میللەتى کورد دەبێت بە قەڵەمى ئەو جۆرە رۆژنامەنووسانە هەڵنەپەڕێت و ریسوایان بکات (بەڵکو) بگەڕێنەوە بەرەى میللەت و دوور کەونەوە لە خیانەت کردنى یەکتر.
من نموونەى زۆرم لاىه لە وێنەى لاپەڕەى گۆڤار و رۆژنامەکان کە تا سەر ئێسقان یەکتر سوک دەکەن، وەلێ پێم باش نیە بڵاویان بکەمەوە.