مارس 06, 2020 رۆژنامه‌وانى راپۆرتی رۆژنامه‌وانی, راگه‌یاندن, رۆژنامه, رێبه‌ری رۆژنامه‌وانی, كاری په‌یامنێری لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە جۆره‌كانی راپۆرتی رۆژنامه‌وانی
رۆژنامه‌وانی، هه‌ولێر، نووسینی: محه‌مه‌د ته‌قی روغنی‌ها، وه‌رگێڕانی: مه‌جید ساڵح
به هۆی ئه‌و چوارچێوه‌و قاڵبانه‌ی كه هه‌یه‌تی، “هه‌واڵ” ناتوانێت وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی هه‌موو پرسیار‌و داخوازیه‌كانی خه‌ڵك بداته‌وه و گۆشه جیاجیاكانی به‌درێژی روداوێك بخاته‌روو. هه‌ندێك جار روداوێك رووده‌دات یان ره‌وتێك سه‌رهه‌ڵده‌دات پێویست ده‌كات به درێژی وه‌سف بكرێت و له دیدگا جیاجیاكانه‌وه بدرێته به‌ر ره‌خنه‌و راڤه‌و شیكار. بۆ ئه‌وه‌ی بۆ په‌یام وه‌رگره‌كان هیچ لایه‌نێكی شاراوه نه‌مێنێت.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌و ئه‌ركه له ئه‌ستۆی راپۆرته هه‌واڵدایه و له رێگه‌ی هڵكۆلێنی چینی سه‌ره‌وه‌ی روداوه‌كان، په‌یام وه‌رگران ده‌باته ناخی روداوه‌كانه‌وه گۆشه تاریك وشاراوه‌كانیان بۆ ئاشكرا‌و روناك ده‌كاته‌وه و راستیه‌كان به‌رجه‌سته ده‌كات.
جۆره‌كانی راپۆرت
كۆمه‌ڵه پۆلێنێك بۆ جۆره‌كانی راپۆرت پێشنیاركراوه، به‌ڵام له‌بیرتان نه‌چێت به هۆی لێكچونی جۆره‌كانی راپۆرت، ناتوانرێت هه‌موو جۆره جیاجیاكانی راپۆرت لێكتر جیا بكرێته‌وه، بژاركردن و هه‌ڵاوێرده‌كردنی هه‌موو جۆره‌كانی راپۆرت تاراده‌یه‌ك كارێكی نه‌كرده‌نیه.
راپۆرته هه‌واڵێك ده‌توانێت سود له ره‌گه‌زی وه‌سفكردن وه‌ربگرێت، به هه‌مان شێوه له زۆربه‌ی راپۆرته وه‌سفییه‌كاندا ناكرێت ره‌گه‌زی هه‌واڵ له‌به‌رچاو نه‌گیرێت، له راپۆرته‌كانی به‌دواداچونیشدا هه‌ردوو ره‌گه‌زی هه‌واڵ و وه‌سفكردن به‌كاردێن.
له ریزبه‌ندیه‌كدا ده‌كرێت راپۆرته‌كان دابه‌ش بكه‌ین بۆ “راپۆرته هه‌واڵ”، “راپۆرتی به‌دواداچوون”و “راپۆرتی راڤه‌یی و وه‌سفی”.
به گشتی راپۆرته هه‌واڵ بریتیه له‌و راپۆرتانه‌ی كه له‌سه‌ر رووداوه‌كانی وه‌ك گۆڕانكارییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی رۆژ یان روداوه كولتوری و ئابوری و سیاسیی و كاره‌ساته سروشتیه‌كان ئاماده ده‌كرێن. ریپۆرته‌ر به سود وه‌رگرتن له كۆمه‌ڵه هه‌واڵێك له سه‌ر رووداوێك و كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی جۆراوجۆر و ئه‌نجامدانی ئینته‌رڤیو له گه‌ڵ كه‌سانی په‌یوه‌ندیدار به روداوه‌كه، وه‌ك خه‌ڵك و به‌رپرس و شاره‌زایان، راپۆرتێك ئاماده ده‌كات.
راپۆرته هه‌واڵ، پاش سه‌رهه‌ڵدانی روداوێك به مه‌به‌ستی خستنه‌رووی چۆنێتی روداوه‌كه و كاریگه‌ریه‌كانی و ئه‌و هۆكارانه‌ی له پشتی ئه‌و روداوه‌وه بوون، ئاماده ده‌كرێت. به شێوه‌یه‌كی ستاندارد له 15 بۆ 30 په‌ره‌گراف پێك دێت.
ره‌گه‌زی كات یه‌كێكه له گرنگترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی راپۆرته هه‌واڵ و به شێوه‌یه‌كی گشتی راپۆرته هه‌واڵ باس له كاتێكی نزیك ده‌كات و تازه‌ییان پێوه‌دیاره. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته له ئاماده‌كردنی راپۆرته‌هه‌واڵدا په‌له‌بكرێت له كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری وتۆماركردنیدا.
له راپۆرته هه‌واڵدا، ریپۆرته‌ر به‌دوای وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌دا ده‌گه‌ڕێ كه به‌لای كۆمه‌ڵگاوه گرنگن سه‌باره‌ت به‌و رووداوه تازانه‌ی رویانداوه. خوێنه‌ر ده‌یه‌وێت زانیاری زیاتر بزانێت له‌باره‌وی ئه‌و روداوه‌ی كه پێشتر هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه،.
میدیاكان به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه خواسته‌كانی په‌یام وه‌رگره‌كان و پێشكه‌شكردنی زانیاری زیاتر له گۆشه‌نیگای جیاجیاوه له‌سه‌ر روداوێك، له رێگه‌ی ئاماده‌كردنی راپۆرته هه‌واڵێكه‌وه داخوازیه‌كانی خه‌ڵك جێبه‌جێ ده‌كات.
بۆ ئاماده‌كردنی راپۆرته هه‌واڵێك ده‌بێت ریپۆرته‌ره‌كان زانیاری وردیان له‌سه‌ر روداوه‌كه هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن لایه‌نه جیاجیاكانی بخه‌نه به‌رده‌ست په‌یام وه‌رگران.
بابه‌تی جیاجیای وه‌ك روداوه‌كانی رۆژ یان پێشهاته‌كان له خۆ ده‌گرێت. ئامانج له راپۆرتی لێكۆڵینه‌وه‌یی بریتیه له شۆڕبونه‌وه به ورده‌كاری و لایه‌نه جیاوازه‌كانی رووداوێك و تێڕوانینێكی قووڵه به ره‌هه‌نده جۆراوجۆره‌كانی. له‌م جۆره راپۆرته‌دا، به پشت به‌ستن به به‌ڵگه‌و ده‌رهاویشته زانستی و تێزه‌كانی پسپۆری ره‌هه‌ند ولایه‌نه‌كانی بابه‌ته‌كه بۆ په‌یام وه‌رگره‌كان رونده‌كرێته‌وه. ریپۆرته‌ر ده‌بێت به سودوه‌رگرتن له سه‌رچاوه‌جۆراوجۆره‌كانی هه‌واڵ وزانیارییه‌كانی دیكه، سه‌رتوێژی هه‌واڵه‌كه تێپه‌ڕێنێت و گوشه تاریك و شاراوه‌كانی بابه‌ته‌كه روناك كاته‌وه. راپۆرتی لێكۆڵینه‌وه‌یی هه‌ندێكجار بابه‌تی ئاڵۆز و تایبه‌ت به كه‌سایه‌تی هه‌ڵده‌بژێرێت و ریپۆرته‌ر هه‌وڵده‌دات مه‌به‌سته‌كان و هۆكاره‌كانی رووداوێك یان پێشهاتێك بدۆزێته‌وه و له‌و پێناوه‌دا به‌سود وه‌رگرتن له لێكۆڵینه‌وه‌كانی كتێبخانه گشتیه‌كان و دیدگای پسپۆران و راپرسیی و شیكردنه‌وه‌ئامارییه‌كان ده‌بینێ.
ریپۆرته‌ران ده‌توانن له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی بابه‌تێكی گرنگ وئاماده‌كردنی راپۆرتی لێكۆڵینه‌وه‌یی گشتگیردا، ئه‌و بابه‌ته بكه‌ن به بابه‌تی رۆژو جێگه‌ی سه‌رنجی رایگشتی. شیكاركردنی زانستیانه و لۆژیكیانه‌ی كێشه‌كان و په‌رده‌لادان له‌سه‌ر روداوه شاراوه‌كان و وروژاندنی هه‌ستی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌و رووداوه، ده‌توانێت كۆمه‌ڵگا بخاته ژێركاریگه‌ری خۆیه‌وه.
ده‌بێت ئاگاداری ئه‌وه‌بن له داڕشتنی راپۆرتی لێكۆڵینه‌وه‌یدا، هه‌ندێك ره‌گه‌زی وه‌ك سه‌رنج راكێشی و دڵگیریی گرنگیه‌كی زۆریان هه‌یه و بۆ ئه‌وه‌ی راپۆرته‌كه زۆرترین خوێنه‌ری هه‌بێت، پێویسته كه‌ڵك له ره‌گه‌زی وه‌سف وگێڕانه‌وه‌یی هونه‌ریانه وه‌ربگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌پاڵ قوڵی له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا، دڵگیرو سه‌رنج راكێش بێت.
له راپۆرتی لێكۆڵینه‌وه‌یدا، خستنه‌ڕووی ده‌رئه‌نجامێكی روون و وردی رووداوه‌كه، نه‌ك هه‌ر گرنگه، به‌ڵكو به‌شێكی گرنگی كاری ریپۆرته‌رییه. هه‌وڵبده بابه‌ته‌كه به شێوه‌یه‌ك رێكبخه‌یت كه كۆبه‌ندیه‌كی وردی بابه‌ته‌كه‌و وێنه‌یه‌كی گشتگیربخاته به‌رده‌ستی خوێنه‌ران. راپۆرتی لێكۆڵینه‌وه‌یی ئه‌وكاته كاریگه‌ری زۆری هه‌یه له رێگه‌ی ژماره‌و ئامار و زانیاری به‌ڵگه‌داره‌وه په‌یام وه‌رگر بگه‌یه‌نێته ده‌رئه‌نجامێكی روون وئاشكرا.
ئه‌و راپۆرته‌یه كه وه‌سفكردنی روداوێك یان ئاراسته‌یه‌ك به‌سه‌ریدا زاڵه. له‌م جۆره راپۆرته‌دا ریپۆرته‌ر له رێگه‌ی خستنه‌رووی وێنه‌یه‌كی گشتی روداوه‌كه‌و شیكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی بینیویه‌تی و بیستویه‌تی و هه‌ستی پێكردوه، خۆێنه‌ران هه‌نگاو به هه‌نگاو له گه‌ڵ خۆیدا ده‌باته كه‌شوهه‌وای رووداوه‌كه‌وه. به زۆری راپۆرتی شیكاری و وه‌سفی، باس له‌روداوه سروشتیه‌كان و كاره‌سات وبابه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌كات، ریپۆرته‌ر له چه‌ند گۆشه‌نیگایه‌كی خۆیه‌وه هه‌مو ئه‌و شتانه‌ی كه بینیویه‌تی بۆ خوێنه‌ران ده‌گێڕێته‌وه.
هه‌ندێك له راپۆرته‌كان به ته‌واوی به مه‌به‌ستی وه‌سفكردنی دیارده‌یه‌ك ئاماده‌ده‌كرێن و ریپۆرته‌ر له‌سه‌رتاپای راپۆرته‌كه‌دا ده‌ست ده‌كات به شیكردنه‌وه‌و وه‌سفكردنی ئه‌و دیارده‌یه، به‌ڵام ده‌بێت له بیرمان نه‌چێت وه‌سفكردن له جۆره‌كانی دیكه‌ی راپۆرتدا به‌كار ده‌هێنرێت و زۆربه‌ی راپۆرته هه‌واڵه‌كان و راپۆرته لێكۆڵینه‌وه‌كان شێوازی وه‌سفكردنیان تێدا به‌كاردێت.
له راپۆرته وه‌سفیه‌كاندا، ریپۆرته‌ر هه‌مو ئه‌وانه‌ی بینیویه‌تی بۆ خوێنه‌ران شی ده‌كاته‌وه. زمانی راپۆرتی وه‌سفی، هه‌ست و سۆز باڵاده‌سته تێدا، پێش ئه‌وه‌ی به لایه‌نه‌كانی روداوه‌كه‌دا شۆڕ بێته‌وه، به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ره‌گه‌زی خه‌یاڵ شه‌رحی دیمه‌نه‌كان ده‌كات. له‌م جۆره راپۆرتانه‌دا، راده‌ی توانای نوسین لای ریپۆرته‌ر، رۆڵێكی كاریگه‌ر ده‌بینێ له به‌رهه‌م هێنانی بابه‌تێكی سه‌رنج راكێش.
راپۆرتی شیكاری پێك دێت له كۆمه‌ڵه هه‌واڵ و زانیاری وبۆچونێك سه‌باره‌ت به رووداوێك، ئه‌و راپۆرته به مه‌به‌ستێكی دیاریكراو هه‌ڵده‌بژێرێت و له‌گه‌ڵ بۆچوون و دیگای ریپۆرته‌ره‌كه‌دا ده‌خرێنه‌ڕوو. ئامانجی ریپۆرته‌ر له راپۆرتی شیكاریه‌كاندا بریتیه له گۆشه‌نیگا جیاجیاكانی بابه‌تێك، بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ش، له‌سه‌رچاوه جیاوازه‌كانه‌وه ده‌ست ده‌كات به كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و هه‌واڵ و زانیاریانه‌ی كه له‌سه‌ر رووداوه‌كه هه‌ن و به شێوه‌یه‌ك ده‌یخاته‌روو كه بتوانێت په‌یامه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته خوێنه‌ران. ئامانج له ئاماده‌كردنی راپۆرتی شیكاری بریتیه له ئاشكراكردنی لایه‌نه جیاوازه‌كانی بابه‌تێكی سیاسیی، كۆمه‌ڵایه‌تی، كولتوری و….و هه‌موو زانیاریه‌ك كه یارمه‌تی بابه‌ته‌كه بدات كۆده‌كرێته‌وه‌وله داڕشتنی كۆتایدا سودی لێده‌بینرێت.
له راپۆرته شیكاریه‌كاندا له پاڵ خستنه‌ڕووی زانیاری، ریپۆرته‌ر له رێگه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و هه‌واڵ و له رێگه‌ی گێڕانه‌وه‌ی پێشینه‌ی رووداوه‌كه‌وه دیدگای خۆی ده‌گوازێته‌وه بۆ خوێنه‌ر. راپۆرتی شیكاری زیاتر به بیانوی رووداوێك یان بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵێك ده‌نوسرێت. هه‌ركه روداوێكی نوێ ده‌قه‌ومێت، ریپۆرته‌ر ده‌توانێت چاوێك به‌ڕابردودا بخشێنێته‌وه‌و له پاڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ روویداوه، رووداوه‌كانی رابردوش بگێڕێته‌وه و په‌یامه‌كه‌ی خۆی له دوتوێی راپۆرته‌كه‌یدا بخاته‌به‌رچاوه‌كانی په‌یام وه‌رگره‌كانی. له راپۆرته شیكارییه‌كاندا له پاڵ گێڕانه‌وه‌ی روداوه‌كه‌و پێشینه‌و گۆشه جیاجیاكانی، گه‌ر پێویستی كرد سود له چه‌ند چاوپێكه‌وتنێك له گه‌ڵ كه‌سانی پسپۆر وشاره‌زا ببینێت.
جگه له راپۆرته هه‌واڵه‌كان، شیكاری و وه‌سفی ولیكۆڵینه‌وه‌كان كه سه‌باره‌ت به رووداوێك ده‌نوسرێن، هه‌ندێك راپۆرتی دیكه هه‌ن كه بابه‌ته‌كانیان تایبه‌تن و هه‌واڵیان تێدا نیه و هه‌ندێك كێشه‌ی كۆمه‌لایه‌تی، سیاسی یان كولتوری ده‌بنه سه‌رچاوه بۆ بابه‌تی راپۆرته‌كه.ده‌كرێت به‌و جۆره راپۆرتانه بڵێن “راپۆرتی بابه‌تی”، بۆ نمونه راپۆرت له‌سه‌ر شوێنێك یان كه‌سێك یان كارێك یاخود راپۆرت له‌سه‌ر سه‌فه‌رێك.
له‌و راپۆتانه‌دا، نوسه‌ر ده‌ست ده‌كاته شه‌رحكردن وگێڕانه‌وه‌ی لایه‌نه جیاجیاكانی بابه‌ته‌كه و هه‌وڵده‌دات دیدگایه‌كی روون و گشتگیر له سه‌ر بابه‌تی راپۆرته‌كه بخاته به‌رده‌ستی خوێنه‌ر.
به شێوه‌یه‌كی گشتی “راپۆرته بابه‌تیه‌كان”، ئه‌و هه‌له بۆ ریپۆرته‌ره‌كان ده‌ڕه‌خسێنێت تاوه‌كو له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و بابه‌ته‌ی كه به دڵی خۆیه‌تی، لایه‌نه جیاجیاكانی له گوشه‌نیگای جیاجیاوه بۆ خوێنه‌ران شیكاته‌وه. شێوه‌ی دارشتنی راپۆرتی بابه‌تی نزیكه له هه‌مان شێوه‌ی داڕشتنی راپۆرتی شیكاری و وه‌سفی و راپۆرتی لێكۆڵینه‌وه‌یی و هه‌ندێك جار تێكه‌ڵه‌یه‌كه له وه‌سفی و لێكۆڵینه‌وه‌یی.
کانونی دووهەم 24, 2021 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە كاڵێ ئه‌مین.. به‌كامێراكه‌ی له چاوی ژنێكه‌وه نه‌هامه‌تییه‌كانی جه‌نگ ده‌گێڕێته‌وه
کانونی دووهەم 18, 2021 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە رێنمایی پیشه‌گه‌رانه بۆ فۆتۆگرافه‌ران.. چۆن وێنه‌كانت ده‌فرۆشیت
کانونی دووهەم 17, 2021 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە سه‌ركه‌وتن له كاری فۆتۆگرافه‌ری میدیایی.. چیرۆكی فۆتۆجۆرنالیستێكی پیشه‌گه‌ر
کانونی یەکەم 04, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە کاریگەری دراماکان و لاساییکردنەوەی بەنەزانی
تەموز 09, 2014 2,122
کانونی دووهەم 24, 2021 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە كاڵێ ئه‌مین.. به‌كامێراكه‌ی له چاوی ژنێكه‌وه نه‌هامه‌تییه‌كانی جه‌نگ ده‌گێڕێته‌وه
کانونی دووهەم 18, 2021 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە رێنمایی پیشه‌گه‌رانه بۆ فۆتۆگرافه‌ران.. چۆن وێنه‌كانت ده‌فرۆشیت
کانونی دووهەم 17, 2021 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە سه‌ركه‌وتن له كاری فۆتۆگرافه‌ری میدیایی.. چیرۆكی فۆتۆجۆرنالیستێكی پیشه‌گه‌ر
کانونی یەکەم 04, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە کاریگەری دراماکان و لاساییکردنەوەی بەنەزانی
کانونی دووهەم 18, 2021 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە رێنمایی پیشه‌گه‌رانه بۆ فۆتۆگرافه‌ران.. چۆن وێنه‌كانت ده‌فرۆشیت
رۆژنامه‌وانی، سلێمانی، كاڵێ ئه‌مین لە رابردوودا رێگاکانی فرۆشتنی وێنە بەم شێوەیەی ئێستا نەبووە ئەتتوانی کە راستەوخۆ بە کڕیارەکانی بفرۆشیت وەک چاپەمەنییەکان،...کانونی دووهەم 01, 2021 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ژنه رۆژنامه‌وانی كورد “ئاره‌زوو نوری” خه‌ڵاتی دووه‌م باشترین رۆژنامه‌وانی عێراقی به‌ده‌ستهێنا
رۆژنامه‌وانی، هه‌ولێر: ئاره‌زوو نوری حه‌كیم، رۆژنامه‌نووسی كورد، توانی خه‌ڵاتی رێكخراوی ئینته‌رنیوزی نێوده‌وڵه‌تی بۆ باشترین رووماڵی پرسی ژن له (2020)...کانونی یەکەم 04, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە کاریگەری دراماکان و لاساییکردنەوەی بەنەزانی
ئاره‌زوو نوری سوپرایزی دروستتکراو و رێککەوتنی پێشوەختە لەلای بەشێکی گەنجانمان وەک لاساییکردنەوەی نەریتێک کە دوورە لەنەریتی کۆمەڵگەی کوردی، جگە لە زیان؛ هیچ...کانونی یەکەم 04, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دزیی میدیايى و گزیی میدیاوان
د.شوان ئادەم ئەیڤەس لەپاڵ توێژەران و ئەكادیمیی و نووسەراندا؛ داخوازى دووركەوتنەوەی ميديا و میدیاوانان لەدیاردەی گزییكردن و دزینی بەرهەمی هزریی ئەوانیدیكە،...ئاب 16, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە پەرلەمانی کوردستان روونکردنەوە لەسەر پێشنیازەیاسای “رێكخستنی میدیای ئەلیكترۆنی” دەدات
رۆژنامه‌وانی، هه‌ولێر له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، لیژنەی رۆشنبیری و كۆمەڵگه‌ی مەدەنی و وەرزش و لاوان لەپەرلەمانی كوردستان، رایگه‌یاندووه، پێشنیازه...تەموز 10, 2020 1
رۆژنامه‌وانی، هه‌ولێر، كاروان عه‌بدوڵڵا پوخته:ئه‌م نووسینه باس له ڕۆڵ و كاریگه‌رى میدیا ده‌كات وه‌ك به‌شێك له بونیه‌ى پێكهاته‌ى سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی...مارس 06, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە رایگشتی ئەليكترۆنی ودەرکەوتەکانی
رۆژنامه‌وانی، هه‌ولێر، چنار نامق ئەگەر قۆناغی بەر لەسەرهەڵدانی ئینتەرنێت راگەیاندنی تەقلیدی (رۆژنامە ورادیۆ وتەلەفزیۆن) هۆكارێكی باش بوبن بۆ پێكهێنانی رای...شوبات 18, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە هه‌موو كه‌ناڵه‌كانی ئێستا كاریگه‌ری یه‌ك رادیۆی سه‌رده‌می شاخیان نیه
رۆژنامه‌وانی – سلێمانی: سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه له‌ئێستادا ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌ناڵی راگه‌یاندنی (بینراو، نووسراو، خوێنراو) هه‌ن، تا چه‌نده توانیویانه...تشرینی دووهەم 01, 2014 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ئه‌رك و پره‌نسیپ و سیستمه‌كانى راگه‌یاندن
رۆژنامه‌وانى: كتێبى “بنه‌ما تيۆرييه‌كانى رايگشتى و راگه‌ياندن”، (رۆڵى میدیاكان له دروستكردنى رایگشتیدا)، له نووسينى لێكۆڵه‌رى بوارى ميديا “مه‌جيد...تشرینی یەکەم 28, 2014 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە شێوازه‌كانى پێوانه كردنى رایگشتى
رۆژنامه‌وانى: كتێبى “بنه‌ما تيۆرييه‌كانى رايگشتى و راگه‌ياندن”، (رۆڵى میدیاكان له دروستكردنى رایگشتیدا)، له نووسينى لێكۆڵه‌رى بوارى ميديا “مه‌جيد...کانونی دووهەم 24, 2021 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە كاڵێ ئه‌مین.. به‌كامێراكه‌ی له چاوی ژنێكه‌وه نه‌هامه‌تییه‌كانی جه‌نگ ده‌گێڕێته‌وه
گفتوگۆی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ كاڵێ ئهمینداکانونی دووهەم 18, 2021 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە رێنمایی پیشه‌گه‌رانه بۆ فۆتۆگرافه‌ران.. چۆن وێنه‌كانت ده‌فرۆشیت
رۆژنامه‌وانی، سلێمانی، كاڵێ ئه‌مین لە رابردوودا رێگاکانی فرۆشتنی وێنە بەم شێوەیەی ئێستا نەبووە ئەتتوانی کە راستەوخۆ بە کڕیارەکانی بفرۆشیت وەک چاپەمەنییەکان،...کانونی دووهەم 17, 2021 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە سه‌ركه‌وتن له كاری فۆتۆگرافه‌ری میدیایی.. چیرۆكی فۆتۆجۆرنالیستێكی پیشه‌گه‌ر
رۆژنامه‌وانی، سلێمانی، وه‌رگێڕانی: كاڵێ ئه‌مین ئەوکاتەی کە وێنەگری ئازاد بیت یان ئەو دەستەواژە باوەی کە پێی دەلێن (فری لانس) کۆمەڵێک تایبەتمەندیت پێ دەبەخشێت...حوزەیران 04, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە سه‌داى وێنه
رۆژنامه‌وانی، سلێمانی، ده‌شتی عه‌لی بڵاوبوونه‌وه‌ى دیمه‌نى ساته‌وه‌ختى كوشتنى جۆرج فلۆیدى ره‌شپێست له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه، هه‌رزوو كاردانه‌وه‌ى...تشرینی دووهەم 22, 2017 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە پیشانگایەك بە هاوێنەی چەند کچە فۆتۆگرافەرێك
رۆژنامه‌وانى – هه‌ولێر: کچانی فۆتۆگرافەر لە ڕێگەی پێشەنگایەکی فۆتۆگرافییەوە کارەکانیان بە دروشمی ( ئێره، له چاوی کچه فۆتۆگرافه‌ره‌کانمانه‌وه) نمایش...