
رۆژنامه‌وانی، سلێمانی، ده‌شتی عه‌لی
بڵاوبوونه‌وه‌ى دیمه‌نى ساته‌وه‌ختى كوشتنى جۆرج فلۆیدى ره‌شپێست له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه، هه‌رزوو كاردانه‌وه‌ى گه‌وره‌ى له‌ناوخۆى ئه‌مریكا به‌دوایخۆیدا هێنا، ئێستا شه‌پۆلى ناڕه‌زایه‌تى و به‌رده‌وامى خۆپیشاندانه‌كان و فراوانبوون و هه‌ڵكشانى رق و توڕه‌یى ئه‌مریكییه‌كان له‌ئاست رووداوه‌كه، سه‌رنجى جیهانى به‌لایخۆیدا راكێشاوه و به ئاسانیش خامۆش نابێته‌وه.
زۆر كه‌س و لایه‌ن قسه و بۆچوونیان له‌باره‌ى كوشتنى فلۆید و هۆكار و ره‌هه‌نده مێژووییه‌كانى ره‌گه‌زپه‌رستى و دواتریش توڕه‌یى شه‌قامى ئه‌مریكایان خستووه‌ته‌ڕوو، كه چۆن به‌گژ ره‌فتار و بەدكاریی و لە ڕێ لادانی رهگهزپهرستانهى پۆلیسى وڵاته‌كه‌یان چوونه‌ته‌وه، كه یەكێكه لەو پرسە گرنگ و یەكلاكەرەوانەی لە مێژووی ئه‌مریكادا پانتاییەكی پانوپۆِری داگیركردووە.
به‌پێى راپۆرتێكى رێكخراوى (Mapping Police Violence)ى ئه‌مریكى، ته‌نیا له ساڵى (2019)دا زیاتر له (750) هاوڵاتى ره‌شپێست له‌لایه‌ن پۆلیسى ئه‌مریكاوه كوژراون، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه، ئایا بۆچى كوشتنى ئه‌و هه‌موو كه‌سه هاوشێوه‌ى فلۆید ده‌نگدانه‌وه‌ى نه‌بوو؟ ناڕه‌زایه‌تى توندیشى لێنه‌كه‌وته‌وه؟ ئایا چ جیاوازییه‌ك له‌و كه‌یسانه‌دا هه‌یه؟
لێره باس له دیوێكى دیكه‌ى رووداوه‌كه ده‌كه‌ین کە تا ئێستا قامکی نەخراوەتە سەر، ئه‌ویش تۆماركردن و بڵاوكردنه‌وه‌ى گرته‌ى ڤیدیۆیى رووداوى كوشتنى فلۆیده له‌لایه‌ن هاوڵاتییه‌كى ئاساییه‌وه، كه زه‌مینه خۆشكه‌ربوو بۆ هه‌ڵایسانى ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و هه‌ڵچوونى ئه‌مریكییه‌كان، (دارنیلا فرایزر)ى ته‌مه‌ن 17 ساڵ ئه‌و كچه‌ى به‌ڤیدیۆ له‌رێگه‌ى مۆبایله‌كه‌یه‌وه رووداوێكى تۆمار و بڵاوكرده‌وه، كه له بیر و ئه‌ندێشه و زه‌ینى جه‌ماوه‌ردا به ئاسانى ناسڕێته‌وه و ئهستهمیشبوو هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كى زه‌به‌لاحى راگه‌یاندن به‌بێ ئه‌و ڤیدیۆیه بیتوانیایه ئه‌و كاریگه‌رییه قوڵه‌ى ئێستا له‌باره‌ى چیرۆكى كوشتنه‌كه‌وه دروستبكات.
له‌م ساڵانه‌ى دواییدا و به‌هۆى پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆژیا و گه‌شه‌كردنى مۆبایلى زیره‌ك و فراوانبوونى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، چه‌مكه‌كانى “هاوڵاتى رۆژنامه‌نووس و رۆژنامه‌نووسیى مۆبایل” له كایه‌ى رۆژنامه‌نووسییدا هاتوونه‌ته كایه‌وه، كه به‌شێوه‌یه‌كى گه‌وره كاریگه‌رى له‌سه‌ر دروستكردن و پێكهێنانى رایگشتیى و ئاراسته‌كردنیان داناوه و فشاریشى له‌سه‌ر وڵاتان بۆ گۆڕینى زۆرێك له سیاسه‌ت و بڕیاره‌كانیان دروستكردووه، “هاوڵاتى رۆژنامه‌نووس” به‌و كه‌سه ئاساییانه ده‌وترێت كه دور له ئه‌زمونى راگه‌یاندن و له‌رێگه‌ى نوسین یان تۆماركردنى وێنه و ڤیدیۆ و بڵاوكردنه‌وه‌ى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان یاخود ناردنى بۆ ده‌زگایه‌كى راگه‌یاندن، به‌شدارده‌بێت له گواستنه‌وه‌ى زانیاریى بۆ جه‌ماوه‌ر، هه‌ر ئه‌وه‌ش زۆرێك له كۆڵیاران و پسپۆڕانى راگه‌یاندنى بەخۆیەوە مژول كردووە به‌جۆرێك كه خوێندنه‌وه و تێڕوانینێكى نوێیان له‌سه‌ر وه‌رگر له‌لا گه‌ڵاڵه ببێت، چونكه وه‌رگر یاخود جه‌ماوه‌ر گۆڕ‌انى به‌سه‌رداهاتووه و له وه‌رگرى ئاساییه‌وه بووه به پهخشكهر و ناوه‌ندێكى بچوكى بڵاوكردنه‌وه.
تێخزاندنی وێنه و ڤیدیۆ بۆ نێو تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كى خێرا و به‌رفراوان ده‌گاته زۆرترین كه‌س به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنى ته‌مه‌ن و شوێن و ئاستى خوێندنیان، به‌پێى ئاژانسى زینێس، له‌ماوه‌ى ساڵى 2020دا رۆژانه هه‌ر هاوڵاتییه‌ك بۆ ماوه‌ى (84) خولهك بینه‌رى گرته‌ى ڤیدیۆیى ده‌بێت له‌سه‌ر تۆڕى ئینته‌رنێت، هه‌روه‌ها به‌شێكى ئه‌و ڤیدیۆیانه به‌شێوه‌یه‌كى خێرا سه‌رنجى بینه‌ر راده‌كێشێت و زمانیش نابێته رێگر له‌به‌رده‌مى.
زۆرجار زانیارى، به‌بێ بوونى وێنه و ڤیدیۆ وه‌ك خۆى ناگاته جه‌ماوه‌ر و كاریگه‌ریش دروستناكات، بایه‌خى وێنه و ڤیدیۆ له‌وه‌دایه كه وه‌رگر و بینه‌ر ده‌باته نێو واقعه‌كه و زووتر و زیاتر ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌رییه‌وه، بۆیه ئێستا بوونى مۆبایلى زیره‌ك له گیرفانى هاوڵاتى ئاسایی‌دا، ته‌نیا ئامێرێك نییه بۆ په‌یوه‌ندیكردن و وه‌رگرتنى هه‌واڵ، به‌ڵكو بووه‌ته ناوه‌ندێكى بچوكى راگه‌یاندن، به تۆماركردن و بڵاوكردنه‌وه‌ى رووداو و زانیارى له‌رێگه‌ى لاپه‌ڕه تایبه‌تییه‌كانیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، كه هه‌ندێكجار نازانن به‌شێك له‌و وێنه و ڤیدیۆیانه‌ى تۆماریدهكهن ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كى گه‌وره دروستده‌كه‌ن و رووداوه‌كان ده‌بنه لاپه‌ڕه‌یه‌ك له مێژوودا.
بە پێكڕا وێنه و ڤیدیۆ دیارترین ئامرازى گواستنه‌وه‌ى رووداون له ئه‌رزى واقعه‌وه بۆ جیهانى ده‌ره‌وه، قۆناغێكى گرنگه كه مرۆڤایه‌تى پێیدا تێپه‌ڕده‌بێت، جیاوازى هه‌ندێك دیمه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌كێكى دیكه ئه‌وه‌یه له یه‌ككاتدا بكوژ و قوربانى ده‌رده‌كه‌ون، كه به‌بێ بوون و تۆماركردنى ئه‌و دیمه‌نه، به‌گێڕانه‌وه زۆرینه‌ى خه‌ڵك قه‌باره و مه‌ترسیى وقێزهونى رووداوه‌كه وه‌ك خۆى وه‌رناگرن.
له تۆماركردنى دیمه‌نى شێوازى كوشتنى جۆرج فلۆیددا، ده‌بینین جگه‌له وێنه، ده‌نگیشى بۆ گواستووینهتهوه و تۆماركردووه، ده‌ربڕینى “ناتوانم هه‌ناسه بده‌م” له‌لایه‌ن فلۆیده‌وه له‌وكاته‌ى گه‌ردنى له‌ژێر لاقى پۆلیسێكدایه، هێنده‌ى تر دیمه‌نه‌كه‌ى له بیر و ئه‌ندێشه‌ى خه‌ڵكدا كاریگه‌رتر كردووه و لەرووبەرێكی پان‌وپۆڕی جوگرافیدا ئامادەیی بەهێزی هەیه.
رۆژانه چه‌ندین تاوان و رووداوى كاره‌ساتبار و قێزه‌ونى جیاجیا له جیهاندا رووده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى له‌رێگه‌ى وێنه و ڤیدیۆوه تۆمارده‌كرێن، هه‌ژان و ده‌نگدانه‌وه و كاریگه‌رى قوڵ دروستده‌كه‌ن، به ئاوڕدانه‌وه‌مان له چه‌ند ساڵى رابردوو، وێنه‌ى خنكانى (ئایلان) ئه‌و منداڵه كۆچبهرهى رۆژئاواى كوردستان كه جه‌سته‌ى له كه‌ناراوێكى بۆدرومى توركیا راكشابوو، كاریگه‌رى دیمه‌نه‌كه وڵاتانى ئه‌وروپا گه‌یانده ئه‌وه‌ى كه پێداچوونه‌وه‌یه‌ك به سیاسه‌تى كۆچبه‌راندا بكه‌ن و زۆرینه‌ى رێكخراوه‌كانى ئه‌و بوارهشى هێنایه ده‌نگ، به‌پێى راپۆرتێكى رۆژنامه‌ى (كورییرا دیلا سیرا)ى ئیتاڵى دواى چه‌ند كاتژمێرێك له بڵاوكردنهوى وێنه‌ى ئایلان له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیى تویته‌ر، وێنه‌كه له (100) وڵاتى جیهاندا بڵاوبووه‌وه، ئه‌وه‌ش هێز و قودره‌تى وێنه ده‌سه‌لمێنێت له گه‌یاندنى په‌یام و دروستكردنى رایگشتى، له پێش ئالان و دواى ئه‌ویش چه‌ندین منداڵ له‌نێو ده‌ریادا خنكان و هیچیان نه‌بوونه جێگاى باس و شوێنەواری قووڵیان به‌جێنه‌هێشت.
له هه‌رێمى كوردستانیشدا بڵاوبوونه‌وه‌ى گرته‌ى ڤیدیۆیى رووداوى كوشتنى (دوعا خلیل) به به‌رد و ساتى هێرشكردنه سه‌ر نانهواچییهك به‌ده‌مانچه و سوكایه‌تیكردن به مامۆستایه‌ك له‌كاتى خۆپیشاندان له‌لایه‌ن هێزێكى ئه‌منیى هه‌ولێر و چه‌ند رووداوێكى دیكه، هه‌ریه‌كه‌یان به‌پێى قه‌باره‌ى خۆى ده‌نگدانه‌وه‌ى دروستكردووه و رایگشتى له هه‌رێمى كوردستان جوڵاندووه، هه‌موو ئه‌وانه‌ش نیشاندانى رۆڵ و سه‌داى وێنه و ڤیدیۆن.