تەموز 10, 2020 رۆژنامه‌وانى توێژینه‌وه‌ی زانكۆ, راگه‌یاندن, رای گشتی 1
رۆژنامه‌وانی، هه‌ولێر، كاروان عه‌بدوڵڵا
پوخته:
ئه‌م نووسینه باس له ڕۆڵ و كاریگه‌رى میدیا ده‌كات وه‌ك به‌شێك له بونیه‌ى پێكهاته‌ى سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی له‌سه‌ر دروستكردنی ڕای گشتی و بزواندنی ره‌فتارى خۆپیشاندان له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا.
ئه‌م نووسینه له هه‌وڵی وه‌ڵامدانه‌وه‌ى دوو پرسیارى سه‌ره‌كیدایه كه بریتین له :
یه‌كه‌م: كاریگه‌رى میدیا له‌سه‌ر ره‌فتارێكی جه‌ماوه‌رى وه‌ك خۆپیشاندان چه‌نده‌و له چ ئاستێكدایه؟
دووه‌م: میدیا به‌چ شێوه‌یه‌ك ده‌توانێت كاریگه‌رى له‌سه‌ر دروستكردنی ڕای گشتی و بزواندنی ره‌فتارى خۆپیشاندان دابنێت؟
باسه‌كه‌ش پشت ئه‌ستوره به‌و تیۆرانه‌ى كه له‌باره‌ى كاریگه‌رى میدیا‌و په‌یوه‌ندی میدیا به دروستكردنی ڕای گشتی و بزواندنی ره‌فتارى جه‌ماوه‌ریه‌وه، له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و تیۆرانه بریار له‌سه‌ر كاریگه‌ریه‌كان ده‌دات و ده‌یانكاته كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ نووسینه‌كه‌و گه‌یشتن به ده‌ره‌نجامێكی دروست.
ئه‌نجامه به‌ده‌ستهاتووه‌كانیش ئه‌وه نیشانده‌ده‌ن كه به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ى كه له‌م سه‌رده‌مه‌دا میدیاكان به‌شێكی دانه‌بڕاوى ژیانی مرۆڤایه‌تین، وه‌ك یه‌كێك له هۆكارو ئامرازه‌كانی بونیادی ڕای گشتی و بزواندنی ره‌فتاره گشتیه‌كان به‌كار ده‌هێنرێن، له‌ناویشیاندا ره‌فتارى خۆپیشاندان.
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه جیا له سه‌رنجدان له‌سه‌ر كاریگه‌ریه ئه‌رێنی و بونیادنه‌ره‌كان له بزواندنى ره‌فتارى خۆپیشاندان و گه‌شه‌ی بیری سیاسی كۆمه‌ڵگا، كاری میدیا پێویستی به ڕێكخستنی بونیادى و ستراتیژی و سیاسه‌تگه‌رى گونجاو هه‌یه بۆ نیشاندانی فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی له به‌هێزكردنی گه‌شه‌ى پێگه‌و كاریگه‌رى خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌رى هه‌نگاو بنێین و دیارده‌و نیشانه‌ى فه‌رهه‌نگی جوان له مه‌یدانی كاری سیاسی و ره‌فتاره گشتیه‌كاندا بۆ نه‌وه‌كانی ئاینده بگوازینه‌وه.
پێشه‌كی:
نووسین و لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ى به‌شداریكردنی هاوڵاتیان له دیاریكردنی ڕه‌وتی حوكمڕانی و گۆڕانكارى له پڕۆسه‌ى سیاسی و حوكمڕانیدا و سه‌رنجدان و ڕاده‌ربڕین له ڕێكاره‌كانی گۆڕانكارى له سیستمی ده‌وڵه‌ت و ده‌وڵه‌تدارى، نیشانده‌رى به‌هاو ڕۆڵی هاوڵاتیانه له پرۆسه‌ی كارى سیاسی و حوكمڕانیدا، به‌پێی بنه‌ماكانی سیستمی دیموكراسی جۆرێكه له به‌شداری پێكردنی هاولاتیان له گۆڕانكارى ده‌سه‌ڵات و ده‌ربڕینی ڕاى به كۆمه‌ڵ.
هه‌ربۆیه خۆپیشاندان له نێو ره‌فتاره جیاوازه‌كانی پرۆسه‌ى دیموكراتی ره‌فتارێكی گشتی ده‌نوێنێ بۆ به‌یانكردنی ڕای گشتی به‌شێوازێكى دیاریكراو هه‌ر له مه‌ده‌نیه‌ت و هێورییه‌وه تا ده‌گاته شۆڕش و ڕاپه‌ڕین.
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ى كه بۆچی ره‌فتارێكی وه‌ك خۆپیشاندان ده‌كرێته ته‌وه‌ری بابه‌ت و باسی لێكۆڵه‌ره‌وان له بواره جیاوازه‌كاندا لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، ده‌شێ وه‌ڵامی هاوبه‌شی هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه بێت كه “خۆپیشاندان وه‌ك ره‌فتارێكی جه‌ماوه‌ری به ته‌نیشت رێكاره‌كانی تر‌ى پرۆسه‌ى دیموكراتی ئاراسته‌كه‌رو دیاریكه‌رى رای باڵایه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌و ده‌سه‌لاتێكی دیموكراتیداو هیچی كه‌متر نیه له ڕێكاره‌كانی تری پرۆسه‌ى دیموكراتی بۆ دانانی سیستمی ده‌وڵه‌تدارى و گۆڕانكارى له ده‌سه‌ڵاته جیاوازه‌كاندا”
خۆپیشاندان له‌لایه‌ك خواسته‌كانی جه‌ماوه‌ر پیشانده‌دا به‌رانبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتداران و له‌لایه‌كی تره‌وه ڕێكاره بۆ ده‌ربڕینی ڕای جه‌ماوه‌ر بۆ گۆڕانكارى له سیستمی ده‌سه‌ڵاتدارى، تا ئه‌و ساته‌ى كه ده‌توانێت هێز و ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ست كه‌سێك وه‌ربگرێته‌وه و بیداته ده‌ست كه‌س و گروپێكی تر.
به هه‌ر یه‌كه له جۆره‌كان كۆده‌نگی جه‌ماوه‌رى و ره‌فتارى خۆپیشاندان دوانه‌یه‌كی لێكدانه‌بڕاون، هه‌ردووكیش له یه‌ك ده‌چن كه به‌ڕای گشتی ناو ده‌برێت، ئه‌و ساته‌ى ڕای گشتی به قۆناغه‌كانی خۆیدا تێده‌په‌ڕێت و ده‌گاته قۆناغی كامڵ بوون كۆده‌نگی جه‌ماوه‌رى و خۆپیشاندان وه‌ك ره‌فتارێكی سیاسی یان كۆمه‌ڵایه‌تی له دایك ده‌بێت.
دروستبون و پێگه‌یشتنی ڕای گشتی به‌هه‌موو پێودانگ و تیۆره‌كانی ڕای گشتی په‌یوه‌سته به میدیا‌و هۆكاره‌كانی گه‌یاندنی په‌یام به جه‌ماوه‌ر، به‌جۆرێك كه له‌و ڕێگه‌یه‌وه زۆر به ئاسانی ده‌توانرێت ڕایه‌كی تایبه‌ت له‌نێو هزری تاك به‌تاكی كۆمه‌ڵگه‌دا بچێنێت و ببێته دایكی هاوده‌نگی كۆمه‌ڵایه‌تی و خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری.
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه میدیا وه‌ك كه‌ره‌سته‌گه‌لێكی گه‌یاندنی په‌یام هه‌م له سۆنگه‌ى پێشكه‌وتنی ته‌كه‌نه‌لۆژی بۆ گه‌یاندن و هه‌م له سۆنگه‌ى په‌یامسازی و ئیداره په‌یامه‌كان و جه‌ماوه‌ر، خاوه‌نی كاریگه‌رى به‌رچاوه له دروستبوونی كۆڕایی و ره‌فتاری خۆپیشاندان، هه‌روه‌ك چۆن خاوه‌ن تواناى كۆنترۆڵه له ره‌فتارى خۆپیشانداندا.
له‌م باسه‌دا تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر میزانی كاریگه‌رى میدیا له‌سه‌ر ره‌فتارى خۆپیشاندان به‌گشتی و له هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی، وه‌ڵامی پرسیار گه‌لێك ده‌ده‌ینه‌وه كه په‌یوه‌ستن به په‌یوه‌ندی نێوان خۆپیشاندان وه‌ك ره‌فتارێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و میدیا وه‌ك كارتێكه‌رێكی كاریگه‌ر له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا كه بریتین له:
ـ چه‌ند میدیا كاریگه‌رى له‌سه‌ر ره‌فتارى خۆپیشاندان هه‌یه؟
ـ ئه‌و كاریگه‌رییه‌ى میدیا دایده‌نێت له پرۆسه‌یه‌كی گشتی وه‌ك خۆپیشانداندا له چوارچێوه‌یه‌كی زانستیدا چۆن ناسراوه‌و باسكراوه؟
ـ میدیا وه‌ك بزوێنه‌رو بونیادنه‌رێكی رای گشتی له كوێی ره‌فتارى خۆپیشاندان و خۆپیشانده‌راندا ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌بێته داینه‌مۆى ئه‌و پرۆسه‌یه.
خۆپیشاندان وه‌ك ره‌فتارێكی كۆمه‌ڵایه‌تی
ره‌فتار به‌هه‌ر هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه‌یه‌ك ده‌وترێت كه كه‌سێك یان گروپێك به‌رانبه‌ر به هه‌ر تاك یان گروپێكی تر ده‌ینوێنێ به یه‌كێك له ڕێگاكانی كۆمینیكه‌یشن، كه ده‌شێت وتن یان پیشاندان وه یان ئاماژه‌بێت، وه به‌هه‌ر كه‌ره‌سته‌یه‌ك كه بگه‌یه‌نرێت، كه ده‌شێ ڕووبه‌ڕوو بێت یان له ڕێگه‌یه‌كی یه‌كێك له كه‌ره‌سته میدیاكانه‌وه بێت وه‌یان هه‌ر كه‌ره‌سته‌یه‌كی په‌یوه‌ندیكردن و ته‌كنه‌لۆژی بێت.
خۆپیشاندان به ره‌فتارێكی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوان ده‌وترێت كه له ڕێگه‌یه‌وه په‌یامێك ده‌گه‌یه‌نرێت به شێوازی نیشاندان و نواندن و وتن به ده‌سته جه‌معی، كه ده‌شێ به به‌رنامه‌یه‌كی دیاریكراوبێت یان هه‌ڵچوون و ناكاوبێت، ده‌كرێ چاوه‌ڕوانكراوبێت وه یان چاوه‌ڕواننه‌كراو، به‌هه‌ر جۆرێك بێت ئه‌م ره‌فتاره خاوه‌نی بونیه‌یه‌كی دیاریكراو‌و گه‌شه‌كردووه به‌جۆرێك كه ناو ده‌برێت به “پێگه‌یشتنی ڕای گشتی” .
ڕای گشتی داینه‌مۆی جوڵێنه‌رى جه‌ماوه‌ره بۆ ئه‌نجامدانی ره‌فتارى خۆپیشاندان وه‌ك ره‌فتارێك بۆ گه‌یاندنى ده‌نگ و ڕاى گشتی به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و به‌رپرس.
لێره‌وه ده‌توانین بڵیین ڕای گشتی داینه‌مۆى خۆپیشاندان و ڕگه‌زی سه‌ره‌كی ئه‌نجامدانی ئه‌و ڕه‌فتاره‌یه، له به‌رامبه‌ریشدا میدیا وه‌ك ئامرازی گه‌یاندن و پرۆسه‌ى سازكردنی په‌یامه‌كان كاریگه‌رترین ڕێكاره له بونیادی ڕای گشتی و جووڵاندنى.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه به‌بێ باسكردنی كاریگه‌رى میدایا لێكدانه‌وه‌كان بۆ پاڵنه‌ره‌كانی ره‌فتارێكی وه‌ك خۆپیشاندان ناتوانن هیچ باس و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك بكه‌ن.
ڕای گشتی وخۆپیشاندان
زۆرێك له لێكۆڵه‌ره‌وان میدیایی، كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی له‌و باوه‌ڕه‌دان كه ڕای گشتی و پێكهێنانی ڕای گشتی یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی دونیای نوێ، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ كاریگه‌رى ڕای گشتی له گۆڕانی سیستمی ده‌سه‌ڵاتدارى له هه‌ر شوێنێك، هه‌روه‌ها كاریگه‌رى میدیا له‌سه‌ر ڕای گشتی و بونیاد نانی.
ڕای گشتی وه‌ك ره‌گه‌زى سه‌ره‌كی بۆ كۆبه‌ندی و كۆڕایی جه‌ماوه‌رو جووڵانی شه‌قام‌و گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری كارده‌كات، چونكه هیچ كات و له هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا ده‌ره‌نجامێكی وا نه‌هاتووه‌ته پێش كه بیسه‌لمێنێ گردبوونه‌وه‌ى جه‌ماوه‌ری و خۆپیشاندانی به‌رفراوان به‌بێ كاركردن له‌سه‌ر ڕای گشتی پێك هاتبێت، ته‌نانه‌ت گردبوونه‌وه‌و خۆپیشاندان وه‌ك ره‌فتار و ئامرازێك ناو ده‌برێت كه ڕای گشتی ده‌گه‌یه‌نێت، پاڵپشت به هێزی جه‌ماوه‌رى و ئاراسته‌ى میدیایی، گه‌وره‌ترین كارێك كه میدیا له میانی خۆپیشانداندا ده‌یكات نیشاندانی هێزی جه‌ماوه‌رییه بۆ به‌یانی ڕای كۆمه‌ڵگا.
هه‌ربۆیه بوونی ڕای گشتی و بونیه‌ى به‌هێزی به‌یانی ڕای گشتی كه ده‌كاته كۆی جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌رو پشتیوانانیان ئه‌و بازوو هێزه‌یه یان ئه‌و به‌رهه‌مه‌یه كه ره‌فتارێكی وه‌ك خۆپیشاندان ده‌توانێت كاری له‌سه‌ر بكات و به‌ده‌ستی بهێنێ. لێره‌وه‌یه كه ده‌وترێت خۆپیشاندان ئه‌و ره‌فتاره‌یه كه ڕای گشتی ده‌گه‌یه‌نێت وه یان ئه‌و دایكه‌یه كه ڕای گشتی وه‌ك كۆرپه له‌باوه‌ش ناوه، هه‌ربۆیه دوانه‌یه‌كی لێكدانه‌بڕاون، بونیادنه‌رو پێكهێنه‌رى یه‌كترین.
ڕای گشتیش له نێو كۆمه‌ڵگادا به‌پێی دابه‌شكردنه زانستیه‌كان بۆ دوو ده‌سته دابه‌ش ده‌بێت، ده‌سته‌ى یه‌كه‌می كه‌وا ده‌ڕواننه ڕای گشتی كه كۆمه‌ڵێك ڕای تایبه‌ت و په‌یوه‌ستن به بیروباوه‌ڕی خه‌ڵكه‌وه كه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه كۆمه‌ڵگا بونیاد ده‌نێت، كۆمه‌ڵگا په‌یوه‌ست ده‌كات به بنه‌ماكانی بیروباوه‌ڕیه‌وه له ساتی لادانی بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كان به ئاسانی ڕای گشتی پێكدێت و ره‌فتارى خۆپیشاندان له‌نێو كۆمه‌ڵگادا ده‌بزوێنێت بۆ په‌یوه‌ستبوونه‌وه به بنه‌ماكانی بیروباوه‌ڕه‌وه.
“ئه‌لبێرد وین دی‌سی” یه‌كێكه له پێشینه‌كانی زانستی ماف له سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌مدا ڕای گشتی وه‌ك چه‌مكێك به‌رانبه‌ر به بیروڕای گروپی ناوده‌بات و هه‌ر كاریگه‌ریه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و بیروڕایه بونیاد نه‌نرێت جووڵانی ڕای گشتی به‌دوادادێت به شێوه‌ی ره‌فتارى خۆپیشاندان.
كۆمه‌ڵناسی ئه‌ڵمانیش ” فردنیان تونیس ” هه‌روا ڕای گشتی به به بیروڕای هاوبه‌ش ده‌زانێت له نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگادا و پێی وایه هه‌ركات ئه‌م بیروڕایه هاوبه‌شی له لایه‌ن تاكه‌كانه‌وه وه‌رگرت ئه‌بێته بونیادنه‌رو جووڵانی ره‌فتارێكی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رفراوان له‌لای جه‌ماوه‌ر كه به ره‌فتارى خۆپیشاندان ناوده‌برێت.
ده‌سته‌ى دووه‌م له دابه‌شبوونی ڕای گشتیدا وانیشان ده‌دات كه ڕای گشتی دیارده‌یه‌كی نوێیه وابه‌سته‌یه به كۆمه‌ڵگاى نوێوه یان به‌شێوه‌یه‌كی سنوردار وه یان به‌رفراوان كه له هه‌موو جیهاندا گه‌شه‌ىكردووه، بووه‌ته جوڵینه‌رو داینه‌مۆی ره‌فتاره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌نێویشیاندا ره‌فتارى خۆپیشاندان.
“هانس ئسپیر” پێی وایه ڕای گشتی دیارده‌یه‌كی نوێیه‌و ڕیشه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شۆڕشی فه‌ره‌نسی، پێیوایه ڕای گشتی ده‌ركه‌وته‌یه‌كی به‌هاداره كه له‌هه‌موو وڵاتێكدا ده‌رناكه‌وێت، ته‌نها له‌كۆمه‌ڵگا نوێیه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت و به فراوانبوونی میدیا، ئه‌ویش گه‌شه‌ده‌كات، هه‌ربۆیه ره‌فتاره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ى میدیادا گه‌شه‌ده‌كه‌ن، له‌نێویشیاندا ره‌فتارێكی وه‌ك خۆپیشاندان، به‌جۆرێك چه‌ند میدیا خاوه‌ن كاریگه‌ری بێت بۆ بونیادی ڕای گشتی هێنده‌ش كاریگه‌ره له‌سه‌ر جووڵه‌ى ره‌فتارى خۆپیشاندان.
له‌به‌رانبه‌ریشدا كۆمه‌ڵێك دیدگا هه‌ن كه پێیانوایه ڕای گشتی دیارده‌یه‌كی فراوانی جیهانیه‌و له‌هه‌موو كۆمه‌ڵگاكاندا هه‌یه، نموونه‌ى ئه‌و دیاردانه ده‌گێڕنه‌وه له‌سه‌رده‌می یۆنانی كۆندا بوونیان هه‌بووه له گردبوونه‌وه‌و به‌یانی ڕا به‌شێوه‌و ره‌فتارى كۆبه‌ندی له‌سه‌ر رایه‌ك و پشتبه‌ستوو به ژماره‌ى زۆری جه‌ماوه‌رى.
له هه‌مو دیدگاكاندا ئه‌وه نیشان ده‌درێت كه ڕای گشتی هێزێكی سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تیه كه له‌ده‌ستورى هه‌موو وڵاتاندا پێشبینی نه‌كراوه، له‌توانایدا هه‌یه ده‌سه‌ڵاتی وڵاتێك و حوكمرانیه‌كه‌ى له‌ناو به‌رێت و بیگۆڕێت، به‌ناسینی هۆكاره‌كانی بونیادی ڕای گشتی كۆمه‌ڵگایه‌ك ئه‌توانێ ره‌فتارى تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌ى دیاری بكات و ئاراسته‌ى بكات و ره‌فتاره‌كانی ئاینده‌ش دیاری بكات، هه‌رچه‌نده به‌رده‌وام ڕای گشتی له‌ژێرچاودێری ده‌سه‌ڵاتداران و حاكمانی وڵاتدایه، به‌ڵام به‌هۆی فراوانبوونی میدیا‌و زیادبوونی كاریگه‌رییه‌وه تواناى كۆنترۆڵكردنی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه سه‌خت بووه. بۆیه ئه‌شێت وه‌ك هێزێكی نوێ به‌كاربهێنرێت به‌رانبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتداران كه ئه‌ویش به‌رفتارێكی وه‌ك خۆپیشاندان كاریگه‌رییه‌كه فراوانتر ده‌بێت.
هه‌ر بۆیه له كورتترین پێناس و په‌یوه‌ندی نێوان ڕای گشتی و خۆپیشانداندا ده‌وترێت “ڕای گشتی خاوه‌ن ره‌فتارێكی جه‌ماوه‌رییه كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كی زۆری جه‌ماوه‌ری كارا، چالاك ئه‌كرێت و ئه‌خرێته ڕوو”.
میدیا‌و ڕای گشتی
له حكومه‌ته‌كانی مرۆڤسالاری و دیموكراتی ڕۆڵی میدیا و كاریگه‌رى له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارى و گۆڕانكاریه‌كانی حوكمڕانی، پێكهێنه‌رى گه‌لێك گفتوگۆ‌و باسی نێو ناوه‌نده ئه‌كادیمی و رۆشنبیرییه‌كانه، ته‌نانه‌ت گفتوگۆی شوێنه گشتیه‌كانیش به‌ده‌ر نیه له‌و بابه‌تانه.
ڕۆڵ‌و كاریگه‌رى میدیا له دروستكردنی ڕای گشتی و پێگه‌یاندنی له ڕێگه‌ى خۆپیشاندان و راده‌ربڕین یاخود ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن و هه‌ر ڕێگه‌یه‌كی تری به‌شدارى سیاسی به‌هاو گرنگیه‌كی زۆر‌و به‌رچاوی هه‌یه.
میدیا به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه به خستنه ڕووی هه‌ندێك بابه‌ت و بروزكردن و سه‌رنجدانان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه سه‌رنجی خه‌ڵكی بۆلای خۆیان ڕاده‌كێشن و له‌ژیانی ئه‌واندا به‌رجه‌سته‌ى ئه‌كات و له‌باره‌ى ئه‌و بابه‌تانه‌وه كه جێی مه‌به‌ستیه‌تی زانیارى و ئاگادارى ده‌داته خه‌ڵك.
“گوستالوبین” باوه‌ڕی وایه كه میدیاى نووسراو له‌گه‌ڵ فراوانبوونی رێكاره‌كانی گه‌یاندنی په‌یامه‌كانیدا بیروڕا پێچه‌وانه‌كان به بیروڕای كوتله‌و گروپێكی دیاریكراو له كۆمه‌ڵگادا ده‌خاته ڕوو له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه ڕۆڵێكی به‌هێزی چیا ئاسا ده‌بینێ .
میدیاكان له ته‌واوى قۆناغه‌كانی ڕای گشتی هه‌ر له سه‌ره‌تاى چه‌كه‌ره‌كردنیه‌وه له بیرى تاكه‌كاندا تا ئه‌و ساته‌ى ده‌ته‌قێته‌وه‌و ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست كاریگه‌رى خۆی ده‌بینێ و وه‌ك ئاراسته‌كه‌رو بونیادنه‌ر ڕۆڵ ده‌گێڕێت، میدیاكان به‌خه‌ڵكی ناڵێن كه له‌باره‌ى بابه‌تێكه‌وه چۆن بیربكه‌نه‌وه، به‌ڵكو په‌یامێك به خه‌ڵك ده‌ده‌ن كه سه‌باره‌ت به چی بیربكه‌نه‌وه.
ئه‌مه‌ش به‌واتاى ئه‌وه‌ى كه میدیا بیری خه‌ڵكی ناگۆڕن، به‌ڵكوئامانجیان ئه‌وه‌یه كه باوه‌ڕ به خه‌ڵك بهێنن كه چ بابه‌تێك گرنگه، یان كامه بابه‌ت له‌پێشتره.
باوه‌ڕی گشتی و چه‌سپاو ئه‌وه‌یه كه میدیاكان گرنگترین هۆكارى بونیادناو دروستكردن و گه‌شه‌كردنی ڕای گشتین، به‌ڵام به‌شێوه‌یكی گشتی ته‌نها میدیا خاوه‌نی ئه‌و ڕۆڵه‌نیه كه ڕای گشتی پێكده‌هێنێت، هه‌ندێك ڕۆڵی میدیا زیاد له سنور ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن، هه‌ندێكیتریش ڕۆڵی ئه‌وتۆ ناده‌نه میدیا، له‌م ڕووه‌وه پێویسته كاریگه‌رى میدیاكان له ڕوانگه‌ى كۆمه‌ڵناسیشه‌وه له‌به‌رچاو بگیرێت، لێكۆڵینه‌وه زانستیه‌كانیش له باره‌ى كۆمینه‌یكه‌یشن و گه‌یاندنی زانیارى و په‌یامه‌كان كه له‌دنیادا ئه‌نجام ده‌درێن، كۆمه‌ڵێك ئه‌نجامی جیاوازیان له‌باره‌ى ڕۆڵی میدیاوه له دروستكردنی ڕای گشتی خستووه‌ته ڕوو، هه‌روه‌ك چۆن كۆمه‌ڵێك وه‌ڵامی جیاواز ده‌ده‌نه‌وه له‌باره‌ى میزان و چه‌ندیه‌تی كاریگه‌رى میدیا له ڕای گشتی و ره‌فتارى خۆپیشانداندا، ئه‌م وه‌ڵام و دیده جیاوازانه‌ش ده‌توانین به‌سێ ده‌سته و سه‌رده‌م دابه‌ش بكه‌ین.
یه‌كه‌م: دیدگاى كاریگه‌رى بێ سنور ” ده‌ورانی تواناى نادرى میدیا له 1920 تا 1943 ز”.
له‌م سه‌رده‌مه‌دا كارى میدیاكان ریكلام بووه له‌پێناو ڕازیكردن و قه‌ناعه‌تی جه‌ماوه‌ره‌كانیان، تێڕوانینی ئه‌وان له سه‌ر میدیا له‌و سه‌رده‌مه‌دا تێڕوانینێكی فه‌رمانڕه‌وایانه بۆ له‌پێناو ده‌سكاریكردنی بیری جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان بو له‌پێناو دروستكردنی كاریگه‌رى له‌سه‌ریان، له‌م سه‌رده‌مه‌دا له‌به‌رئه‌و ژماره‌ى میدیاكان كه‌م و سنوردار بوون ، تواناى كاریگه‌رى میدیاكان له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ر زۆربووه توانیویانه كاریگه‌رى قوڵیان له‌سه‌ر دروستبكه‌ن، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بیانویستایه ئاراسته ده‌كرێت.
دووه‌م: دیدگاى كاریگه‌رى سنوردار “ده‌وره‌ى كاریگه‌رى سنوردار له سالانی 1944 تا 1960 ز “.
ئه‌م سه‌رده‌مه زیاتر ته‌ركیز له‌سه‌ر كاریگه‌رى ڕادیۆو چاپه‌مه‌نی بووه‌و ته‌له‌فزیۆن پێشكه‌وتنی به‌خۆوه نه‌بینیبوو، توانایه‌كی واىنه‌بوو وه سه‌ته‌لایتیش ده‌رنه‌كه‌وتوبوو، لازارسفێڵد و هاوكاره‌كانی گه‌یشتبوونه ئه‌و بڕوایه‌ى كه میدیا ئه‌وه‌نده‌ش خاوه‌نی هێزی كاریگه‌ر نین، ئه‌وان پێیانوابوو له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌وه ته‌نها میدیاكان نین كه تواناى گۆڕانكاریان له ڕای گشتیدا هه‌یه، به‌ڵكو ڕابه‌رانی ره‌ئی كاریگه‌ریان هه‌بووه، میدیاكان ته‌نها توانای كاریگه‌ریان له به‌هێزكردنی ڕایه‌كدا هه‌بووه كه دروستبووه نه‌ك دروستكردنی.
سێیه‌م: ده‌ورانی ره‌خنه‌یی “ده‌ورانی نوێ و ئاڵۆزی كاریگه‌رى ئه‌ندێشه‌یی به هێزو تواناى ته‌له‌فزیۆن، له ساڵانی 1961 تا 1995 ز “.
له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌و تیۆره گه‌شه‌ىكرد كه پشتبه‌ستن به پێشكه‌وتنی ته‌له‌فزیۆن، كاریگه‌رى میدیا ئاڵۆز‌و دژوار و جیاواز بوو، زیاتر له خزمه‌تی لایه‌نی بازرگانیدا خۆی ده‌بینێته‌وه، له‌كۆتاییشدا هه‌ندێك له پسپۆڕانی بوارى كۆمینیكه‌یشن و په‌یوه‌ندیكردن گه‌ڕانه‌وه سه‌ر تیۆره‌كانی ده‌ورانی تواناى نادره میدیا كه له‌سه‌ره‌تاكانی كاریگه‌رى میدیادا باسكراوه به ده‌ورانی كاریگه‌رى بێ سنور باسكراوه، نموونه‌شی تیۆری للوپێچی بێده‌نگیه كه له‌لایه‌ن خانمه ناسراوی بوارى په‌یوه‌ندیكردن و میدیا “نئومان” خراوه‌ته ڕووه.
جگه له‌م ده‌سته‌و دیدگایانه له‌باره‌ى دروستكردن و بونیادنانی ڕای گشتی و كاریگه‌رى میدیا چه‌ندین تیۆری به‌ناوبانگ له‌نێو كایه‌ى میدیاییدا هه‌ن كه ئاماژه‌ى ڕوونن بۆ كاریگه‌رى میدیا له‌سه‌ر دروستبوونی ڕای گشتی كه ده‌كرێت لێره‌دا به كورتی ئاماژه‌یان پێ بدرێت.
یه‌كه‌م: تیۆری كوتان یان كاریگه‌رى بێ سنوور، ئه‌م تیۆره پێیوایه كه په‌یامه‌كان ده‌توانرێت به‌جۆرێك بسازێن و بگه‌یه‌نرێن كه له ئه‌ندێشه‌و دڵی وه‌رگردا كاریگه‌رى وا به‌جێ بهێڵێت كه نێره‌ر به‌رنامه‌ى بۆ داڕشتووه، دژ به هه‌ریه‌كه له‌و په‌یامه پێشینانه بووه‌ستێته‌وه كه له ئه‌ندێشه‌ى وه‌رگردا چه‌سپیون.
له‌م تیۆره‌دا هاتووه كه په‌یامی میدیایی وه‌ك ڤایرۆسێكی سست وایه كه ده‌بێته دژه ڤایرۆس، كاتێك ده‌چێته ده‌روونی كه‌سه‌كانه‌وه له‌كاتی بیماریدا دژ به‌و ڤایرۆسه چالاكه ده‌وه‌ستێته‌وه كه ده‌یه‌وێت كار له ده‌روونی كه‌سه‌كه بكات.
ئه‌م تیۆره له سه‌رده‌مانی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و دووه‌م له‌لایه‌ن “كافلین”ه‌وه خراوه‌ته ڕوو ، هیتله‌رو مۆسۆلۆنیش له لایه‌نگرانی ئه‌م تیۆره بوون.
دووه‌م: تیۆری فه‌رمانڕه‌واییكردن یان كاریگه‌رى سنوردار.
له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌م تیۆره تواناى میدیا سنورداره‌و ته‌نها ده‌توانێت ئه‌و بیروڕایه‌ى كه بونی هه‌یه به‌هێزی بكات، به ده‌ربڕینێكی تر میدیاكان ناتوانن گۆڕانكارى بنه‌ڕه‌تی له بیرى وه‌رگردا دروست بكه‌ن، به‌ڵكو به هۆی ئامرازه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌وه ئه‌و بیره‌ى له ئه‌ندێشه‌ى وه‌رگردایه به‌هێزی ده‌كات، ئه‌م تیۆره له‌لایه‌ن “برسلون و لازارسفێڵد” له سه‌رده‌مێكدا كه تیۆری “كوتان” حاكم بوو به‌یانكرا، “فرانك بیوكا” بڕواى وایه كه وه‌رگرى چالاك چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه كه له وه‌رگرى هه‌ڵچوو جیا ئه‌كاته‌وه كه بریتین له :
ـ وه‌رگرى چالاك “هه‌ڵبژێره”: خۆی په‌یامێك له‌نێو هه‌موو ئه‌وپه‌یامانه‌ى كه هه‌ن هه‌ڵده‌بژێرێت.
ـ وه‌رگرى چالاك “سوود وه‌رگره”: واته په‌یامێك هه‌ڵده‌بژێرێت كه سوودی خۆیی تێدا ببینێته‌وه.
ـ وه‌رگرى چالاك خاوه‌ن ئامانجه: واته به‌به‌رنامه‌و ستراتیژه‌وه په‌یام هه‌ڵده‌بژێرێت و كارى هه‌ڕه‌مه‌كی ناكات.
ـ وه‌رگرى چالاك له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كان تێك ده‌گیرێت و له‌خۆیه‌وه بڕیار له‌سه‌ر ڕووداوه‌كان نادات.
ـ وه‌رگرى چالاك له‌به‌رانبه‌ر میدیاكاندا به‌رگرى ده‌كات و زوو ته‌سلیم به میدیا نابێت.
هه‌ربۆیه ئه‌و تیۆره پێیوایه كاریگه‌رى میدیا له‌سه‌ر وه‌رگرى چالاك كه‌متره‌و كاریگه‌ریه‌كان زیاتر له‌سه‌ر وه‌رگرانێكن كه خاوه‌نی سیفه‌تی هه‌ڵچوونن. لێره‌وه ڕای گشتی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌وان دروستده‌كات و ده‌یانخاته بۆته‌ى ره‌فتارى خۆپیشاندانه‌وه.
سێیه‌م: تیۆری دوو یان چه‌ند قۆناغی:
له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌م تیۆره په‌یامه میدیاییه‌كان سه‌ره‌تا به‌كه‌سانی رابه‌رى كۆمه‌ڵگا ده‌گه‌ن و ئه‌وان قه‌ناعه‌ت پێ ده‌كات و دواتر له‌ڕێگه‌ى ئه‌وانه‌وه په‌یامه‌كان ده‌گه‌یه‌نێته خه‌ڵكی به‌گشتی و كار له‌سه‌ر دروستكردنی ڕای گشتی ده‌كات. ڕابه‌رانیش ته‌نها ڕۆڵی گوازه‌ره‌وه‌ى په‌یامه‌كانیش نابینن، به‌ڵكو خۆشیان ده‌سكارى ناوه‌ڕۆكی په‌یامه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌م تیۆره‌ش له‌لایه‌ن “ئه‌لهیوكانتز و لازارسفیلد:ه‌وه به‌یانكراوه و خراوه‌ته ڕوو، وه پێشیانوایه ئه‌گه‌ر په‌یامه‌كان له‌لایه‌ن رابه‌رانى كۆمه‌ڵگه‌وه په‌سه‌ند نه‌كران كاریگه‌ریان له‌سه‌ر خه‌ڵكی گشتی نابێت و نابنه دروستكه‌رى ڕای گشتی و هه‌وێنی خۆپیشاندان.
چواره‌م: تیۆری پله‌به‌ندی (ئه‌جنداستین)
ئه‌م تیۆره پێی وایه میدیا له پرۆسه‌ى گه‌یاندنی په‌یامدا پله‌به‌ندی دروست ده‌كات، به‌و واتایه‌ى میدیا له‌توانایدا نیه به خه‌ڵكی بڵێت چۆن بیربكه‌نه‌وه، به‌ڵام له‌توانایدایه پێیان بڵێت له چی بیربكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ى كه ده‌یه‌وێ بیخاته پله‌ى یه‌كه‌مه‌وه كه وه‌رگر بیری لێ بكاته‌وه. به‌واتاى ئه‌وه‌ى ئه‌و بابه‌ته‌ى ده‌یكاته پێشینه‌و ناونیشانی په‌یامه‌كان، بیرۆكه‌ى دیارى خۆی ده‌خاته به‌رده‌م وه‌رگر كه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكات. ئه‌م تیۆره‌ش “مك كامب و شاوئین” خستویانه‌ته ڕوو.
پێنجه‌م: تیۆری قازانج و خۆشبه‌ختی:
بونیاد‌و دروستكردنی ڕایگشتی له سه‌ربنه‌ماى ئه‌م تیۆره له ڕێگه‌ى میدیاوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ى كه وه‌رگر ئاگادارى نیاز‌و ویستی خۆیه‌تی به‌ڵام به‌شوێن زانیاریه‌كانه‌وه‌یه‌و ئاره‌زوو ده‌كات بیانزانێت، ئه‌ویش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه‌ى كه :
ـ وه‌رگر به‌هێزه‌و به‌پێی نیازی خۆی ده‌یه‌وێت ئه‌و زانیاریانه بزانێت یان ئه‌و په‌یامانه وه‌ربگرێت.
ـ میدیاكان ركابه‌رییان له‌نێواندا هه‌یه بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌كان، ئه‌گه‌ر چی وه‌رگر مافی هه‌ڵبژاردنی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و ركابه‌ریانه كاریگه‌رى به‌جێ ده‌هێڵن له‌سه‌ر وه‌رگر.
ـ وه‌رگر له‌گه‌ڕاندایه به‌شوێن زانیارییه‌كانداو رێكارى جیاوازیش ده‌گرێته‌به‌ر.
ـ وه‌رگر ئه‌گه‌ر چی سه‌ربه‌سته له‌هه‌ڵبژاردنی په‌یامه‌كان به‌ڵام ده‌ستیشده‌بات بۆ هه‌ڵبژاردن له‌نێو میدیاكاندا.
له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌م تیۆره به‌هه‌ر جۆرێك بێت ئه‌گه‌رچی وه‌رگر سه‌ربه‌سته به‌ڵام كاریگه‌رى میدیا كه‌م ناهێنێت له دروستكردنی رای گشتیدا.
شه‌شه‌م: تیۆری وابه‌سته‌یی.
له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌م تیۆره په‌یامه میدیاییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌ندێشه‌و شێوازی بیركردنه‌وه‌ى وه‌رگر كاریگه‌رى داده‌نێت و وه‌رگر پێوه‌ى په‌یوه‌ست ده‌بێت، ئه‌م تیۆره وه‌ك تیۆری “كوتان” بیرده‌كاته‌وه، ئه‌و جیاوازیه‌ى كه هه‌یه‌تی ئه‌وه‌یه كه پێی وایه وه‌رگر به په‌یامه‌كانه‌وه ئالوده ده‌بێت. وه‌رگر به پشتبه‌ست به‌نیازه‌كانی خۆی وابه‌سته‌ى میدیایه‌ك ده‌بێت ، هه‌رچه‌ند نیاز زیاتر بێت وابه‌سته‌یی باشتر ده‌بێت، هه‌رچه‌نده وابه‌سته‌یی زیاتر بێت كاریگه‌ریش زیاتر ده‌بێت.
ئه‌مه‌ش وا له میدیاكان ده‌كات كه ره‌چاوى نیازی وه‌رگرانیان بكه‌ن تا بتوانن وابه‌سته‌ى میدیاكه‌بن و كاریگه‌ری زیاتر بێت له‌سه‌ریان بۆ بونیادی ڕای گشتی و جووڵانی ره‌فتارى خۆپیشاندان.
حه‌وته‌م: تیۆری لوولپێچی بێده‌نگی.
یه‌كێك له‌و تیۆرانه‌ى كه زیاتر هێزو توانا به میدیا ده‌دات له دروستكردنی كاریگه‌رى تیۆری لوولپێچی بێده‌نگیه كه “ئه‌لیزابیت نوئیل نئومان” 1973 – 1970 ئه‌وى ئالوده به‌و بیركردنه‌وه‌یه كردبوو،پێی وایه میدیا له دروسكردنی ڕای گشتیدا كاریگه‌رى به‌هێزى هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م كاریگه‌رییه به‌هۆی سنوردارى لێكۆڵینه‌وه‌كانه‌وه له رابردوودا نه‌توانراوه ئاشكرا بكرێت و به په‌نهان ماوه‌ته‌وه.
ناوبراو به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتووه كه سێ هۆكارى (كه‌ڵه‌كه‌بوون، گشتگیریى، هاوده‌نگی) له دروستكردنی كاریگه‌ری گه‌وره‌ى میدیا له‌سه‌ر ڕای گشتی پێكه‌وه كاریانكردووه.
له لوولپێچی بێده‌نگیدا ئه‌و كه‌سانه‌ى كه خاوه‌ن یه‌ك بۆچوونن هه‌وڵده‌ده‌ن له یه‌كتری به‌ئاگابن، به‌ڵام له ده‌ربڕیندا بێده‌نگ تا ئه‌وكاته‌ى كاریگه‌رى زیاتر له‌ناو جه‌ماوه‌ردا له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه دروست ده‌بێت، به‌رده‌وامیش چاودێری بۆچوونه بێده‌نگه‌كانن تا ده‌گه‌نه ئه‌و بۆچوونه‌ى كه ده‌توانن كاریگه‌رى دروست بكه‌ن، له‌و میانه‌یه‌شدا میدیاكان به‌رده‌وام له‌سه‌ر بۆچوونه بێده‌نگه‌كان كار ده‌كه‌ن و گه‌شه‌یان پێده‌ده‌ن و له یه‌كتر به ئاگاده‌بن، به‌مه‌ش ڕایه‌كی به‌رفراوان دروست ده‌بێت، كاتێك له ره‌فتارێكی وه‌ك خۆپیشانداندا هاوده‌نگانه ئه‌و بۆچوونه كه‌ڵه‌كه بووه له‌یه‌ك شوێندا ده‌رده‌كه‌وێت كاریگه‌رى زیاتر دروست ده‌كات.
میدیا، رای گشتی، خۆپیشاندان، كاری هاوبه‌ش و ره‌فتارێكی گشتی
دواى ئه‌وه‌ى له په‌یوه‌ندی هه‌ریه‌ك له میدیا‌و ڕای گشتی و ره‌فتارى خۆپیشاندان دوایین ئاماژه‌درا به كاریگه‌رییان له‌سه‌ر یه‌كترى، پێویسته ئه‌وه بوترێت كه په‌یوه‌ندی ئه‌م سێ چه‌مكه له‌ڕوى كاریگه‌رییان له‌سه‌ر یه‌كترى په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزى راسته‌وانه‌یه، به‌جۆرێك به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی میدیاوه و به‌و بنه‌مایانه‌ى كه له‌تیۆره‌كاندا خرانه ڕوو ڕای گشتی دروست ده‌بێت ، په‌ره ده‌سێنێت و پێده‌گات، له‌و میانه‌شدا به جووڵانی ره‌فتارێكی گشتی كۆمه‌ڵگا خۆپیشاندان دێته به‌رهه‌م وه‌ك ئامراز‌و ره‌فتارێك بۆ گه‌یاندنی ئه‌و بۆچوون رایه جیاوازیانه‌ى كه له‌لای جه‌ماوه‌ر به‌درێژایی كات كه‌ڵه‌كه بوون به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار تا ده‌گاته دروستكردنی گۆڕانكارى گه‌وره.
كار‌و كاریگه‌رى هه‌ریه‌ك له‌وانه‌ش په‌یوه‌سته به چالاكی و كارى میدیا له‌سه‌ریان، میدیا وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌كی كاریگه‌ر له ته‌واوى تیۆره‌كاندا ئاماژه پێكراوه وه‌ك كاریگه‌رێك به‌سه‌ر دروستكردنی ڕای گشتیه‌وه، ڕای گشتیش وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌كی ده‌ستی جه‌ماوه‌ر بۆ نواندنی ره‌فتارێكی وه‌ك خۆپیشاندان.
كاركردن و كاریگه‌رى میدیا له‌سه‌ر ڕای گشتی ده‌شێ به كاری یه‌كه‌مینی پێش ڕوودانی خۆپیشاندان دابنرێت، هه‌ر وه‌ك چۆن نیشاندان و بده‌رخستنى ره‌فتارى خۆپیشاندانیش ده‌بێته دووه‌مین قۆناغی كاری میدیا له‌سه‌ر خۆپیشاندان و دروستكردنی كاریگه‌رى له‌سه‌ر به‌رده‌وامی و په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و ره‌فتاره جه‌ماوه‌رییه‌یه، دواجاریش میدیا وه‌ك قۆناغی سێهه‌می كاركردن و كاریگه‌رى هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌دواداچوون له‌باره‌ى ده‌ره‌نجامه‌كانی خۆپیشاندان ده‌كات، كه ده‌شێ هه‌ر ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌دواداچوونه‌ى كه له قۆناغی سێیه‌م و دواى ره‌فتارى خۆپیشاندان میدیا جێبه‌جێی ده‌كات مادده‌یه‌كی خامبێت بۆ ده‌سپێكردنه‌وه‌ى قۆناغی یه‌كه‌می كاره‌كه دروستكردنه‌وه‌ى ڕای گشتیه، له حاڵێكدا كه ره‌فتارى خۆپیشاندان نه‌گه‌شتبێته ئه‌نجامو به‌رهه‌می خۆی، له‌به‌ر ئه‌وه كاریگه‌رى میدیا بازنه‌یه‌كی داخراوه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌ر بۆیه ده‌ه‌توانین بڵێین میدیا له ێ قۆناغی جیاوازدا كار له‌سه‌ر ره‌فتارى خۆپیشاندان ده‌كات و كاریگه‌ر داده‌نێت كه بریتین له:
قۆناغی یه‌كه‌م: پێش ئه‌نجامدانی ره‌فتارى خۆپیشاندان، كه كاركردنه له‌سه‌ر بونیادنان‌و دروستكردنی ڕای گشتی له‌نێو ده‌روونی تاك و كۆمه‌ڵدا. كه ئه‌مه‌ش ره‌فتارێكی نه‌رم و له‌سه‌ر خۆیه‌و كاریگه‌رى هێدی هێدی ده‌بێت.
قۆناغی دووه‌م: ساتی ئه‌نجامدانی ره‌فتارى خۆپیشاندان، كه كار كردنه له‌سه‌ر هه‌ست و نیشاندانی هێزی جه‌ماوه‌رى خۆپیشانده‌ران و ده‌رخستنی توانای گۆڕانكارى، كه زیاتر میدیا كار له‌سه‌ر سۆز و هه‌ڵچوونه‌كان ده‌كات بۆ دانانى كاریگه‌رى راسته‌و خۆ.
قۆناغی سێیه‌م: دواى ئه‌نجامدانی ره‌فتارى خۆپیشاندان، كه كاركردنه له‌سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌دوادا چوونی ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و ره‌فتاره، كه كارگه‌لێكی مه‌یدانی و زانستی ده‌بێت، له حاڵه‌تی به‌ده‌ستنه‌هێنانی ئامانجه‌كان ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌دواداچوونانه ده‌بنه‌وه كه‌ره‌سته‌ى كار بۆ قۆناغی یه‌كه‌م، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر ره‌فتاره‌كه به ئامانج گه‌یشتبێت ئه‌وا ده‌بێته چه‌كی گۆرَانكارى له پرۆسه‌یه‌كی وه‌ك دیموكراتیدا.
ئه‌نجام:
به له‌به‌رچاوگرتنی دیدگا‌و تیۆره جیاوازه‌كان و هه‌ڵسه‌نگاندنیان نیشانی ده‌دات كه كاریگه‌رى میدیا له سات و شوێنه جیاوازه‌كان، رووداوه سیاسی و فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تیه و ئابوریى جیاوازه‌كاندا، ته‌نانه‌ت سه‌باره‌ت به تاكه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگا وه‌ك یه‌ك نیه، ئه‌شێت له رووداوێكی سیاسی یان كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك ره‌فتارى خۆپیشاندان وه‌رگیران كاریگه‌رى میدیایه‌كی دیاریكراویان له‌سه‌ر بێت و میدیایه‌كی تر هیچ كاریگه‌رى دانه‌نێت.
هه‌ربۆیه كاریگه‌رى میدیا یه‌كسانیه له‌سه‌ر تاكه‌كان، ئه‌مه‌ش به گه‌لێك هۆكارى جیاوازه‌وه وابه‌سته‌یه، له‌و هۆكارانه‌ش جۆری تێروانین و بیروباوه‌ڕى تاكه‌كانه، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر تاكێك بیروڕایه‌كی تایبه‌تی هه‌بێت سه‌باره‌ت به بابه‌تێك كاریگه‌رى میدیا كه‌مترده‌بێت له‌سه‌رى به‌رانبه‌ر به كه‌سێك كه بیروڕای له‌و باره‌وه چه‌سپاو نه‌بێت.
به‌لام ئه‌وه‌ى وه‌ك ده‌ره‌نجامێك به‌ده‌سته‌وه دێت ئه‌وه‌یه كه میدیا به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه له‌م سه‌رده‌مه‌ى وابه‌سته‌یی كۆمه‌ڵگا پێیه‌وه به ئه‌ندازه‌یه‌كی زیاد یان كه‌م كاریگه‌رى له‌سه‌ر ره‌فتارى تاك و كۆمه‌ڵگا دروست كردووه، ره‌فتارى خۆپیشاندانیش نه‌ك هه‌ر به‌ده‌رنیه له‌و كاریگه‌ریه، به‌ڵكو له زۆربه‌ى ره‌فتاره‌كانى تر زیاتر میدیا كاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌یه. له هه‌ردوو لایه‌نی ئیجابی و سلبی له ره‌فتاره‌كه‌و ده‌ره‌نجامه‌كانی، هه‌رله‌به‌ر ئه‌مه‌شه پێویسته میدیا له كاركردن له‌سه‌ر ره‌فتارى خۆپیشاندان ڕێكخراو بێت و بنه‌ما فه‌رهه‌نگی و ره‌فتاره سیاسیه‌كان له‌به‌ر چاو بگرێت.
سه‌رچاوه‌كان
ـ كامل خورشيد، مدخل الى الراي العام، 2010
ـ خاليد الحام، صناعة اراي العام، 2007 زايني
ـ د‌رك تئورى رسانه، وةرطيَرِاني رحيم قاسميان، 1390 هةتاوي
ـ رضا ثهلوى ، عوامل ماثر بر شكل طيري افكار عمومي، ليَكؤلَينةوةى زانستي ، 1391 هةتاوي
ـ ژودیت لازار،افکارعمومی، وةرطيَرِاني مرتضی کتبی، 1386 هةتاوي
ـ محمد شیرازی، جنگ روانی و تبلیغات (مفاهیم و کارکردها)، 1392 هةتاوى
ـ محمد دادگران، افکارعمومی و معیارهای سنجش آن، 1393 هةتاوى
ـ ژان استوتزل،روان‌شناسی اجتماعی، وةرطيَرِاني علی محمد کاردان
ـ رفیق سُکّری، درآمدی بر افکارعمومی، تبلیغ و آوازه‌گری، وةرطيَرِاني حسین کرمی
ـ مرتضی کتبی، «افکار عمومی نیروی سیاسی کم شناخته»،فصلنامه رسانه، ذمارة۳۰، هاويني ۱۳۷۶ هةتاوى
ـ محمد دادگران، فصلنامه پژوهش و سنجش، ذمارة۲۶، هاويني ۱۳۸۰ هةتاوي.
ـ علیرضا دهقان، «بررسی تأثیر رسانه ها بر افکار عمومی»، نامة علوم اجتماعی، ذمارة ۱۳، بةهارى ۱۳۷۸
کانونی دووهەم 24, 2021 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە كاڵێ ئه‌مین.. به‌كامێراكه‌ی له چاوی ژنێكه‌وه نه‌هامه‌تییه‌كانی جه‌نگ ده‌گێڕێته‌وه
کانونی دووهەم 18, 2021 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە رێنمایی پیشه‌گه‌رانه بۆ فۆتۆگرافه‌ران.. چۆن وێنه‌كانت ده‌فرۆشیت
کانونی دووهەم 17, 2021 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە سه‌ركه‌وتن له كاری فۆتۆگرافه‌ری میدیایی.. چیرۆكی فۆتۆجۆرنالیستێكی پیشه‌گه‌ر
کانونی یەکەم 04, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە کاریگەری دراماکان و لاساییکردنەوەی بەنەزانی
تەموز 09, 2014 2,122
کانونی دووهەم 24, 2021 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە كاڵێ ئه‌مین.. به‌كامێراكه‌ی له چاوی ژنێكه‌وه نه‌هامه‌تییه‌كانی جه‌نگ ده‌گێڕێته‌وه
کانونی دووهەم 18, 2021 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە رێنمایی پیشه‌گه‌رانه بۆ فۆتۆگرافه‌ران.. چۆن وێنه‌كانت ده‌فرۆشیت
کانونی دووهەم 17, 2021 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە سه‌ركه‌وتن له كاری فۆتۆگرافه‌ری میدیایی.. چیرۆكی فۆتۆجۆرنالیستێكی پیشه‌گه‌ر
کانونی یەکەم 04, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە کاریگەری دراماکان و لاساییکردنەوەی بەنەزانی
کانونی دووهەم 18, 2021 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە رێنمایی پیشه‌گه‌رانه بۆ فۆتۆگرافه‌ران.. چۆن وێنه‌كانت ده‌فرۆشیت
رۆژنامه‌وانی، سلێمانی، كاڵێ ئه‌مین لە رابردوودا رێگاکانی فرۆشتنی وێنە بەم شێوەیەی ئێستا نەبووە ئەتتوانی کە راستەوخۆ بە کڕیارەکانی بفرۆشیت وەک چاپەمەنییەکان،...کانونی دووهەم 01, 2021 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ژنه رۆژنامه‌وانی كورد “ئاره‌زوو نوری” خه‌ڵاتی دووه‌م باشترین رۆژنامه‌وانی عێراقی به‌ده‌ستهێنا
رۆژنامه‌وانی، هه‌ولێر: ئاره‌زوو نوری حه‌كیم، رۆژنامه‌نووسی كورد، توانی خه‌ڵاتی رێكخراوی ئینته‌رنیوزی نێوده‌وڵه‌تی بۆ باشترین رووماڵی پرسی ژن له (2020)...کانونی یەکەم 04, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە کاریگەری دراماکان و لاساییکردنەوەی بەنەزانی
ئاره‌زوو نوری سوپرایزی دروستتکراو و رێککەوتنی پێشوەختە لەلای بەشێکی گەنجانمان وەک لاساییکردنەوەی نەریتێک کە دوورە لەنەریتی کۆمەڵگەی کوردی، جگە لە زیان؛ هیچ...کانونی یەکەم 04, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دزیی میدیايى و گزیی میدیاوان
د.شوان ئادەم ئەیڤەس لەپاڵ توێژەران و ئەكادیمیی و نووسەراندا؛ داخوازى دووركەوتنەوەی ميديا و میدیاوانان لەدیاردەی گزییكردن و دزینی بەرهەمی هزریی ئەوانیدیكە،...ئاب 16, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە پەرلەمانی کوردستان روونکردنەوە لەسەر پێشنیازەیاسای “رێكخستنی میدیای ئەلیكترۆنی” دەدات
رۆژنامه‌وانی، هه‌ولێر له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، لیژنەی رۆشنبیری و كۆمەڵگه‌ی مەدەنی و وەرزش و لاوان لەپەرلەمانی كوردستان، رایگه‌یاندووه، پێشنیازه...تەموز 10, 2020 1
رۆژنامه‌وانی، هه‌ولێر، كاروان عه‌بدوڵڵا پوخته:ئه‌م نووسینه باس له ڕۆڵ و كاریگه‌رى میدیا ده‌كات وه‌ك به‌شێك له بونیه‌ى پێكهاته‌ى سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی...مارس 06, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە رایگشتی ئەليكترۆنی ودەرکەوتەکانی
رۆژنامه‌وانی، هه‌ولێر، چنار نامق ئەگەر قۆناغی بەر لەسەرهەڵدانی ئینتەرنێت راگەیاندنی تەقلیدی (رۆژنامە ورادیۆ وتەلەفزیۆن) هۆكارێكی باش بوبن بۆ پێكهێنانی رای...شوبات 18, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە هه‌موو كه‌ناڵه‌كانی ئێستا كاریگه‌ری یه‌ك رادیۆی سه‌رده‌می شاخیان نیه
رۆژنامه‌وانی – سلێمانی: سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه له‌ئێستادا ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌ناڵی راگه‌یاندنی (بینراو، نووسراو، خوێنراو) هه‌ن، تا چه‌نده توانیویانه...تشرینی دووهەم 01, 2014 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ئه‌رك و پره‌نسیپ و سیستمه‌كانى راگه‌یاندن
رۆژنامه‌وانى: كتێبى “بنه‌ما تيۆرييه‌كانى رايگشتى و راگه‌ياندن”، (رۆڵى میدیاكان له دروستكردنى رایگشتیدا)، له نووسينى لێكۆڵه‌رى بوارى ميديا “مه‌جيد...تشرینی یەکەم 28, 2014 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە شێوازه‌كانى پێوانه كردنى رایگشتى
رۆژنامه‌وانى: كتێبى “بنه‌ما تيۆرييه‌كانى رايگشتى و راگه‌ياندن”، (رۆڵى میدیاكان له دروستكردنى رایگشتیدا)، له نووسينى لێكۆڵه‌رى بوارى ميديا “مه‌جيد...کانونی دووهەم 24, 2021 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە كاڵێ ئه‌مین.. به‌كامێراكه‌ی له چاوی ژنێكه‌وه نه‌هامه‌تییه‌كانی جه‌نگ ده‌گێڕێته‌وه
گفتوگۆی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ كاڵێ ئهمینداکانونی دووهەم 18, 2021 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە رێنمایی پیشه‌گه‌رانه بۆ فۆتۆگرافه‌ران.. چۆن وێنه‌كانت ده‌فرۆشیت
رۆژنامه‌وانی، سلێمانی، كاڵێ ئه‌مین لە رابردوودا رێگاکانی فرۆشتنی وێنە بەم شێوەیەی ئێستا نەبووە ئەتتوانی کە راستەوخۆ بە کڕیارەکانی بفرۆشیت وەک چاپەمەنییەکان،...کانونی دووهەم 17, 2021 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە سه‌ركه‌وتن له كاری فۆتۆگرافه‌ری میدیایی.. چیرۆكی فۆتۆجۆرنالیستێكی پیشه‌گه‌ر
رۆژنامه‌وانی، سلێمانی، وه‌رگێڕانی: كاڵێ ئه‌مین ئەوکاتەی کە وێنەگری ئازاد بیت یان ئەو دەستەواژە باوەی کە پێی دەلێن (فری لانس) کۆمەڵێک تایبەتمەندیت پێ دەبەخشێت...حوزەیران 04, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە سه‌داى وێنه
رۆژنامه‌وانی، سلێمانی، ده‌شتی عه‌لی بڵاوبوونه‌وه‌ى دیمه‌نى ساته‌وه‌ختى كوشتنى جۆرج فلۆیدى ره‌شپێست له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه، هه‌رزوو كاردانه‌وه‌ى...تشرینی دووهەم 22, 2017 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە پیشانگایەك بە هاوێنەی چەند کچە فۆتۆگرافەرێك
رۆژنامه‌وانى – هه‌ولێر: کچانی فۆتۆگرافەر لە ڕێگەی پێشەنگایەکی فۆتۆگرافییەوە کارەکانیان بە دروشمی ( ئێره، له چاوی کچه فۆتۆگرافه‌ره‌کانمانه‌وه) نمایش...
به هیوای سوودمه‌ندبوونی هه‌موو لایه‌ك