
ئه‌رسه‌لان ره‌حمان
* گرنگه هه‌واڵساز د‌رك به ناواخنی په‌یامی هه‌واڵه‌كان بكات و بزانێت كێ چی ده‌ڵێت و چۆن و به چ مه‌به‌ستێك ده‌یڵێت.

ئه‌م هه‌واڵه وه‌ك نموونه و بۆ به‌رچاوڕوونی ده‌خه‌مه‌ڕوو، نه‌ك هیچ مه‌به‌ستێكی دیكه، چونكه ئه‌م هه‌واڵه پێمان ئاشنایه و كاریگه‌ری و لێكه‌وته‌كانی ره‌نگه به جۆری جیا و ئه‌ندازه‌ی جیا پێمانه‌وه په‌یوه‌ست بێت.

ناونیشان: (گۆڤارە فەرەنسییەکە دووبارە کاریکاتێرەکانی پێغەمبەری ئیسلام بڵاودەکاتەوە)
تێبینی:
1- “گۆڤاره فه‌ره‌نسییه‌كه”، كامه‌یه؟ باشتر بوو بنووسرێت “شارلی ئیبدۆ” چونكه ئه‌و كاته خوێنه‌ر ده‌زانێت كام گۆڤاره و شێوازی چۆنه، به‌ڵام له ژێر ناوی “گۆڤاره فه‌ره‌نسییه‌كه” ناسنامه‌ی راسته‌قینه‌ی شاردراوه‌ته‌وه.
2- “كاریكاتێره‌كانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام”، هه‌موو كه‌س ده‌زانێت، پێغه‌مبه‌ری ئیسلام هه‌زار و ئه‌وه‌نده ساڵه له ژیان نه‌ماوه و خودی خۆی هیچ كاریكاتێرێكی نییه. روون نییه، مه‌به‌ست چییه له “كاریكاتێره‌كانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام” خۆی درووستیكردوون؟ كاریكاتێریست بووه؟ نه‌خێر، ئه‌ی چۆن وا ئه‌نووسیت؟ راستییه‌كه ئه‌وه‌یه بنووسرێت “دراونه‌ته پاڵ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام” یان تێیاندا وێنای پێغه‌مبه‌ری ئیسلام كراوون.
3- ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه ئه‌و كاریكاتێرانه وێنای پێغه‌مبه‌ری ئیسلامیان كردووه، ده‌بێت به ئه‌مانه‌ته‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه بكرێت و بخرێته ناو جووتكه‌وانه‌ی بچووكه‌وه، به‌و مانایه‌ی وایان پێ ده‌وترێت. كه هه‌واڵساز په‌یڕه‌وی له‌وه نه‌كردووه.
* لیدی هه‌واڵه‌كه:
((گۆڤاری شارلی ئێبدۆی فەرەنسی، رایگەیاند دووبارە ئەو کاریکاتێرانەی پێغەمبەری ئیسلام بڵاودەکاتەوە، کە بەهۆیانەوە لە مانگی کانوونی دووەمی 2015 رووبەڕووی هێرش بووەوە و 12 کەس لە هێرشەکەدا کوژران)).
تێبینییه‌كان:
1- هه‌واڵساز بۆ جاری دووه‌م كاریكاتێره‌كان ده‌داته پاڵ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و به ره‌هایی بێ ئه‌وه‌ی ئیقتباس بۆ ئه‌و رسته‌یه به‌كاربهێنێت.
2- یه‌كسه‌ر دوای ئه‌وه ده‌ڵێت: به هۆیانه‌وه گۆڤاره‌كه (رووبه‌ڕووی هێرش بوه‌وه و 12 كه‌س كوژران)، لێره‌وه ده‌یه‌وێت شتێك بشارێته‌وه، كه “به سوكایه‌تی” له‌قه‌ڵه‌مدان و “تووڕه‌بوونی” ملیۆنان موسڵمان بووه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا. ئه‌گه‌ر هه‌واڵساز پیشه‌ییانه كاری كردبا، ده‌بوایه بنووسێت: (ئه‌و كاریكاتێرانه شه‌پۆلێك ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی موسڵمانیان به‌دوای خۆیاندا هێنا و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هێرشكرایه سه‌ر نووسینگه‌ی گۆڤاره‌كه و ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی كوژران).
* په‌ره‌گرافی دواتر نووسراوه: “12 کەس، لەنێویاندا ژمارەیەک لە ناودارترین کاریکاتێریستەکانی فەرەنسا لەو کەسانە بوون کە لە هێرشێکی چەکداری لە 7-1-2015 لە پاریس کوژران، کاتێک دوو برای جیهادیی چەکدار هێرشیان کردە سەر بارەگای گۆڤارەکە بەهۆی بڵاوکردنەوەی ئەو کاریکاتێرانە”.
تێبینییه‌كان:
1- له‌م په‌ره‌گرافه‌دا به بێ ئه‌وه‌ی روونی بكاته‌وه و ناوی ئه‌و كاریكاتێریسه هه‌ره ناودارانه‌ی فه‌ره‌نسا بنووسێت، هه‌واڵساز به ئاگاییه‌وه نووسیویه‌تی: “ژماره‌یه‌ك له ناودارترین كاریكاتێریسته‌كان” له هه‌واڵدا ده‌بێت روونبكرێته‌وه، كێ بوون، چی بوون، ئه‌و ژماره‌یه چه‌نده، دووه، سێیه، چواره،.. چه‌نده؟ ئه‌مه بۆ گه‌وره‌كردنه.
2- له رسته‌ی دواتردا نووسراوه: “كاتێك دوو برای جیهادی”، ئه‌ده‌بیاتی ره‌سمی میدیای فه‌ره‌نسا و ئاژانسه‌كانی، له بری تیرۆری ئیسلامی، یان تیرۆری گرووپه چه‌كدارییه‌كان، ده‌سته‌واژه‌ی “جیهادیی” به‌كارده‌هێنن. هه‌مان شت ته‌رجه‌مه كراوه.
* له په‌ره‌گرافی دوای ئه‌ودا باسی ئه‌و دووبرایه كراوه. هه‌وڵدراوه بنكه‌ی گرنگی چیرۆكه‌كه فراوان كراوه و نووسراوه: ” جگە لە بارەگای گۆڤارەکە، مارکێتێکی تایبەت بە جووەکانیشی لە پاریس کردە ئامانج”.
ده‌قی په‌ره‌گرافه‌كه: “سەعید و شەریڤ کۆواچی، دوو برابوون و هێرشە چەکدارییەکەیان بۆ سەر بارەگای شارلی ئێبدۆ ئەنجامدا، هەرچەندە هەردووکیان کوژران، بەڵام دەگوترێت 14 کەسی دیکە دەستیان لەو هێرشەدا هەبووە، کە جگە لە بارەگای گۆڤارەکە، مارکێتێکی تایبەت بە جووەکانیشی لە پاریس کردە ئامانج. سبەی دەست بە دادگایی‌کردنی 14 کەسەکە دەکرێت”.
* په‌ره‌گرافی دوای ئه‌و، هه‌واڵساز، گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر كاریكاتێره‌كان و ئه‌مجاره ئاماژه‌ی به ژماره‌كه‌یان كردووه و ناوه‌ڕۆكی كاریكاتێره‌كانی به تێكست وێناكردووه:
ده‌قی په‌ره‌گرافه‌كه: “لە 12 کاریکاتێرەکەی پێغەمبەری ئیسلام کە سەرەتا لەلایەن رۆژنامەی جیلان-پۆستنی دانیمارکی بڵاوکراونەتەوە لە ساڵی 2005 و دواتر لەلایەن گۆڤاری شارلی ئێبدۆ لە 2006، پێغەمبەری ئیسلام وەکو کەسێکی چەکدار وێنادەکرێت، کە دوو ژنی بە پەچەی لە نزیکەوەیە و لەجیاتی عەگال، بۆمبێکی بەسەرەوەیە”.
تێبینی:
1- هه‌واڵساز ناڕاسته‌وخۆ پێمان ده‌ڵێت، شارلی ئیبدۆ، یه‌كه‌م نه‌بووه له بڵاوبوونه‌وه‌یان، ساڵێك دوای رۆژنامه‌یه‌كی دانیماركی كاریكاتێره‌كانی بڵاوكردوونه‌ته‌وه. له پاڵ ئه‌و پاكانه بۆ كردنه‌دا، راسته‌وخۆ باس له ناوه‌ڕۆكی كاریكاتێره‌كان ده‌كات و ده‌نووسێت: پێغه‌مبه‌ری ئیسلام به‌وجۆره وێناكراوه. كه خۆی باسی كردووه.
2- پێویستی نه‌ده‌كرد، هه‌واڵساز، به تێكست وێنه‌كان بۆ وه‌رگر بكێشێته‌وه، ئه‌گه‌ر بیویستبا ره‌چاوی هه‌ست و سۆزی ئایندارانی وه‌رگرانی بكات. به‌ڵام به جۆرێك ده‌یه‌وێت بوونی كاریكاتێره‌كان ئاسایی بكاته‌وه و زیاتر له مێشكی وه‌رگریان بچه‌سپێنێت. كه ره‌نگه به وشه كاریگه‌ری هیچ كه‌متر نه‌بێت له درووستكردنی هه‌مان وێنا به كاریكاتێره‌كه.
* ئینجا له په‌ره‌گرافی دوای ئه‌وه‌دا هاتووه: “لە بەرگی سبەی گۆڤارەکە، کاریکاتێرێکی پێغەمبەری ئیسلام هەیە، کە لەلاین ژان کابووت کێشراوە. کابووت یەکێک بوو لەو کاریکاتێریستانەی لە هێرشەکەی 2015 کوژرا. هەروەها بە سەردێڕێکی گەورە نووسراوە “ئەو هەمووە، تەنیا لەپێناو ئەمە”.
تێبینی:
1- بابه‌ته نوێیه‌كه ئه‌مه‌یه، دووباره ئه‌و كاریكاتێرانه بڵاوده‌كرێنه‌وه. ئه‌گه‌رچی له لیددا ئاماژه‌ی دابوو، ئێستا روونتر باسی ده‌كات و جارێكی دیكه كاریكاتێره‌كان دراونه‌ته پاڵ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ناوی كاریكاتێریسته‌كه هێنراوه.
2- ئینجا ئیبرازی ئه‌و ناونیشانه سه‌ره‌كییه كراوه، كه سبه‌ی له‌سه‌ر به‌رگی گۆڤاره‌كه‌یه و نووسراوه “ئه‌و هه‌مووه، ته‌نیا له پێناو ئه‌مه” وه‌ك هه‌وڵێك بۆ به‌كه‌م سه‌یركردنی كاری كاتێریسته‌كان و ئه‌و هه‌ستڕووشاندنه‌ی ملیۆنان موسڵمانی جیهان.
* له په‌ره‌گرافێكی دیكه‌دا، هه‌واڵساز ده‌یه‌وێت پاساو بۆ ئه‌وه بهێنێته‌وه، كه ئێستا كاتێكی گونجاوه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی كاریكاتێره‌كان و له رێی گواستنه‌وه‌ی وته‌ی یه‌كێك له به‌ڕێوبه‌رانی گۆڤاره‌كه زه‌مینه‌سازی بۆ كردووه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه: “تیمی ئێدیتۆریاڵی شارلی ئێبدۆ نووسیویەتی “ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ بڵاوکردنەوەی کاریکاتێرەکان، کە لە 2015ـەوە زۆرە داوامان لێدەکرێت بڵاویانبکەینەوە، بەڵام هەمیشە داواکەمان رەتکردووەتەوە، نەوەک بەهۆی ئەوەی قەدەغەیە، چونکە یاسا رێگەمان پێدەدات بڵاویبکەینەوە، بەڵکو لەبەر ئەوەی پێویستمان بە هۆکارێکی باش بوو بۆ ئەوەی دووبارە بڵاوی بکەینەوە و شتێک بێت گفتوگۆی لەسەر بکرێت”.
تێبینی:
1- هه‌واڵساز ده‌یه‌وێت زه‌مینه خۆش بكات بۆ به ئاسایی زانینی بڵاوكردنه‌وه‌ی دووباره‌ی كاریكاتێره‌كان.
2- ئاماژه‌ی داوه، كه یاسا رێگه به بڵاوكردنه‌وه‌یان ده‌دات و ئێستا هۆكارێكی باش هه‌یه كه بڵاوبكرێنه‌وه.
3- ئامانجیان له بڵاوكردنه‌وه هیچ گرژی و توڕه‌بوونێك نییه، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت “گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت”.
له په‌ره‌گرافی پێش كۆتاییدا، هه‌واڵساز ده‌نووسێت: ((لە گۆڤاری شارلی ئێبدۆ گاڵتە بە زۆر کەس و کەسایەتی دەکرێت، بۆیە وەکو سیمبوولێکی ئازادیی رادەڕبرین لە فەرەنسا سەیر دەکرێت، بەڵام لەگەڵ بڵاوبوونەوەی کاریکاتێرەکانی پێغەمبەر، هەندێک کەس پێیانوابوو سنووری بەزاندووە)).
تێبینییه‌كان:
1- هه‌واڵساز ده‌نووسێت ئه‌و گۆڤاره گاڵته به زۆر كه‌س ده‌كات، كه‌واته پێغه‌مبه‌ری ئیسلامیش هه‌ر وه‌ك ئه‌و زۆر كه‌سه‌یه.
2- ئینجا ده‌نووسێت ئه‌و گۆڤاره وه‌ك ره‌مزێكی ئازادی راده‌ربڕین له فه‌ره‌نسا سه‌یر ده‌كرێت، شه‌رعیه‌تی زیاتری پێ ده‌دات.
3- له ناوهێنانی پێغه‌مبه‌ر ئیسلامه‌كه‌شی لێ لێده‌كاته‌وه و به ساناتر ده‌یدات به گوێی وه‌رگر و چاوی خوێنه‌ردا.
3- قه‌باره و ئاستی توڕه‌یی و نیگه‌رانی و بێزاری سه‌دان ملیۆن موسڵمان و ئه‌و هه‌موو خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه بچووك ده‌كاته‌وه و ده‌نووسێت: “هه‌ندێك كه‌س پێیانوابوو سنووری به‌زاندووه”، له‌وه‌شدا هیچ وه‌سفێكی خراپ ناخاته پاڵی و “سنووری به‌زاند” له بری “سوكایه‌تی” به‌كارهێناوه.
* له په‌ره‌گرافی كۆتاییدا، هاتووه:
* ده‌قی په‌ره‌گرافی كۆتایی: هێرشکردنە سەر گۆڤارەکە و کوشتنی 12 کەس بووە هۆی ئەوەی هەموو فەرەنسا و لە زۆربەی وڵاتانی دیکەی جیهان هاشتاگی JeSuisCharlie# (من شارلیم) وەکو ناڕەزاییەک لەدژی هێرشەکە و پاڵپشتییەک بۆ گۆڤارەکە بەکاربێت، لە سۆشیاڵمیدیاکانی کوردستانیش ئەوکاتە ژمارەیەکی زۆری خەڵک هاشتاگەکەیان بەکارهێنا.
تێبینی:
هه‌واڵساز باسی له‌و كاردانه‌وانه كردووه، كه به هۆی هێرشكردنه سه‌ر گۆڤاره‌كه درووست بوو، به‌ڵام خۆی له ئاستی كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه موسڵمان نشینه‌كان نه‌كردووه به‌رامبه‌ر به بڵاوكردنه‌وه‌ی كاریكاتێره‌كان.
هه‌واڵسازی كورد، به وه‌رگێڕانی ئه‌ده‌بیات و په‌یامی سه‌رچاوه فه‌ره‌نسییه‌كه‌یه‌وه نه‌وه‌ستاوه و باسی له‌وه كردووه، له سۆشیال میدیای هه‌رێمی كوردستانیش هاشتاگی “من شارلیم” لایه‌نگری هه‌بووه و ئه‌و لایه‌نگرانه‌ی به “ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك” وه‌سفكردووه، به بێ ئه‌وه‌ی هیچ ژماره و پێوانه‌یه‌كی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیامان بكات، زۆربوون یان كه‌م بوون. ئاخر “زۆر” چه‌نده لانیكه‌م خۆ ده‌بێت له نیوه زیاتر بێت.