
رۆژنامهوانی، سلێمانی، وهرگێڕانی: كاڵێ ئهمین
ئەوکاتەی کە وێنەگری ئازاد بیت یان ئەو دەستەواژە باوەی کە پێی دەلێن (فری لانس) کۆمەڵێک تایبەتمەندیت پێ دەبەخشێت وەکو کارکردن بەپێی خشتەی زەمەنی تایبهت به ژیانی خۆت یان بەدواداچوونی پرۆژەی دوورخایەن بە شێوەیەکی سەربەخۆ و تیشک خستنە سەر پرۆژەی سەرکەشی لەوانەیە وات لێبکات هەست بە ئازادی بکەیت لەگەڵ ئەوەشدا ڕەنگە دوچاری چەند بەرەنگاربوونەوەیەکیش ببیت. ھەروەھا لە کارکردن بە تەنھا و بەشێوەیەکی سەربەخۆ گوشاری ئابووری و کۆمەڵایەتی بە دوای خۆیدا دەھێنێ کە وات لێ دەکات دووجار بیر بکەیتەوە دەربارەی کار کردن بەم شێوەیە و لەم بوارەدا .
دوای ئەوەی کچە فۆتۆگرافەر و ڕۆژنامەنووس( ئادریان ئۆھانسیان) بەرەنگاری چەندین لەم گرفتانە بوەوە لە کارەکەیدا توانی چەند خەڵاتێک بەدەست بھێنێت لەو وڵاتانەی کە زۆر ترسناک بوون بۆ نمونە (باشوری سودان، سۆماڵ، میانمار و بۆروندی ).
تۆڕی رۆژنامەنوسانی نێودەوڵەتی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵدا ئەنجامدا تێیدا خانمە رۆژنامەنووسی سەربەخۆ وەڵامی چەند پرسیارێکی دایەوە لەوانە :
تۆڕی ڕۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتی: زۆرجار رۆژنامەنووسانی گەنج دەکەونە ژێر گوشاری بیرکردنەوەیەکی زۆر لەوەی کە دەیانەوێ خۆیان بسەلمێنن بۆ ئەو مەبەستە بە سواری فڕۆکەیەک خۆیان دەگەیەننە باشووری سودان بۆ ئامادهكردنی راپۆرت لەسەر ململانێ و جەنگەکان، بەڵام تۆ ئەم شێوازەت بەکارنەھێنا، تۆ چۆن خۆت بەدوور دەگری لەم شێوازە و وەک وێنەگرێکی سەرکەوتوو چۆن دەڕوانیتە ئەم شێوازە ؟
ئۆھانسیان: بە بڕوای من خەڵکی پێویستە لەبیریان بێت کە ئەزموونی درێژ زۆر گرنگە و توانای تۆ لە چرکاندی وێنە لە چەند بارودۆخێکی قورسدا بەھێز نیە، بهڵكو وێنەگرتنت کاتێک سەرکەوتوو دەبێت ئەگەر تۆ بەڕاستی حەزت بۆ بابەتەکە ھەبێت .
– تۆڕی رۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتی: ئهمه وتهی تۆیه: “ھەمیشە ھیوایەک لە مێشکمدا ھەیە، کە وێنە، بیرۆکەیەک یان دەستکەوتێک یان کارێک دەئافرێنێ ، کە لەوانەیە ھاوکار بێت لە گۆڕانی دۆخێک بەرەو باشتر .”
– كهواته چۆن مامەڵە دەکەی لەگەڵ باروودۆخەکان لە کاتێکدا کە تۆ زیاتر چەند جارێک بابەتێک دەوروژێنیت و ھەر ھیچ شتێک بەرەو پێشەوە ناڕوات؟
ئۆھانسیان: بارودۆخ ھەموو کات لە گۆڕاندایە و ھیچ شتێک لەئهمڕۆدا وەک خۆی نامێنێتەوە تاکو سبەی، دەکرێ بێتاقەتت بکات بینینی ئەو شوێن و کۆمەڵگایانەی بەرەو دواوە رۆشتوون، بەڵام ئەمە کاری منە، کە بە دۆکیۆمێنتی بکەم و زانیاری ئاڵوگۆڕ پێ بکەم .
— تۆڕی رۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتی: ئەگەر خۆت لە دۆخێکدا بینیەوە کە بتوانی زیاتر بکەی لەوەی دەتوانی بۆ چارەسەرکردنی دۆخەکە لە دارفوور شتەکە خۆی لە وێنەگرتندا نەبینێتەوە کارێکی دیکە بێت چی دەبێ؟
ئۆھانسیان: وا ھەست ناکەم کارەکان وا ئاسان بێت دەبێ ھەموومان ئەوەمان لەبیربێت کە بە ئەنجامدانی چەند شتێکی بچووک دەتوانین ھەماھەنگی بکەین لە بەدەستھێنانی ئاشتی لە سودان. ھەروەھا ھاوکاری کردنی پەناھەندە سودانییەکان لە کۆمەڵگەکەی خۆتدا و ھاوکاریکردن لە گرتنە ئەستۆی ئەرکی منداڵێکی سودانی بۆ رۆشتنی بۆ خوێندنگە ئێمە ھەموومان توانای ئەوەمان ههیه ھاریکاریان بکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان.
— تۆڕی رۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتی: چۆن دەتوانی کۆنترۆڵی دەروونی خۆت بکەیت لەو رووەی کە کارەکەت و پێداویستییە ئابوورییەکانت سەختە؟
ئۆھانسیان: باوەڕم وایە کە ھەندێ مرۆڤ بۆ ئەنجامدانی ھەندێ کاری تایبەت دروستکراون. ھەست ناکەم من بە شێوەیەکی نمونەیی یەکسانییەکم دروستکردبێ لە نێوان ژیان و کارەکەمدا، بەڵام ھەوڵ دەدەم چێژ لەو کاتانەم ببینم کە تێیدا کارناکەم.
— تۆڕی رۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتی: ئایاداھاتووت بەوە دەبینی کە ھەر وەک وێنەگرێکی رۆژنامەوانی کاربکەیت؟
ئۆھانسیان: چێژ لەوە دەبینم کە ئێستا چۆنم و ھەمیشەش دەمەوێ کە بەرەو پێشەوە بچم و بەو ھیوایەشم لە داھاتووشدا ھەر وا بم.
بۆ بینینی فۆتۆكانی ئۆهانسیان كرته لێره بكه
زیاتر له بارهی كاڵێ ئهمین