

رۆژنامهوانی، سلێمانی، كاڵێ ئهمین
لە رابردوودا رێگاکانی فرۆشتنی وێنە بەم شێوەیەی ئێستا نەبووە ئەتتوانی کە راستەوخۆ بە کڕیارەکانی بفرۆشیت وەک چاپەمەنییەکان، یاخود ئەو بڵاو کراوانەی کە بە سپۆنسەر بڵاو دەکرانەوە لە ڕێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان.
باوترین رێگە بۆ بەدەستھێنانی پارە لە رێگەی وێنەکانتەوە وێنەگرتنە بە شێوەی ستۆک فۆتۆ
ستۆک فۆتۆ چییە؟
ـــدەتەوێ وێنەکانت فرۆشیان ھەبێت؟ کەواتە دەبێت لە پێشدا بزانیت ستۆک فۆتۆ چییە؟

ستۆک فۆتۆ، ئەو وێنانەن کە ھەرکەسێک دەتوانێ بیانکڕێت و مافی پارێزراوە وا باوە کە لە رێگەی ئاژانسەکانی فرۆشتنی وێنەوە دەفرۆشرێت لە دوای کڕینی وێنەکە کڕیار دەتوانێت وێنەکە بەکار بھێنێت بە پێی ئەومەرجانەی کە لەکاتی فرۆشتنەکەیدا دیاریکراوە بۆ نمونە «گێتی، ئالامی، شەتەر ستۆک ودریمس تایم » که گەورەترین کۆمپانیاکانی تایبەت بە فرۆشتنی وێنەن لە جیھاندا.
تۆ وەک وێنەگرێک وێنە بۆ ناو ماڵپەڕەکە دادهنێیت ئەوانیش دەست دەکەن بە بازاڕیکردن و ناردنی بۆ کڕیارە ھەمیشەییەکانیان بە کڕینی وێنەکە مافی بەکارھێنانی بەدەست دەھێنن.
وێنەگر لەگەڵ ھەر فرۆشتنێکی وێنەکانی لەسەدا بڕێک پارە دەچێتە سەر ھەژمارەکەی ئەو خاڵە جەوھەریەی کە دەبێ بیزانیت ئەوەیە کە ھێشتا خۆت خاوەندارێتی لە وێنەکە دەکەیت ئەو پڕۆسانەی کە لەسەرە باسمان لێکرد تەنھا بۆ وەرگرتنی رهزامەندی تۆیە لە بەکارھێنانی وێنەکەتدا.
نرخی فرۆشتنی وێنەکە دەگۆڕێت بە پێی ئەو شوێنە و مەبەست و کات و چوارچێوەیەی کە تیایدا بەکاردەھێنرێت ھەروەھا ژمارەی بینەریش بۆ نموونە «ئەو وێنەیەی لە بەرگی پێشەوە بە گەورەیی بەکاردەھێنرێت نرخێکی گرانتری ھەیە وەک لەوەی کە بە بچوککراوەیی لە سوچێکی بچوکی ماڵپەڕێکدا بەکاردەھێنرێت».

چۆن بە بازاڕەکەت ئاشنا دەبیت؟
ھەنگاوی یەکەم بۆ فرۆشتنی ستۆک فۆتۆ ئاشنابوونتە بە بازاڕەکەت
ژمارەیەکی زۆر جۆری وێنەگرتنی فۆتۆگرافی ھەیە کە زۆرئاڵۆزن و ئاسان نیە کە بەباشی ھەموویان بزانیت چونکە جیاوازییەکی زۆر ھەیە لە چرکاندنی وێنەی خواردن لەگەڵ شێوازی ژیانی مرۆڤەکان.
پێویستە بەدوای ئەوەدا بگەڕێی کە کڕیار چی دەوێ؟ گەڕان بکە بۆ بوارەکان و گۆڤارە بازرگانییەکان بخوێنەوە و تەنانەت خۆت بگەیەنە پێشانگا بازرگانییەکان.
ئەمانە ھەموو دەبنە ھۆی ئەوەی ئاشنا ببیت بە خواستی کڕیار یاخود دەتوانی پرس و ڕای ماڵپەڕەکەت بکەی لەوەی پێویستیان بە چ جۆرە وێنەیەکە .
چۆن ئاژانسێکی وێنەیی گونجاو «ماڵپەڕی فرۆشتنی وێنە» بدۆزیتەوە؟
ژمارەیەکی زۆری ئاژانس ھەیە لە جیھاندا کە جیاوازن لە بوار وتایبەتمەندی و شێوازی پارەدان و ئەو کڕیارانەی کە ھەیانە . لەسەرەتا دۆزینەوەی ئاژانسێک تایبەت بە فرۆشتنی وێنەکانت بنەمایەکی سەرەکییە بۆ کارەکەت پێش کردنەوەی ھەژمار لە ھەر ماڵپەرێک پێویستە ھەندێ کات تەرخان بکەیت بۆ ئەوەی بزانی چی گونجاوە لەگەڵ خۆت و وێنەکانت.
— ئایا تۆ ڕازیت بە چەند فلسێکی کەم؟
—یان تۆ ناتەوێت بەرھەمێکی زۆرت ھەبێ بەڵام دەتەوێ ھەر کاتێک بەرھەمێکت خستە بازارەکەوە نرخێکی باش بەدەست بھێنیت؟
—ئایا بەوە ڕازیت کە کارمەندی ئاژانسەکە چەند وێنەیەکی کەم لە کۆی سەدان وێنەی نێردراوی بەڕێزتان ھەڵبژێرێت؟
—یاخود دەتەوێ ھەر بەرهەمێک تۆ ناردت راستەوخۆ دابنرێت ؟

بۆیە پێویستە بیر لەم خاڵانە بکەیتەوە پێش ناردنی وێنەکانت بۆ ھەر ئاژانسێکی وێنەیی لەبەر ئەوەی ھەر کە وێنەکانت رەوانەکرد ئەو کات ماوەیەکی دوورو درێژ چاوەڕێ بکەیت ھەتا بتوانی پەیوەندی بە کەسێکی ترەوە بکەیت بۆ ناردنی وێنە.
لە زۆربەی ماڵپەڕەکان لاپەڕەیەکی زانیاری ھەیە کە پێکدێت لەو مەرج و تایبەتمەندیانەی کە لەخۆیان دەگرن بۆیە جەخت بکەرەوە لەسەر رەزامەندیت لەگەڵ شوێنەکە و دڵنیاببەوە لەوەی کە ئایا ئامێرەکانت لەگەڵ کوالیتی ئەوان گونجاوە یان نا؟
پلان دانان بۆ وێنەگرتن بە پێی لیستی گرتەکان
ئەمە گشت بوارەکان دەگرێتەوە ھەر لە وێنەی گەشت و گەڕان و ستۆف فۆتۆی وەرزەکان و وێنەی کەسی ھەتا دەگاتە ژیانی کێوی ، باشترین رێگە بۆ باشترکردنی بەرھەمەکانت ئەوەیە کە پلانت ھەبێت .
مەبەستمان لە پلاندانان دانانی لیستێکە بۆ ئەو شێوە وێنانەی کە دەتەوێ بیچرکێنیت.
بۆ وێنەگرتنی گەشتیاری لیستێکت پێویستە پێک ھاتبێ لە ناوی شوێنەکان و ئەو شتانەی کە دەتەوێ وێنەی بگریت.
بەڵام بۆ وێنەگرتنی خۆراک دەبێ لیستێکت ھەبێ لە ناوی خواردنەکان ھەتا شێوازی دروستکردنی خواردن .
ئەم شێوازە پلانە دەتوانیت لە وێنەگرتنی مارکەیەکیش دەتوانی سودی لێببینیت ئەمە وا دەکات ھەموو گۆشەکان دیاریبکەیت و کار لەسەر ئەو سیناریۆیانە بکەیت کە پێویستە بیخەیتەڕوو.
بۆچی پێویستە کاتێکی دیاریکراو دابنێیت بۆ وێنەگرتن؟
یەکێک لە راستییەکان کە دەبێت بیزانیت لە وێنەی گەشتیاری ئەوەیە کە نابێت لە کاتی پشووەکانتدا بێت. زۆربەی جار وێنەگرتن پێویستی بە ئارامگرتن و سەرکەشی ھەیە و گڕوتینی دەوێ کە توانای ئەمەت نیە لە پشووە خێزانییەکاندا .
بۆ ئەوەی کە وێنەکانت بفرۆشیت پێویستە کات تەرخان بکەیت بۆ گرتنی وێنە بەباشی،کاتێکی دیاریکراوی گونجاو بدۆزەرەوە بۆ ئەوەی بە ئارامی وێنەی باشتر بچرکێنیت.

بۆچی دەبێ تیشک بخەینە سەر براند لەکاتی وێنەگرتندا؟
زۆرجار بیرت دەچێتەوە کە مەبەست لە گرتنی وێنەکانت بۆ کڕیارە، وای دابنێ کە ئەمە دانیشتنێکی وێنەگرتنە و تۆیان راسپاردووە وێنەیان بۆ بگریت،تۆ وێنە بۆ خۆت ناگریت.
ئەگەر وێنەی کەسێک بگریت لە ناوەڕاست دایبنێی واتە دەکرێت ئەم وێنەیە لە لاپەڕەیەکی دوو دیو بەکاردێت لەم حاڵەتەدا تۆ دەبێ لە لای راست یان چەپی چوارچێوەکەت دایبنێی وا گونجاوترە.
یان ئەگەر تۆ وێنەکەت بە شێوەی پۆرترەیتی ئاسۆیی گرت واتە دەکرێ ئەم وێنەیە لە بەرگی یەکەمی گۆڤارەکان بەکار بھێنرێت.
دەبێ پێشبینی شێوازی ھەر ئەگەرێکی دانانی وێنەکە بکەیت ھەتا وێنەکەت لە کاتی بەکارھێناندا بگونجێت
بۆچی وا پێویستە کە تەنھا باشترین کارەکانت بخەیتەڕوو؟
لەم ڕۆژگارەدا رکابەریەکی زۆر ھەیە لەسەر وێنەی ئامادە لە ئەنجامی ئەوەدا پێویستە وێنەکانت بە پێشەنگ دەربخەیت لە نێوان ھەزاران وێنەدا بۆیە دەبێ ھەر وێنەیەک دەیخەیتەڕوو لە باشترین وێنەکانت بن.
ئەمەش کاتێک دەکرێت وێنەکانت لە بەردەم گونجاوترین رووناکی و باشترین گۆشەی وێنەگرتن ھەڵبژێریت و بەکارامەیی وێنەکە بچرکێنیت.
فرۆشتنی وێنەی ئامادە یاری ژمارەکانە ھەرچەندە ژمارەی دەرخستەی وێنەکانت زیاتر بن ئەگەری فرۆشتنی زیاترە، بەڵام کلیلەکە کوالیتی چەندێتیەکەیە چونکە ھەرچەندە ژمارەی وێنەکانت زۆر بن و کوالیتیەکەی باش نەبێت ناتوانیت بیانفرۆشیت .

بۆچی پێویستە بە پێی ئاراستەی ئێستای سەردەم بڕۆیت؟
ئەگەر نیازت وایە دەستکەوتی فۆتۆگرافیت زیاد بکەیت ئەوا دەبێت وەکو ئیشێکی بازرگانی لێی بڕوانیت لەوانەیە وێنەگرتن بەو شێوەیەی کە خۆت پێت خۆشە دەستکەوتێکی وات پێ نەبەخشێ بەراورد بەو دەستکەوتەی کە بەدەستی دەھێنی کە لەگەڵ سەردەمەکە و خواستی کڕیارەکە وێنە بگریت باشترین نمونە لەسەر ئەمە لە وێنەی گەشتیاریدا ئەو وێنانە دەفرۆشرێت کە لە کەش و ھەوایەکی خۆردا دەگیرێت نەوەک ئەو وێنانەی لە کەشێکی تۆز و تاریکدا دەگیرێت.
نووسینی: (Kav Dadfar)
وهرگێڕانی: كاڵێ ئهمین