

رۆژنامه‌وانی، سلێمانی،
كاڵێ ئه‌مین، فۆتۆگرافه‌ری جه‌نگ و ژنه میدیاكاری كورد، له ته‌مه‌نێكی زووه‌وه سه‌ركێشی له پێناو رووماڵی جه‌نگ و گێڕانه‌وه‌ی راستییه‌كان به زمانی كامێرا كردووه. ئه‌و له ده‌ستپێكی شه‌ڕی داعشدا كاتێك بۆ یه‌كه‌مجار چووه‌ته به‌ره‌كانی شه‌ڕ و هه‌وڵیداوه له پاڵ پیشاندانی راستییه‌كان و دیمه‌نی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه به وێنه ئه‌و ئازار و نه‌هامه‌تیانه بگێڕێته‌وه، كه به‌سه‌ر ژنان و منداڵانی ناوچه‌كانی ململانێدا هاتوون. كاڵێ هه‌زاران دیمه‌نی ئه‌و واقیعه تاڵه‌ی تۆمار كردووه، كه داعش به‌سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیدا هێنابووی. ئه‌و به كامێراكه‌ی شه‌ڕی عه‌فرین و دیمه‌نی ئاواره‌بوونی دانیشتوانه كورده‌كه‌ی به دۆكیۆمێنت كردووه. ژیانی شه‌ڕڤانه‌كانی رۆژئاوا و جه‌نگاوه‌رانی ئازادی تۆماركردووه. له‌و رووه‌وه هه‌گبه‌یه‌كی پڕ له وێنه‌ی پرۆفیشناڵانه‌ی هه‌یه، كه ده‌كرێت وه‌ك به‌شێك له تۆماری مێژوویی سوودیان لێ وه‌ربگیرێت. یه‌كه‌م ژنه فۆتۆگرافه‌ر بووه گه‌یشتووه‌ته عه‌فرین و خه‌ڵاتی باشترین فۆتۆگرافه‌ری جه‌نگی پێ په‌خشراوه. “رۆژنامه‌وانی”، گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ كاڵێ دا كردووه و ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی گفتوگۆكه‌یه.
رۆژنامه‌وانی: دوای چه‌ند ساڵێك له كاری فۆتۆگرافه‌ری، گرنگترین ئه‌و تێبینیانه چین له ئه‌زموونی فۆتۆگرافه‌ری جه‌نگی له‌لات گه‌ڵاڵه بوون.. به تایبه‌تی له شه‌ڕی داعشدا؟
كاڵێ ئه‌مین: جەنگ پێویستە خۆتی بۆ ئامادە بکەیت. ھەموو کەرەستەیەکی سەلامەتی بپێویستە بەردەست بێت، وەک کڵاو، گولەبەندی تایبەت کە پیشەکهت دەربخات و لە سەرباز جیات بکاتەوە، بە رەنگی فسفۆر لێی نوسرابێت پرێس.
* شارەزایی لە خۆپاراستن گرنگترە لە شارەزایت لە کامێرا.
* شارەزایی تەواو لەسەر شوێنی جەنگەکە و رێگاکان ھەبێت و کار بە نەخشە و قیبلەنما بکرێت لەکاتی ونبوون و دوورکەوتنەوە لە ھاوڕێکانت.
* پێویستە بە جۆرە ئۆتۆمبێلێک بڕۆیت کە لەگەڵ سروشتی ناوچەی جەنگەکە بگونجێت.
* ھەڵگرتنی کەرەستەی پێویست و زیادنەکردنی قورسایی لەسەر جانتاکەت.
* ھەموو ھۆکارەکانی پەیوەندیکردنت ھەبێت بۆ پەیوەندیکردن بە میدیاکەت.
* نابێت لە خاڵی نێوان ھەردوولای جەنگەکە بوەستی دەبێت لە نزیك سەلامەتترین ھێز بمێنیتەوە بۆ ئەم مەبەستە دەتوانیت سوود لەو لێنزانە وەرگریت کە دووریەکی زیاترت بۆ زووم دەکات و سەلامەتیت دەپارێزێت.
* دەرنەچوونت لە کاتژمێرەکانی قەدەغەی ھاتووچۆ یان ھەر جۆرە پێشێلکارییەکی رێنمایی و یاسایەک کە دادەنرێت بۆ ناوچەکە کە ببێتە ھۆی دەست بەسەرکردنت.
* ھیچ کات دوودڵ مەبە لە راوێژ بە پزیشکی دەروونی لەکاتی ڕووبەڕووبونەوەت بە ھەر حاڵەتێکی ناخ ھەژێن.

رۆژنامه‌وانی: ئێوه وه‌ك ژنه فۆتۆگرافه‌رێك تا چه‌ند بڕوات به سه‌ركێشی له كاری فۆتۆگرافه‌ری هه‌یه، ئه‌زموونت له باره‌ی سهركێشییهوه چی پێت به‌خشیوه..؟
كاڵێ ئه‌مین: سەرکێشی یەکێکە لە سیما دیارەکانی فۆتۆژۆرنالیستەکان و دەکرێ بەو سیفاتە بناسرێنەوە. چونکە چوونە بەرەکانی جەنگ بوێری دەوێ
بەھۆی سەرکێشی لە کارەکەم توانیومە دەیان وێنە بەدەست بھێنم کە گەشتن پێی ئاسان نەبووە ئەمان کاتە پێشەنگی ھەواڵ.
رۆژنامه‌وانی: له شه‌ڕی داعشدا، وه‌ك ژنێك ئایا ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی بۆ فۆتۆگرافه‌رێكی پیاو درووست ده‌بوون به هه‌مان شێوه بۆ ئێوه‌ش درووست ده‌بوون، یان ئه‌وانه‌ی له‌به‌رده‌م ئێوه بوون وه‌ك ژنێك زیاتر بوون؟
كاڵێ ئه‌مین: ئەو ئاستەنگانەی بۆ فۆتۆگرافەری ژن دروست دەبن لە جەنگ بە تایبەت زۆر مەترسیدارن و دەبێت بە شێوازێک بەھێز بێت ئامادە بیت بۆ ھەر ڕووبەڕووبونەوەیەک ئەگەر لێھاتووبیت لە ھونەری بەرگریکردن لە خۆت و پاراستنت لە گێچەڵی سێکسی رەگەزی بەرامبەر، چونکە لە لایەک لە جەنگێکی ریالتیت لەگەڵ ھێزی بەرامبەرت لە لایەک لە جەنگێکی دەرونیت لەگەڵ رەگەزی بەرامبەر، بەڵام لەوانەیە لە ھەندێ شوێن بە ھۆی ئەوەی ڕەگەزت مێیە کارئاسانیەکی زیاترت بۆ بکرێت لە ھاتووچۆ و زووتر پەڕینەوەت لە بازگەکان..

رۆژنامه‌وانی: كه‌موكوڕییه‌كانی بواری كاری فۆتۆگرافه‌ری له شه‌ڕی دژ به داعش چی بوون، وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆتان ئه‌و ئه‌زموونه‌تان تێپه‌ڕاند..؟
كاڵێ ئه‌مین: جەنگی داعش ئەزمونێکی نوێ بوو لە رووبەڕووبونەوە چونکە ئایدیای داعش توندڕەوانە بوو پێویست بوو کە فۆتۆگرافەران بە باشی قەبارەی ئەو مەترسییە بزانن کە رووبەڕووی دەبنەوە لە ھەر ئەگەرێکی لە ناکاو ئەوەی جێی باسە من نەمبینی کە بانگھێشتی راھێنانێک بکرێین بۆ ئامادە بوون بۆ جەنگەکە.
نموونەی پێشکەشکار ھەبووە، کە لە ستۆدیۆوە داخڵی پێشەوەی جەنگ کران ئەمە یەکێکە لە ھەرە کارەساتەکان و بە بەھەند وەرنەگرتنی سەلامەتی ژیانی ژۆرنالیستەکانە.
چەندین کەرەستە ھەن بۆ پارێزگاری کردن لە ئێمە وەک کڵاوی درع و جوعبەی درع و کەرەستەی تری سەلامەتی پێویست بوو بەردەست نەبوون.

رۆژنامه‌وانی: میدیای كوردی چۆن پێشوازی له به‌رهه‌مه‌كانت وه‌ك ژنه فۆتۆگرافه‌رێك كردووه، به تایبه‌تی له سه‌روبه‌ندی شه‌ڕدا؟
كاڵێ ئه‌مین: زیاتر ئەو میدیایە گرنگی بە کارەکانت دەدات، کە کاری بۆ دەکەی. بەڵام لە کاتی گەشتنم بۆ جەنگی عەفرین لە زۆر شوێن گرنگیان بە کارەکانم ده‌دا. ئەوەیان دەیگەڕێنمەوە بۆ ئەوەی کە سەرسام بوون بەوەی کە له ره‌گه‌زی مێ ـم و بەرەنگاری ئەو مەترسییانە بوومەوە کارێکی سەرکێشی بوو بەلای خەڵکیەوە.
رۆژنامه‌وانی: له كاتی رووماڵ و كاركردنت وه‌ك ژنه فۆتۆگرافه‌رێكی رۆژنامه‌نووس، ئایا رووبه‌ڕووی پێشێلكاری ره‌گه‌زی بوویته‌ته‌وه به‌رامبه‌رت كرابێت؟
كاڵێ ئه‌مین، دەڵێم بەڵێ.
رۆژنامه‌وانی: ئه‌گه‌ر بته‌وێت له مه‌یدانێكی جه‌نگدا وه‌ك فۆتۆگرافه‌ر جارێكی دیكه به‌شداری بكه‌یت، سه‌ره‌تا ده‌ته‌وێت چی بكه‌یت و چۆن ژنه فۆتۆگرافه‌رێك خۆی بۆ ئه‌و جۆره ئه‌ركه ئاماده ده‌كات؟
كاڵێ ئه‌مین: لە داھاتوو ھەگبەم ئەزمونێکی زیاتری لە خۆ گرتووە. بە دڵنیاییەوە پلانەکانم کامڵتر و تۆکمه‌تر دەبێت. ھەرچەندە جەنگ پڕە لە سوپرایز و نازانیت کە چەند چرکەی داھاتوو چی ڕوودەدات و پێشبینی رووداوەکان ناکرێت کە تا خۆتی بۆ ئامادە بکەی، بەڵام کۆمەڵێک بیرۆکەم لەلا گەڵاڵە بووە کە دەتوانم سودیان لێ ببینم بۆ کاری باشتر .

رۆژنامه‌وانی: گرنگرین رووداوێك به وێنه تۆمارت كردبێت، كامه‌یان بووه، به گوێره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆت؟
كاڵێ ئه‌مین: وێنەی دوا ساتەکانی شاری عەفرین و ماڵئاوایی خەڵکەکە لەسەر چیای باسوتە کە پێشی دەوترێت جەبەل ئەحلام کاریگەرترین وێنە بوون لەلام
ھەروەھا بۆردومانکردنی شارەکە بە فڕۆکەکانی تورکیا وێنەیەکی تراژیدی و کاریگەرە لە بیرەوەری تۆمارکراوم.
پرۆفایل:
ناو: کاڵێ ئەمین ئەحمەد.
شوێن: سلێمانی
شاره‌زایی زمان جگە لە زمانی دایک: ئینگلیزی، عه‌ره‌بی و فارسی
شاره‌زایی له ئیدیتی وێنه:
ئەدۆب فۆتۆشۆپ —لایتڕووم