
رۆژنامه‌وانی، سلێمانی، ئازاد ئیبراهیم

هه‌نوكه میدیا له باشووری كوردستان میدیایه‌كه له خه‌ونی میدیایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی لایداوه و پێویستبوونی خۆی خستۆته ژێر پرسیاره‌وه.
رۆژانێك وه‌ك (سه‌مانسا پاوه‌ر)ی نووسه‌ری ئه‌مریكایی ده‌ڵێت «كورد له بۆشایی میدیایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیدا تاوانی ئه‌نفالی ونبووه و شێوێنراوه و نه‌گه‌شتۆته بینه‌ری جیهانی و هه‌رچی میدیاكانی تریش هه‌بووه له‌سه‌ر ئاستی عیراق له‌به‌رئه‌وه‌ی میدیای به‌عس بوون، ئاماده‌نه‌بوون تاوانی ئه‌نفال پیشان بده‌ن و هه‌ر وێنه و دیمهنێكیشیان له كاره‌ساته‌كه بگواستایه‌ته‌وه، به‌ناوی موخهڕهبینهوه چاوی جیهانیان له‌ئاست رووداوه‌كه‌دا كوێر ده‌كرد».
ئه‌مڕۆ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و رۆژانه، ئێستا ژماره‌ی میدیا كوردییه‌كانی باشووری كوردستان ئه‌وه‌نده زۆرن، نه‌ك له حاڵه‌تی پێویستی چۆته ده‌ره‌وه و زه‌رووره‌تی تێپه‌ڕاندووه، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌نده زۆر و بۆریش بوون، به ته‌نها میدیای كوردی پێویستی به مانگێكی ده‌ستكردی ئاسمانی هه‌یه، به‌ڵام مخابن به‌و هه‌موو میدیایه‌وه، هێشتا كورد كێشه‌ی میدیای نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی هه‌یه.
ئه‌و میدیایانه نه‌ك رۆڵی میدیایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی نابین، به‌ڵكو به‌شداریشن له شێواندنی وێنه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی كورددا.
زۆربوونی ژماره‌ی میدیاكان له باشووری كوردستان، به‌جۆرێكه ئه‌گه‌ر له هه‌واڵێكدا هه‌ر میدیایه‌ك ته‌نها یه‌ك وشه بگۆڕێت و به‌ویستی خۆی دایبڕێژێته‌وه، ئه‌وا له كۆتاییدا هه‌موو هه‌واڵێك ناڕاست ده‌بێت!.
به‌واتایه‌كی تر ، ئێستا میدیای كوردی له دۆخی شێواندنی وێنه‌دایه، هیچ وێنه‌یه‌ك وێنه‌ی واقیعی بێت یان وێنه‌یه‌ك له‌ڕێی وشه‌وه، وه‌ك خۆی ناگاته بینه‌ر و بیسه‌ر و خوێنه‌ری كورد، چجای بینه‌ر و بیسه‌ر و خوێنه‌ری بیانی.
تاكی كوردی وه‌رگر دڵنیا نییه له هه‌واڵێك كه تاچه‌ند دروست و راسته و تاچه‌ند به‌چه‌ندان فلته‌ر و پاڵاوته‌ی مه‌به‌ستداردا تێپه‌ڕنه‌بووه و لێی نه‌بڕاوه و نه‌شێوێنراوه و به‌میزاجی كه‌سی و سیاسه‌تی میدیاییدا نه‌ڕۆشتووه.
ئه‌م شێواندنه‌ی وێنه له میدیای كوردیدا له پرسی نیشتمانییه‌وه بۆ بابه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی و ئابووری و ته‌واوی جومگه‌كانی تری كۆمه‌ڵگه شۆڕده‌بێته‌وه و پڕۆسه‌یه‌كی ویستراوه له هه‌ندێك حاڵه‌تدا كه ئه‌و ده‌سه‌ڵات و تاكانه لێی به‌رپرسن كه له‌پشت سیاسه‌تی میدیاكانهوهن، یان بهئیعاز و ته‌وجیهاتی پشته‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن و ئاراسته ده‌كرێن.
پڕۆسه‌ی شێواندنی وێنه‌ی گشتی رووداو و پێشهاته‌كان له میدیای كوردیدا، پڕۆسه‌یه‌كه وه‌ك چۆن میدیا به‌رهه‌می ململانێ و ناكۆكییه ناوخۆییه‌كانه و له رۆژانی رابردوودا بینیمان میدیای كوردی چۆن له رێگه‌ی پیشه‌یی خۆی لایدا و چووه سه‌ر ئه‌سڵی خۆی و ئه‌و ئامانجه‌ی له‌پێناویدا راگه‌یه‌نراوه، به‌وجۆره‌ش تاكو ناكۆكییه‌كان چڕتر و گه‌وره‌تر ببن، ئه‌م پڕۆسه‌ی شێواندنه ده‌مێنێته‌وه و ژینگه له‌بارده‌بێت بۆ به‌رده‌وامی و گه‌وره‌تربوون و گه‌شه‌كردنی زیاتر و دانانی گه‌رای شه‌ڕو گێره‌شێوێنی له هزر و بیری تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا.
ناكۆكیی ناوخۆیی هێزه سیاسییه‌كانی باشووری كوردستان له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه نه‌بوونی لێپرسینه‌وه و چاودێرییه‌كی ورد و توندی سه‌ندیكاكانی رۆژنامه‌نووسان و سه‌نته‌ره‌كانی رۆژنامه‌نووسان، ده‌رفه‌تی به میدیاكانی باشووری كوردستان داوه به‌بێ ترس و به‌شێوه‌یه‌كی نائیتیكی ده‌ستكاریی راستی و دروستی وێنه‌كان بكه‌ن و به‌ویستی خۆیان بیشێوێنن و بیگوازنه‌وه.
تا كێشه‌ی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی كورد به‌رده‌وام بێت و له‌یه‌ك بازنه‌دا بخولێته‌وه و له خاڵێكدا نه‌وه‌ستێت، ئه‌م شێواندنی وێنه‌یه و ئه‌م فۆڕمه له كاری میدیایی به‌رده‌وام ده‌بێت، چونكه ئه‌م پڕۆسه‌یه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی كێشه و ململانێ ناوخۆییه‌كانی كورد گه‌وره ده‌بێت و به‌رده‌وامی به خۆی ده‌دات و له مێژوویه‌كی داهاتووی دووریشدا به‌رده‌وام ده‌بێت.
سه‌رچاوه: ئه‌م وتاره له سایتی “كوردستانی نوێ” رۆژی (19/10/2020) بڵاوكراوه‌ته‌وه.