
رۆژنامه‌وانی، ده‌ربه‌ندیخان

دۆكیۆمێنتارییه‌كی كاڵی ئه‌مین، له فێستیڤاڵی نمایشكردنی چه‌ندین كورته فیلمی سینه‌مایی كوردیی نوێ نمایشكرا.
فێستیڤاڵه‌كه له شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان له لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ری ده‌ربه‌ندیخان و كۆمپانیای مه‌ستی فیلم به هاوكاری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ری گه‌رمیان رۆژی یه‌كشه‌ممه (31ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2021)، له هۆڵی رۆشنبیری ده‌ربه‌ندیخان به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، (9) كورته فیلمی كوردیی نمایشكران، كه به‌م دواییانه له لایه‌ن ده‌رهێنه‌رانی كورده‌وه له شاره جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌م هاتبوون.

له كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌دا خه‌ڵات به‌سه‌ر به‌شداربووان و سه‌رجه‌م ده‌رهێنه‌رانی كورته فیلمه‌كان دابه‌شكرا.
بەشێک لەو فیلمانەی نمایشكران، بەرھەمی مەستی فیلم بوون بۆ ساڵی (2019).
دۆكیۆمێنتارییه‌كه‌ی “كاڵێ ئه‌مین” تایبه‌ت بوو به گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی سه‌ركه‌وتنی ژنه رۆژنامه‌نووس و فۆتۆگرافه‌رێكی كورد، كه له میانی شه‌ڕی داعشدا له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ دیمه‌نی سه‌رنجڕاكێشی شه‌ڕگه‌كانی تۆمار كردووه و یه‌كه‌م ژنه فۆتۆگرافه‌ر بووه، رووماڵی وێنه‌یی شه‌ڕی عه‌فرین و داگیركاری سوپای توركیای بۆ سه‌ر شاره‌كه و ئاواره‌بوونی خه‌ڵكه ره‌سه‌نه‌كه‌ی كردووه.