

#ئه‌رسه‌لان_ره‌حمان
25ی ئه‌م مانگه، له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنی عێراق و ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری رۆژئاوا، 94 خێزان له كه‌سوكاری چه‌كدارانی داعش راده‌ستی عێراق كراوون.
عێراق به نیازه سه‌رجه‌م ئه‌و خێزانانه‌ی له كه‌مپی هۆلن و خه‌ڵكی عێراقن بگه‌ڕێنێته‌وه و كێشه له‌وه‌دایه له نزیك شنگال نیشته‌جێیان ده‌كات. ئه‌وه‌ش هه‌ستیاری لای خه‌ڵكی شنگال درووست كردووه.
له رووی میدیاییه‌وه باوه ژماره‌كان زۆرجار به نزیكه‌یی له هه‌واڵدا باس ده‌كرێن، لانیكه‌م له ناونیشاندا. 94 ده‌كرێت به زیاتر له 90 خێزان یاخود نزیكه‌ی 100 خێزان بنووسرێت.
له هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵی نووسراو “عودة نحو 100 عائلة”، به‌ڵام له ئه‌سڵدا هه‌ر 94 خێزانه.
ئه‌م بابه‌ته 25ی مانگ بووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌ڕێز ڤیان ده‌خیل، نوێنه‌ری پێشوو له به‌غدا و چالاكوانی ئێزدی به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌و چالاكوانه ده‌ڵێت: 100 خێزان هێنراونه‌ته‌وه، به‌ڵام 94یان گه‌یشتوون و 6یان ون بوون، به مانای ئه‌وه‌ی رایانكردووه و نه‌خراونه‌ته كه‌مپه‌وه.
ئه‌مه بۆ خۆی قسه هه‌ڵده‌گرێت، ئه‌و به‌ڕێزه ده‌ڵێت سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراقیی پێی وتووم، به‌ڵام هه‌موو سه‌رچاوه عێراقییه ره‌سمییه‌كان له سه‌روویانه‌وه وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران ئیڤان فایه‌ق ده‌ڵێت 94 خێزانن، ئیتر له كوێ گه‌یشته 100 خێزان و شه‌شیان رابكه‌ن یان ون بن. ئه‌م بابه‌تانه به ژماره‌یه. خۆ به گۆتره نه‌هێنراونه‌ته‌وه.
هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌و نزیكه‌ی 100 خێزانه‌ی له ناونیشانه‌كان بینیبێت و دوایی بیستوویه‌تی 94 گه‌یشتوون وا تێگه‌یشتبێت 6یان ون بوونه یان رایانكردووه، كه مه‌حاڵه.
یاخود رێی تێ ده‌چێت، به هۆی هه‌ستیاری پرسه‌كه‌وه بیه‌وێت جۆرێك له ژاوه‌ژاو له‌سه‌ر پرۆسه‌كه درووست بكات و ئاستی هه‌ستیاری بابه‌ته‌كه لای پێكهاته‌ی ئێزدی زیاتر بكات بۆ ئه‌وه‌ی كۆده‌نگ بن له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی هێنانه‌وه‌ی ئه‌و خێزانانه. هه‌رچی بێت له رووی سیاسییه‌وه ئه‌و ئازاده چۆن ده‌یه‌وێت سیاسه‌ت بكات. به‌ڵام به نسبه‌ت كاری میدیاییه‌وه، ئه‌م زانیارییه بێ به‌ڵگه‌یه و ته‌نیا لێدوانی ئه‌و خاتوونه نابێته به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی شه‌ش خێزان رایان كردووه. بابه‌ته‌كه پێویستی به لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون و دووپاتكردنه‌وه‌ی راستی ژماره‌كانه. گرنگه وه‌ك میدیاكار ئه‌مه هه‌میشه له‌به‌ر چاوان بێت، كه پێویسته له ئاماژه‌كردن و نووسینی ژماره‌كان ورد بین. نه سه‌ر له خوێنه‌ر و نه له سیاسیكارهكانمان نه‌شێوێنین.
31ی ئایار/ مایۆی 2021 له واڵی نووسه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه










