
شێوازی یەكەم/
ریپۆرتاژی نووسین: واتە ئەو ریپۆرتاژانەی زیاتر نووسین بەسەریدا زاڵەو چەند وێنەیەك یان نەخشەیەكی كەمی لەگەڵدایە.
شێوازی دووەم/
ریپۆرتاژی وێنەدار: لەم شێوازەدا نووسین كەم ترە و وێنە زاڵە، ئەم جۆرەش بەزۆری لەگۆڤارەكاندا بڵاوە.
لێرەدا ئامادەكاری ریپۆرتاژەكە پێشەكیەكی كورتی بۆ دەنووسێ كە رەنگە لەچەند دێرێك زیاتر نەبێت و دواتریش بەوێنە مەبەستەكەی ڕوون دەكاتەوە، لەو حاڵەتەشدا رەنگە تەنیا بەڕوونكردنەوەی وێنەكان نەوەستێ بەڵكو هەندێك جار لەژێر هەر وێنەیەكدا (بەشێكی نووسراو) لەبارەی ریپۆرتاژەكە دەنووسرێت، یاخود رەنگە وتووێژێك لەخۆبگرێت.
شێوازی سێیەم/
ریپۆرتاژی وێنەكێشراو: لەو شێوازەشدا نووسەرەكە و وێنەكێشی رۆژنامەكە بەهاوكاری وێنەگر یان بێ وێنەگر ئەنجامی دەدەن كەدواتر بابەتی ریپۆرتاژەكە لەژێر وێنەكێشراوەكاندا دابەش دەكەن، یان هەندێك جار وێنەی كێشراو جێگەی وێنەی فۆتۆگراف دەگرێتەوە لەشێوازی ریپۆرتاژ نووسیندا (شێوازی یەكەم) پێویستە بەكارهێنانی ئەم شێوازانەش لەگەڵ بابەتی ریپۆرتاژەكە گونجاوبێت.
له كتێبى كارامهييهكانى نووسين له رۆژنامهگهرى چاپكراو و ئهليكترۆنييدا وهرگيراوه
ئا: عهبدولخالق ئيبراهيم ، ئهرسهلان رهحمان