
1. پێویستە رۆژنامەنووس هەرلەسەرەتاوە رۆژمێرێك یان دەفتەرێكی تێبینی هەبێت بۆ تۆماركردنی بۆنە سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئاینیەكان و بەدوای ئەم بۆنانە بچێت و بۆخۆی ئامادەبكات .
2. سەرچاوەی دووەمی ریپۆرتاژ بەدواچوونی هەواڵی ڕۆژانەیە. وەك هەواڵی مان گرتنێك، كۆڕبەستن، گەشتی وەفدێك لەدەرە، رووخانی خانوویەك، ئەمانە چەند نمونەیەكن كەرۆژنامەنووس دەتوانێ لەریپۆرتاژدا بەدوا داچونی لەسەربكات.
3. ئەو نامەو سكاڵانەی لەخوێنەرانەوە دەگاتە ڕۆژنامەكە سەبارەت بەكێشە و كەموكوڕیەكان دەبێتە سەرچاوەیەكی دیكەی ریپۆرتاژ و رۆژنامەنووس دەتوانێ لێیان بكۆڵێتەوە و زیاتر تیشكی بخاتە سەر.
4. هەروەها پێویستە رۆژنامەنووس پشت ببەستێت بەئەزموون و تێڕوانینی خۆی، لەكاتێكدا ڕەنگە خوێنەری ئاسایی نەتوانێ لەم جۆرە تێروانینانە بگات، وەك سەردانی بۆ وڵاتێكی بێگانە یان گەشتێك بۆ پەیمانگەو ناوەندێكی لێكۆڵینەوە كەخەڵكی ئاسایی نایانگاتێ.
5. جگە لەمانە رووداوە درامیەكان كۆڵەكەیەكی سەرەكی ریپۆرتاژە وەك هەواڵی لافاو داڕمانی زەوی یان رووداوی فڕۆكە و پێكدادانی شەمەندەفەر، لەم حاڵەتەشدا ئەوەندە بەس نییە بۆ رۆژنامەنووسەكە تەنیا وێنەی كارەساتەكە بگوازێتەوە، بەڵكو پێویستە لەسەری بەدوای هۆكارەكان دا بچێت و رێگا چارەی گونجاو پێشنیاز بكات بۆ دووبارە نەبوونەوەی و هەروەها لێكۆڵینەوە لەو كێشە كۆمەڵایەتیانەی كەلەئاكامی ئەو جۆرە رووداوانەوە سەرهەڵدەدەن .
6. ئەنجامدانی كاری هونەری تازەش بەسەرچاوەیەكی دیكەی ریپۆرتاژ دادەنرێت، وەك خۆئامادەكردن بۆ پێشكەشكردنی پێشەنگایەكی هونەری، دەستكردن بە وێنەگرتنی فلمێكی گەورە وگرنگ، یاخود خۆ ئامادەكردن بۆ شانۆگەریەك تیپێكی نوێ مۆسیقا.
له كتێبى كارامهييهكانى نووسين له رۆژنامهگهرى چاپكراو و ئهليكترۆنييدا وهرگيراوه
ئا: عهبدولخالق ئيبراهيم ، ئهرسهلان رهحمان