
رۆژنامه‌وانى: كتێبى بنه‌ما تيۆرييه‌كانى رايگشتى و راگه‌ياندن، رۆڵى میدیاكان له دروستكردنى رایگشتیدا، له نووسينى لێكۆڵه‌رى بوارى ميديا مه‌جيد ساڵحه و به‌هۆى گرنگى باسه‌كانى كتێبه‌كه‌يه‌وه، به سوپاسه‌وه، له وێبلاگى تايبه‌تى نووسه‌ره‌وه باسه‌كانى ئه‌و كتێبه لێره‌دا بڵاو دهكهينهوه. له‌م به‌شه‌دا، كه به‌شى دووه‌مى كتێبه‌كه‌يه، نووسه‌ر باسى له جۆره‌كانى رايگشتى كردووه و له باره‌ى هه‌ر يهكهشيانهوه زانيارى به گوێره‌ى ئه‌ندازه‌ى پێويست بۆ روونكردنه‌وه‌ى مه‌به‌ست خستووه‌ته‌ڕوو.
به‌شى دووه‌مى كتێبه‌كه:
جۆره‌كانى رایگشتى:
پاش ئه‌وه‌ى لهماناو پێناسهكانى رایگشتى تێگه‌یشتین، به‌پێویستى ده‌زانین باس له جۆره‌كانى رایگشتى بكه‌ین، به‌ر له هه‌ر شتێك ئێمه‌ئێستا ده‌زانین راى تاكه كه‌س جیاوازیه‌كى زۆرى هه‌یه له‌گه‌ڵ رایگشتى. له‌پێش هه‌موو جیاوازییه‌كاندا واده‌خوازێ ئاماژه به‌وه بده‌ین كه‌وا راى تاكه‌كه‌س ده‌بێ به‌دوو جۆره‌وه: (را)یه‌ك كهپهیوهنده بهكاروبارى تایبه‌ت به‌كه‌سه‌كه خۆیه‌وه. جۆره‌كه‌ى تریشیان بریتیه له‌و (را) تاكهكهسیهى كهگرێ دراوه به‌مه‌سه‌له گشتیه‌كانه‌وه. واته تێڕوانینى كه‌سه‌كه بۆ رووداو‌و مه‌سه‌له گشتیه‌كان. پسپۆڕانى بوارى رایگشتى، له‌ریزكردنى رایگشتیدا چه‌ندین جۆر پۆڵێن كردنیان داناوه، به‌ڵام هه‌ر هه‌مویان كۆمهڵێخاڵى هاوبه‌شیان تێدایه كه‌له‌سه‌ر هێڵێكى هاوته‌ریب رێكیان ده‌خات. دیارترین پۆڵێن كردن پێى وایه رایگشتى ده‌كرێت به‌سێ جۆرى سه‌ره‌كى و كۆمه‌ڵێ جۆرى لاوه‌كیه‌وه:
1-رایگشتى، به‌پێى شوێنى بڵاوبوونه‌وه‌ى.
2-رایگشتى، به‌پێى كاتى بڵاوبوونه‌وه‌ى.
3-رایگشتى به‌پێى ده‌ركه‌وتن و شاراوه‌یى.
یه‌كه‌م: رایگشتى به‌پێى شوێنى بڵاوبوونهوهىشوێنى جوگرافى و پیشه‌و چین و توێژ پێكهێنه‌رى ئه‌م جۆره‌ن لهرایگشتى و ده‌بێت به‌م به‌شانه‌وه:
أ- رایگشتى ناوچه‌یى:
ئه‌مه ئه‌و راگشتیانه ده‌گرێته‌وه كه‌له سنورى وڵاتێك یان هه‌رێمێكى دیاریكراودا سه‌باره‌ت به‌كێشه‌یه‌ك دروست ده‌بێ. جۆروشێوازى ده‌ربڕینى ئه‌م جۆره رایه، به‌پێى ئه‌و كێشانه‌و كۆسپانه‌ى كهلهچوارچێوهى ئه‌و سنوره‌دا ده‌ژین ده‌گۆڕێ. له‌خواره‌وه باس له‌سێ جۆر رایگشتى ناوچه‌یى ده‌كه‌ین:
1-رایگشتى حیزبى:
وه‌ك ده‌زانین هه‌ر حزبه و كۆمه‌ڵێ ئه‌ندامى هاوئامانج و هاوبهرژوهندى له‌ده‌ورى خۆى كۆكردۆته‌وه‌و به‌ده‌یان دۆست و لایه‌نگریش پشتیوانى لێده‌كه‌ن.
ئه‌م ئه‌ندام و دۆست و لایهنگرانهش زۆرجار راى هاوبه‌شیان سه‌باره‌ت به‌رووداوه سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوریه‌كان ده‌بێ. ئه‌م جۆره راى گشتییه به‌وه ده‌ناسرێ كهدیسپلینى تێدایه‌و له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تى حزبه‌كانه‌وه به‌رنامه‌ى بۆ داده‌ڕێژرێت.
2-رایگشتى سه‌ندیكایى:
سروشتى ئه‌م جۆره راى گشتییه له‌وه‌دایه كه زیاتر گرنگى به‌و كێشه‌و گرفتانه ده‌دات كه‌به‌لاى ئه‌ندامانى سهندیكایهكى دیاریكراو (پزیشكان-كرێكاران، خوێندكاران) مایه‌ى گرنگى پێدانه، ئه‌م جۆره له رایگشتى له‌ڕواڵه‌تدا له‌راى حیزبى ده‌چێ.
3-رایگشتى جۆرایه‌تى:
كۆمه‌ڵێ كه‌س كاتێك به‌رژوه‌ندییه‌كى هاوبه‌ش كۆیان ده‌كاته‌وه ورایهكى گشتى هاوبه‌شیان سه‌باره‌ت به‌دیارده یان رووداوێك لا دروست ده‌بێ، له‌وانه‌یه ئه‌و كۆمه‌ڵه كه‌سه له‌رووى ئاینى یان ئایدۆلۆژى یان باوه‌ڕ یه‌ك بگرنه‌وه. وه‌ك رایگشتى كلدانیه‌كان یان كاكه‌ییه‌كان.
ب/ رایگشتى هه‌رێمایه‌تى:
زۆرجار واده‌بێ چه‌ند گه‌لێكى هاوسنورى یه‌كتر رایه‌كى گشتى هاوبه‌شیان سه‌باره‌ت به‌رووداوێك ده‌بێ كهبهرژوهندى هه‌موویانى تێدایه.
نمونه‌ى ئه‌م جۆره رایگشتییه زۆره‌و لێره‌دا ده‌كرێ ئاماژه به‌چه‌ند نمونه‌یه‌كى نزیك بده‌ین. ساڵى 1998 بوومه‌له‌رزه‌یه‌كى توند توركیاى گرته‌وه‌و كاره‌ساتێكى مرۆیى گه‌وره‌ى لێكهوتهوه.
وڵاتانى دراوسێى توركیا بهیۆنانى كۆنه دوژمنى توركیاشه‌وه هاوسۆزیهكى زۆریان بۆ گه‌لى توركیا نواند. هه‌روه‌ها سیسته‌مى ئه‌پارتاید لهئهفریقاى باشور، رایه‌كى گشتى له‌وڵاتانى ئهفریقایىدا سه‌باره‌ت به‌و كاره‌ساته مرۆییه ره‌گه‌ز په‌رستیه دروست كردبوو.
پ/ رایگشتى جیهانى:
مه‌به‌ست لهرایگشتى جیهانى یان نێونهتهوهیییه، نه‌ك حكومه‌ته‌كان زۆرجار كێشه‌یه‌ك له‌جێگه‌یه‌كى دونیادا رووده‌دات و ده‌بێته مایه‌ى گرنگى پێدانى رایگشتى جیهانى. به‌زۆرى ئه‌م جۆره رایه بۆ پشتیوانى مافى مرۆڤ و دژایه‌تى كردنى شه‌ڕو پێكدادانه، هه‌رچه‌نده هه‌ندێ جار كێشه‌یه‌كى وه‌ك پیس بوونى ژینگه و كون بوونى چینى ئۆزۆنیش رایگشتى دروست ده‌كه‌ن. لێره‌دا پێویسته وه‌ك نمونه ئاماژه به‌و هه‌موو خۆپیشاندانانه بكه‌ین كه‌دژ به هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕى رزگاركردنى عێراق سازكران.
دووه‌م: رایگشتى به‌پێى كاتى بڵاوبوونه‌وه‌ى:
رایگشتى به‌پێى به‌رده‌وامى و كاتى بڵاوكردنه‌وه‌ى ده‌كرێت به‌م به‌شانه‌وه:
ا- رایگشتى هه‌میشه‌یى:
به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى ئه‌م جۆره راى گشتییه په‌یوه‌سته به كێشه نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانیه‌كانه‌وه و كار له‌ژیانى سیاسى و راگه‌یاندنه‌كان ده‌كات.
ده‌كرێ وه‌ك نمونه باس له‌كێشه‌ى ئه‌نفالكراوه‌كان و كه‌ركوك بكرێت كه‌ده‌چنه چوارچێوه‌ى ئه‌م جۆره راى گشتیه‌وه. ئه‌م جۆره راى گشتیه تاكو چاره‌سه‌ركردنى یه‌كجارى كێشه‌كه به‌رده‌وامى ده‌بێ و هه‌ندێ جار ده‌بێته باوه‌ڕێكى نه‌گۆڕ له‌لاى ئه‌و خه‌ڵكانه‌ى كهكێشهكهیان به‌لاوه گرنگه‌و ره‌نگه له‌نه‌وه‌یه‌كه‌وه بگاته نه‌وه‌یه‌كى تر.
ب-رایگشتى كاتى:
له‌ئه‌نجامى ده‌ركه‌وتنى كێشه یان رووداوێكى لهناكاوجۆرێك لهرایگشتى دروست ده‌بێ كهبهچارهسهربوون یان نه‌مانى كاریگه‌رى كێشه‌و رووداوه‌كه ئه‌و جۆره رایه‌ش كۆتایى پێ دێت.
هه‌ندێك له‌وجۆره رایه چه‌ند سه‌عاتێك ده‌خایه‌نێ. وه‌ك تیرۆركردنى سه‌ركرده‌یه‌ك یان رودانى بوومه له‌رزه‌یه‌ك یان لافاوێك. پ-رایگشتى رۆژانه: رایه‌كى گۆڕاوو بزۆكه وپه‌یوه‌سته به‌گۆڕانكارییه سیاسی و ئابورییه گۆڕاوه‌كان و هۆیه‌كانى راگه‌یاندن رۆڵى سه‌ره‌كى له‌دروست بونى دا ده‌گێڕن.
سێیه‌م: رایگشتى به‌پێى ده‌ركه‌وتن و شاراوه‌ی:
ئه‌م جۆره راى گشتییه ده‌بێت به‌دوو به‌شه‌وه كه‌بریتین له:
ا- رایگشتى ئاشكرا:
بریتییه له‌و رایه‌ى كه‌خه‌ڵك به‌بێ هیچ سانسۆر‌و ترس و دڵه راوكێیه‌ك به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان ده‌رى ده‌بڕن و زیاتر له‌و وڵاتانه‌دا باوه‌كه دیمۆكراسى و ئازادى راده‌ربڕین بۆ ئه‌ندامه‌كانى كۆمه‌ڵگا دابین كراوه.
هاووڵاتیان ده‌توانن به‌پێى ئه‌و یاسایه‌ى كه له‌وڵاته‌كه‌یاندا به‌رقه‌راره بهشێوهكانى نوسین، خۆپیشاندان، كۆرگێڕان، سیمینار، مانگرتنى گشتى ته‌عبیر لهههڵوێستى خۆیان به‌رامبه‌ر به‌كێشه‌و رووداوه‌كان بكه‌ن.
ب-رایگشتى شاراوه:
له‌زۆربه‌ى وڵاتانى ئیسلامى وعهرهبیهكاندا سیسته‌مى حوكمى تاك ره‌وى و تۆتالیتارى فهرمانڕوایهو گه‌لانى ئه‌و وڵاتانه له‌مافى ده‌ربڕینى راى خۆیان بێ به‌ش كراون.
بۆیه ئه‌و رایه له‌ناخیاندا په‌نگ ده‌خواته‌وه و وه‌ك رایه‌كى گشتى شاراوه ده‌مێنێته‌وه تاكو بوارێكى بۆ دهڕهخسآ بۆ ده‌ربڕین وه‌ك چۆن ساڵى 1991 له‌كوردستان و باشورى عێراقدا رویدا.
هه‌روه‌ها ده‌كرێ رووداوه‌كانى 9/4/2003 شاره‌كانى عێراق به‌رامبه‌ر بهحوكمى سه‌رۆكى پێشوى عێراق له‌چوارچێوه‌ى ئه‌م رایه بێته ژماردن.