
رۆژنامه‌وانى: له هه‌نگاوێكدا بۆ پشتيوانيكردنى دۆزى خه‌ڵكى غه‌ززه و ناڕه‌زايه‌تى ده‌ربڕين دژى هێرشه‌كانى ئيسرائيل، 15 كه‌ناڵى لوبنانى بڕيارياندا يه‌ك جۆر بابه‌ت بڵاو بكه‌نه‌وه.
ميدياى لوبنانى وه‌ك نواندنى هه‌ڵوێستێكى يهكگرتووانهى ميديايى هه‌موويان كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى به هاوبه‌شى بابه‌تێكى هه‌واڵى ئاماده و په‌خش بكه‌ن.
له هه‌رێمى كوردستاندا، وێڕاى يهكبوونى پرسه نه‌ته‌وه‌ييه‌كان، تا ئێستا بير له‌وه نه‌كراوه‌ته‌وه، ميدياكان يه‌ك گوتار، يان يه‌ك په‌يامى هاوبه‌ش بڵاوبكه‌نه‌وه.
له ماوه‌ى رابردوودا و به شێوه‌يه‌كى به‌رده‌وام تا ئێستاش، ميدياى كوردى له‌سه‌ر گۆكردن و به‌كارهێنانى ژماره‌يه‌ك چه‌مكى سياسى و ئيدارى و ميديايى و هه‌واڵى يه‌ك نيين.
بۆ نموونه‌ى ئه‌و هه‌واڵانه‌ى تايبه‌تن به ناكۆكييه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان وه‌ك كيانێكى سياسى و حكومه‌تى عێراق، به گوێره‌ى جياوازى هه‌ڵوێستى سياسى حزبه‌كان، ماتۆڕى راگه‌ياندنى كوردى كار ده‌كات.