ئه‌وه‌ی له‌م ماوه‌یه میدیاکان به هه‌رسێ به‌شه‌که‌ی بینراو و بیستراو و خوێنراو به کورد و خه‌ڵکی کوردستانیان کرد، بڕوا ناکه‌م نه به‌عسیه‌کان له عێراق و نه تورکه‌کان له تورکیا و نه فارسه‌کان له ئێران توانیبێتیان به قه‌ده‌ر ئه‌و ماوه‌یه‌ی رابردوو تۆوی بێ ئومێدی و دووبه‌ره‌کی له نێو کوردانی کوردستان و ده‌ره‌وه بڵاو بکه‌نه‌وه، به تایبه‌ت خه‌ڵکی کوردستانی باشوور.
ئه‌وه له روانگه‌ی سیاسیه‌کانمان که باسی ده‌که‌ن ده‌بێت سه‌ر له‌به‌ری ئه‌م هه‌واڵانه‌ی که هه‌موو ئه‌و تۆڕ‌و ماڵپه‌رو تیڤیه فه‌رمیانه‌ی باس له دووبه‌ره‌کی هێزو لایه‌نه سیاسیه‌کانمان ده‌که‌ن له عێراق بۆ به‌شداریکردن له پڕۆسه‌ی سیاسی عێڕاق به یه‌ک هه‌ڵوێستی و یه‌ک ده‌نگی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و داخوازی و داواکاریانه‌ی که میلله‌ته‌که‌مان هه‌یه‌تی چ ئه‌وه‌ی له ده‌ستوور جێگیر کراوه چ ئه‌وه‌ی پێویستی به هه‌وڵ و تهقڵایهکی زۆر هه‌یه بتوانن زیاتر به‌ده‌ست بێنن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچۆنێک بێت بتوانین خۆمان له ئامانجه له مێژینهکهمان نزیکبکه‌ینه‌وه که ئه‌ویش ده‌وڵه‌تی کوردیه…
ده‌توانم ئه‌وه زۆر به روونی بخه‌مه‌ڕوو، که میدیاکان چۆن ده‌ڵێن کورد زیاتر له بۆچونێکی هه‌یه له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی سیاسی له عێراق و په‌یوه‌ندی وڵاتانی ئیقلیمی و پڕۆسه‌ی هه‌نارده کردنی نه‌وت بۆ ده‌ره‌وه…!
ده‌بێت ئێمه خۆمان شیکاریمان بۆ بۆچوونه‌کانیان هه‌بێت، به‌ڵگه بۆ قسه‌کانم چه‌ند ڕۆژێک به‌ر له ئێستا سه‌رۆکی هه‌رێم له میانه‌ی به‌شداریکردنی له به‌رنامه‌یه‌کی که‌ناڵی جه‌زیره‌ی ئینگلیزی زۆر به ڕوونی باسی هه‌ڵوێستی حزب و لایه‌نه سیاسیه‌کان کرد له هه‌رێم که (کورد هیچ کاتێک وه‌ک ئه‌م جاره یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک هه‌ڵوێست نه‌بووه).
ئه‌وه خۆی له خۆی دا چۆکی به دوژمن دادا به تایبه‌ت لایه‌نگران و پاڵپشتيکارانی مالکی جا چ له عێراق بێت چ له ده‌ره‌وه‌ی عێراق بێت…
ئه‌مڕۆش به‌رپرسی ده‌سته‌ی کارگێڕی مه‌کته‌بی سیاسی باسی له‌وه کرد، که سه‌رۆک بارزانی ته‌عبیر له ره‌ئی کورد ده‌کات به‌هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌کانی، ئه‌وه زۆر دڵخۆشی کردم له راستیدا.
میدیا کاران حه‌قی خۆیانه شرۆڤه بۆ هه‌موو پرسه سیاسیه‌کان بکه‌ن، به‌ڵام حه‌قی ئه‌وه‌یان نیه ببنه فاکته‌رێک بۆ دووبه‌ره‌کی و لێکترازانی خه‌ڵک و سیاسیه‌کانمان، چونکه ئه‌وه کۆتایه‌که‌ی زۆر خراپ ده‌بێت..!
ئه‌وه‌ی من باسم کرد ده‌بێت یان سیاسه‌ت مهدارهکانمان راستگۆ بووبن له‌گه‌ڵ خه‌ڵك یان ده‌بێت میدیاکارانمان.
رێبین چاوشین