

رۆژنامه‌وانی، هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (29ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021) بۆ یه‌كه‌مجار به ره‌سمی له باره‌ی ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌م مانگه هه‌ریه‌ك له ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا و جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كاتێك له جنێڤ كۆبوونه‌وه، باسیان له هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌كان كرد.
ئه‌مه‌ریكاییه‌كان تۆمه‌ت ده‌ده‌نه پاڵ رووسیا و ده‌ڵێن، له رووسیاوه گه‌وره‌ترین هێرشی ئه‌لیكترۆنیی ده‌كرێته سه‌ر ئامانجه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان.
بایدن له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به پوتنی گوتبوو، 16 بوار و كه‌رتی ئابووری و وزه هێڵی سوورن و ناكرێت هێرشیان بكرێته سه‌ر.
دیپلۆماتكارێكی ئه‌وروپایی تایبه‌تمه‌ند به بواری ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی رایگه‌یاند، ئه‌وه بنه‌مایه‌كی گشتییه بۆ ژێرخانی بنه‌ڕه‌تی هه‌ر وڵاتێك.
ئه‌و دیپلۆماتكاره گوتیشی: له لیژنه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پێش شه‌ش ساڵ رێككه‌وتووین، كه نابێت هیچ وڵاتێكی ئه‌ندام له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رێگه به هێرشی ئه‌لیكترۆنی له دژی دامه‌زراوه‌كانی په‌یوه‌ست به ژیانی خه‌ڵك بدات.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ، له‌سه‌ر داوای ئیستونیا رێكخرا، كه ئه‌م مانگه سه‌رۆكی ده‌وری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه.
ئیستۆنیا رۆڵێكی پێشه‌نگی هه‌یه له بنبڕكردنی هاك و هێرشی هاككه‌ره‌كان له ئینته‌رنێت.
پێشتر ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی قسه‌ی له باره‌ی ئه‌و پرسه‌وه كردووه، به‌ڵام له پشت په‌رده و به ناڕاسته‌وخۆ باسیكردووه.
دیپلۆماتكارێكی دیكه، كه نه‌یویستووه ناوی بهێنرێت، رایگه‌یاندووه، ئه‌و بابه‌ته هه‌ستیاره و ناكرێت فه‌رامۆش بكرێت.
گوتیشی: 76 ساڵه ئه‌نجوومه‌نه‌كه باس له بابه‌تی ئاسایشی و سه‌قامگیری ته‌قلیدی ده‌كات و ئه‌مه یه‌كه‌مجاره باس له بابه‌تێكی نوێی په‌یوه‌ست به ئاسایش ده‌كات.
باڵیۆزه ئهوروپاییهكه گوتیشی: ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی بوارێكه له رووی به‌كارهێنانه‌وه دوو سه‌ره‌یه. ئێمه له ره‌وشێكی ئاڵۆزداین، ئه‌م پرسه به هیچ پرسێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ناچێت.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
سايتى: kurdistan24