

رۆژنامهوانی، ههولێر، شهیدا زهنگهنه
بێگومان دەستپێکی هەموو جوڵەیەکی هێزەکانی ئەمریکا لە وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتەوە بۆ هەر شوێنێکی جیهان بۆ مەبەستێکی دیاری کراوە و کۆتایی دێت، بەڵام ئایا خەڵکی ئەمریکا یان خەڵکی ئەو ناوچانەی هێزە ئەمریکیەکان بۆی دەچن ڕوونە لایان ئامانجی هاوکێشەکە چییە؟ بێگومان نەخێر.
تاڵیبان ماوەیەکی زۆرە جەنگێکی دەروونی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەفغانستان دەکات چونکە چەکی پێوویستی نەبوو، ڕەنگە چەند چالاکییەکی بێ ئامادەکاریش بوبێتە ترسێکی گەورە بۆ دەسەڵاتدارانی ئەفغانستان . بوونی ئەمریکیەکان لەو وڵاتە بیرکردنەوەیەکی هەڵەی لای بەرپرسە ئەفغانییەکان درووست کرد وای لێ کردن کە هێندە خۆیان بچووک بکەنەوە لەچاوی تاڵیبان هیچ ترسێک یان بەربەستێکیان نەهێشتەوە کار گەیشتە ئەوەی ئەمڕۆ بە بەرچاوی جیهانەوە وڵاتەکەیان لەدەستدا.
ئەمریکا بۆ بەرگری لە خەڵکانێک کارناکات کە دەچێتە خاکەکانیانەوە ڕەنگە ئەسڵی بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا ئەسڵەن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەو خاکە نەبێت، نموونە بەرژەوەندی ئەمریکا لە ئەفغانستان لەگەڵ تاڵیبان بوو دواجار ئەمە لە کامێراکانەوە یان لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکانی واشتنەوە هەرگیز ناوترێن و نابینرێن چونکە تاڵیبانیش کارتێکی فشارە جا بۆ گیانی کامە وڵات داهاتوو دەری دەخات.
میدیای کورد بەهەڵەدا چووە ئەگەر بیەوێت ئەم رووداوە وەک بەرگێک بە بەری عێراقیدا بکات و بێ ئەوەی ئاگاداربێت بە هەواڵی گرینگ بۆ کوردستانی بگوازنەوە ڕەنگە لەم دۆخەی ئێستا نەک خەڵکی ئاسایی بگرە بەرپرسانێکیش ناتوانن هەزمی بکەن چونکە کوردستان لەگەڵ عێراق لەکەنارێکی ئارامی سیاسیدانین و ئەمریکاش بەجۆرێک لە جۆرەکان نایەوێت وەک جاران لەعێراق بمێنێتەوە .
بێگومان هێزە سەربازییە شهڕكهرهكانی ئەمریکا لە عێراق نامێننهوه بۆ ههمیشه، بەڵام هەمیشە بوونیان هەیە لە بەغدا لە ژێر ناوی تردا ئەمەش بۆ پاراستی بەرژەوەندی خۆیانە.
ئەگەر میدیای کورد بیەوێت سیستەمیانە کار لەسەر رووداوەکانی ئەفغانستان و تاڵیبان بکات دەبێت لە ئاستێکی جیهاندا ڕوماڵی بکات نەک بیشوبهێنێت بە عێراق یان ناوچەکە چونکە هیچ دەقێکی نووسراوی ئەمریکیەکان نەخراوەتە پێش چاوی میدیاکارانی ئێمە ، و نیشاندانی کردەوە قێزەونەکانی تاڵیبان لە شاشەکانەوە بە ناڕەوای دەزانم چونکە هەمان بیرو باوەڕ و ئایدۆلۆژیایی داعش لە تاڵیباندا هەیە ڕابردوویەکی باشیش نیە لەنێوان داعش و عێراق تەنانەت کوردستانیش ئەمە ڕەنگە لێکەوتەی دژی مرۆڤایەتی یان توندڕهوی لێ بکەوێتەوە.