
ریپۆرتاژی رۆژنامەوانی چەند ئەركێك بەجێدەگەیەنێت، لەگەڵ ئەو ئەركانەی راگەیاندن و میدیاكان بەشێوەیەكی گشتی جێبەجێیان دەكەن، بە یەك دەگەنەوەو چوونیەكن، ئەركەكان دەكرێت بەچەند خاڵێك تیشكیان بخەینەسەر.
ئەركی راگەیاندن:
لە رێی ریپۆرتاژەوە فاكت و داتا گرنگەكان و زانیارییە نوێیەكان لە نێوان خوێنەران و وەرگراندا بڵاودەكرێنەوە.
شیكردنەوەی هەواڵ:
ریپۆرتاژی رۆژنامەوانی هەواڵ و رووداوەكان شیدەكاتەوە، لێكدانەوەیان بۆ دەكات، ئەمەش بۆ ئاشكراكردنی رەهەندە سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابووری و فیكری و زانستی و وەرزشی و تەناهییەكانی … هتد.
ئاراستە و رێنماییكردن:
بەوپێیەی ریپۆرتاژ رووبەڕووی كێشەو گرفتەكانی كۆمەڵگە دەبێتەوە، هەوڵ دەدات بۆ ئەوەی چارەسەری گونجاویان بۆ بخاتەڕوو، كە لەلایەن كەسانی پسپۆڕو خاوەن ئەزموون و شارەزاكانەوە بەگونجاو و دەزانرێن.
تەنزئامێز و كات بەسەربردن و چێژوەرگرتن:
هەندێك جار ریپۆرتاژی رۆژنامەوانی جەخت دەكاتەسەر بڕێك لایەنی وەك قسەی نەستەق و نوكتەی پێكەنینو بابەتی تەنز ئامێزی ژیان.
رێكلام:
جاروبار ریپۆرتاژی رۆژنامەوانی بە وردی تیشك دەخاتەسەر پرۆژەیەكی دیاریكراو، دەستكەوتێكی گرنگ، لەم هەلوومەرجەدا بەمجۆرە ریپۆرتاژانە دەوترێت ریپۆرتاژی رێكلامی(الاعلانی).
له كتێبى كارامهييهكانى نووسين له رۆژنامهگهرى چاپكراو و ئهليكترۆنييدا وهرگيراوه
ئا: عهبدولخالق ئيبراهيم ، ئهرسهلان رهحمان