
Rozhnamawany:: ميدياى كوردى به هه‌موو خه‌وش و نه‌نگييه‌كانييه‌وه، گه‌يشتووه‌ته قۆناغێك، كه كاريگه‌رى ئه‌رێنى و نه‌رێنى به‌رچاو له‌سه‌ر راى شه‌قام به ئاراسته‌ى پرسه‌كانى رۆژ به‌جێده‌هێڵێت، ئه‌م ميديايه له ئێستادا، پێويستى به مشتوماڵ و بژاركردن هه‌يه. كارى جدى ده‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ى رێچكه‌ى زانستى و پيشه‌يى خۆى بدۆزێته‌وه. چيديكه نه‌بێته كه‌ڕه‌ناى ده‌ستى ئه‌م و ئه‌و، فڵان و فيسار، به‌ڵكو پێويسته ببێته ده‌نگى راسته‌قينه‌ى خه‌ڵك. رووى راستى رووداو و پرسه‌كان بگوازێته‌وه.
ئێمه هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ين، له ده‌يه‌ى نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابردوودا، ئه‌م ميديايه، وه‌ك سه‌نگه‌ره‌كانى شه‌ڕى ناوخۆ بوو، ئه‌وه‌نده‌ى فووى به كه‌ڕه‌ناى شه‌ڕ و ماڵوێرانيدا ده‌كرد، يه‌ك له سه‌دى ئه‌وه، كارى بۆ گواستنه‌وه‌ى راستى نه‌ده‌كرد.
له ده‌يه‌ى يه‌كه‌مى سه‌ده‌ى نوێ‌دا، به ده‌رچوونى رۆژنامه‌ى ئه‌هلى، ورده ورده، ميديا ئاراسته‌يه‌كى ديكه‌ى وه‌رگرت. ئه‌و ئاراسته‌يه‌ى، له‌ژێر كاريگه‌رى ژماره‌يه‌ك له مسيۆنێره‌كانى بوارى رۆژنامه‌گه‌رى ئه‌وروپى گه‌شه‌ى كرد، كاديره‌كانى پێگه‌يه‌ندران، ئه‌زموون سه‌لماندى، كه كارى ئه‌و مسيۆنێره ئه‌وروپيانه دووباره‌كردنه‌وه‌ى ئه‌زموونى ميدياى كوردى بوو، به ئاراسته‌ى پێچه‌وانه‌دا، گه‌شه‌كردن و زيادبوونى ئه‌و كه‌ناڵ و سه‌رچاوانه‌ى رێچكه‌ى رۆژنامه‌ى (هاوڵاتى)يان گرته‌به‌ر، پيشانى داين، ئه‌م جۆره ميديايه‌ش دنيا به ره‌ش و سپى ده‌بينێت.
كارمه‌ند و راگه‌ياندنكاره‌كانى نێو ئه‌و ده‌زگا تازه هه‌ڵتۆقيوانه، له‌به‌ر نه‌بوونى ئه‌زموون و هه‌ڵكه‌وتى ده‌رفه‌تى خۆقه‌به‌كردن، به به‌شداريكردن له چه‌ند وێرك شۆپێك و خولێك، له پڕ خۆيان وه‌ك تاكه پاڵه‌وان بينييه‌وه و هه‌روه‌ها ئه‌و نه‌وه‌يه‌ى نێو كايه‌كه، بوونه جێى چاوتێبڕينى لايه‌نه سياسييه‌كان و به‌شێكيان ده‌رفه‌ته‌كه‌يان بۆ دروستكردنى كه‌يس بۆخۆيان و به‌شێكيشيان بۆ به‌ده‌ستهێنانى جياووكى مادى قۆسته‌وه، هه‌شيانه به بێگه‌رد و پيشه‌ييانه به‌رده‌وامه له كارى خۆى و كه‌س نايناسێت.
له لايه‌كى ديكه‌وه، له‌ژێر كاريگه‌رى ره‌وشى نوێى ژيانى حزبايه‌تيدا له هه‌رێمدا، به بێ بوونى بنه‌ماى درووستى كردنه‌وه‌ى ناوه‌ندى زانستى له سلێمانى و هه‌ولێر؛ سياسيه‌كان به‌شى راگه‌ياندنيان له په‌يمانگه و زانكۆدا كرده‌وه، ئه‌و به‌شانه له قۆناغى سه‌ره‌تادا بوونه كۆميته و ناوچه و له باش‌ترين حاڵه‌تيشدا بوونه هاوشێوه‌ى به‌ره‌ى كوردستانى و له‌سه‌ر بنه‌ماى حزبايه‌تى خوێندكاران بۆ قۆناغى يه‌كه‌م وه‌رگيران..
لێره‌دا، حزب وه‌ك په‌يمانگه‌ى كاديرانى خۆى رووانيه به‌شه‌كه و هه‌وڵيدا زۆرترين كاديرى بوارى راگه‌ياندنى حزبه‌كه‌ى، ببێته خوێندكار، يان قوتابى و له‌و به‌شانه‌دا بخوێنێت.
ئه‌مه‌ش وايكرد، به كرده‌وه، ماهيه‌تى زانستيبوونى به‌شه‌كانى راگه‌ياندن پووچه‌ڵ بكاته‌وه و ئه‌و به‌شانه ببنه ئامرازێك بۆ به‌خشينه‌وه‌ى نازناو و كاغه‌زى بڕوانامه.
هه‌بوونى سه‌نديكايه‌كيش، كه خۆى له‌سه‌ر بنه‌ماى نه‌ريتى به‌ره‌ى كوردستانى دامه‌زرا، له‌به‌ر خاترى خاترداران پێناسى رۆژنامه‌وانى بۆ چايچى، شوفێر، ئه‌ديب، باشكاتب، كارمه‌ندى ئاسايش، پۆليس، ته‌نانه‌ت پێشمه‌رگه و به‌رپرس و كه‌سانێك كه هه‌رچى پێى بڵێى كانزاى رۆژنامه‌نووسيانه تێياندا نه‌بوو، دروستكرد.
ئه‌مه‌ش وايكرد، ره‌وشى رۆژنامه‌وانى ببێته پانتاييه‌ك بۆ جياووك به‌خشينه‌وه و ئيمتياز و زه‌وى به‌خشينه‌وه و هتد.
له‌م دۆخه‌دا، به سه‌ر‌نجدان له ره‌وشه‌كه، تێبينى ئه‌وه ده‌كرا، ميديا بووه‌ته چه‌ك و هه‌ر لايه‌ك دژى لاكه‌ى ديكه، به‌كارى ده‌هێنێت، ته‌نانه‌ت به‌ر‌پرسى هه‌بووه، بۆ شكاندنى به‌رپرسێكى ديكه، بووه‌ته پشتيوانى سه‌ره‌كى بڵاوكراوه‌يه‌ك و له رێگه‌يه‌وه ته‌قه‌ى له نه‌ياره‌كانى كردووه، ئه‌مه‌ش ته‌نيا راستييه‌كى لێهه‌ڵده‌هێنجێنرێت؛ ئه‌ويش، دووركه‌وتنه‌وه‌يه له بنه‌ماى پيشه‌يى و ئه‌خلاقى زانستى رۆژنامه‌وانى.
له رۆژى (17 / شوبات – فێبرايه‌ر / 2012) وه‌ك هه‌وڵێكى تاكه كه‌سى، له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك، لاپه‌ڕه‌يه‌كمان به‌ناونيشانى (رۆژنامه‌وانى – Rozhnamawane) كرده‌وه، له‌وێدا له رووى زمانه‌وانى، هه‌ڵه‌ى تايپ، هه‌ڵه‌ى به‌كارهێنانى وێنه، خراپ داڕشتن، هه‌ڵه‌كانى داڕشتنى ناونيشان، دزينى هه‌واڵ و بڵاوكردنه‌وه‌ى، كۆپى په‌يست به بێ ناوهێنانى سه‌رچاوه، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بابه‌تى زانستى تايبه‌ت به رۆژنامه‌وانيمان بڵاو كرده‌وه.
ئه‌وه‌ى مايه‌ى دڵخۆشى بوو، كاره‌كه‌كان له لايه‌ن زۆرێك له رۆژنامه‌وانانه‌وه به گرنگ و پێويست زانرا. له لايه‌ن زۆرێك له رۆژنامه‌وان و ميدياكارانه‌وه ده‌ستخۆشيمان لێكرا. ئه‌وه‌ش مايه‌ى دڵخۆشى و هۆكارى به‌رده‌واميمان بوو.
دواتر كه‌وتينه سه‌ر، كه‌ڵكه‌ڵه‌ى فراوانكردنى ئه‌و كاره‌ى ده‌ستمان پێكردبوو، بيرمان له‌وه كرده‌وه، له ميدياى كورديدا، تا ئێستا سه‌رچاوه‌يه‌ك نييه، رۆژنامه‌وان و راگه‌ياندنكارى كورد بۆى بگه‌ڕێته‌وه و لێيه‌وه له باره‌ى زانست و هونه‌رى پيشه‌ى رۆژنامه‌وانى زانيارى ده‌ستبكه‌وێت.
هه‌روه‌ها، تا ئێستا، هيچ سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌ليكترۆنى به زمانى كوردى له‌به‌ر ده‌ست فێرخوازانى به‌شه‌كانى راگه‌ياندن له زانكۆ و په‌يمانگه‌كانى هه‌رێمدا نييه. جگه له‌وه‌ش زۆرێك له‌و فێرخوازانه ئاره‌زووى كاركردنيان هه‌يه، ده‌رچه‌يه‌ك، ياخود ده‌لاقه‌يه‌ك شك نابه‌ن له رێگه‌يه‌وه بابه‌ته‌كانيان هه‌ڵبسه‌نگێندرێن و بڵاو بكرێنه‌وه و ده‌ستيان بگيرێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌نگاو به هه‌نگاو به شێوه‌يه‌كى زانستى بێنه ناو بواره‌كه‌وه. هه‌ربۆيه كردنه‌وه‌ى ماڵپه‌رێكى تايبه‌ت به‌و بواره‌مان به كارێكى گرنگ و پێويست زانى.
وه‌ك ئاماژه‌مان پێكرد نۆبه‌ره‌ى هه‌وڵه‌كانمان كردنه‌وه‌ى لاپه‌ڕه‌يه‌ك بوو، له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك و له هه‌نگاوى دووه‌ميشدا كردنه‌وه‌ى ئه‌م ماڵپه‌ڕه بوو.
بۆيه لێره‌دا جێگه‌ى خۆيه‌تى سووپاس و پێزانينى زۆرمان، ئاراسته‌ى هه‌موو ئه‌و هاوڕێيانه بكه‌ين، كه وه‌ك خۆبه‌خش له هه‌ڵگرتنى ئه‌م باره و له ئه‌ستۆگرتنى ئه‌م ئه‌ركه‌دا ده‌ستگرۆييان كردووين. هه‌ر له ئێستاوه سووپاسى زۆريش بۆ ئه‌و هاوڕێيانه‌ى له‌مه‌ودوا ده‌ستگرۆييمان ده‌كه‌ن له پێناو سه‌رخستنى پڕۆژه‌كه و سوود گه‌ياندن به هه‌موو لايه‌ك.
له‌و راستيه‌ش خۆمان نابوێرن، كه ئێمه‌ش وه‌ك مرۆڤ، نه فريشته‌ى بێ هه‌ڵه و نه به‌فرى بێ په‌ڵه‌ين، هيوادارين به‌يه‌كه‌وه بتوانين خزمه‌تێكى پێويست به ره‌وتى راگه‌ياندنى كوردى بكه‌ين و كار بكه‌ين بۆ هه‌رچى زياتره به‌ره‌وپێشخستنى ره‌وتى پيشه‌ييبوون و زانستيانه بوونى كارى راگه‌ياندن له هه‌رێمدا.